شوێن و تایبەندمەندیەکانی هەسارۆچکەی 4 ڤێستا
یه‌كێكه له هه‌سارۆچكه گه‌وره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و سێیه‌م گه‌وره‌ترین هه‌سارۆچكه‌ی پشتێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره له دوای سیریس و پاڵاس، له 29/ئازار/1807ی زایینی‌دا له‌لایه‌ن (هێینریك وێلهلم ئۆلبێرس)ه‌وه دۆزرایه‌وه.
تێكڕای دووریی ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه له خۆره‌وه یه‌كسانه به353 ملیۆن كیلۆمەتر (نزیكه‌ی 2.4 ئه‌وه‌نده‌ی دووری هه‌ساره‌ی زه‌وی له خۆره‌وه) و یه‌ك سووڕانهوهیش به ده‌وری خۆردا به نزیكه‌ی 3.63 ساڵ (1325.85 ڕۆژ)ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات و خێرایی سووڕانهوهكهی یه‌كسانه به 19.34 كم /چركه، و هەر 5.342 كاتژمێرجارێک به ده‌وری خۆیدا دهخولێتهوە
له ئاسمانی هه‌ساره‌یی زه‌ویدا ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه وه‌ك گه‌شترین هه‌سارۆچكه ده‌رده‌كه‌وێت و له هه‌موو هه‌سارۆچكه‌كانی تر ڕووناكی زیاتره و له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه ده‌توانرێت وه‌ك خاڵێكی سپی بچووك به شه‌و به چاوی ئاسایی له ئاسماندا ببینرێت
فیزیا
((نەخشەی سێ ڕەهەندی ڤێستا))
تۆپۆگرافی و بەرزونزمی سەر ڕووی هەسارۆچکەکە
یه‌كێك له گرنگترین پاشماوه‌كانی سه‌ر ڕووی هه‌سارۆچكه‌كه بریتییه له پاشماوه‌ی پێكداكێشانی هه‌سارۆچكه‌یه‌ك كه چاڵێكی پێكهێناوه كه تیره‌كه‌ی 505 كیلۆمه‌تره كه ئەوەش %90ی تیره‌ی هه‌سارۆچكه‌كه پێكدێنێت له نزیك جه‌مسه‌ری باشووری هه‌سارۆچكه‌كه، ئه‌م چاڵە له ساڵی 1997ی زایینی له‌لایه‌ن تلیسكۆبی (هابڵ)ه‌وه دۆزرایه‌وه، له دوای سه‌ردانیكردنی هه‌سارۆچكه‌كه له‌لایه‌ن كه‌شتی ئاسمانی (دۆن)ەوە له ساڵی 2011ی زایینی ئه‌م چاڵه ناونرا ڕیاسیلڤیا وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیارە.
له‌ڕووی پێكهاته‌ی ناوهكیشهوه دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌شتی ئاسمانی (دۆن) له هه‌سارۆچكه‌كه زاناكان پێشبینیان كرد، كه چه‌قی هه‌سارۆچكه‌كه له مادده‌ی نیكڵ و ئاسن پێكهاتووه و ئه‌ستوورییه‌كه‌شی به 214-226كم ده‌خه‌مڵێنن