:ئامرازه‌كانی فێركردن
له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی به‌گشتی و له ستراتیژییه‌تی وانه‌وتنه‌وه و به‌كارهێنانی رێبازه نوێیه‌كانی وانه‌وتنه‌وه رۆڵێكی گرنگیان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی وانه‌وتنه‌وه به‌بێ به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی فێركردن ناته‌واو ده‌بێت.
ئامرازه‌كانی فێركردن به‌پێی رۆژگار و به‌درێژایی كات و گۆرانكاریه زانستی و تهكنۆلۆژیهكان ناوه‌كه‌ی گۆرانی به‌سه‌رداهاتووه، به‌م شێوه‌یه:
(هۆكاره بینراوه‌كان، هۆكاره‌كانی بینین و بیستن، هۆكاره‌كانی روونكردنه‌وه، هۆكاره یاریده‌ده‌ره‌كان له‌ووتنه‌وه‌ی وانه‌دا، هۆكاره‌كانی فێركردن و دواناولێنانیشی بریتیه له ته‌كنۆلۆژیایی فێركردن یان (ته‌كنۆلۆژیای په‌روه‌رده‌یی).
له باره‌یی په‌یوه‌ندی ئامرازه فێركارییه‌كان به هه‌سته‌كانی فێرخوازانه‌وه، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه هه‌سته‌كانی فێرخواز هه‌ریه‌كه‌یان به رێژه‌ییه‌كی دیاریكراو به‌شداری له پرۆسه‌ی فێربووندا ده‌كه‌ن، كه ئه‌میش په‌یوه‌سته به كاریگه‌ری به‌كارهێنانی ئامرازه‌كانی فێركردن، جگه له وه‌ی، كه كاریگه‌ری رۆڵی هه‌سته‌كانمان بۆ ده‌رده‌خه‌ن، له‌ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی (cobvn 1974ز) ده‌ركه‌وتووه كه هه‌سته‌وه‌ره‌كان به‌م رێژانه‌ی خواره‌وه به‌شدار ده‌بن له پرۆسه‌ی فێربووندا:
یه‌كه‌م/ چاو به‌رێژه‌یی(83%)
دووه‌م/هه‌ستی بیستن به‌رێژه‌ی(11%)
سێیه‌م/هه‌ستی بۆنكردن به‌رێژه‌ی(5 ,3%)
چواره‌م/هه‌ستی به‌ركه‌وتنه به رێژه‌ی( 5،1,%)
پێنجه‌م/ هه‌ستی تامكردن به رێژه‌ی(1%)
پێناسه‌یی هۆكاره‌كانی(ئامرازه‌كانی)فێركردن: برتییه له سه‌رجه‌م ئه‌و ئامرازانه‌ی كه ده‌توانین سوودی لێوه‌ربگرین له كاركردنماندا بۆ به‌به‌دیهێنانی ئامانجه پهروهردهییهدانراوهكان له پرۆسه‌ی فێربووندا، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ئامرازه تهكنۆلۆژیانه فیلم بێت یان ساده‌بێت وه‌كو وایت بۆرد و وێنه‌كانی روونكردنه‌وه، یان ژینگه‌یه‌ك وه‌ك شوێنه‌وارو جێگاسروشتیهكان.
یان بریتییه له‌هه‌ر كه‌ره‌سته و شتێك كه به‌كاردێت له پرۆسه‌ی فێربوون و فێركردندا بۆ روونكردنه‌وه به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تی دانی خوێندكار بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان به‌باشترین شێوه‌ی تێگه‌یشتن.