شوێن و جۆری هەسارۆچکەکانی پشتێنەی هه‌سارۆچكه‌كان
شوێن و جۆری هەسارۆچکەکانی پشتێنەی هه‌سارۆچكه‌كان
پشتێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌كان بریتییه له ناوچه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر كه پێكهاتووه له هه‌زاره‌ها هه‌سارۆچكه كه له ڕووی قه‌باره و شێوه و بارستایی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تره‌وه له‌یه‌كتری جیاوازن، زۆربەیان ده‌كه‌ونە نێوان هه‌ردوو خولگه‌ی هه‌ساره‌كانی مه‌ریخ و موشته‌ری و زاناكان به هه‌موو هه‌سارۆچكه‌كانی ئەم ناوچەیە پێكه‌وه ده‌ڵێن پشتێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌كان
چوار له‌م هه‌سارۆچكانه زۆر گه‌وره‌ن و بارستایی نیوه‌ی پشتێنه‌ی ههسارۆچكهكانیان پێكهێناوه، كه ئه‌و ههسارۆچكانهش بریتین ،له (سیریس - 4 ڤێستا - 2 پاڵاس - 10 هایگیه)، كه هه‌ریه‌كه‌یان تیره‌كانیان له 400 كیلۆمەتر زیاتره، ڕەنگە تێبینی ئەوەت کردبێت کە لە پێش ناوی هەر هەسارۆچکەیەک ژمارەیەک هەیە، ڕاستی هۆکارەکەی ئەوەیە کە زاناکان بەپێی ڕیزبەندی دۆزینەوەی هەسارۆچکەکان ژمارە لە پێش ناوەکانیانەوە دادەنێن و لەبەر ئەوەی سیریس یەکەمین هەسارۆچکە بوو کە لە کۆمەڵەی خۆردا دۆزرایەوە بۆیە هیچ ژمارەیەکی لە پێشەوە نایەت
هه‌ندێك له‌م هه‌سارۆچكانه لە کۆندا کەتوونەتە بەر هێزی كێشكردنی ههسارهكانەوە و چوونەتە خولگەوە بەدەوری ئەو هەسارانەدا، وه‌ك هه‌ردوو مانگی فۆبۆس و دیمۆسی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه مانگی ههسارهكهن له هه‌مان كاتدا ههسارۆچكهشن، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی مانگه‌كانی موشته‌ری و زوحه‌ل و ئۆرانۆس ونیپتۆنیش به‌هه‌مان شێوه‌ن، به‌شێكی زۆر كه‌می ههسارۆچكهكانیش به‌هۆی بوونی هێزی كێشكردنی تایبه‌ت به خۆیانه‌وه توانای ڕاكێشانی هه‌سارۆچكه‌كانی تریان هه‌یه و ده‌توانن هه‌سارۆچكه‌ی تر بكه‌نه مانگی خۆیان، وه‌ك هه‌سارۆچكه‌ی (داكتیل) كه تیره‌كه‌ی نزیكه‌ی 1 كیلۆمه‌تره و بووه به مانگ بۆ هه‌سارۆچكه‌ی (ئایدا) و به‌ده‌وریدا ده‌سووڕێته‌وه
جۆری تری هه‌سارۆچكه‌كان وه‌ك هه‌سارۆچكه‌ی (سیریس) كه له هه‌موو هه‌سارۆچكه‌كانی تر جیایه و به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌یه‌وه له هه‌مان كاتدا خراوه‌ته ڕیزی هه‌ساره بچووكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆریشه‌وه.
ئه‌م هه‌سارۆچكانه سه‌ره‌تاكانی دروستبوونی كۆمه‌ڵه‌یی خۆرمان بیرده‌خه‌نه‌وه كه هه‌موو كۆمه‌ڵه‌یی خۆر له هه‌سارۆچكه و به‌رده ئاسمانییه‌كان پێكهاتبوون ، پاشان به‌هۆی بهیهكترکێشانیاندا هه‌ساره‌كانیان پێكهێناوه ، به‌ڵام تا ئێستا پشتێنه‌ی ههسارۆچكەکان هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و هیچ جۆره هه‌ساره‌یه‌كی پێكنه‌هێناوه، زاناکان هۆكاری ئەمە ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێكی ده‌ره‌كی كه وای كردووه ئه‌م هه‌سارۆچكانه نه‌توانن ببن به هه‌ساره سه‌ره‌كیترین هۆكاریش بریتییه له كاریگه‌ری هێزی كێشكردنی هه‌ساره‌ی زه‌به‌لاحی موشته‌ری له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه كه ناهێڵێت هیچ ته‌نێكی گه‌وره له‌م ناوچه‌یه‌دا بمێنێته‌وه و تێكیده‌شكێنێت
((شوێن و خولگەی هەسارۆچکە دۆزراوەکانی پشتێنەی هەسارۆچکەکان و نزیک ئەستێرەی خۆر))