ئه‌م مانگه گه‌وره‌ترین مانگی پلۆتۆیه و یه‌كه‌م مانگی پلۆتۆیش بوو كه له ساڵی 1978ی زاینی‌دا له‌لایه‌ن (جه‌یمس واڵتێر كریستی)ه‌وه دۆزرایه‌وه.
شوێن و جوڵەی شارۆن
ئه‌م مانگه تێكڕا له دووریی 17,536 کیلۆمەتر له چه‌قی پلۆتۆوه به ده‌وری ئه‌م هه‌ساره بچووكه‌دا ده‌سووڕێته‌وه و یه‌ك سووڕ به ده‌وری ئه‌م هه‌ساره بچووكه‌دا به نزیكه‌ی 6.387 ڕۆژی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات، خێرایی سووڕانهوهكهی به‌سه‌ر خولگهكهیدا 0.2 كم/چركه‌یه‌كدا و به‌هه‌مان ماوه‌یش به ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێته‌وه و پارێزگاریی له ڕووه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌میشه یه‌ك ڕووی له پلۆتۆیه، ئەوەی خولگەی ئەم مانگەی سەرنجڕاکێشتر کردووە ئەوەیە کە بەهۆی قەبارە گەورەکەیەوە ئەم مانگەش کاریگەریەکی گەورەی کردووەتە سەر پلۆتۆ بەجۆرێک کە پلۆتۆیش هەمیشە یەک ڕووی لەم مانگەیە. ئەمە جگە لەوەی کە چەقی سووڕانەوەی مانگەکە نەکەوتووەتە چەقی پلۆتۆوە و هەردوو تەنەکە وەک سیستمێکی هەسارەیی دووانی بەدەوری یەک چەقی هاوبەشدا دەسوڕێنەوە. هەر وەک لە خوارەوە دیارە
((سیستمی خولگەی پلۆتۆ و شارۆن))
فیزیا
تا ئێستا مرۆڤ ته‌نها چه‌ند زانیاری و وێنەیەکی کەمی مانگی شارۆنی لەبەردەستدایە، كه هه‌موویان بەهۆی كه‌شتی ئاسمانی نیو هەرایزنسەوه دەستکەوتوون، كه تاكه كه‌شتیه سه‌ردانی هه‌ساره‌ی پلۆتۆ و مانگه‌كانی كردبێت. زاناکان بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەچاوەڕوانی ناردنی کەشتی ئاسمانی ترن بۆ ئەم ناوچەیەی کۆمەڵەی خۆر.