سیمیناری یه‌كه‌م
تاقیكردنه‌وه‌یی گوتاری
هه‌ندێك جار به‌م جۆره تاقیكردنه‌وانه ده‌گوترێت ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی كه پێویستیان به وه‌ڵامی درێژ هه‌یه، یان ئه‌و تاقیكردنهوانهیی كه پشت به وه‌ڵامی فێرخواز ده‌به‌ستێت، چونكه له‌م جۆره تاقیكردنه‌وانه‌دا ، ده‌بێت فێرخواز پشت به زانیاریی و شاره‌زاییه‌كانی ناو مێشكی خۆی ببه‌ستێت و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان بداته‌وه، له بهرئهوهیی هیچ زانیاری و داتا و شاره‌زاییه‌ك به فێرخواز نادرێت ، واته ته‌نها پرسیاره‌كانی لێده‌كرێت و ئیتر ده‌بێت فێرخواز خۆیی زانیارییه‌كانی ناو كۆئه‌ندامی یادكردنهوهیی بهێنێته‌وه یادی خۆیی و دووباره بیان گه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌م تاقیكردنه‌وانه به ووشه‌كانی وه‌ك باسی بكه ، به‌راووردی بكه ، ڕاڤه‌ی بكه ، بیان ژمێره، شیته‌ڵیان بكه‌ره‌وه، وه‌سفیان بكه ، بینووسه، جیاوازی نێوانیان چییه، ....هتد ) ده‌ست پێده‌كات.ئه‌م جۆره پرسیارانه بریتین له كۆمه‌ڵێك پرسیار‌و بڕگه و ده‌سته‌واژه كه پێویستی به وه‌ڵامی درێژ یان مام ناوه‌ندیی یان كورت هه‌یه.
*پرسیاری گوتاری وه‌ڵام كورت: جۆری پرسیاری گوتاری كورت ئه‌و جۆرانه‌ن كه پێویستیان به وه‌ڵامی درێژنییه، به‌ڵكو وه‌ڵامه‌كانیان كورته یان مام ناوه‌نده به‌راوورد به وتاری درێژ، هه‌رچه‌نده هه‌مان خه‌سڵه‌تیان هه‌یه.
*پرسیاری گوتاری وه‌ڵام درێژ: كهوهڵامهكانیان درێژه و به گوێره‌ی داواكاری پرسیاره‌كه له لاپه‌ره‌یه‌ك یان دوو زیاتری پێویسته بۆ وه‌ڵامدانه‌وه.
خاڵه به‌هێزو باشیه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی گوتاری
ئه‌گه‌ری فرت و فێڵ و قۆپیهكردنی كه‌متره-
ڕێگا به فێرخواز ده‌دات به ئاره‌زووی خۆی بیر‌و بۆچوونه‌كانی ڕێكبخات-
به ئاسانی ئاماده ده‌كرێ و داده‌نرێت-
توانایی پێوانه‌كردنی ( توانایی ڕێكخستنی وه‌ڵامه‌كانی ) هه‌یه-
جیاوازیی كردن له نێوان فێرخوازیی بیركار و بیرمه‌ندو ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه پشت به له به‌ركردن و ئه‌زبه‌ركردن ( ده‌رخ) به‌بێ تێگه‌یشتن ده‌به‌ستن.
كات و خه‌رجی كه‌می پێویسته-