تایبه‌ندمه‌ندی شوێن و خولگه‌ی سیریس
سیریس یه‌كێكه له هه‌ساره بچووکەکانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و نزیكترین هه‌ساره‌ی بچووکە له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه. لە ڕووی قەبارەوە هەرچەندە گەورەترین هه‌سارۆچكه‌ی پشتێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره، بەڵام بچووكترینی هەسارە بچووکەکانە و لە هەر چوار هەسارە بچووکەکەی تری گەردوون (پلۆتۆ - هاومیا - مەیکمەیک - ئێریس) بچووکترە.
سیریس له 1ی كانوونی دووه‌می 1801ی زایینی له‌لایه‌ن (جۆزێبی پییازی)ه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌تا نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌ش وه‌ك یه‌كێك له هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر هه‌ژمار ده‌كرا و یه‌كه‌مین ته‌نی ناو پشتێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌كان بوو كه دۆزرایه‌وه.
تێكڕای دوورییه‌كه‌ی له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه نزیکەی 413,690,250 کیلۆمەتر دەبێت، یه‌ك سووڕانه‌وه به ده‌وری خۆردا به 4.6 ساڵی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات و خێرایی سووڕانه‌وه‌ی به ده‌وری خۆردا له‌سه‌ر خولگه‌كه‌ی یه‌كسانه 17.9 كم/چركه‌یه، جگه له سووڕانه‌وه به ده‌وری خۆردا جوڵه‌یه‌كی تری بریتییه له خولانه‌وه به ده‌وری خۆیدا و یه‌ك خولانه‌وه به نزیكه‌ی 9 كاتژمێر ته‌واو ده‌كات
فیزیا
((نەخشەی سێ ڕەهەندی سیریس))
پێکهاتە و چینەکانی سیریس
هەرچەندە چڕی سیریس زۆر کەمە، بەڵام پێکهاتەی سیریس زۆر لە هەسارە تاوێریەکانی کۆمەڵەی خۆر دەچێت (عەتارد، ڤینۆس، زەوی، مەریخ). لێکۆڵینەوەکانی مانگی دەستکردی دۆن لە هەسارەکە نەیتوانی زاناکان بگەیەنێتە دەرئەنجامێکی کۆتا لەسەر پێکهاتەی ناوەکی ئەم هەسارە بچووکە، هەندێک لە زاناکان بۆچوونیان وایە کە سیریس چەقێکی ڕەقی هەیە کە دەورەدراوە بە چینێکی ناوەندی شل کە پێکهاتەی سەرەکی سەهۆڵ و ئاوە. زاناکان واپێشبینیدەکەن کە 25%ی پێکهاتەی سیریس ئاو بێت، ئەگەر ئەوەش ڕاست بێت ئەوا بڕی ئاوی سیریس زیاتر دەبێت لەو بڕە ئاوەی ئێستا لەسەر ڕووی زەوی بوونی هەیە. ئەم هەسارە بچووکە ڕوویەکی بەردین و تۆزاوی هەیە و بڕێکی زۆر خوێ (گۆگرداتی مەگنیسیۆم) لەسەر ڕووەکەی هەیە.
بەرگەهەوای سیریس
سیریس بەرگەهەوایەکی زۆر تەنکی هەیە کە لە هەڵمی ئاو پێکهاتووە و زاناکان واپێشبینی دەکەن کە هەڵمی ئەو سەهۆڵانە بێت کە لەژێر ڕووی خاکەکەیدایە.
لێکۆڵینەوەکانی مرۆڤ لە سیریس
بەهۆی دووری سیرس لە زەویەوە، تا ساڵی 2007 مرۆڤ بیری لە ناردنی هیچ تەنێک و مانگێکی دەستکرد نەکردبووەوە بۆ لێکۆڵینەوە لەم هەسارە بچووکە. تا دواجار لە ساڵی 2007 مانگی دەستکردی دۆن ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا و بەهۆی لێکۆڵێنەوەشی لە چەند تەنێکی تری ناو پشتێنەی هەسارۆچکەکان تا ساڵی 2015 دۆن نەگەیشتە سیریس. هەر لەگەڵ گەیشتنی ئەم مانگە دەستکردە دریایەک لە زانیاری لەسەر سیریس بۆ هەسارەی زەوی ناردەوە و مرۆڤ توانی بۆ یەکەمجار سەر ڕووی هەسارەکە ببینێت و لە پێکهاتە و بەرگەهەواکەی بکۆڵێتەوە و هەموو زانیاریەکانی ئێستا مرۆڤ لەسەر ئەم تەنە هەیەتی بەهۆی مانگی دەستکردی دۆنەوە دەستکەوتوون