گرنگی پێوانه و هه‌ڵسه‌نگاندن له بواری په‌روه‌رده
پرۆسه‌یی په‌روه‌رده‌و فێركردن وه‌ك سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی تر پێش ناكه‌وێت و گه‌شه ناكات، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام به‌دوادا چوون و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دهرئهنجامهكهیی نه‌كرێت ، كێ ده‌زانرێ فێرخوازه‌كان سوودمه‌ند بوون یان مامۆستاكه وانهكهیی به سه‌ركه‌وتووی گووتۆته‌وه و قازانجی به فێرخوازه‌كان گه‌یاندووه؟ بێگومان به‌بێ پێوانه‌و هه‌لسه‌نگاندن مه‌حاڵه بتوانرێت وه‌لامی ئه‌و پرسیارانه بدرێته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه هه‌ڵسه‌نگاندن و پێوانه‌كردن گرنگیه‌كی زۆری پێدراوه و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردندا پڕكردۆته‌وه.
كه‌واته به‌بێ پێوانه‌و هه‌لسه‌نگاندن ناتوانرێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه بدرێته‌وه:-
1.تا چه‌ند پرۆگرامه‌كان سه‌ركه‌وتوو به‌كه‌ڵكن؟
2.تا چه‌ند ریگاكانی وانه‌وتنه‌وه گونجاون بۆ ئاستی فێرخوازه‌كان؟
3.تا چه‌ند مامۆستا وانه‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوانه ڕاڤه‌كردووه؟
4.ئایا كه‌ره‌سته‌و ئامرازه‌كانی روونكردنه‌وه ئامانجه‌كانی خۆیان پێكاوه؟
5.تا چه‌ند ئامانجه تایبه‌تی و ئامانجه گشتیه‌كان هاتونه‌ته‌دی؟
6.په‌یوه‌ندی نێوان مامۆستا‌و فێرخوازه‌كان له‌چ ئاستێكدایه؟
7. تا چه‌ند بینایه و پۆله‌كان بۆ خوێندن گونجاوهڤ
8. ئایا به‌ریوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتیاره‌كان له كاره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتون؟
وه‌لام دانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌یه‌ها پرسیاری تری په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فیركردن، پێویستی به پرۆسه‌ی پێوانه‌و هه‌لسه‌نگاندن هه‌یه، بۆ زیاتر زانینی پرۆسه‌ی پێوانه‌و هه‌لسه‌نگاندن ده‌توانین سه‌یری پێكهاته‌و ره‌هه‌نده‌كانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن بكه‌ین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ردوو زانا( ستانلی و هۆپكنز) ، له‌و بڕوایه‌دان كه پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له سێ ڕه‌گه‌زی سه‌ره‌كی پێك دێت، كه ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌ن:-
1.دیاریكردنی ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان.
2.پێدانی شاره‌زایی به‌مه‌به‌ستی هینادی ئه‌و ئامانجانه.
3.به ئاكام گه‌یاندنی پرۆسه‌ی هه‌لسه‌نگاندن، به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی مه‌ودا و ئاستی هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه. ئینجا كه‌م و كورتی له هه‌ر یه‌كێك له‌و سێ ره‌هه‌نده‌ی سه‌ره‌وه، ده‌بیته‌هۆی سهرنهكهتنی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن.