ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه*
ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه به هه‌موو ئه‌و ئه‌رك و چالاكیانه ده‌وترێت، كه مامۆستا به مه‌به‌ستی دوو بارهكردنهوه و پێداچوونه‌وه وئاماده‌كردنی وانه‌ی نوێ و پراكتیزه‌كردنی ئه‌و یاسا‌و زانیارییانه‌یی كه له خوێندنگه به فێرخوازانی وتووه وه‌ك ئه‌ر پێیان ده‌دات.كه له ماڵه‌وه بۆ وانه‌ی داهاتوو یان له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌نجامی بده‌ن. شێوه‌یی ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه:
1.ئه‌ركه‌كانی له‌به‌ركردن
2.خوێندنه‌وه
3.ئه‌و ئهركانهیی كه جێ بهجیكردنیان پێویستی به‌كات هه‌یه.
4.ئه‌ركه‌كانی نوسینه‌كی
5.ئه‌و ئهركانهیی كه په‌یوه‌ندییان به چالاكیی فێرخوازان هه‌یه. خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
1. هه‌مه‌جۆری ئه‌ركه‌كانی ماڵه‌وه
2. زیاده‌ڕۆیی نه‌كردن له‌پێدانی ئه‌رك به‌جۆرێك كه ئامادهكردنیی كارێكی گران بێت و له توانایی فێرخوازان به‌ده‌ربێت.
3. پێویسته ئه‌ركه‌كان دوباره‌كردنه‌وه‌ی تیادا نه‌بێت، به‌ڵكو تازه‌گه‌ریی و توانا‌و لێهاتوویی فێرخوازانی تێدا ڕه‌چاوبكرێت.
4. پێویسته مامۆستا به‌ڕوونی ئه‌ركه‌كانیان بۆ دیاریی بكات و هه‌موویان تێبگه‌یه‌نێت كه پێویسته چیی ئاماده‌بكه‌ن.
5. ڕه‌چاوكردنی بیرۆكه‌و كورتكردنه‌وه و ههڵینجان و نوسینی تێدا ڕه‌چاو بكرێت.