1- خۆرگیران :
خۆرگیران له كاتێكدا ڕووده‌دات كه مانگ بكه‌وێته نێوان هه‌ساره‌ی زه‌وی و ئه‌ستێره‌ی خۆر. بەوەش سێبەری مانگ دەکەوێتە سەر بەشێکی هەسارەی زەوی و بەتەواوی تاریکی دەکات. خۆرگیران له 600 ملیۆن ساڵ پێش ئێستاوه سه‌ری هه‌ڵداوه و پێش ئه‌م مێژووه به‌هۆی زۆری ڕێژەی لاری خولگه‌ی مانگ به ده‌وری هه‌ساره‌ی زه‌وی له‌و كاته‌دا ته‌نها نیمچە خۆرگیران ڕووی داوه.
له ئێستایشدا لاریی خولگه‌ی مانگ به ده‌وری زه‌ویدا 5 پله‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌م لاریی خولگه‌ی مانگ نه‌بوایه، ئه‌وا هه‌موو مانگێك خۆرگیران ڕوویده‌دا. ئه‌وه‌ی وایكردووه كه مانگ بەو قەبارە بچووكه بتوانێت ئه‌ستێره‌ی خۆر به ته‌واوه‌تی بشارێته‌وه سەرەڕای ئەوەی کە تیره‌ی ئه‌ستێره‌ی خۆر 400 ئه‌وه‌نده‌ی تیره‌ی مانگ ده‌بێت، ئه‌وه‌یه كه دووری مانگ له هه‌ساره‌ی زه‌وی 400 هێندە کەمترە لە دووری ئه‌ستێره‌ی خۆر له زه‌وی، بۆیه هه‌ردووكیان به‌قه‌د یه‌ك ده‌بن له ئاسمانی هه‌ساره‌ی زه‌ویدا، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه كه هیچ كاتێك به یه‌ك جار له هه‌موو سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وی خۆر ناگیرێت كه ئه‌مه‌ش به‌هۆی بچووكی قه‌باره‌ی مانگه‌وه‌یه له چاو هه‌ساره‌ی زه‌ویدا.
هه‌موو 18 مانگ جارێك له شوێنێكی گۆی زه‌وی خۆر ده‌گیرێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌م دیاردهیهت له شوێنێك بینی و ویستت دووباره ئه‌م دیارده‌یه ببینێته‌وه، پێێویسته گه‌شت بكه‌یت بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌م دیارده‌یه‌ی تێدا ڕووده‌دات، یان ئه‌گه‌ر گهشتیشت نه‌كرد، ئه‌وا پێویسته 370 ساڵ بوه‌ستیت تا دووباره له‌و ناوچه‌یه‌ی تۆدا خۆرگیران ڕووده‌داته‌وه، چونكه ماوه‌ی خۆرگیرانێك بۆ خۆرگیرانێكی تر له یه‌ك ناوچه‌دا پێویستی به 370 ساڵ هه‌یه. خێرایی خولانه‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی به ده‌وری خۆیدا له‌سه‌ر هێڵی كه‌مه‌ره‌یی نزیكه‌ی 28كم/خوله‌كێكدا و هه‌میشه له خۆرئاواوه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه ، خێرایی سوڕانه‌وه‌ی مانگ به‌ده‌وری زه‌ویدا نزیكەی 61 كم/خوله‌كێكدا و به‌مه‌یش ده‌توانین خێرایی ئه‌و سێبه‌ره‌ی مانگ بدۆزینه‌وه كه له كاتی خۆرگیراندا به‌سه‌ر زه‌ویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوڕانه‌وه‌ی مانگ به ده‌وری زه‌ویدا به‌هه‌مان ئاڕاسته‌ی خولانه‌وه‌ی زه‌وییه به‌ده‌وری خۆیدا ، بۆیه بۆ ده‌ستكه‌وتنی خێرایی سێبه‌ری مانگ پێویسته خێرایی خولانه‌وه‌ی زه‌وی له خێرایی سوڕانه‌وه‌ی مانگ به ده‌وری زه‌ویدا ده‌ربكه‌ین سه‌رئه‌نجام بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سێبه‌ره‌ی مانگ له كاتی خۆرگیراندا تێكڕا له‌سه‌ر هێڵی كه‌مه‌ره‌یی 33 كم/خوله‌كێكدا و له ڕۆژئاواوه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات ده‌ڕوات. تیرەی سێبەری تەواوەتی مانگ لەسەر زەوی لەکاتی خۆرگیراندا نزیکەی 267 کیلۆمەترە و بەگشتی ماوەی هەر خۆڕگیرانێکی تەواوەتی حەوت خولەکە
((وێنه‌ی سێبه‌ری مانگ له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وی له كاتی خۆرگیراندا))
2- مانگگیران:
مانگگیران له‌كاتێكدا ده‌بێت كه هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كه‌وێته نێوان ئه‌ستێره‌ی خۆر و مانگه‌وه و هۆی ڕوودانی دیارده‌كه‌ش تێپه‌ڕینی سێبه‌ری هه‌ساره‌ی زه‌وییه به‌سه‌ر ڕووی مانگدا، هه‌میشه له كاتێكدا ڕووده‌دات كه مانگ پڕ بێت، واته مانگی چوارده بێت، به‌هۆی گه‌وره‌یی سێبه‌ری هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه مانگ گیران ماوه‌یه‌كی زیاتر لە خۆرگیران ده‌خایه‌نێت.
هه‌ندێك مانگ گیران زیاتر له 4 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و هه‌موو 2 ساڵێكیش نزیكه‌ی جارێك مانگ گیران ڕووده‌دات، گۆڕانی ڕه‌نگی مانگیش بۆ سوور به‌هۆی به‌رگه‌هه‌وای شکاندنەوەی ئەو ڕووناکییەی خۆرە کە بەبەرگەهەوای هه‌ساره‌ی زه‌ویدا تێپەڕدەبێت و دەکەوێتە سەر ڕووی مانگ
((دیمەنی مانگگیران و گۆڕانی ڕەنگی مانگ بەپێی شکاندنەوەی تیشکی خۆر لە هەسارەی زەویدا))