یه‌كه‌مین كه‌شتی ئاسمانی كه سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كرد، كه‌شتی ئاسمانی (پایەنیەر 10)ی سه‌ر به ئاژانسی ناسا بوو له ساڵی 1972ی زایینی، له دوای ئه‌مه‌یش هه‌ریه‌كه له كه‌شتییه ئاسمانییه‌كانی (یولسس) و (ڤۆیجێر 1) و (ڤۆیجێر 2) به‌م ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕین به‌بێ گرتنی هیچ وێنه‌یه‌ك، دواتر كه‌شتی ئاسمانی (گالیلیۆ-Galileo) له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ هه‌ساره‌ی موشتەری وێنه‌ی هه‌ردوو هه‌سارۆچكه‌ی (951 گاسپرا) له ساڵی 1991ی زایینی و هه‌سارۆچكه‌ی (243 ئیدا) له ساڵی 1993ی زایینی بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی نارده‌وه، دواتریش چه‌نده‌ها كه‌شتی ئاسمانی به‌م ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕین كه به پێی ساڵ ئه‌مانه‌ن کە لە خوارەوە خراونەتە ڕوو:
1997 زاینی
كه‌شتی ئاسمانی (NEAR)ی سه‌ر به ئاژانسی ناسا بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌سارۆچكه‌كان له ساڵی 1997ی زایینی توانی وێنه‌ی هه‌ردوو هه‌سارۆچكه‌ی (253 ماسیڵد) و (433 ئیرۆس) بگرێت و بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی بنێرێته‌وه.
2000 زاینی
هه‌ردوو ئاژانسی (ESA) و (NASA) كه‌شتی ئاسمانی (كاسینی - Cassini)یان بەرەو هەسارەی زوحەل نارد و له ڕێگه‌كه‌یدا بۆ هه‌ساره‌ی زوحه‌ل له ساڵی 2000ی زایینی توانی وێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌ی (2685 ماسورسكی) له نزیكه‌وه بگرێت و بینێرێته‌وه بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی
2002 زاینی
كه‌شتی ئاسمانی (ستاردەست-Stardust)ی ئاژانسی ناسا لە ڕێگاکەیدا بۆ کۆکردنەوەی نموونەی خۆڵ لە سەر ڕووی ئەستێرەی کلکداری (کۆما وایڵد 2) له ساڵی 2002ی زایینی توانی وێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌ی (5535 ئانیفرانك) بگرێت
2003 زاینی
ئاژانسی (JAXA)ی یابانی كه‌شتی ئاسمانی (هایابوسا)ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له هه‌سارۆچكه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه و بەڵام دوای كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند زانیارییه‌ك له ساڵی 2005ی زایینی‌دا له‌كاركه‌وت.
2005 زاینی
(دیپ ئیمپاکت - Deep Impact) یه‌كێك بوو له گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئاژانسی ناسا ، كه پێكهاتبوو له موشه‌كێك و كه‌شتییه‌كی ئاسمانی، كه له 12/كانوونی دووه‌م/2005ی زاینی‌دا له هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه هه‌ڵدران و له 4/تهمووز/2005ی زاینیشدا زاناكان موشه‌كی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتووی گرته ئه‌ستێره‌یه‌كی كلكدار به ناوی (تێمپێڵ 1)، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له پێكهاته‌ی كلكداره‌كه و زانینی ئه‌وه‌ی كه ئایا ده‌توانن موشه‌ك بگرنه ته‌نێكی بچووكی له‌م شێوه‌یه، ئه‌گه‌ر له داهاتوودا ته‌نێكی له‌م شێوه‌یه مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان دروست كرد و پێویست بوو به موشه‌ك ئاڕاسته‌كه‌ی بگۆڕین.
ئه‌م پێكداكێشانه بووه هۆی په‌یدابوونی چاڵێك له‌سه‌ر كلكداره‌كه به قوڵی 30 مه‌تر و فراوانی 150 مه‌تر و دواتریش زاناكان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد كه ئه‌وان پێشبینی په‌ڕین و بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌هۆڵیان كردووه دوای پێكداكێشانهكه به‌ڵام جگه له تۆز و خۆڵ هیچ سه‌هۆڵێك له‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌وه بڵاو نه‌بووه‌وه به بۆشایدا . وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه كاتی پێكداكێشانی موشهكهكهیه به كلكداری (تێمپێڵ 1) .
2006 زاینی
كه‌شتی ئاسمانی (نیو هەرایزنس-New Horizons)ی سه‌ر به ئاژانسی ناسا لە ڕێگەکەیدا بۆ هەسارەی بچووکی پلۆتۆ بەم ناوچەیەدا تێپەڕی و وێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌ی (132524 APL)ی بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی نارده‌وه
2007 زاینی
ئاژانسی ناسا لە مانگی ئەیلولی 2007 مانگی ده‌ستكردی (دۆن - Dawn)ی ڕەوانەی پشتێنەی هەسارۆچکەکان کرد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه له هه‌ردوو هه‌سارۆچكه‌ی ڤێستا و سیریس، ئه‌م مانگه ده‌ستكرده له مانگی ته‌مووزی 2011ی زاینی‌دا گه‌یشته هه‌سارۆچكه‌ی ڤێستا و زانیاری و وێنه‌یه‌كی زۆری گرت و چووه خولگه‌وه به ده‌وریدا و تا مانگی ئه‌یلوولی 2012ی زایینی له‌و خولگه‌یه‌دا به ده‌وری ههسارۆچكهكهدا مایه‌وه و به ده‌وریدا ده‌سووڕایه‌وه، پاشان له ساڵی 2015ی زاینی‌دا گەشتە هەسارەی بچووکی سیریس و تا ئێستایش هەر بەدەوری سیریسدا دەسوڕێتەوە بۆ یەکەمجار چەندین وێنەی ئەم تەنانەی لە نزیکەوە بۆ زەوی ناردەوە وەک لە سەرەوە دەردەکەوێت، ئه‌گه‌ر زۆره كه ئەم مانگە دەستکردە لە داهاتوودا ڕه‌وانه‌ی هه‌سارۆچكه‌ی پاڵاس بكرێت.
2008 زاینی
له ساڵی 2008ی زایینیش كه‌شتی ئاسمانی (ڕۆسێتا - Rosetta) سه‌ر به ئاژانسی (ESA)ی ئه‌وروپی له ڕێگه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ستێره‌ی كلكداری (67پی/چوایۆمۆڤ-جێراسیمێنكۆ × P/Churyumov–Gerasimenko67) توانی وێنه‌ی هه‌سارۆچكه‌ی (2867 تینس) له ساڵی 2008ی زایینی بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی بنێرێته‌وه.