- پلانی وانه‌وتنه‌وه: بریتیه له كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی یه‌ك له دوای یه‌ك له‌لایه‌ن مامۆستای بابه‌ت دارێژراوه،له كاتی وانه‌وتنه‌وه‌دا جێبه‌جێده‌كرێت بۆ به‌رجه‌سته‌كردن و گه‌یشتن به ئامانجی دیاریكراو، به‌سوود بینین له ئامراز و ته‌كنۆلۆژیای فێركاری دیاریكراو. گرنگیه‌كانی پلانی وانه‌وتنه‌وه‌ش له خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
دووركه‌وتنه‌وه‌ی مامۆستایان له وانه‌وتنه‌وه‌ی ره‌مه‌كی و بێ پلانی.
ته‌واكردنی بابه‌ته‌كانی پرۆگرامی خوێندن له‌كاتی خۆێدا.
كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین و سوودبینینه له كات و هۆكار و ئامرازی فێركاری.
جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی فێركردنه به شێوه‌یه‌كی لۆژیكی و سیتهماتیكی.
به‌كاربردنی توانا ماددی و مرۆیهكانه به شێوه‌یه‌كی ئابووری و زانستی.
متمانه بۆ مامۆستا دروست ده‌كات له‌كاتی وانه‌وتنه‌وه‌دا.
به‌هه‌ده‌رنه‌دانی كات و توانای فێرخوازانه به‌پرس و كێشه و گفتووگۆی لاوه‌كی