Search this site
Embedded Files
Skip to main content
Skip to navigation
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
More
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
10 زانیاری خێرا دەربارەی هەسارەی پلۆتۆ
تیرەی پلۆتۆ تەنها 2,380 کیلۆمەترە کە ئەوەش تەنها 66% تیرەی مانگی زەویە.
خولگەی پلۆتۆ نزیکەی 5.8 ملیار کیلۆمەتر لە ئەستێرەی خۆرەوە دوورە، ئەم دووریەیش نزیکەی 40 هێندەی دووری زەویە لە ئەستێرەی خۆرەوە.
پلۆتۆ بۆ تەواوکردنی یەک سوڕانەوە بەدەوری خۆردا پێویستی بە 248 ساڵی هەسارەی زەوی هەیە و یەک خولانەوەش بەدەوری خۆیدا بە 6 ڕۆژی هەسارەی زەوی تەواودەکات .
پلۆتۆ بەفەڕمی چووەتە لیستی هەسارە بچووکەکان.
پلۆتۆ خاوەنی بەرگەهەوایەکی تەنکی شینە کە پێکهاتەکەی بەزۆری لە نایترۆجین و میسان و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن پێکهاتووە.
پلۆتۆ خاوەنی 5 مانگە و کە شارۆن گەورەترین مانگیانە وقەبارەکەی بەراورد بە پلۆتۆ هێندە گەورەیە کە کاریگەری کردووەتە سەر پلۆتۆ و وەک سیستمی هەسارەی دووانەی بەدەوری یەکدا دەسوڕێنەوە.
پلۆتۆ هیچ هەڵقەیەکی نییە.
کەشتی ئاسمانی نیو هەرایزنس تاکە کەشتی ئاسمانییە کە سەردانی ئەم هەسارەیەی کردووە .
بە هیچ جۆرێک سەر ڕووی پلۆتۆ بۆ ژیان گونجاو نییە و بەهۆی ساردی ڕووەکەیەوە ناتوانێت باردۆخی گونجاو بۆ ژیان دابینبکات.
لە دوای دۆزینەوەی لە ساڵی 1930 منداڵێکی 11 ساڵان بەناوی ڤێنێتیا بێرنی پێشنیازی ناوی پلۆتۆی بۆ هەسارە نوێیەکە کرد.
گەڕانەوە
Google Sites
Report abuse
Google Sites
Report abuse