شوێن و تایبەندمەندیەکانی هەسارۆچکەی 4 ڤێستا
دووه‌م گه‌وره‌ترین ههسارۆچكهیی پشتێنه‌ی ههسارۆچكهكانه له دوای هه‌سارۆچكه‌ی سیریس و له دوای هه‌سارۆچكه‌ی سیریسیش دووه‌م هه‌سارۆچكه بوو كه له 28/ئازار/1802ی زایینی‌دا له‌لایه‌ن (هێینریك وێلهلم ئۆلبێرس) دۆزرایه‌وه، له‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه وه‌ك یه‌كێك له هه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر هه‌ژمار كرا، به‌ڵام دواتر دوای دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری ته‌نی بچووكی تر له كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا هه‌موو ئه‌م ته‌نانه خرانه ڕیزی ههسارۆچكهكانهوه
ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هه‌سارۆچكه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر %07ی بارستایی پشتێنه‌ی ههسارۆچكهكنی پێكهێناوه و له هه‌سارۆچكه‌ی (ڤێستا)یش گه‌وره‌تره
ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه تێكڕا نزیكه‌ی 414 ملیۆن کیلۆمەتر له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه دووره، یه‌ك سووڕانه‌وه به‌ده‌وری خۆردا به 4.62 ساڵ ( 1685.87 ڕۆژ)ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات و خێرایی سووڕانهوهكهیشی به‌سه‌ر خولگهكهیدا یه‌كسانه به 17.65 كم/چركه، یه‌ك خولانهوهیش به ده‌وری خۆیدا به نزیكه‌ی 7.8 كاتژمێر ته‌واو ده‌كات
((وێنەی هه‌سارۆچكه‌ی 2 پاڵاس كه له لایه‌ن تلیسكۆبی (هابڵ)ه‌وه وێنه‌گیراوه))
فیزیا
ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه هه‌ندێك زانیاری فیزیاییه ده‌رباره‌ی هه‌سارۆچكه‌ی پاڵاس، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ كه‌شتییه‌ك سه‌ردانی ئه‌م ههسارۆچكهیهی نه‌كردووه، بۆیه زۆربه‌ی زانیارییه‌كان نزیكه ڕاستن و به ته‌واوه‌تی ڕاست نین و تا ئێستا نه‌سه‌لمێنراون.