Tutorial Videos
ڤیدیۆی فێرکاری
ڤیدیۆی فێرکاری
بریتییە لە سۆندەیەکی باریکی بچوک کە لە ناویدا دەرزییەکی باریکی تیژ ھەیە کە پێستەکە دەبڕێت و دەچێتە ناو خوێنهێنەرەکەوە دواتر دەرزیەکە دەردەکرێت و سۆندەکە لاستیکێکە لە ناو خوێنهێنەرەکەدا دەمێنێتەوە
شوێنی دانانی کانۆلا
١-ھەڵ بژاردنی شوێنی گونجاو بۆ دانانی کانۆلاکە,دورکەوتنەوە لە و شوێنانەی جومگەی تییایەو دە نوشتێتەوە
٢-ھەڵ بژاردنی دەمارێکی گونجاو (ڕێک بێت, باریک و کورت نە بێت ,باشتر وایە لەو دەمارانەی لقیان لێٸە بێتەوە دا نەنرێت جگە لە کاتی زۆر پێویستدا)
٣-ٸەو دەمارەی کانۆلاکەی تیادادەنرێت باشتر وایە پێشتر کانۆلای تیا دا نەنرابێت
٤-دەبێت دەمارەکە جوان دیار بێت یان بەدەست ھەستی پێ بکەی
جۆرەکانی کانۆڵا
— ڕەنگی پڕتەقاڵی قیاسی ١٤
بۆگواستنەوەی خێرای خوێن ، لەدۆخی فریاکەوتنی خێرا
–ڕەنگی ڕەساسی قیاسی ١٦
بۆگواستنەوەی خێرای خوێن ، لەدۆخی فریاکەوتنی خێرا
–ڕەنگی سەوز قیاسی ١٨
بۆگواستنەوەی خوێن و دەرمانی سرکردن
–ڕەنگی پەمەی قاسی٢٠
بۆپیدانی دەرمان لەڕێی دەمار و مغزی بۆلەش
_ڕەنگی شین قیاسی٢٢
بۆ پێدانی دەرمان و پیدانی مغزیەکی مام ناوەند لەڕێژە و پێدانی بۆلەش
–ڕەنگی زەرد قیاسی 24
بومناڵی تازەبوو و پێدانی مغزی و دەرمان
پێداویستیەکانی دانانی کانۆلا
بەکارهێنانی دەستکێش
ئامادەکردنی مادەی پاکەرەوە وەکو کهول
بەکارهێنانی تۆڕنیکا
وەبوونی پلاستەر
وەدانانی ئەو کانۆلایەی بەکاری دەهێنیت
وەهەروەها نۆرماڵ سەلاین بۆ پاککردنەوی تیوبەکە بۆ ڕێگری کردن لە مەینی ٸەو خوێنەی تییایەتی
لەم (فیدیۆیە) دا ٸاشنادەبین بە ڕەنگ و
جۆرەکانیکانۆلا چۆنێتی دانانی کانۆلا
ئەنجامدانی پڕۆسەکە..؟
سەرەتا شوێنێکی باش دیاری بکە و دواتر لەسەرو چوار پەنجە بە تۆڕنیکا بیبەستە بۆ باشتر دەرخستن خوێنھێنە رە کەو نە جوڵانی لە کاتی دانانی کانۆلاکە دواتر خوێنهێنەرێکی باش بدۆزەرەوە دوواتر شوێنەکەی پاک بکەرەوە دوواتر دەرزی کانۆڵاکە بەگۆشەی 30 پلە کانۆڵاکە داخل بکە دوواتر کەسەری کانۆڵاکە بزربوو دەستت بەتەواوەتی نزم بکەرەوە و بەدەستی کەسەکە دووای ئەوەی دەرزی کانۆلاکەت داخل کرد کە خوێن هات زانیت پڕۆسەکە درووستە وردە وردە دەرزی ناو کانۆڵاکە دەر بهێنە و لەگەڵیا وردە وردە تیوبی کانۆلاکە ببە ناو خوێنھێنە رەکە سەری سپی سەردەرزێکە لێ بکەرەوەو بیبەستە بەکانۆڵاکە دووای دانانی بە پلاستەر کانۆلاکە ببەستە.
سودەکانی کانۆلا
بۆگواستنەوەی دەرمان بەشێوەی خێرا
بۆپێدانی موغەزی
بۆ گواستنەوەی خوین بەشێوەیەکی خێرا
بۆئەوکەسانەی بەشێوەیەک توانای دەرزی لێدانیان نیە بەریگەکانی تر (ماسولکە ......)
بۆ کاتی نەشتەرگەری و نازۆر
زیانەکانی کانۆلال
ئاوت بوون
درووست بونی برین
سوربونەوەی شوێنی کانۆلا
دروست بونی ٸازار لە شوێنی کانۆلا
لەپاش لابردنی کانۆلا شین بوونی جێی کانۆلا
کانۆڵا پێویستە لە دوای ٣ ڕۆژ واتا ٧٢ سەعات بگۆردرێت
ئامادەکردنی م ڕێژنە محمد
مامۆستا لە بەشی پەرستاری