1375ساڵ پێش ئێستا
بابلیەکان یەکەمین مرۆڤ و شارستانی بوون لەسەر هەسارەی زەوی کە دیاردەی مانگگیرانیان لەسەر تابلۆیەکی گڵین تۆمارکردووە کە ئەوەش مانگگیرانی 3ی ئایاری 1375ی پێش زایین بوو...
500 ساڵ پێش ئێستا
هەر بابلیەکان نزیکەی 2500 ساڵ پێش ئێستا توانیان بۆ یەکەمجار پێشبینی هەموو مانگگیرانەکانی 18 ساڵی داهاتووی خۆیان بکەن...
420 ساڵ پێش زایین
نزیکەی 2400 ساڵ پێش ئێستا دوای لێکۆڵینەوەیەکی زۆر فه‌یله‌سوفێكی یۆنانی به ناوی (ئهنكساگۆراس -Anaxagoras) ئاشكرای كرد كه مانگ ته‌نێکی گۆی به‌ردینی ڕهقە و ئه‌و ڕووناكیه‌ی كه مانگیش به زه‌وی ده‌دات بریتییه له ڕووناكی خۆر كه له دوای به‌ركه‌وتنی به ڕووی مانگدا دووباره مانگ ده‌یداته‌وه. شایەنی باسە لەسەر ئەم گووتانەی و لەبەر ئەوەی کە لەو سەردەمەدا خەڵکی وەک خوایەک لە مانگیان دەڕوانی نەک بەردێک کە تیشک بداتەوە، باڵادەستانی ئەو سەردەمەی ئیمپراتۆریەتی ئەسینا ئەنکساگۆراسیان سزادا و بۆ شوێنێکی دوور لە ئیپراتۆرەکەیان دورخستەوە.
340 ساڵ پێش زایین
فه‌یله‌سوفی یۆنانی ئه‌رستۆ له ڕێگه‌ی لێكۆڵینهوهكانییهوه له مانگ، توانی چه‌ند زانیارییه‌ك ده‌رباره‌ی مانگ و هه‌ساره‌ی زه‌وی ڕوون بكاته‌وه، كه زۆر سوودمه‌ند بوون لەو سەردەمەدا و توانی چه‌ند ڕاستییه‌ك بخاته ڕوو. ئه‌رستۆ باوه‌ڕی وابوو كه مانگگیران كاتێك ڕووده‌دات كه هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌كه‌وێته نێوان خۆر و مانگه‌وه و ئه‌و تاریکیەی كه له‌سه‌ر مانگ دروست ده‌بێت بریتییه له سێبه‌ری هه‌ساره‌ی زه‌وی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی ئه‌و سێبه‌ره گۆییه، بۆیه پێشبینی كرد كه شێوه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌ویش گۆیی بێت، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی هه‌ر شێوه‌یه‌كی تری هه‌بوایه، ئه‌وا سێبه‌ری ئه‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر ڕووی مانگ ده‌رده‌كه‌وت.
1000 زاینی
زانا و ئه‌ستێره‌ناسی عه‌ره‌ب (ئیبن ئه‌ل هه‌یسه‌م) كه له ساڵانی (965-1040)ی زایینی ژیاوه، باس له چۆنێتی دانه‌وه‌ی ڕووناكی خۆر ده‌كات له ڕووی مانگه‌وه و ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ڕووی مانگ وه‌ك ئاوێنه ڕووناكی خۆر ناداته‌وه، به‌ڵكو به‌شێكی زۆری ده‌مژێت و به‌شه‌كه‌ی تری ڕووناكییهكهیش به شێوه‌یه‌كی په‌رت و بڵاو به هه‌موو لایه‌كدا ده‌داته‌وه.
1609 زایینی
زانای به‌ناوبانگی ئیتاڵی و شاری ڤێنیس (گالیلۆ گالیلی) یه‌كه‌مین تلیسكۆبی تایبه‌ت به‌خۆی به‌رهه‌مهێنا و لە ڕێگەیەوە وێنه‌ی مانگی له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی (Sidereus Nuncius) دروستکرد، وه‌ك له وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا دیاره كه له‌لایه‌ن (گالیلۆ)وه كێشراوه، گالیلۆ تێبینی كرد كه سه‌ر ڕووی مانگ ته‌خت نییه، به‌ڵكو چیا و چاڵێكی زۆر به‌سه‌ر ڕووهكهیهوهیهتی و گالیلۆیش ئه‌م زانیارییانه‌ی به‌هۆی تێبینیكردنی سێبه‌ره‌كانی سه‌ر ڕووی مانگه‌وه زانی.
1959 زاینی
یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یه‌كه‌م مانگی دەستکردی به ناوی (لونا 1) ڕه‌وانه‌ی مانگ كرد، بەڵام دوایی چه‌ند كاتژمێرێك له هه‌ڵدانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ی زه‌ویدا پچڕا
1959 زاینی
دوای شکستهێنانی لونا 1 یەکێتی سۆڤیەت دووەم مانگی دەستکردی خۆی بەناوی لونا 2 لە هەمان ساڵدا رەوانەی مانگ کرد بەنیازی نیشتنەوەی لەسەر ڕووی مانگ. هەرچەندە لونا 2 دوای چەند ڕۆژێک لەسەر ڕووی مانگ تێکشکا و زانایانی ئەو کاتە نەیانتوانی بینیشێننەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لونا 2 بۆ هەمیشە ناوی چووە مێژووەوە و بووە یەکەمین تەنی دەستکردی مرۆڤ کە بگاتە سەر ڕووی مانگ.
1959 زاینی
هەر لەهەمان ساڵدا (لونا 3-Luna 3 ) بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا وێنه‌ی ڕووه‌كه‌ی تری مانگی بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی نارده‌وه و مرۆڤ بۆ یەکەمجار ڕووەکەی تری مانگی بینی. وەک له وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت.
1966 زاینی
یه‌كه‌مین كه‌شتی ئاسمانی بێ سه‌رنشین كه له‌سه‌ر مانگ نیشته‌وه بریتی بوو له (لونا 9-Luna 9 ) له ساڵی 1966ی زایینی و بۆ یەکەمجار توانی چەند وێنەیەکی سەر ڕووی مانگ بۆ سەر هەسارەی زەوی بنێرێتەوە.
1966 زاینی
یه‌كه‌مین مانگی ده‌ستكردیش كه خرایه خولگه‌وه به‌ده‌وری مانگدا بریتی بوو له (لونا 10-Luna 10 ) کە توانی بۆ یەکەمجار لە هێزی موگناتیسی مانگ و ڕێژەی تیشکدانەوەی دەوری مانگ بکؤڵێتەوە.
1966 زاینی
دواتر یەکێتی سۆڤیەت دوو مانگی دەستکردی کردە خولگه‌وه به‌ده‌وری مانگدا بەناوەکانی (لونا 11 و لونا 12 ).
1966 زاینی
لونا 13 توانی لەسەر مانگ بنیشێتەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا لە خاکی مانگی کۆڵیەوە
لە دوای سەرکەوتنەکانی یەکێتی سۆڤیەت لە بەرنامەی لونا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هەوڵەکانی لەم بوارەدا چڕکردەوە و توانی له ساڵی 1966ه‌وه بۆ ساڵی 1968 حه‌وت ڕۆبۆت ڕه‌وانه‌ی سه‌ر ڕووی مانگ بكات له‌ژێر ناوی به‌رنامه‌ی (سورڤێیهر-Surveyor).
1966 زاینی
سورڤێیەر 1 یەکەمین کەشتی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و بەرنامەی سوڤێیەر بوو کە ڕەوانەی مانگ کرا. کەشتیەکە توانی بەسەرکەوتووی لەسەر ڕووی مانگ بنیشێتەوە و چەند وێنەیەک بۆ زەوی بنێرێتەوە.
1967 زاینی
لەدوای ئەوەی سورڤێیەر 2 لە دوای هەڵدانی بەرەو مانگ لە بۆشاییدا لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو، سورڤێیەر 3 دووەم کەشتی بەرنامەی سورڤێیەر بوو کە لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە و یەکەمین کەشتی بوو کە چەند هاوێنەیەکی تایبەتی لەسەر ڕووەکەی بوو بۆ لێکۆڵینەوە لە خاکی مانگ. ئەم کەشتیە ئاسمانیە دواتر لەلایەن کەشتیوانانی ئەپۆلۆ 12ەوە سەردانیکرا و بووە یەکەمین تەنی دەستکردی مرۆڤ تا ئێستا کە لە جیهانێکی تری گەردوون سەردانی کرابێت.
1967 زاینی
لەدوای پچرانی پەیوەندی لەگەڵ سورڤێیەر 4 پێش نیشتنەوەی لەسەر ڕووی مانگ، سورڤێیەر 5 سێیەم کەشتی بەرنامەی سورڤێیەر بوو کە بەبێ کێشە لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە و توانی نزیکەی زیاتر لە 19 هەزار وێنە لەسەر ڕووی مانگەوە بگوازێتەوە بۆ زەوی.
1967 زاینی
سورڤێیەر 5 چوارەم کەشتی بەرنامەی سورڤێیەر بوو کە بەبێ کێشە لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە و توانی نزیکەی زیاتر لە سی هەزار وێنە لەسەر ڕووی مانگەوە بگوازێتەوە بۆ زەوی.
1968 زاینی
دوایین و پێنجەم کەشتی بەرنامەی سورڤێیەر بوو کە بەبێ کێشە لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە و نزیکەی 21 هەزار وێنە لەسەر ڕووی مانگەوە گواستەوە بۆ زەوی.
1968 زاینی
لونا 14 یەکێکی تر بوو لە مانگە دەستکردەکانی بەرنامەی لونا و توانرا بکرێتە خولگەوە بەدەوری مانگدا و چەندین لێکۆڵێنەوەی لە کاریگەری نێوان مانگ و زەوی کرد لەسەر یەکتری لەگەڵ چەند لێکۆڵینەوەیەکی تر لەسەر هێزی موگناتیسی مانگ
لە ڕێگای بەرنامەی ئەپۆلۆوە بۆ یەکەمجار مرۆڤ توانی بگاتە سەر ڕووی جیهانێکی تری گەردوون
تێکڕا بەهەموو گەشتەکانی ئەپۆلۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا توانی 382 کیلۆگرام لە خاکی مانگ بهێنێتەوە سەر ڕووی هەسارەی زەوی
1967 زاینی
1968 زاینی
1968 زاینی
1969 زاینی
1969 زاینی
1969 زاینی
1969 زاینی
1970 زاینی
1971 زاینی
1971 زاینی
1970 زاینی
لونا 16 کە ڕۆبۆتێکی بێ سەرنشینی یەکێتی سۆڤیەت بوو توانی بۆ یەکمجار لە مێژووی یەکێتی سۆڤیەتدا 101 گرام لە خاکی مانگ بگەڕێنێتەوە سەر زەوی.
1972 زاینی
1972 زاینی
1970 بۆ 1973 زاینی
یەکێتی سۆڤیەت بۆ یەکەمجار لە چوارچێوەی بەرنامەی لوناکۆد دوو ڕۆبۆتی ڕەوانەی سەر ڕووی مانگ کرد کە تایەیان پێوە بوو و توانای جوڵەیان هەبوو.
1976 زاینی
لونا 24 کۆتا کەشتی ئاسمانی بەرنامەی لونای یەکێتی سۆڤیەت بوو و نزیكه‌ی 170 گرام خۆڵی سەر ڕووی مانگی بەسەرکەوتووی گەیاندەوە یەکێتی سۆڤیەت.
1993 زاینی
وڵاتی یابان سێیه‌مین وڵات بوو له‌ناردنی كه‌شتی ئاسمانی بەرەو مانگ، یه‌كه‌مین كه‌شتی وڵاتەکەش ناوی (هیتن-Hiten) بوو، كه مانگێكی ده‌ستكردی تێدا بوو بەناوی (هاگۆرۆمۆ-Hagoromo) و توانی له كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی كه‌شتییه ئاسمانییه‌كه له مانگ بیكاته خولگه‌وه به ده‌وری مانگدا.
1994 زاینی
ئاژانسی ناسای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا مانگی ده‌ستكردی (كڵیمێنتن- Clementine)ی ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد و ناسا توانی به‌هۆی ئه‌م مانگه ده‌ستكرده نه‌خشه‌ی تۆپۆگرافی سه‌ر هه‌موو ڕووی مانگی ده‌ستبكه‌وێت.
2004 زاینی
ئاژانسی (ئی ئێس ئه‌ی-ESA) ئه‌وروپی مانگێكی ده‌ستكردی به ناوی (سمارت 1-SMART 1) ڕه‌وانه‌ی خولگه‌ی ده‌وری مانگ كرد و بۆ لێکۆڵینەوە لە پێکهاتەی خاکی مانگ.
2007 زاینی
ئاژانسی (JAXA)ی یابانی مانگێكی ده‌ستكردی تری ڕه‌وانه‌ی سه‌ر ڕووی مانگ كرد بەناوی سێلین - Selene و به‌هۆیه‌وه زاناكان نه‌خشه‌یه‌كی وردی جوگرافی سه‌ر ڕووی مانگیان ده‌ست كه‌وت.
2008 زاینی
وڵاتی هیندستان یه‌كه‌مین مانگی ده‌ستكردی خۆی به ناوی (چاندریان 1–Chandrayaan 1)ی ڕه‌وانه‌ی مانگ كرد و له ساڵی 2009ی زایینی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ی زه‌ویدا پچڕا، ئیشهكهیشی ده‌ستكه‌وتنی نه‌خشه‌یه‌كی تۆپۆگرافی سه‌ر ڕووی مانگ بوو.
2009 زاینی
ئاژانسی ناسا كه‌شتییه‌كی ئاسمانی ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد كه موشه‌كێك و مانگێكی ده‌ستكردی به‌ناوی (LRO )تێدا بوو، كه موشه‌كه‌كه‌یان به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئاو ئاڕاستەی جه‌مسه‌ری باشووری مانگ كرد و مانگه دهستكردهكهیش له ئێستادا به سه‌ركه‌وتوویی به ده‌وری مانگدا ده‌سووڕێته‌وه به وردی وێنه‌ی ڕووه‌كه‌ی ده‌گرێت
2011 زاینی
ئاژانسی ناسا دوو مانگی ده‌سكردی لە چوارچێوەی بەرنامەی (GRAIL) ڕه‌وانه‌ی خولگه‌ی مانگ كرد بۆ لێکۆڵینەوە لە هێز و بواری موگناتیسی مانگی زەوی
2015 زاینی
چانگا 3-Chang'e 3 بووە یەکەمین کەشتی ئاسمانی وڵاتی چین کە بەسەرکەوتووی لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە و بەبەردەوامیش زانیاریەکانی لەلایەن هەردوو مانگی دەستکردی چانگا 1 و چانگا 2، کە پێشتر ڕەوانەی خولگەی مانگ کرابوون بەرەو زەوی دەگوازرانەوە.
2018 زاینی
هەر لە چوارچێوەی بەرنامەی چانگادا وڵاتی چین دووەم کەشتی ئاسمانی خۆی بەسەرکەوتووی لەسەر ڕووی مانگ نیشاندەوە. کەشتیە ئاسمانیەکە ڕۆبۆتێکی لەسەر ڕوو بوو بەناوی (یوتو 2 - Yutu 2) کە توانای جووڵەی هەبوو و لە ئێستادا ڕۆبۆتەکە لەسەر ڕووی مانگ دەکۆڵێتەوە.
2019 زاینی
وڵاتی ئیسرائیل یەکەمیین کەشتی ئاسمانی خۆی بەناوی بەیرشیت ڕەوانەی سەر ڕووی مانگ کرد. بەڵام پێش نیشتنەوەی پەیوەندی لەگەڵ زەویدا پچرا و لەسەر ڕووی مانگ تێکشکا
2019 زاینی
وڵاتی هیندستان بەمەبەستی گەیشتن بەسەر ڕووی مانگ به ناوی (چاندریان 2–Chandrayaan 2)ی ڕه‌وانه‌ی مانگ كرد و بەڵام ئەم کەشتیە ئاسمانیەش هەمان چارەنووسی بەیرشیتی وڵاتی ئیسرائیلی هەبوو و پێش نیشتنەوەی پەیوەندی لەگەڵیدا پچرا و لەسەر ڕووی مانگ تێکشکا.