1- ئەگەر قەبارەی خۆر بچووک بکەینەوە بۆ قەبارەی دەرگایەکی ئاسایی، ئەوا قەبارەی مانگ یەکسان دەبێت بە قەبارەی دەنکە فاسۆلیایەک.
2- تاکە مانگی هەسارەی زەوییە و بەگشتی لەدووری 384000 کیلۆمەترەوە بە دەوری زەویدا دەسوڕێتەوە و بەهۆی ئەوەی تا 400 ساڵ پێش ئێستایش هیچ مانگێکی تری کۆمەڵەی خۆر نەدۆزرابووەوە بۆیە مانگ هیچ ناوێکی بۆ دانەنراوە لە زۆربەی زمانەکاندا بێ ناوە و زاناکانیش هەر بە (مانگی هەسارەی زەوی) ناویدەبەن.
3- مانگ یەک سوڕانەوە بەدەوری زەویدا بە نزیکەی 27 ڕۆژی هەسارەی زەوی تەواودەکات و بۆ یەک خولانەوەیش بەدەوری خۆیدا پێویستی بە 27 ڕۆژی هەسارەی زەوی هەیە هەر بۆیە هەمیشە یەک ڕووی لە هەسارەی زەوییە.
4- مانگ ڕوویەکی بەردینی ڕەقی هەیە کە بەرزونزمی زۆری پێوەیە و پاشماوەیەکی زۆری نەیزەک و هەسارۆچکە بەسەر ڕووەکەیەوەیەتی.
5- مانگ بەرگەهەوایەکی زۆر تەنک و لاوازی هەیە، لەزۆربەی سەرچاوە زانستییەکاندا وەک تەنێکی بێ بەرگەهەوا هەژمارکراوە.
6- هیچ بەرد یان تەنێکی سروشتی بەدەوری مانگدا ناسوڕێتەوە.
7- هیچ هەڵقەیەک دەوری مانگی نەداوە.
8- تا ئێستا زیاتر لە 100 مانگی دەستکرد و کەشتی ئاسمانی سەردانی مانگیان کردووە ، و تاکە تەنی گەردوونە کە مرۆڤ سەردانی کردووە و لەسەر ڕووەکەی نیشتووەتەوە.
9- ئەو بەرگەهەوا لاوازەی مانگ و ئەو بڕە ئاوەی لەسەر ڕووەکەی هەیە ناتوانێت ژیان لەسەر مانگ دابین بکات.
10- ئەو پەڵە ڕەشانەی کە بە ڕووی مانگەوە دیارن شوێنی پێکداکێشانی چەند هەسارۆچکەیەکن کە لە ڕابردوودا بە ماگیاندا داوە کە لە سەرەتادا گڕکانێکی زۆری بەسەر ڕووی مانگدا بڵاوکردەوە و ئێستایش ئەم ناوچەیە گۆڕاوە و بەردی (بەزەڵت) کە ڕەنگێکی تاریکی هەیە پێکهاتەی زۆربەی ئەم ناوچەیەی پێکهێناوە.