1930 زاینی
پلۆتۆ لە 18ی شوباتی 1930ی زاینیدا لەلایەن کڵاید ویلیام تۆمبۆو دۆزرایەوە و زاناکان لەو کاتەدا پلۆتۆیان خستە ڕیزی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرەوە.
2006 زاینی
دوای ئەوەی چەندین تەنی هاوشێوەی پلۆتۆ لە پشتێنەی هەسارۆچکەکان و پشتێنەی کایپەردا دۆزرانەوە، کۆمەڵەی گەردوونناسانی جیهان (IAU) لە ساڵی 2006 بڕیاریدا پلۆتۆ لە ڕیزی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر دەربهێنێت و بیخاتە ڕیزی هەسارە بچووکەکانەوە. ئەمەش ناڕەزایی بەشێک لە خەڵکی لێکەوتەوە و چەند خۆپیشاندانێک لە ئەمەریکا ڕوویدا.
2015 زاینی
دوای 11 ساڵ گەشتی بەردەوام بە بۆشای ئاسماندا، کەشتی ئاسمانی نیوهەرایزنسی ئاژانسی ناسا لە 15ی تەمووزی 2015ی زاینی گەیشتە پلۆتۆ. بۆ یەکەمجار مرۆڤی ئاشناکرد بەم تەنە نامۆیەی کۆمەڵەی خۆر و توانی لە بەرزی 12,500 کیلۆمەترەوە لە ڕووی هەسارەکە بکۆڵێتەوە. پارچە ڤیدیۆکەی سەرەوە لەلایەن نیوهەرایزنسەوە تۆمارکراوە لەکاتی تێپەڕینی بەلای هەسارەی بچووکی پلۆتۆدا.