پلۆتۆ گه‌وره‌ترین ته‌نی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ساره بچووكه‌كانه و یه‌كێكیشه له هه‌سارۆچكه‌كانی پێشتنهی کایپەر. له دوای دۆزینه‌وه‌ی له ساڵی 1930ی زاینی له‌لایه‌ن كڵاید ویلیا‌م تۆمبۆو تا ساڵی 2006ی زاینی وه‌ك نۆیه‌مین هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ههژماركرابوو، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی زاناكان ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌سارۆچكه‌ی وه‌ك پلۆتۆیان له پشتێنه‌ی کایپەردا دۆزییه‌وه، له 24ی ئابی 2006دا زاناكان پلۆتۆیان خسته لیستی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ساره بچووكه‌كانی کۆمەڵەی خۆرەوە.
پلۆتۆ خاوەنی 5 مانگە کە لە خوارەوە دەتوانیت چەندین زانیاری دەربارەیان بدۆزیتەوە