ته‌نها مانگى هه‌ساره‌ى زه‌وییه و پێنجه‌م گه‌وره‌ترین مانگی ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆره و دره‌وشاوه‌ترین ته‌نە له دواى ئه‌ستێره‌ی خۆر له ئاسمانى هه‌ساره‌ى زه‌ویدا، ئه‌وه‌ى ئه‌م مانگه‌ی تایبهندمهندتر كردووه له‌چاو مانگه‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا، گه‌وره‌ی قەبارهكهیهتى له‌چاو هه‌ساره‌ى زه‌ویدا، چونكه مانگه‌كانى تری كۆمه‌ڵه‌ی خۆر زۆر بچووكن له چاو ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ى كه به‌ده‌وریدا ده‌سووڕێنه‌وه و به شێوه‌ی خاڵی ڕووناكى بچووك ده‌رده‌كه‌ون له چاو هه‌ساره‌كه‌دا، به‌ڵام مانگى هه‌ساره‌ى زه‌وى تیره‌كه‌ى نزیكه‌ى سێ یه‌كی تیره‌ى هه‌ساره‌ى زه‌وی ده‌بێت.
مانگ ماوه‌ى 4.53 ملیار ساڵه به‌ده‌وری هه‌ساره‌ى زه‌ویدا ده‌سووڕێته‌وه، و به‌هۆی ئه‌وه‌ى تاكه مانگى هه‌ساره‌ى زه‌وییه تا ئێستا لەزۆربەی زمانەکاندا هیچ ناوێكی فەڕمی بۆ دانه‌نراوه، چونكه پێشتر خه‌ڵك نه‌یانزانیوه كه مانگى تر له كۆمه‌ڵه‌ى خۆردا هه‌یه. هەرچەندە ئێستا هه‌ریه‌كه له مانگه‌كانى تری كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ناوى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه بەڵام هێشتا مانگى زه‌وی بێ ناو ماوەتەوە و زۆر كه‌سیش به تایبه‌تى زاناكان به مانگى هه‌ساره‌ى زه‌وى ناویده‌به‌ن