شوێن و جوڵەی پلۆتۆ
پلۆتۆ تێكڕا له دووری 5.8 ملیار کیلۆمەتر به ده‌وری ئه‌ستێره‌ی خۆردا ده‌سووڕێته‌وه و یه‌ك سووڕانه‌وه به‌نزیکەی 248 ساڵی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات و خولگه‌ی سووڕانهوهكهشی نزیكه‌ی 17 پله لاره و خێرایی سووڕانه‌وه‌ی به‌سه‌ر خولگهكهیدا 4.669كم/چركه‌یه‌كدا ، پلۆتۆ یه‌ك جار خولانه‌وه به ده‌وری خۆیدا به 6.387 ڕۆژی هه‌ساره‌ی زه‌وی ته‌واو ده‌كات و ئاڕاسته‌ی خولانهوهكهیشی به ئاڕاسته‌ی میلی كاتژمێره و لاری ته‌وه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 120 پله‌یه.
ئه‌م هه‌ساره بچووكه لەناو پشتێنەی کایپەردا خولگه‌یه‌كی نامۆی هه‌یه و به‌هۆیه‌وه به‌رده‌وام دوورییه‌كه‌ی له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه ده‌گۆڕێت و نزیكترین مەودای نێوان ئه‌م هه‌ساره بچووكه و ئه‌ستێره‌ی خۆر یه‌كسانه به 4.4 ملیار کیلۆمەتر، كه ده‌كاته 30 هێندەی دووری هه‌ساره‌ی زه‌وی له خۆره‌وه و له دوورترین مەوداشدا دووری نێوان پلۆتۆ و ئه‌ستێره‌ی خۆر ده‌بێته 7.3 ملیار کیلۆمەتر، كه ده‌كاته 48 هێندەی دووری زه‌وی له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه. یه‌كێكی تر له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی كه خولگه‌ی پلۆتۆ هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌یه كه خولگه‌ی هه‌ساره‌ی نیپتۆن ده‌بڕێت و پێش هه‌ساره‌ی نیپتۆنیش ده‌كه‌وێت بۆ نزیكی له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه و دواهه‌مین جاریش ئه‌م دیارده‌یه له ساڵی 1979ی زاینییه‌وه تا ساڵی 1999ی زاینی ڕوویدا.
((خولگەی پلۆتۆ لە ناو کۆمەڵەی خۆردا))
فیزیا
((بەراوردی قەبارەی پلۆتۆ بە هەسارەی زەوی))
جیۆلۆجی
لەگەڵ ئەوەی کە ڕووبەری پلۆتۆ بەنزیکەیی هێندەی ڕووبەری ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستە لە هەسارەی زەوی، بەڵام چەندین تایبەندمەندی و جیاکەرەوەی وەک چیا و دەشت و دەربەند و چاڵی پاشماوەی نەیزەک و هەسارۆچکە بە ڕووەکەیەوە دەبینرێت. لەگەڵ ئەوەشدا نزمی پلەی گەرمی سەر ڕووی پلۆتۆ کە لە نێوان 226- بۆ 240- پلەی سیلیزیدایە وای کردووە کە ببێتە یەکێکی تر لە تەنە مردوو و بێ ژیانەکانی ناو کۆمەڵەی خۆر.
هەندێک لە چیاکانی سەر ڕووی پلۆتۆ بەرزیان دەگاتە 3 کیلۆمەتر، و دەربەندە قووڵەکان کە بۆ نزیکەی 600 کیلۆمەتر درێژدەبنەوە سەرنجی زاناکانی بۆ خۆی ڕاکێشاوە.
گەورەترین چاڵی پاشماوەی هەسارۆچکە تیرەکەی 260 کیلۆمەترە. لەگەڵ ئەوەشدا گەورەترین دەشتەکانی سەر ڕووی پلۆتۆ لە نایتۆجینی بەستوو پێکهاتووە و هیچ پاشماوەیەکی نەیزەک لەم دەشتانە بەدیناکرێت، بەم هۆیەشەوە زاناکان لەو بڕوایەدان کە جووڵەیەکی تەکتۆنی لاواز لەسەر ڕووی پلۆتۆ بوونی هەبێت.
((وێنەی سەر ڕووی هەسارەی بچووکی پلۆتۆ کە لەلایەن کەشتی ئاسمانی نیو هەرایزنسەوە گیراوە))
پلۆتۆ بەرگەهەوایەکی تەنکی هەیە کە چڕی و فراوانیەکەی بەپێی شوێنی پلۆتۆ لە کۆمەڵەی خۆردا دەگۆڕێت. کاتێک پلۆتۆ لە ئەستێرەی خۆر نزیک دەبێتەوە چڕی و فراوانی بەرگەهەواکەی زیاددەکات و بەپێچەوانەشەوە تا لە ئەستێرەی خۆر دووربکەوێتەوە چڕیەکەی کەم دەکات.
گازی نایترۆجین بەشی زۆری پێکهاتەی بەرگەوای پلۆتۆی پێکهێناوە، پێکهاتە کەمینەکانی تری ناو بەرگەهەواکەشی بریتییە لە گازی میسان و دووەم ئۆکسیدی کاربۆن.
کاتێک هەسارەی پلۆتۆ لە ئەستێرەی خۆر نزیک دەکەوێتەوە پلەی گەرمی سەر ڕووەکەی بەرزدەبێتەوە كه ئه‌مه‌یش یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزه بۆ زیادبوونی جووڵه وزه‌ی ته‌نۆلكه‌كانی سه‌هۆڵی سه‌ر ڕووه‌كه‌ی کە بەزۆری لە نایترۆجین پێکهاتووە، ئەوەش دەبێتە هۆی ڕوودانی كرداری هه‌ڵچوون (هه‌ڵچوون: كردارێكه ته‌نۆلكه‌كانی ڕه‌قی تێدا ده‌بێت به گاز بێ تێپه‌ڕبوون به دۆخی شلیدا)، به‌مه‌یش ڕێژه‌ی به‌رگه‌هه‌وای پلۆتۆ زیاد ده‌كات و چڕتر ده‌بێت، له كاتێكدا كه ئه‌م هه‌ساره بچووكه له خۆر دوور ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وا به‌شێكی زۆری ئه‌و گازه‌ی كه له هه‌ڵچوونه‌وه په‌یدابووه، هه‌ندێكیان له بۆشاییدا بڵاوده‌بنه‌وه و هه‌ندێكی تریشیان دووباره ده‌یبه‌ستێته‌وه، ئه‌ویش به كرداری نیشاندن (نیشاندن: كردارێكه تهنۆلكهكهنی گازی تێدا ده‌بێت به ڕه‌ق بێ تێپه‌ڕبوون به دۆخی شلیدا).
((وێنەی بەرگەهەوای پلۆتۆ کە لەلایەن کەشتی ئاسمانی نیو هەرایزنسەوە گیراوە))
تا ئێستا مرۆڤ ته‌نها چه‌ند زانیاری و وێنەیەکی کەمی پلۆتۆی لەبەردەستدایە، كه هه‌موویان بەهۆی كه‌شتی ئاسمانی نیو هەرایزنسەوه دەستکەوتوون، كه تاكه كه‌شتیه سه‌ردانی هه‌ساره‌ی پلۆتۆ و مانگه‌كانی كردبێت. زاناکان بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەچاوەڕوانی ناردنی کەشتی ئاسمانی ترن بۆ ئەم ناوچەیەی کۆمەڵەی خۆر.