سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست
سەبارەت بە تاقیکردنەوەی فەندەمێنتەڵ ئۆف نێرسینی پراکتیکی ڕۆژی شەمە بەرواری ٩-٣-٢٠٢٤ ئەنجام دەدرێت بە پێی ئەم خشتەیەی لای خوارەوە
8:30 -9:30 P8
9:30-10:15 P7
10:15-11:00 P6
11:00 - 11:45 P5
11:45 -12:30 P4
12:30-1:15 P3
1:15 -2:15 P2
2:15-3:15 P1
روژی ٣ شەممە بەرواری ٢٧-١-٢٠٢٤ لە وانەی
co curriculum
سیمینارێك بو بەرێز دكتور جعفر عمر پسپۆری نەخۆشیی دەرونیەكان رێكخراوە بە ناونیشانی
Life skills and social improvement
کاتژمێر ٩:٠٠-١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی سیمینار پێویستە هەموو فێرخوازان ئامادەبن و حزوریش وەرئەگیرێت
بە هیوای سوود
ئاگاداری بۆ فێرخوازانی سیمستەری ٤
وانەی co curriculum ئەم هەفتەیە رۆژی ٣شەممە بەرواری 20/2/2024 ئەخوێندرێت كە تێدا سیمیناریك لەسەر
(,importance of group working)therapeutic communication
پیشكەش ئەكڕێت لە لایەن
بەریز (م.هاوڕێ ساڵح عزیز )
ئەزموونی :
-ماوەی 8 ساڵ کارکردن وەک پەرستاری فریاکەوتن لەنەخۆشخانە حوکمی و ئەهلییەکاندا.
- خاوەنی بڕوانامەی TOT لەبواری ڕاهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی ، پڕۆسیجەکانی نێرسینگ، هۆشیاری تەندرووستی , پەرەپێدانی مرۆیی..
- ئەزمونی ماوەی 5 ساڵ لە وتنەوەی کۆرسی پزیشکی لەسەرجەم شارو شارۆچکەکانی کوردستان.
-مامۆستای وانەبێژ لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی..
-ڕاهێنەری فەرمی ڕێگەپێدراوی پزیشکی لە سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان /لقی سلێمانی..
پیویستە فێرخوازان ئامادەبن وغیابات وەرئەگیڕیت
سڵاو فێرخوزانی خۆشەویست بفەرمون بە تەماشاکردنی جەدۆلی وانەکانی کۆرسی پەرەپێدانی تواناکان لەم لینکەی خوارەوە
https://drive.google.com/file/d/1WaEQ-usQ0M82_hwEz_74ID0P18UoCOag/view?usp=sharing
سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست بفەرمون بە تەماشاکردنی خشتەی وانەکانی قۆناغی دووەم لەم لینکەی خوارەوە
سەبارەت بە تاقیکردنەوەی پراکتیکی Fundamental of Nursing بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت بۆ ڕۆژی ٤ شەمە بەرواری ٧-٢-٢٠٢٤
گروپی (P5) کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ٩:٣٠
گروپی (P6) کاتژمێر ١٠ بۆ ١١
گروپی (P7) کاتژمێر ١١:١٥ بۆ ١٢:١٥
گروپی (P8) کاتژمێر ١ بۆ ٢
سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست سەبارەت بە کاتی وانەکانتان بۆ ئەم هەفتانەی کە ماوە
وانەی یەکەم ٨:٣٠ بۆ ١٠:٣٠
وانەی دووەم ١٠:٣٠ بۆ ١٢:٣٠
وانەی سێهەم ١٢:٣٠ بۆ ٢:٣٠
سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی وانەکانەی سمستەری چوارەم
بەرواری ١١-٢-٢٠٢٤ ڕۆژی یەکشەمە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی سمستەری چوارەمە بۆ ئاگاداریتان
سەبارەت بە تاقیکردنەوەی پراکتیکی Fundamental of Nursing بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت
گروپی (P1) کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ٩:٣٠
گروپی (P2) کاتژمێر ١٠ بۆ ١١
گروپی (P3) کاتژمێر ١١:١٥ بۆ ١٢:١٥
گروپی (P4) کاتژمێر ١ بۆ ٢
سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست
بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە سیستەمی پەیمانگا ناتوانن ناوەکانتان بدۆزنەوە بۆیە لەم لینکەی خوارەوە سەیری فایلەکان بکەن بۆ زانینی ناوەکانتان و شوێنەکانتان بۆ وانەی پڕاکتیکی primary health care بۆ ڕۆژی دوو شەمە بەرواری ٢٩-١-٢٠٢٤
بە هیوای سەرکەوتن
https://drive.google.com/drive/folders/1YKgpQAxLIed_TkZbi1zU2Y_FzBLFPZon?usp=sharing
سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست
بەهۆی کێشەی تەکنیکی لە سیستەمی پەیمانگا ناتوانن ناوەکانتان بدۆزنەوە بۆیە لەم لینکەی خوارەوە سەیری فایلەکان بکەن بۆ زانینی ناوەکانتان و شوێنەکانتان بۆ وانەی پڕاکتیکی ئەنەتۆمی بۆ ڕۆژی یەکشەمە بەرواری ٢٨-١-٢٠٢٤
بە هیوای سەرکەوتن
https://drive.google.com/drive/folders/1C2kw1mk4-ca87nVteYdQRuW2KVDpz1Aa?usp=sharing
ئەنجامی پەڵپ گرتن
سلاوتان لێبێت فێرخوازان
ئاگاداری ئەو فێرخوازانەی كە پەڵپێان گردبوو بۆ تاقیكردنەوەكانی فاینەڵ
فێرخوازان عمرحمەعلی ، عمرعلی محسن ئەنجامی پەڵپەكانیان پەسەند كرا
فێرخوازانی تر ئرنجامی پەڵپەكانیان یەك چوو دەرچوو
سەرکەوتوبن
سەبارەت بە وانەی فەندەمێنتەڵ عەمەلی بەم شێوەیە و لەم ڕۆژانەدا تاقیکردنەوە دەکەن
ڕۆژی ٤ شەمە ٣١-١-٢٠٢٤ گروپی E &D
ڕۆژی ٤ شەمە ٧-٢-٢٠٢٤ گروپی F&G
ڕؤژانی دوای ڕوونکردنەوەی زیاترتان پێدەدەین
کاتی وانەکانی سمستەری یەکەم
وانەی یەکەم ١٠ بۆ ١١:٣٠
وانەی دووەم١١:٣٠ بۆ ١:٠٠
وانەی سێهەم١:٠٠ بۆ ٢:٣٠
ئاگاداری بۆ قۆناغی یەکەم سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی میدتێرمی سمستەری یەکەم
١.کاتی تاقیکردنەوەکان یەک کاتژمێر دەخایەنێت ٨:٤٥ بۆ ٩:٤٥.
٢.تاقیکردنەوەکان لە هۆڵەکانی (٣٧،٣٨،٣٩،٤٠،٤١،٤٢،٤٣،٤٤) ئەنجام دەدەدرێت ، بۆ زانینی شوێنەکانتان و ناوەکانتان پێویستە ڕۆژانە چێکی سیستەم بکرێت.
٣. تاقیکردنەوەی وانەی کۆمپیتەر لە لابەکانی (١،٢،٣،٨،١٠،١١،١٢،١٣،١٥) دەبێت،بۆ زانینی شوێنەکانتان و ناوەکانتان پێویستە ڕۆژانە چێکی سیستەم بکرێت.
٤.پێویستە فێرخواز بەر لە ١٠ خولەک پێش تاقیکردنەوەکە لە هۆڵەکان ئامادەبن بە مەبەستی دۆزینەوە و چێکردنی ناوەکانیان و دۆزینەوەی شوێنەکانیان چونکە هەر کەسێک لە ٨:٤٥ ئامادە نەبێت بەهەر هۆکارێک ئەوە دەبێت دوای ١٥ خولەک بچێتە ژوورە و لە ئەگەر دوبارەبونەوەی بۆ جاری دووەم ئەوە بێبەش دەبێت لە تەقیکردنەوەی ئەو ڕۆژە.
٥.پێویستە فێرخواز باجی تایبەتی پەیمانگا هەلبواسێت بەپێچەوانە بێبەش دەبێت لە تاقیکردنەوە.
٦.پێویستە فێرخواز هەموو پێداویسییەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆی بهێنێت وەک (قەڵەم ڕەساس و جاف ولاستیک ودادەر وحاسیبە ئەگەر پێویستیان بوو)
٧. پاش تاقیکردنەوەکان وانەکانی سمستەری یەک بەردەوام دەبێت و دوای کاتژمێر ١٠ دەستپیدەکات.
ئاگاداری بۆ فیرخوازنی سیمستەر یەك
بەڕێوبەرێتی دڵنیای جۆری پەیمانگا هەستاوە بە ئامادە كردنی زنجیرە سیمینارێك بۆ فیرخوازانی سیمستەری یەكی پەیمانگا
لەسەر سیستەم وپروگرامی خویندن لە پەیمانگا بو ئەم مەبەستەش فیرخوازانی بەشی پەرستاری لە هولی كۆنفرانسی پەیمانگا
ڕوژی چوارشەممە 17/1 بە دوو بەش سیمینارەكەیان پیشكەش دەكڕیت
G. D +E 8:45--9:45
G. G+F 9:45--10:45
هاتن اجبارییە تکایە ئاگاداربن
کاتی تاقیکردنەوەی پراکتیکی سمستەری سێهەم ٩ بۆ ١٠ ی سەرلەبەیانیە
وانەکانی قۆناغی یەکەم بۆ ئەم هەفتەیە
وانەی یەکەم ١٠:١٥ بۆ ١١:٣٠
وانەی دووەم ١١:٣٠ بۆ ١:٠٠
وانەی سێهەم ١:٠٠بۆ ٢:٣٠
فێرخوازانی خۆشەویست بەهۆی تاقیکردنەوەکانی فاینەڵی سیمستەری سێهەم کاتەکانی وانەکانتان گۆڕانکاری بەسەر دێت بەم شێوەیە
وانەی یەکەم ١١ بۆ ١٢:١٥
وانەی دووەم ١٢:١٥ بۆ ١:١٥
وانەی سێهەم ١:١٥ بۆ ٢:١٥
فێرخوازانی خۆشەویست بفەرموون بە تەماشەکردنی ڕێنماییەکانی پڕکردنەوەی دەفتەری تاقیکردنەوەکانی فاینەڵ
ئاگاداری فێرخوازانی سمستەری سێهەم دەکەین ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکەن بە پێچەوانە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە بەرامبەر ڕێکارە یاسایی وکارگێڕییەکان
لەگەڵ ڕێزدا
بۆ بینینی ئەم فایلەی خوارەوە داببەزێنن
https://drive.google.com/file/d/1divc0wsQCkohE5a_M3QoUIXbU3WicOpC/view?usp=sharing
لەم لینکەی خوارەوە خشتەی وانەکان داببەزێن و تەماشای بکەن بۆ ڕۆژەکانی ٢و٣و٤ -١-٢٠٢٤ ٣شەمە و٤شەمە و٥شەمە .
فێرخوازانی خۆشەویست بەرواری ٢١-١٢-٢٠٢٣ لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ تەیب قیوانی سەعات ١٠ ی سەرلەبەیانی بانگێشتکراون بۆ پانێڵی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان
سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست
سەبارەت بە خولی پەرەپێدانی تواناکان دواخراوە بۆ دوای تاقیکردنەوەکانی فاینەڵ بەیانی خولەکە ناخوێنرێت
G D
8:30-9:45 Anatomy (theory) Hall 39
10:00-11:15 Microbiology (theory) Hall 40
G E
10:00-11:15 Anatomy (theory) hall 39
11:30–12:30 Microbiology ( theory) Hall 40
G F
11:30-12:30 Anatomy (theory) Hall 39
G G
8:30-9:45 Microbiology (theory) Hall 40
Practice lectures
G P6 8:30-9:45 microbiology (practice) Lab 18
G P7 10:00–11:15 microbiology ( practice) Lab 18
G P8 11:30–12:30 microbiology (practice) Lab 18
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پێویستی بە مامۆستا هەیە، کە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا بێت بۆ دامەزراندن بە شێوەی میلاک لە یەکێک لەم بوارانەی خوارەوەدا:
Biology
Human physiology
Hematology
Nursing
پێویستە پێشکەشکار ئەم مەرجانەی خوارەوەی هەبێت:
- لە هیچ دام و دەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت دانەمەزرابێت.
- هەڵگری نازناوی زانستی م. یاریدەدەر یان سەروتر بێت یان سەرجەم پێداویستیەکانی نازناوی زانستی هەبێت کە بریتین لە:
- یەکسانکردنی بڕوانامە ئەگەر لەدەرەوەی وڵات بەدەستی هێنابێت.
-بڕوانامەی خولی شیاندن (خولی پێداگۆجی).
- بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی لە ئاستی (5) ئایڵتس یان هاوتاکانی.
تێبینی/
- ئەو کەسانەی دامەزراون و مۆڵەتی بێ مووچەیان هەیە، یان دەتوانن خواستن (اعارە) بکەن، ئەوا دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
دواکات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کار ڕۆژی (17 / 12 /2023)، تکایە سی ڤی و دۆکیۆمێنتی پێویست بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: jobs@kti.edu.iq
بۆ زانیاری دەربارەی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سەردانی وێب سایتی فەرمی پەیمانگە بکەن لەڕێگەی ئەم لینکەوە: www.kti.edu.iq
سەبارەت بە خولی پەرەپێدانی تواناکان کە سەنتەری هەلی کاری پەیمانگا لە ژێر چاودێری ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان پێیهەڵساون بە هاوکاری ڕاهێنەران و مامۆستایانی بەشەکانی پەرستاری و دەرمانسازی و شیکار نەخۆشیەکان.
بۆ ئەم مەبەستە و باشتر بەڕێوەچونی خولەکە تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بکە :
نۆت بووک تکایە بەبێ نۆت بوک مەیەنە ژوورەوە .
بۆ پێدانی شەهادەکان پێویستە بەشداری چالاک بن لەوانەکاندا.
غایبات ئەبێتە هۆو بێ بەش بوون لە پێدانی شەهادەی خولەکە.
بەهۆی پشوەکانی سەری ساڵ و ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی فاینەڵ ئەنجومەنی پەیمانگا بڕیاری دا لە بەرواری ٢٢-١٢-٢٠٢٣ ڕؤژی هەینی تا ٢-١-٢٠٢٤ رۆژی ٣شەمە پشووی فەرمیە بۆ ئاگاداریتان
پەیمانگای تەکنیکی کوردستان هەلی کار بۆ ٣ پەرستاری زانکۆ ڕادەگەیەنێت
مەرجەکان
هەڵگری بروانامەی بەکالۆریۆس بێت لە پەرستاری
لانی کەم ٢ ساڵ ئەزموونی کارکردنی هەبێت لە بواری پەرستاری
رەگەزی مێ چانسی زیاتر چونکە ١پەرستار لە ڕەگەزی نێر و ٢ پەرستار لە ڕەگەزی مێمان پێویستە
باشتر وایە ئارەزووی وانەوتنەوەی هەبێت و خولیای کاری مامۆستایەتی هەبێت
کاتی کارکردن ١ شەمە هەتا ٥ شەمە کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی بۆ ٢ ی پاش نیوەڕۆ وە شەمان و هەینی ئۆفە و موچەی مانگانەی ٦٥٠ هەزار و هەموو پشوەکانی حکومەتی هەرێم دەیگرێتەوە
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی بەشی پەرستاری بکەن لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان/بەرزاییەکانی سلێمانی
سیڤیەکانتان بنێرن بۆ ئەم ئیمێلەی خوارەوە
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئاستەنگی هاتوچۆ ، ڕاگرایەتی پەیمانگا بڕیاریدا لەبەر سەلامەتی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان بەیانی ڕؤژی ٢ شەمە بەرواری ٢٠-١١-٢٠٢٣ بکات بە پشووی ڕەسمی
سەلامەت و لەشساخ بن
بەشی پەرستاری لەژێر چاودێری ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان هەڵدەسێت بە ئەنجامدانی ۆڕکشۆپێک بۆ بەڕێز (نیان عبدالرحمن پەرستاری زانکۆ )لە ژێر ناونیشانی (برین و چاودێریکردنی برینی شەکرە) لە ڕۆژی ٥ شەمە بەرواری ٣٠-١١-٢٠٢٣ کاتژمێر ١٠ لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ تەیب قەیوانی بۆ ئەم مەبەستە بانگێشتی سەرجەم مامۆستایان و خوێندکارە بەرێزەکان دەکەین بە هیوای سود و زانیاری نوێ .
لەگەڵ ڕێزدا
سەرەتا بەناوی ڕاگرایەتی و بەشی پەرستارییەوە پیرۆزباییەکی گەرمیان پێشکەش دەکەین هیوای سەرکەوتنی زیاتر و داهاتوویەکی گەش بۆ هەمووتان، هیوادارین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی جوان وڕێک پێک چێژ لە خۆشیەکانی ئەو ڕۆژەتان ببینن تکایە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکەن
مەراسیمەکە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ دەست پێدەکات لە تەلاری هونەر پێویستە ١٥ خولەک پێش ئەو کاتە ئامادەبن.
میوان ڕێگە پێدراوە لە پێنج کەس زیاتر نەبێت.
لە شوێنی تایبەتی بە خۆتان دابنیشن کە لەلایەن مامۆستایەنی بەشی پەرستارییەوە ڕێنموی دەکرێن.
پێویستە لە شوێنی خۆتانە دابنیشن هەتا هەموو بەشەکان شەهادەکانیان وەردەگرن و پاشان ڕەسمی کۆتایی دەگرن لەگەڵ مامۆستایانی بەش و ئەنجومەنی پەیمانگا و راگری پەیمانگادا.
ڕەچاوی چونە ژوورەرە بن بەپێی ڕیزبەندی بەشەکان.
تکایە ڕۆبی تایبەتی بەشی پەرستاری لەبەربکەن.
بەهۆی ئاهەنگی كڵاو بۆ دەرچوانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە تەلاری هونەر لە بەرواری ٢٨-١١-٢٠٢٣ بەو هۆیەوە ڕۆژی سێشەمە پشوی فەرمییە لە پەیمانگامان.... بەناوی ڕاگرایەتی و بەشی پەرستارییەوە پیرۆزباییەکی گەرمیان ئاراستە دەکەین هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین
بۆ خشتەی واناکانی ٣شەمە بەرواری ٢١-١١-٢٠٢٣
Pharmacology
Hall 37
GA 8:30-10:30
GB 10:30-12:30
GC 12:30-2:30
Advance communication
Hall 41
GC 8:30-10:30
GA 10:30-12:30
GB 12:30-2:30
Maternal and neonatal nursing
lab23
GB1 8:30-10:30
GC1 10:30--12:30
GA1 12:30--2:30
بۆ خشتەی وانەکانی ٤ شەمە ٢٢-١١-٢٠٢٣
Psychiatric Nursing
Hall 41
GB 8:30--10:30
GC 10:30--12:30
GA 12:30--2:30
Co-curriculum
Hall 37
GA 8:30-10:30
GB. 10:30-12:30
Gc 12:30--2:30
Medical nursing practice
Lab 23
GC2 8:30--10:30
GA2 10:30--12:30
GB2 12:30--2:30
ناونیشانی کار | پەرستار
هەڵگری بڕوانامەی زانکۆ یاخود پەیمانگا بێت
ڕەگەز : مێ
ئەزموونی کاری پشتری هەبێت
زمانی ( عرەبي - ئینگلیزی ) پێویستە بزانێت
هەروەها زانینی زمانی ( فارسی ) خاڵی بەهێز دەبێت بۆ وەرگرتن
کاتی کارکردن و مووچە لەکاتی چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت
-
ناونیشانی کار | کارمەندی کارگێڕی
هەڵگری بڕوانامەی زانکۆ یاخود پەیمانگا بێت لە بەشی کارگێڕی
ڕەگەز : مێ
توانای بەکار هێنانی کۆمپیتەر و پڕۆگرامەکانی ئۆفیسی هەبێت
ئەزموونی کاری پشتری هەبێت
زمانی ( عرەبي - ئینگلیزی ) پێویستە بزانێت
هەروەها زانینی زمانی ( فارسی ) خاڵی بەهێز دەبێت بۆ وەرگرتن
کاتی کارکردن و مووچە لەکاتی چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت٠
بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست پەیوەندی بکەن بە
0770-147-8205
سەنتەری چاوی بەصیر ئامانجی ئێمە بینینی تۆیە٠
ناونیشان : شەقامی مەلیک مەحمود- خوار سەنتەری بۆڵینگ
:خشتەی وانەكان گۆڕانكاری بە سەر هاتوە بۆ ڕۆژی ١ شەمە ١٩-١١-٢٠٢٣بەم شێوەی لای خوارەوە
Medical nursing theory
GC 8:30-10:30
GB 10:30--12:30
GA 12:30--2:30
Hall 37 dr. hawar
Maternal and neonatal nursing practice
G A2 8:30--10:30
G C2 10:30--12:30
GB2 12:30-2:30
Lab 21 M. chiman
Medical nursing practice
G A1 8:30--10:30
G C1 10:30--12:30
G B1 12:30--2:30
Lab 23 M. hardy
:خشتەی وانەكان گۆرانكاری بەسەر هاتوە بۆ ڕۆژی ٣ شەمە ١٤-١١- ٢٠٢٣ بەم شێوەی لای خوارەوە
Advance Communication Hal 37
GA 10-11:30
GB 11:30-1
GC 1-2:30
Psychiatric Nursing Hal 41
GB 10-11:30
GC11:30-1
GA 1-2:30
Pr. Medical Nursing Lab 23
GC2 10-11:30
GA2 11:30-1
GB2 1-2:30
:خشتەی وانەكان گۆرانكاری بەسەر هاتوە بۆ ڕۆژی ١٢-١١-٢٠٢٣ بەم شێوەی لای خوارەوە
Medical nursing theory
GC 10:00-11:30
GB 11:30-1:00
GA 1:00-2:30
Hall 37 .dr hawar
Maternal and neonatal nursing practice
G A2 10:00-11:30
G C2 11:30--1:00
GB2 1:00-2:30
Lab 21 . M chiman
Medical nursing practice
G A1 10:00--11:30
G C1 11:30--1:00
G B1 1:00--2:30
Lab 23 . M hardy
ئاگاداری فێرخوازان دەکەینەوە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٢٥-١١-٢٠٢٣) ئاهەنگی دەرچوون سازدەکرێت لە هۆڵی تەلاری هونەر کاتژمێر (١) یەکی پاشنیوەڕۆ
بۆ وەرگرتنی ڕۆبی دەرچوون سەردانی بەش بکەن لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی تا کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ
کۆتا کات بۆ وەرگرتنی ڕۆبی دەرچوون ڕێکەوتی ٢٢-١١-٢٠٢٣ دەبێت بۆ ئاگاداریتا
هەمیشە دڵخۆش و سەرکەوتوو بن
بەڕێزان سڵاو، هەروەک دەزانن لە ئێستادا پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی زیاتردایە. وەک یەکێک لەو هەوڵانە، پێمان باشە کە فێرخوازانمان بەشێک بن لەو بەرەوپێشبردنە. بۆیە داواکارین لە بەڕێزتان هەر فێرخوازێك یان چەند فێرخوازێک پێکەوە دەیانەوێت یانەیەکی تایبەت درووست بکەن کە لەگەڵ ڕێنماییەکانی کردنەوەی یانە و خواستی فێرخوازاندا بگونجێ ڕاپۆرتێک وەک ئەوەی لە فایلەکەدا ئاماژەی پێدراوە ئامادە بکەن و پێشکەشی بەشى بكەن
وە داواکارین کە تا ڕۆژی ٢٠-١١-٢٠٢٣ ناوی یانەکانمان بۆ بنێرن
زۆر سوپاس
باشی زانستی کۆمپیوتەر بە ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی بواری سایبەر سیکیورتی ئۆفەرێکی تایبەت بۆ خویندکاران و ستافی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان وەردەگرێت، کە ڕۆژی ٣ شەمە کاتژمێر ١٠:٣٠ ٧-١١-٢٠٢٣ لە هۆڵی سیمیناری شێخ فاخر شێخ تەیب زانیاری زیاتر لەسەر ئۆفەرەکە دەدرێت
بۆ ئاگاداریتان و ئامادەبوونتان
بۆ رۆژی بونیادنانی سلێمانی چالاکیەک ئەنجام ئەدرێت بەناوی پەیمانگەوە، داوا لەبەڕێزتان ئەکەین، هەر فێرخوازێک چالاکیەکی تایبەتی هەیە. ئاگادارمان بکاتەوە
لەگەڵ ڕێزدا
سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست
هیوای سەرکەوتن و هەوڵدانتان لە تاقیکردنەوەی میدتێرمی سمستەری سێهەم
بەڕێزان تکایە ڕەچاوی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بکەن بە جدی کاری لەسەر بکەن چونکە چاوپۆشی ناکرێت و بەرپرسیارەتی ئەبێت خۆتان هەڵیبگرن لەڕووی یاسایی و کارگێڕییەوە
بونی باج و پێداویستیەکان وەک قەڵەم و جاف و لاستیک و ڕاستە و حاسیبە چونکە هاوکاری ناکرێن ئاگاداربن.
چێکردنی ناو و شوێنی خۆت پێش تاقیکردنەوەکان لە سیستەم وە ٥ دەقە پێش ئەوە ناو و شوێنەکەت بدۆزەرەوە لە هۆڵی تاقیکردنەوە.
مۆبایل و سەعاتی زیرەک و مەلزەمە و دەست نوسین و هەرشتێک پەیوەندی بە دەرزەکانتان هەبێت بە غەش حسابە و فەسڵی ساڵە ئەوەی هەوڵ بدات یان بگیرێت پێوەی.
بونی کامێرای چاودێری ئاست بەرز لە هۆڵەکان و مراقەبەکردنتان لە لایەن لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان.
قیستی خوێندن ببەن بۆ ژمێریاری چونکە لێپرسینەوەتان لێدەکرێت پێش دابەشکردنی پرسیارەکان.
بوونی دوو جۆر پرسیار ئەی و بی ... بە تەوارەتی جیاوازە وەڵامەکەیان بۆیە تکایە تەنها بیرت لای وەڵامی پرسیارەکانی خۆت بیت.
بەکارهێنانی حاسیبە تەنها بۆ ئەو وانانەیە کە مامۆستا پێشتر ئاگاداری کردونەتەوە.
تکایە تکایە پابەندبن بەو ڕێنماییانەوە چونکە چاوپۆشی ناکرێت و ئەبێت خۆتان باجەکەی بدەن چی بە فەسڵی ساڵ چی نەکردنە ژوورەوە ، ئەگەر بۆ ماوەی ٢ ڕۆژلەسەر یەک جۆر کەیس دووبارە بێتەوە بۆ جاری دووەم ناتوانیت بچیتە ژوورە بۆ ناو هۆڵی تاقیکردنەوە.
هیوای سەرکەوتن و تێپەڕاندنی بە نمرەی باشەوە
سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست
بۆ سەردانکردنی نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە جەدوەلەکە بەم شێوەیەی خواراوە دەبێت
گرووپی 1 کاتژمێر 8 بۆ 11
گرووپی 2 کاتژمێر 11 بۆ 2
ڕۆژی چوارشەمە کاتژمێر ٨:٤٥ بۆ ٩:٤٥ بەرواری ١-١١-٢٠٢٣
وانەی cocuurlum
گروپەکانی A,B,C
لە هوڵی سیمیناری خوارەوە بە میوانداری بەڕیز دكتۆر هۆزان لطيف لە سەر بابەتی باوەڕبەخۆبون ئەخوێندرێ هاتن اجباریە و حزور وەرئەگیرێت
لەهەمان روژدا كاتژمێر ١١-١٢ سيمينارێكى زانستی ریكخراوە بۆ فێرخوازن لە سەر چۆنێتی خۆ ئامادەكردن بۆ تاقیكردنەوەكان لە لایەن بەریزان د.هۆزان و م .چیمەن
Maternal nursing theory
GA 8:30--10:30
GC 10:30--12:30
GB 12:30--2:30
Hall 37 dr pary
Pharmacology
GC 8:30--10:30
GB 10:30--12:30
GA 12:30--2:30
Hall 41 m.kazem
Medical nursing practice
GB2 8:30--10:30
GA2. 10:30--12:30
G C2. 12:30:2:30
m.hardi LAB 23
ئاگادرکردنەوەی دووەم
:خشتەی وانەكان گۆرانكاری بسەر هاتوە بەم شێوەی لای خوارەوە
Medical nursing theory
GC 8:30-10:39
GB 10:30--12:30
GA 12:30--2:30
Hall 37 .dr hawar
Maternal and neonatal nursing practice
G A2 8:30--10:30
G C2 10:30--12:30
GB2 12:30-2:30
Lab 21 . M chiman
Medical nursing practice
G A1 8:30--10:30
G C1 10:30--12:30
G B1 12:30--2:30
Lab 23 . M hardy
سەردانی زانستی وانەی سایکاتریک بۆ ڕۆژی شەمە ٢٨-١٠-٢٠٢٣ کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١٠:٣٠ گروپی C وە ١٠:٣٠ بۆ ١٢:٣٠ گروپی D
تێبینی : گروپی سەردانی زانستی و نەخۆشخانە جیاوازە و لەڕێگەی نوێنەرەوە بۆتان دێت جیایە لە گروپەکانی ناو پەیمانگا
سلاوتان لێ بێت فێرخوازانی بەرێز
بە رەزامەندی ڕاگرایەتی و هاوکاری ستافی پەیمانگە ، سەنتەری پەرەپێدانی کاری پەیمانگا خولێکی ڕاهێنان بۆ سەرجەم فێرخوازانی بۆ بەشە پزیشکییەکان دەکاتەوە
خۆلەکان بەم شێوەیە
بۆ فێرخوازانی بەشی پەرستاری
١- زانیاری لەسەر دەرمانە باوەکان
٢- تێستە خێراکان
٣-فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەوتوو
٤-کانۆلا دانان و شێوازاکانی دەرزی لێدان و سەحبی خوێن
٥- نیشانە زیندەگیەکان(زەخت ، شەکرە، پلەی گەرمی ،.......)
بۆ فێرخوازانی بەشی شیکاری نەخۆشییەکان
١- زانیاری لەسەر دەرمانە باوەکان
٢-فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەوتوو
٣-کانۆلا دانان و شێوازاکانی دەرزی لێدان و سەحبی خوێن
٤- نیشانە زیندەگیەکان(زەخت ، شەکرە، پلەی گەرمی ،.......)
بۆ فێرخوازانی بەشی دەرمانسازی
١- خوێن وەرگرتن
٢- تێستە خێراکان
٣-فریاگوزاری سەرەتایی پێشکەوتوو
٤-کانۆلا دانان و شێوازاکانی دەرزی لێدان و سەحبی خوێن
٥- نیشانە زیندەگیەکان(زەخت ، شەکرە، پلەی گەرمی ،.......)
تکایە ، ئەوانەی ئارەزووی بەشداری کردنیان هەیە با ناوی خۆیان تۆمار بکەن لەلای نوێنەری گشتی بەش
:تێبینی
کاتی خولەکان لە رۆژە ئۆفەکاندا دەبێت بە پی خشتەی بەشەکان
خولەکە بێ بەرامبەرە بۆ فیرخوازان
خولەکە لە لایەن ستاف و ڕاهێنەرانی پەیمانگەوە دەوترێتەوە
کاتی خولەکە ٣ رۆژە هەر هەفتەی یەک رۆژ واتە بە سێ هەفتە تەواو دەبێت بەلام لە ئەگەری زۆری بەشدار بوون لەوانەیە گۆرانکاری بە سەر ژمارەی رۆژەکاندا بێت
دوا مۆلەت بۆ ناونوسین رۆژی ١ شەمە ٢٩-١٠-٢٠٢٣
لەگەل رێزدا ...
بۆ سەردانی زانستی وانەی سایکاتریک بۆ ڕۆژی ٥ شەمە کاتژمێر ٨:٣٠ بۆ ١٠:٣٠ گروپی A وە ١٠:٣٠ بۆ ١٢:٣٠ گروپی B
تێبینی : گروپی سەردانی زانستی و نەخۆشخانە جیاوازە و لەڕێگەی نوێنەرەوە بۆتان دێت جیایە لە گروپەکانی ناو پەیمانگا
ئاگادارکردنەوەی یەکەم بەهۆی ئامادەنەبونەوە
پەرستاری پەیمانگا دەرچووی پەیمانگای دوو ساڵەیە دەرچوانی پۆلی ١٢ ی زانستی و ئامادەیی پەرستاری ئەتوانن لەم بەشە دریژە بە خوێندن و هەڵگری ناونیشانی پەرستاری پەیمانگایە لە دوای دەرچوون.
بۆ زانیاری زیاتر لە سەر کارەکانی پەرستاری پەیمانگا لەم لینکە سەیر بکەن
https://publuu.com/flip-book/256736/605798
سڵاو فێرخوازانی خۆشەویست.....
ئاگاداری سەرجەم فێرخوازانی سمستەری سێیەم دەکەینەوە کە ڕۆژی یەک شەممە بەرواری (۱۷-۹-۲۰۲۳) یەکەم ڕۆژی دەوامی فەڕمی پەیمانگا و ساڵی نوێی خوێندن دەبێت.
هەفتەی یەکەمی خوێندن لە بەشەکەمان تەنها بریتی دەبێت لە باسکردنی کۆرس بووک و چالاکیەکانی فێرخوازان، پاشان پێناساندنێکی سەرەتایی وانەکان و چۆنیەتی خۆئامادەکردن بۆ بابەتە جیاوازەکانی سمستەری سێیەم......
سەرکەوتووبن......
سەبارەت بە خشتەی تاقیکردنەوە پراکتیکییەکانی کۆتایی سمستەری دوو، لە سیستەم دانراوە تکایە تەماشای بکەن، لە دوایشدا شوێنی دانیشتنتان دادەنرێت
سەبارەت بە وانەی فەندەمێنتاڵ بەم شێوەیە تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن:
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٧/٥لە لابی ٢٣:
گروپی C2 ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی A2 ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گروپی B2 ١٢:٣٠-٠٢:٣٠
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٧/٦ لە لابی ٢٣:
گروپی C1 ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی A1 ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گروپی B1 ١٢:٣٠-٠٢:٣٠
کاتی تاقیکردنەوەکان بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
بۆ سمستەری دوو:
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی تیۆری سمستەری دوو- خولی یەکەم، ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٦/١٨ دەستپێدەکات
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی پراکتیکی سمستەری دوو -خولی یەکەم، ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٧/٢ دەست پێدەکات
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی (تیۆری+پراکتیک)، سمستەری دوو-خولی دووەم، ٢٠٢٣/٧/٢٢ دەستپێدەکات.
بۆ سمستەری چوار:
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی(تیۆری+پراکتیک) خولی دووەمی سمستەری چوار ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٧/١١ دەستپێدەکات
تێبینی/ فێرخواز پێویستە بەشداری هەردوو تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی بکات، بە پێچەوانەوە بە کەوتوو هەژمار دەکرێت ئەگەر بەشداری یەک دانەیان بکات، تەنانەت ئەگەر بە یەک لەو تاقیکردنەوانە یان بە نمرەی کۆرسۆرک دەریشبچێت.
خشتەی وانەکانی بەیانی بەم شێوەیەیە:
بۆ تاقیکردنەوەی وانەی فەندەمێنتاڵ پراکتیک لە لابی ٢٣:
گروپی C2 ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی A2 ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گروپی B2 ١٢:٣٠-٠٢:٣٠
بۆ خوێندنی وانەی تیۆری فەندەمێنتاڵ لە هۆلی ٣٧ بەم شێوەیەیە:
گروپی A ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی B ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گروپی C ١٢:٣٠-٠٢:٣٠
بۆ ئەو پڕۆسیجەرانەی کە پێویستیان بە نەخۆشە وەکو ID injection هتد... ئەبێت فێرخوازان لەسەر یەکتری ئەنجامی بدەن لە کاتی تاقیکردنەوەدا بۆیە ئاگاداربن.
سەرکەوتووبن
بۆ تاقیکردنەوەی وانەی فەندەمێنتاڵ پڕاکتیک هەر چوار لێکچەرەکە داخڵ دەبێت
وە هەر گرووپە و لە ڕۆژ و کاتی خۆی دا تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات ئەم هەفتەیە لە رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە
سەبارەت بە تاقیکردنەوەکەش هەر وەکو پێشتر ئەبێت بە پڕاکتیکی وە لە لابی ۲۳ دا ئەنجام دەدرێت.
هاوکات وانەکانی دیکە لە کاتی خۆیدا دەخوێنرێت
بۆ هەر زانیارییەکی زیاتر تکایە پەیوەندی بە مامۆستای وانەکەوە بکەن.
سەرکەوتووبن
کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمیستەری چوار دەکەوێتە ڕۆژی پێنجشەممە
کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمیستەری چوار دەکەوێتە ڕۆژی پێنجشەممە
کاتی ناونوسین بۆ نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە تا بەرواری ٢٠٢٣/٥/٣١ بەردەوام دەبێت لە بەش، لە دوای ئەو کاتەوە بە هیچ شێوەیەک ناو وەرناگیرێت.
پەیمانگە تەنها دەتوانێت لەوێ هاوکارتان بێت بۆ ئاگاداریتان.
٠٨:٣٠-٠٩:٣٠ کاتی تاقیکردنەوەکان
وانەی یەکەم (١٠:٠٠-١١:٣٠)
وانەی دووەم (١١:٣٠-١:٠٠)
وانەی سێ یەم (١:٠٠-٢:٣٠)
*کاتی خوێندنی هەر وانەیەک (١:١٥) سەعاتێک و (١٥) خوولەک دەبێت!
** کاتی رێست لە نیوان هەر دوو وانەیەک (١٥) خوولەک دەبێت!
* وانەی کۆتایی (٢:١٥) کۆتایی دێت!
ئەم کاتەتان باش فێرخوازانی ئازیز
لە خوارەوە چەند ڕێنماییەکتان ئەخەینە بەردەست لەژێر رۆشنایی ڕێنماییەکانی لیژنەی بالای تاقیکردنەوەکان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیەنەوەی زانستی تایبەت بە تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەرەکان
پێویستە ئەم ڕێنماییانە بە وردی بخوێننەوە و جێبەجێیان بکەن، بە پێچەوانەوە فێرخواز خۆی بەرپرسیار دەبێت لەهەر جۆرە ئیجرائاتێک کە بەرامبەری بکرێت
تاقیکردنەوەکان هەموو ڕۆژێک لە رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە لە کاتژمێر 9ی بەیان دەسپێدەکەن. هەفتەی یەکەم کە تاقیکردنەوە تیۆریەکان ئەنجامدەدرێن ماوەی تاقیکردنەوە 2 کاتژمێرە و لە تاقیکردنەوەی پراکتیکی کاتەکە دەبێت بە 1 کاتژمێر.
2. پێویستە فێرخواز هەموو رۆژێک 10 خوولەک بۆ 5 خوولەک پێش وادەی دەسپێکی تاقیکردنەوە لە ناو هۆڵ ئامادەبێت بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا تاقیکردنەوە دەسپێبکات.
3. لە حالەتی دواکەتندا ئەوا پێویستە لە لابی 23 چاوەڕێ بکەن تاوەکو وەرەقەی چوونە ژوورەوەتان بۆ دەکرێ لە لایان ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی بەشەوە.
4. مەرجە فێرخواز بەر لە رۆژی یەکشەممە، ئەو قیستەی کە لە لایەتی، ڕادەستی ژمێریاری کردبێت.
5. فێرخواز بەبێ باج، ناچێتە هۆڵی تاقیکردنەوەوە و پێویستە باج هەڵبواسرێت. ئاگادار بن کە پێویستە باجەکە هی خۆتان بێت نەک هی کەسێکی دیکە، بە پێچيوانەوە دوچآری لێپرسینەوە دەبن و دەدرێن بە لیژنەی ڕێکاری پەیمانگە.
6. ئاگاداربن کە لە حالەتێکدا لە دوای چوونە ژوورەوەت بۆ هۆڵەکە، ئەگەر مامۆستا بتنێرێتە دەرەوە و بۆ هێنانی ماسک یان باج، ئەوا هەر بە دواکەوتوو حساب دەکرێیت و پێویستە لە لابی 23 ی چاوەڕێ بکەیت تاوەکو وەرەقەی چوونە ژوورەوەت بۆ دەکرێت.
7. هەموو پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن ( لاستیک ، قەڵەم ،حاسیبە(ئەگەر وانەکە پێویستی پێی هەبێت،.......هتد)؛ بەهۆی بوونی حالەتی بەکارهێنانی حاسیبە بۆ غەشکردن لە ساڵانی پێشوودا گۆرینەوەی حاسیبە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
8. وەڵامدانەوە تەنها بەقەڵەم ڕەساس دەبێت و نابێ جاف بەکاربهێنرێت بۆ نووسینی ژمارە و سەری پرسیار یاخود وەڵامدانەوەی پرسیارەکان. لە حالەتی هەڵەکردندا دەتوانی داوای دەفتەری تازە بکەیت لە سەرپەرشتیاری هۆڵ.
9. ئاگاداربن کە بە هیچ جۆرێک لە تاقیکردنەوەی فاینەڵدا مۆڵەت تەنها بە پێی راپۆرتی نەخۆشخانە دەبێت.
10. لە کاتژمێر 9ی ڕێکدا سەرپەرشتیارانی هۆڵەکان ئاگادارکراونەتەوە کە دەرگاکان دابخەن و فێرخواز نەکەنە ژوورەوە، بۆیە دەبێت بچیت بۆ لابی ٢٣ وەرەقەت بۆ بکرێت. هەموو فێرخوازێک ناوی تۆمار دەکرێت کە لە چ ڕۆژێکدا درەنگ کەوتووە و هۆکارەکەی چی بووە.
11. پێویستە لەسەر فێرخواز بە تەواوی گوێڕایەڵی سەرپەرشتیاری هۆڵ و مامۆستایانی چاودێر بێت، جا مامۆستایانی بەشەکەی خۆی بن یان هی هەر بەشێکی تر بێت. هەر جۆرە کاردانەوەیەکی نادروست لە کاتی تاقیکردنەوەدا دەبێتە هۆی ئەوەی ڕووبەڕووی یاسا ببنەوە. مامۆستای سەرپەرشتیاری هۆڵ لە حالەتی گرتنی گزی یاخود هەر جۆرە گێرە شێوێنیەکی تر مافی ئەوەی هەیە پەڕاوی تاقیکردنەوە لە فێرخواز وەربگرێت و سفر بۆ فێرخواز هەژمار بکات و هەموو سەلاحیەتێکی هەیە.
a. مەرجە لەسەر فێرخوازان بە تەواوی پابەندی ڕێنماییەکانی لیژنەی تاقیکردنەوەی بەشەکانبن کە لە ڕاڕەوەکاندا دەوەستن و چاودێری دەکەن، چ مامۆستای بەشەکەی خۆت یان مامۆستای بەشەکانی تر.
12. لەسەر حالەتی گزی، تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
a. هەر فێرخوازێک گزی لێبگیرێت، ئەوا ڕاستەخۆ ساڵەکەی بە کەوتوو بۆ هەژمار دەکرێت و ڕووبەڕووی فەصل دەبێتەوە.
b. هۆڵی تاقیکردنەوەکان بەکامێرا چاودێریدەکرێت، ئەگەر هەرجۆرە گزیەک تۆماربکرێت، ڕێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر، تەنانەت ئەگەر دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەش ئاشکرابێت.
c. هەموو حالەتێکی وەکو ووتنەوە بە کەسی تەنیشت یاخود هەر جۆرە ئاماژەیەکی ناسروشتی بۆ هاورێکەت یاخود پێبوونی مۆبایل بە هەڵەش بە گزی هەژماردەکرێت و فێرخواز ڕووبەڕووی سزای قورس دەکرێتەوە.
13. لە کاتێکدا زوو لە تاقیکردنەوە تەواوبوویت یاخود بە هۆکارێک لە هۆکارەکان نەتتوانی تاقیکردنەوە تەواو بکەیت، تکایە مامۆستایانی چاودێر ئاگاداربکەرەوە و لە شوێنی خۆت مەجوڵێ تاوەکو ڕێنمایی لە سەرپەرشتیاری هۆڵ وەردەگریت. فێرخواز رۆژانە لە دوای 45 خوولەک لە تێپەڕبوونی کاتی تاقیکردنەوە دەتوانێت داوای چوونە دەرەوە بکات.
14. لە کاتی تەواوکردنی تاقیکردنەوە دەنگە دەنگ دروست مەکەن یاخود بتانەوێ پەلە بکەن لە چوونە دەرەوە. پێویستە کات بدەن بە سەرپەرشتیاری هۆڵ چاوێک بە پەڕاوی تاقیکردنەوەکەتدا بخشێنێتەوە بۆ ئەوەی لە حالەتی بوونی هەر هەڵەیەکدا، بتوانێ هەڵەکەت بۆ ڕاست بکاتەوە.
15. بە هیچ جۆرێک فێرخواز نابێت داوای خوێندنەوە یاخود ڕوونکردنەوەی پرسیار لە مامۆستایانی چاودێر بکات.
16. فێرخوازان پێویستە بۆ زانینی بەرواری تاقیکردنەوەکان و شوێنی دانیشتنی لە هۆڵەکاندا چێکی سیستەم بکات. هەر فێرخوازێک بەو بیانووە درەنگ بکەوێت ئەوا حسابی دواکەوتووی بۆ دەکرێت و سزای دواکەوتن دەیگرێتەوە.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
ئاگاداری ئەم فێرخوازانەی خوارەوە دەکەینەوە کە لەم وانانەی کە بەرامبەر ناوەکانیان ساڵ و سێمستەرەکەیان دیاری کراوە، ڕێژەی یاسایی ئامادە نەبوونیان تێپەڕاندووە، بۆیە جۆری ئاگادارکردنەوەیان ئاڕاستەکراوە.
بەشی پەرستاری لە یاری ئەمرۆیدا لە بەرنامەی بەهرەمەندانی پەیمانگە-قۆناغی شەش، بە خۆشحالییەوە سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی، بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خۆمان و مامۆستایان و فێرخوازانی ئازیزی بەشی پەرستاری دەکەین، وە زۆر دەستخۆشی لە نوێنەرانی بەشەکەمان دەکەین کە توانیان ئەم دیارییە پێشکەش بە پەرستاری بکەن.
یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی دوای تاقیکردنەوەکانی فاینەل و میدتێرم ئەنجام دەدرێت
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان یەکەمین سیمپۆزیۆمی خۆی لەسەر نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر ساز دەکات بە ئامادەبوون چەندین دکتۆر و ئەکادیمیسیان و کەسانی شآرەزا لە بوارەکەدا.
رێكەوت/ 11-05-2023
کاتژمێر/ 10:00 ی سەرلەبەیانی
رۆژ/ پێنجشەممە
شوێن / هۆڵی بۆنەکانی هۆتێل رۆتانا لەشاری سلێمانی
ئەجێندای سیمپۆزیۆمەکە
خۆتۆمارکردن ١٠:٠٠ – ١٠:٣٠
وتاری لیژنەی ئامادەکاری سیمپۆزیۆم ١٠:٣٠
پانێڵی یەکەم لە ژێر ناونیشانی دواین زانیارییەکان لەسەر شێرپەنجەی قۆڵۆن ١٠:٤٠-١١:٤٠
مۆدێرەیتەر: م. چیمەن
پانێڵیست ١: د.قەلەندەر کەسنەزانی
پانێڵیست٢ : د.محمد عمر
پانێڵیست ٣: د.ناصر عبداللە
پانێڵیست ٤:د.شآڵاو حمە علی
کۆفی برەیک٤٠ ١١٠- ١٢:٠٠ + پێشاندانی چەند پۆستەرێک لە سەر بابەتەکە
پانێڵی دووەم (کێشە مشەخۆرییەکانی جگەر: کرمی جگەر بە نموونە) ١٢:٠٠-٠١:٠٠
مۆدێرەیتەر:د.عثمان
پانێڵیست١: د.تایەر هەورامی
پانێڵیست٢: د.نارین نەوزاد
پانێڵیست٣: د. هیوا ابوبکر
پانێڵیست٤: د.بەرهەم محمد
نانی نیوەڕۆ ٠١:١٥
سلاوتان لێبێت فێرخوازان سمستەری چوار
ئاگادارتان دەکەینەوە کە لەبەرواری ٧/٥ دەبێت قیست بدەن تا پێش تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری چوار تەسلیمی بکەن چونکە بۆ تاقیکردنەوەکان کێشەتان بۆ دروست دەبێت لەبەر ئەوە دوای ئەوە خۆتان بەرپرسن
...سەرکەوتوبن
هەفتەی داهاتوو بۆ سمستەری چوار، دەبێتە هەفتەی ڕیڤیو وە ئەگەر مامۆستایەک یان فێرخوازێک چالاکییەکی مابێت، لە هەفتەی داهاتوو ئەنجامی دەدات، وە وەکو پێشتر پێمان وتبوون، تا ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/١٠ ئەتوانن پەلپ بگرن لەو نمرانەی کە هەتانە، لە دوای ئەوە نمرەکان لۆک دەکرێن و کاتی پەلپ گرتن نامێنێ.
سەبارەت بە وانەکانی سمستەری دوو، وەکو خۆی لە کاتەکانی خۆیاندا دەخوێنرێن.
کاتی تاقیکردنەوەکان بۆ سمستەری چوار کاتژمێر ٩ ی سەر لەبەیانی دەستپێدەکات وە بۆ سمستەری دوو، کاتژمێر ١٢
بۆ زانینی ڕێکەوتی تاقیکردنەوەکان و شوێنی دانیشتنتان، تکایە لە دوو رۆژی داهاتوودا سەردانی سیستەم بکەن لەوێوە دەیبینن
سلاوتان لێبێت فێرخوازان
هەر فێرخوازێک دەیەوێت مەشقی هاوینە بکات لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە دەتوانێت ئەمرۆ بێت بۆ بەش بەمەبەستی ناو تۆمار کردن تاکو کاتژمێر ١٢ ناو وەر دەگیرێت دەنێرێت بۆ بەڕێوبەرێتی زانستی لەبەر ئەوە پێش ئەو وادەیە سەردانی بەش بکەن ..
سەرکەوتوبن
بۆ وانەی biochemistry theory لە هۆلی ٣٨
گروپی D ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی E ١٠:٣٠-١٢:٣٠
بۆ وانەی nutrition لە هۆلی ٤١
گروپیE ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپیD ١٠:٣٠-١٢:٣٠
سەبارەت بەو چالاکییەکی کە بۆ وانەی SURGERY ماوە ئەوە رۆژی یەک شەممە ئەنجامی دەدەن
بۆ بەیانی ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٥/٣ رۆژی چوارشەممە بەهۆی وێنەی دەرچوونەوە تەنها فێرخوازانی سمستەری چوار دەوام ناکەن و رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە وانەکانیان دەخوێنن، فێرخوازانی سمستەری دوو دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن و پشوو نابێت بۆیان.
بۆ لەمەودوا هەر فێرخوازێک لە تاقیکردنەوەکانی کۆتایی هەر سمستەرێک، ئەگەر بەشداری تەنها یەک تاقیکردنەوەی وانەیەک بکات، واتە یان پراکتیکی یان تیۆری، ئەوا بەکەوتوو هەژمار دەکرێت، تەنانەت ئەگەر بە نمرەی تاقیکردنەوەی یەک دانەشیان دەربچێت، بۆیە زۆر گرنگە کە فێرخواز بەشداری هەردوو تاقیکردنەوەکە بکات، تا دەربچێت.
هەروەها چۆن بۆ دەستپێکی سمستەر خۆتان تۆمار دەکەن، بە هەمان شێوە بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی هەر سمستەرێک، پێویستە خۆتان تۆمار بکەن، بەڵام ئەم تۆمارکردنە بەش بۆتان دەکات و وادەیەکتان دەداتێ، تا ئەو وادەیە دەتوانن سەردانی بەش بکەن و خۆتۆمارکردنەکە هەڵبوەشێننەوە تاکو بە هەوڵی تاقیکردنەوە لەسەرتان هەژمار نەکرێت.
سەبارەت بە تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری ٤، هەمووتان تۆمار کراون، تا بەرواری ٢٠٢٣/٥/٣ دەتوانن سەردانی بەش بکەن بە مەبەستی ئەوەی کە خۆتۆمارکردنەکە هەلبوەشێننەوە و دوای بخەن بۆ ساڵێکی دیکە.
بۆ وانەی surgical nursing هۆلی ٣٨
گروپی D ٠٨:٣٠ -١٠:٣٠
گروپی E ١٠:٣٠-١٢:٣٠
بۆ وانەی Pediatric Nursing هۆلی ٤١
گروپی D2 ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گروپی E2 ١٢:٣٠-٠٢:٣٠
بۆ وانەی biochemistry ئەو گروپانەی کە سمیناریان نەکردووە، کاتژمێر ١ لە هۆلی ٣٨ سمینارەکە ئەنجام دەدەن.
بۆ وانەی پیدیاتریک (پراکتیک)
هەردوو گرووپی E2+D2 لە ڕۆژی پێنج شەممە ئەیخوێنن، واتە سبەی نای خوێنن.
بۆ وانەی بایۆکیمیستری
بەم شێوەیە دەخوێندرێت
گرووپی D لە هۆڵی 41 کاتژمێر ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گرووپی E لە هۆڵی 40 کاتژمێر ١٢:٣٠-٢:٣٠
بۆ وانەی نیوتریشن
بەم شێوەیە دەخوێنرێت
گرووپی E لە هۆڵی 41 کاتژمێر ٨:٣٠-۱۰:٣٠
گرووپی D لە هۆڵی 41 کاتژمێر ١٢:٣٠-٢:٣٠
فێرخوازانی بەڕێز
ئاگادار بن هەفتەی داهاتوو ئەکتیڤیتیەکانی بەشەکەمان دەست پێدەکات ، وەک کویزو سیمینارو هۆمۆرک و گروپ ۆرک هتد....
هەر مامۆستایەک بە پێی هەفتەکان ئەکتڤیتیەکان لەسیستمی لێرناتا دائەنین لەوێ چێک بکەن .
بۆ سبەی سێ شەممە
گرووپی E لەگەڵ D1 کاتژمێر ٨:٣٠-١٠:٣٠
گرووپی D1 کاتژمێر ١٠:٣٠ - ١٢:٣٠
وانەی Surgery تیۆری لە هۆڵی ٤۱ دەخوێنن.
ئاگادارتان دەکەینەوە کە رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٢٤ دەوامی فەرمییە لە پەیمانگە و وانەکان دەخوێنرێت
کاتی وانەکان بۆ لەمەودوا ئاسایی دەبێتەوە بەم شێوەیەیە،
وانەی یەکەم ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
وانەی دووەم ١٠:٣٠-١٢:٣٠
وانەی سێیەم ١٢:٣٠-٠٢:٣٠
ئەم کاتەتان باش فێرخوازان
پێمان باش بوو کە پێتان ڕابگەیەنین کە قۆناغی ١٠ ی وەرزی یەکەمی بەرنامەی (بەهرەمەندانی پەیمانگە) بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.
بەشە سەرکەوتووەکان بریتین لەم بەشانەی خوارەوە:
ژمێریاری
دیجیتاڵ میدیا
دەرمانسازی
ئەندازیاری دیکۆر
زانستی کۆمپیوتەر
پەرستاری
پیرۆزبایی لە فێرخوازانی بەشە سەرکەوتووەکان دەکەین و هیوای بەختێکی باشتر بۆ فێرخوازان و بەهرەمەندانی ئەو بەشانەی کە بە جێیان هێشتین.
هەر بە پێی تیرو پشکێک کە ئەمڕۆ ئەنجامدرا، بۆ قۆناغی ٦، ئەم بەشانە بەرامبەر بە یەک یاری دەکەن دوای پشووی جەژن:
یاری یەکەم: دەرمانسازی × زانستی کۆمپیوتەر
یاری دووەم: ئەندازیاری دیکۆر × دیجیتاڵ میدیا
یاری سێیەم: ژمێریاری × پەرستاری
خشتەی وانەکان لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز:
وانەی یەکەم ٠٨:٣٠-١٠:١٠
وانەی دووەم ١٠:١٠-١١:٥
وانەی سێیەم ١١:٥٠-٠١:٢٠
وە بۆ ئاگاداریتان ئەم جەدوەلە بەس بۆ مانگی ڕەمەزان کاری پێدەکرێت و دوای مانگی ڕەمەزان جەدوەل بەو شێوەیەی لێدێتەوە کە لە سیستم بۆتان دانراوە.
ئاگادارتان دەکەینەوە کە لەم هەفتەیەوە وانەکانی سمستەری دوو دەخوێنرێت و غیابات وەردەگیرێت و پێویستە بێنەوە بۆ پەیمانگە. بەڵام یەک شەممان دەبێتە ئۆف.
ئەم هەفتەیە رۆژی سێشەممە بەم شێوەیەی لای خوارەوە لە بابەتی وانە پەیوەستکراوەکان بە پرۆگرامەکانی خوێندن
co-curriculum ، وانە دەخوێنن:
گروپی E+D1 ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی D2 ١٠:٣٠-١٢:٣٠
بە پێی پێویستە گۆرانکاری یەت بەسەر کاتەکاندا
ئاگادارتان دەکەینەوە کە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/١٦ دەوامی سمستەری دوو دەست پێدەکات، وە لە دواییدا خشتەی وانەکانتان بۆ دادەنێین لە سیستەم. هەر بۆ زانیارییتان ڕۆژانی یەکشەممان دەبێتە ئۆف بۆتان، ناتوانین پێنجشەممان بکەین لەبەر ئەوەی سمستەری چوارەکان لەو رۆژەدا ئۆفن.
سەرکەوتووبن
ئاگادارتان دەکەینەوە کە خۆتۆمارکردن لە سمستەری دووەم دەستی پێکرددوە دەبێت هەرفێرخوازێک بۆ خۆتۆمارکردن سەردانی بەشی ژمێریاری بکات بۆ تەسلیم کردنی بڕی (٦٢٥) هەزار بۆ سمستەری دوو لە پاشاندا گەڕانەوەی وەصلی ژمێریاری بۆ بەش بە مەبەستی خۆتۆمارکردنتان لە بەرواری ١٢/٤ تاکو ٢٠/٤ دەبێت خۆتان تۆمار کردبێت هەرکەسێک لەدوای ئەو وادەیە خۆی بەرپرسیارە .
سەرکەوتووبن
ئاگاداری ئەم فێرخوازانەی خوارەوە دەکەینەوە کە لەم وانانەی کە بەرامبەر ناوەکانیان ساڵ و سێمستەرەکەیان دیاری کراوە، ڕێژەی یاسایی ئامادە نەبوونیان تێپەڕاندووە، بۆیە جۆری ئاگادارکردنەوەیان ئاڕاستەکراوە.
لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/١٦ سمستەری دووەم دەستپێدەکات، لە دواییدا خشتەی وانەکانتان بۆ دادەنێین.
ئەم کاتەتان باش
خشتەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی خولی دووەمی سمستەری یەک لە سیستەم دانراوە، بەیانی شوێنی دانیشتنتان بۆ دادەنێین ، تکایە ئاگادار بن، هەر وەکو پێشتر پێمان وتوون، کە تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی هەمان وانە، لە هەمان رۆژدا ئەنجام دەدرێت. هەروەها فێرخوازانی ریتەیک و ئیکزام ئۆنڵی هەر لە هەمان رۆژی فێرخوازانی ریگولەر ئەنجامی دەدەن.
هەر کێشەیەکتان هەیە لەوەی کە ناتوانن خشتەکە ببینن لە سیستەم، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن.
تاقیکردنەوەکان کاتژمێر ٩ی سەر لە بەیانی دەست پێدەکات.
هاوکات فێرخوازانی سمستەری ٤، دەوامی ئاسایی خۆیان دەخوێنن، ئەگەر گۆرانکارییەک ئەنجام درا لە خشتەکە بە هۆی تاقیکردنەوەکانەوە، ئاگادارتان دەکەینەوە.
سەبارەت بە پشووی رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٩، ئەگەر حکومەتی هەرێم کردی بە پشووی فەرمی، ئەوا لە پەیمانگەش پشوو دەبێت.
خشتەی تاقیکردنەوە تیۆرییەکانی کۆتایی خولی دووەمی سمستەری یەک لە سیستەم دانراوە، تکایە تەماشای بکەن، هەر بۆ ئاگاداریتان تاقیکردنەوەی تیۆری و پراکتیکی هەردووکی لە یەک رۆژدا ئەنجام دەدەن بۆ هەمان وانە بە دوای یەکدا، واتە دوای تاقیکردنەوەی تیۆری ئەو وانەیەی کە تیایدا کەوتوون، راستەوخۆ پرسیاری تاقیکردنەوەی پراکتیکیتان دەدرێتێ، وە بۆ تاقیکردنەوەی فەندەمێنتال دوای تاقیکردنەوەی تیۆری راستەوخۆ بچن بۆ لابی ٢٣ بۆ تاقیکردنەوەی پراکتیکی، وە هەروەها تاقیکردنەوەی وانەی کۆمپیوتەر دەکەوێتە هەفتەی داهاتووتر.
لە دواتردا شوێنی دانیشتنتان بۆ دا ئەنێین بۆ تاقیکردنەوەکان لە سیستەم .
تکایە هەر فێرخوازێک کێشەی هەیە لەوەی کە خشتەی تاقیکردنەوە ناتوانێت ببینێت، با پەیوەندیمان پێوە بکات.
سوپاس بۆخوا ئەمڕۆ بەشەکەمان لە بەرنامەی بەهرەمەندانی پەیمانگا بە کۆکردنەوەی ٩٠ خاڵ توانی سەرکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایتان لێدەکەین.
بەیانی بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەنجامی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی یەکەمی سمستەری یەک ڕادەگەیەنرێت, هەر لە ئەکاونتەکانتانەوە تەماشای بکەن تکایە.
بەیانی بەم شێوەیە وانەی Co-curriculum دەخوێنن لە هۆڵی سمینارە کۆنەکە :
گروپی D1+E ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی D2 ١٠:٣٠-١٢:٣٠
ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠٢٣/٤/٢ دەوامی سسمستەری چوار دەستپێدەکاتەوە، هەروەها بەرواری ٢٠٢٣/٥/١٤ تاقیکردنەوەی کۆتایی هەمان سمستەر دەست پێ دەکات
کاتی دەستپێکردنەوەی سمستەری دووەم دەکەوێتە ٢٠٢٣/٤/١٦
تاقیکردنەوەی خولی دووەمی سمستەری یەک لە بەرواری ٢٠٢٣/٤/٩ ئەنجام دەدرێت.
تاقیکردنەوەی پراکتیکی کۆتایی وانەی computer applicationبە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوەیە کە بەیانی بەرواری ٢٠٢٣/٣/٢٨ ئەنجام دەدرێت:
کاتژمێر٠٨:٤٥-٠٩:٤٥
گروپی CA1 لابی ٧
گروپی CA4 لابی ٨
گروپی CA7 لابی ١٣
کاتژمێر ١٠:١٥-١١:١٥
گروپی CA2 لابی ٧
گروپی CA5 لابی ٨
گروپی CA8 لابی ١٣
کاتژمێر ١١:٤٥-١٢:٤٥
گروپی CA3 لابی ٧
گروپی CA6لابی ٨
تاقیکردنەوەی پراکتیکی کۆتایی وانەی فەندەمێنتاڵ بە شێوەی ئۆڕاڵی دەبێت لە لابدا، بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوە:
ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٢٠٢٣/٣/٣٠:
گروپی A1 .٨:٣-١٠:٠٠
گروپی B1 ١٠:٠٠-١١:٣٠
گرولیC1 ١١:٣٠-٠١:٠٠
ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٠٢٣/٤/١
گروپی A2 ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی B2 ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گروپی C2 ١٢:٣٠-- ٠٢:٣٠
بەبۆنەی بۆنەکانی ساڵیی نوێی کوردی و جەژنی نەورۆزەوە، ئەم هەفتەیە دەبێتە پشووی فەرمی بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازان. ڕێکەوتی 26-03 ی رۆژی یەکشەممە دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.
بەهیوای پشوویەکی خۆش بۆ هەموو لایەک
ڕاگرایەتی پەیمانگە
بە چاودێری ڕاگرایەتی، بەرنامەی بەهرەمەندانی پەیمانگە ڕاگەیەندرا
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٥/٣/٢٠٢٣ بە چاودێری ڕاگرایەتی پەیمانگە، لە چالاکییەکی نوێ و جۆریدا، بەرنامەی بەهرەمەندانی پەیمانگە لە لایەن لیژنەیەکی تایبەتەوە لە پەیمانگە بە فەرمی ڕاگەیەندرا
بەرنامەکە بریتییە لە پێشبڕکێیەکی زانستی لە نێوان فێرخوازانی هەر (١٠) بەشەکەی پەیمانگە. لە هەر بەشێک (٣) فێرخواز لە لایەن بەشەوە دەستنیشان دەکرێت، کە نوێنەرایەتی بەشەکانیان دەکەن لە بەرنامەکەدا
پێشبڕکێکە لە چوارچێوەی پرسیار و وەڵامدا دەبێت و پرسیارەکان لە (٩) کاتیگۆریدا خۆی دەبینێتەوە کە بریتین لەمانەی خوارەوە
تەندروستی
هونەر
وەرزش
مێژوو
تەکنەلۆجیا
جوگرافیا
کیمیا
ئەدەبیات
بایۆلۆجی
دانانی پرسیارەکان و بەڕێوەبردنی لەلایەن لیژنەیەکەوە بەڕێوەدەبرێت کە بریتین لەم مامۆستایانە
م.علی دلاوەر (سەرۆکی لیژنە)
د.هۆزان لطیف (ئەندام)
م.ڕیام علا جونی (ئەندام)
م.سەفین رفعت (ئەندام)
م.پشدەر عبدلله (ئەندام)
م.هاشم امین (ئەندام)
م.دلۆڤان بەختیار (ئەندام)
م.گەشە عبدلله (ئەندام)
م.توانا محمد (ئەندام)
م.دیانا فاضل (ئەندام)
ئەم بەرنامەیە بە هاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرێتییەکانی ڕاگەیاندن و ئایتی و بەشی دیجیتاڵ میدیای پەیمانگە بەڕێوەدەچێت
بەرنامەکە زیاتر بە مەبەستی بەرەو پێشچوونی ئاستی زانستی فێرخوازان و زیاتر بەرزکردنەوەی پێگەی پەیمانگە لە ناوەندی ئەکادیمیدا
ئەم کاتەتان باش فێرخوازانی ئازیز
لە خوارەوە چەند ڕێنماییەکتان ئەخەینە بەردەست لەژێر رۆشنایی ڕێنماییەکانی لیژنەی بالای تاقیکردنەوەکان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیەنەوەی زانستی تایبەت بە تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەرەکان
پێویستە ئەم ڕێنماییانە بە وردی بخوێننەوە و جێبەجێیان بکەن، بە پێچەوانەوە فێرخواز خۆی بەرپرسیار دەبێت لەهەر جۆرە ئیجرائاتێک کە بەرامبەری بکرێت
تاقیکردنەوەکان هەموو ڕۆژێک لە رۆژانی یەکشەممە تاوەکو پێنجشەممە لە کاتژمێر 9ی بەیان دەسپێدەکەن. هەفتەی یەکەم کە تاقیکردنەوە تیۆریەکان .I ئەنجامدەدرێن ماوەی تاقیکردنەوە 2 کاتژمێرە و لە تاقیکردنەوەی پراکتیکی کاتەکە دەبێت بە 1 کاتژمێر
2. پێویستە فێرخواز هەموو رۆژێک 10 خوولەک بۆ 5 خوولەک پێش وادەی دەسپێکی تاقیکردنەوە لە ناو هۆڵ ئامادەبێت بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا تاقیکردنەوە دەسپێبکات.
3. لە حالەتی دواکەتندا ئەوا پێویستە لە لابی 23 چاوەڕێ بکەن تاوەکو وەرەقەی چوونە ژوورەوەتان بۆ دەکرێ لە لایان ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکانی بەشەوە.
4. مەرجە فێرخواز بەر لە رۆژی یەکشەممە، ئەو قیستەی کە لە لایەتی، ڕادەستی ژمێریاری کردبێت.
5. فێرخواز بەبێ باج، ناچێتە هۆڵی تاقیکردنەوەوە و پێویستە باج هەڵبواسرێت. ئاگادار بن کە پێویستە باجەکە هی خۆتان بێت نەک هی کەسێکی دیکە، بە پێچيوانەوە دوچآری لێپرسینەوە دەبن و دەدرێن بە لیژنەی ڕێکاری پەیمانگە.
6. ئاگاداربن کە لە حالەتێکدا لە دوای چوونە ژوورەوەت بۆ هۆڵەکە، ئەگەر مامۆستا بتنێرێتە دەرەوە و بۆ هێنانی ماسک یان باج، ئەوا هەر بە دواکەوتوو حساب دەکرێیت و پێویستە لە لابی 23 ی چاوەڕێ بکەیت تاوەکو وەرەقەی چوونە ژوورەوەت بۆ دەکرێت.
7. هەموو پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن ( لاستیک ، قەڵەم ،حاسیبە(ئەگەر وانەکە پێویستی پێی هەبێت،.......هتد)؛ بەهۆی بوونی حالەتی بەکارهێنانی حاسیبە بۆ غەشکردن لە ساڵانی پێشوودا گۆرینەوەی حاسیبە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
8. وەڵامدانەوە تەنها بەقەڵەم ڕەساس دەبێت و نابێ جاف بەکاربهێنرێت بۆ نووسینی ژمارە و سەری پرسیار یاخود وەڵامدانەوەی پرسیارەکان. لە حالەتی هەڵەکردندا دەتوانی داوای دەفتەری تازە بکەیت لە سەرپەرشتیاری هۆڵ.
9. ئاگاداربن کە بە هیچ جۆرێک لە تاقیکردنەوەی فاینەڵدا مۆڵەت تەنها بە پێی راپۆرتی نەخۆشخانە دەبێت.
10. لە کاتژمێر 9ی ڕێکدا سەرپەرشتیارانی هۆڵەکان ئاگادارکراونەتەوە کە دەرگاکان دابخەن و فێرخواز نەکەنە ژوورەوە، بۆیە دەبێت بچیت بۆ لابی ٢٣ وەرەقەت بۆ بکرێت. هەموو فێرخوازێک ناوی تۆمار دەکرێت کە لە چ ڕۆژێکدا درەنگ کەوتووە و هۆکارەکەی چی بووە.
11. پێویستە لەسەر فێرخواز بە تەواوی گوێڕایەڵی سەرپەرشتیاری هۆڵ و مامۆستایانی چاودێر بێت، جا مامۆستایانی بەشەکەی خۆی بن یان هی هەر بەشێکی تر بێت. هەر جۆرە کاردانەوەیەکی نادروست لە کاتی تاقیکردنەوەدا دەبێتە هۆی ئەوەی ڕووبەڕووی یاسا ببنەوە. مامۆستای سەرپەرشتیاری هۆڵ لە حالەتی گرتنی گزی یاخود هەر جۆرە گێرە شێوێنیەکی تر مافی ئەوەی هەیە پەڕاوی تاقیکردنەوە لە فێرخواز وەربگرێت و سفر بۆ فێرخواز هەژمار بکات و هەموو سەلاحیەتێکی هەیە.
a. مەرجە لەسەر فێرخوازان بە تەواوی پابەندی ڕێنماییەکانی لیژنەی تاقیکردنەوەی بەشەکانبن کە لە ڕاڕەوەکاندا دەوەستن و چاودێری دەکەن، چ مامۆستای بەشەکەی خۆت یان مامۆستای بەشەکانی تر.
12. لەسەر حالەتی گزی، تکایە ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
a. هەر فێرخوازێک گزی لێبگیرێت، ئەوا ڕاستەخۆ ساڵەکەی بە کەوتوو بۆ هەژمار دەکرێت و ڕووبەڕووی فەصل دەبێتەوە.
b. هۆڵی تاقیکردنەوەکان بەکامێرا چاودێریدەکرێت، ئەگەر هەرجۆرە گزیەک تۆماربکرێت، ڕێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر، تەنانەت ئەگەر دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەش ئاشکرابێت.
c. هەموو حالەتێکی وەکو ووتنەوە بە کەسی تەنیشت یاخود هەر جۆرە ئاماژەیەکی ناسروشتی بۆ هاورێکەت یاخود پێبوونی مۆبایل بە هەڵەش بە گزی هەژماردەکرێت و فێرخواز ڕووبەڕووی سزای قورس دەکرێتەوە.
13. لە کاتێکدا زوو لە تاقیکردنەوە تەواوبوویت یاخود بە هۆکارێک لە هۆکارەکان نەتتوانی تاقیکردنەوە تەواو بکەیت، تکایە مامۆستایانی چاودێر ئاگاداربکەرەوە و لە شوێنی خۆت مەجوڵێ تاوەکو ڕێنمایی لە سەرپەرشتیاری هۆڵ وەردەگریت. فێرخواز رۆژانە لە دوای 45 خوولەک لە تێپەڕبوونی کاتی تاقیکردنەوە دەتوانێت داوای چوونە دەرەوە بکات.
14. لە کاتی تەواوکردنی تاقیکردنەوە دەنگە دەنگ دروست مەکەن یاخود بتانەوێ پەلە بکەن لە چوونە دەرەوە. پێویستە کات بدەن بە سەرپەرشتیاری هۆڵ چاوێک بە پەڕاوی تاقیکردنەوەکەتدا بخشێنێتەوە بۆ ئەوەی لە حالەتی بوونی هەر هەڵەیەکدا، بتوانێ هەڵەکەت بۆ ڕاست بکاتەوە.
15. بە هیچ جۆرێک فێرخواز نابێت داوای خوێندنەوە یاخود ڕوونکردنەوەی پرسیار لە مامۆستایانی چاودێر بکات.
16. فێرخوازان پێویستە بۆ زانینی بەرواری تاقیکردنەوەکان و شوێنی دانیشتنی لە هۆڵەکاندا چێکی سیستەم بکات. هەر فێرخوازێک بەو بیانووە درەنگ بکەوێت ئەوا حسابی دواکەوتووی بۆ دەکرێت و سزای دواکەوتن دەیگرێتەوە.
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و لایەن پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی وە پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیاردرا کە سبەی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٩/٣/٢٠٢٣ پشووی فەرمی دەبێت لە پەیمانگەکەمان بۆ پاراستنی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و فێرخوازانمان
هەموو لایەک لەش ساغ و سەلامەت بن.
ڕاگرایەتی پەیمانگە
سەبارەت بە وانەکانی بەیانی، بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت بۆ هەردوو سمستەر:
بۆ سمستەری چوار:
بۆ وانەی nutrition لە هۆڵی
گروپی E ٠٨:٣٠-١٠:٣٠ هۆلی ٤١
گروپی D ١٢:٣٠-٠٢:٣٠ هۆلی ٤١
بۆ وانەی Biochemistry
گروپی D ١٠:٣٠-١٢:٣٠ هۆلی ٤١
گروپی E ١٢:٣٠-٠٢:٣٠ هۆلی ٤٠
بۆ وانەی Pediatric-practice
گروپی D2 ٠٨:٣٠-١٠:٣ هۆلی ٣٧
گروپی E1+E2 ١٠:٣٠-١٢:٣٠ هۆلی ٣٧
بۆ سمستەری یەک:
بۆ وانەی Academic debate کە هەموو گروپەکان لە هۆلی کۆنفرانس دەیخوێنن، بەم شێوەیەیە:
گروپی A ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی B ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گروپی C ١٢:٣٠-٠٢:٣٠
وانەی مایکرۆبایۆلۆجی -پراکتیک، ئەوە تەنها ریڤیووە، وە بە ریکۆرد بۆی داناون مامۆستا، تکایە تەماشای بکەن، هەر پرسیارێکتان هەبوو لەسەر بابەتەکە تکایە سەردانی مامۆستای ناوبراو بکەن.
بۆ وانەی Human Anatomy -پراکتیک کە هەموو گروپەکان لە لابی ٢٣ دەیخوێنن بەیانی بەم شێوەیەیە:
گروپی B1 ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی C1 ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گروپی A1 ١٢:٣٠-٠٢:٣٠
سەبارەت بە سمیناری وانەی Human Anatomy-تیۆری، بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە کە هەموو گروپەکان لە هۆلی ٣٨ ئەنجامی دەدەن:
گروپی C ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی A ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گروپی B ١٢:٣٠-٠٢:٣٠
لەمیانەی کاروچالاکیەکانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لەژێر چاودێری ڕاگرایەتیدا بەشی پەرستاری بەهاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی زانستی و دڵنیایی جۆری هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پانێڵێک ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/۳/٧ کاتژمێر ۱۲:٠٠ لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیبب بەناونیشانی "ئاڵەنگاریەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پێواژۆی بۆڵۆنیا لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان" بەبەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە:
د.ئاڤە عمر فتاح بەڕێوبەری دڵنیایی جۆری زانکۆی سلێمانی-پانێڵست
د.کاروان علی ئەندامی لیژنەی باڵای بۆڵۆنیا لە وەزارەت-پانێڵست
د.ڕێباز ملا نبی بەڕێوبەری دڵنیایی جۆری لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان-بەڕێوبەری پانێڵ.
گۆرانکاری لە خشتەی وانەکانی هەفتەدا
بەهۆی پشووی رۆژی یەکشەممە، وە بە هۆی کەمی ماوەی خوێندن ، ناچارین بەشێک لە وانەکان بکەینە ڕیکۆرد و جێگۆرکێ بە هەندێک لە وانەکان بکەین بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
سەبارەت بە سمستەری چوار
هەردوو وانەی geriatric + surgery بە شێوەی ریکۆردکراو لە سیستەم دادەنرێ لەگەڵ لێکچەرەکەیدا، وە هەر فێرخوازێک پرسیاری هەبوو لەسەر لێکچەرەکە، دەتوانێ پەیوەندی بە مامۆستایانی وانەکەوە بکات یان سەردانیان بکات.
وانەی biochemistry-پراکتیک بۆ ئەو گروپانەی کە یەکشەممە هەیانە، دوای پشووی نەورۆز دەیخوێنن
رۆژی دووشەممە بەم شێوەیە وانەکان دەخوێنن:
وانەی Pediatric رۆژی دووشەممە هەر گروپەو لە کات و شوێنی خۆی دەیخوێنێ
وانەی surgery-پراکتیک رۆژی دووشەممە هەر گروپەو لە کاتی خۆی دەیخوێنێ بەڵام لە لابی ٢٣ نا، لە هۆڵی ٣٧
*******************************************
سەبارەت بە سمستەری یەک
وانەی human anatomy-تیۆری، کە سمینارەکانتانی تێدا دەکەن، دەکەوێتە ڕۆژی چوارشەممە، رۆژێک پێش ئەوە ئاگادارتان دەکەینەوە لە چۆنیەتی ئەنجامدانی.
وانەی medical microbiology-تیۆری لێکچەری هەشتەم لەگەڵ ئەو بەشەی لێکچەری پێنجەم کە ماوە، بە شێوەی ریکۆرد بۆتان دا ئەنێم لەگەل لێکچەرەکانیان، هەر پرسیارێکتان هەبوو ئەتوانن سەردانی ژوورەکەم بکەن یان پەیوەندیم پێوە بکەن.
وانەی medical microbiology-پراکتیک کە ڕیڤیووە بە شێوەی ڕیکۆرد بۆتان دا ئەنرێ لە سیستەم بۆ ئەو گروپانەی کە رۆژی یەکشەممە هەیانە
وەکو پێشتریش پێمان وتوون، بۆ کام لەم ریکۆردانە پرسیارتان هەبوو پەیوەندی بە مامۆستای وانەکەوە بکەن لە رێیی ئیمەیلەوە یاخود سەردانی ژورەکەی بکەن.
رۆژی دووشەممە بەم شێوەیە وانەکان دەخوێنن:
وانەی human anatomy-پراکتیک دەخوێنن لە هۆلی ٣٨بەم شێوەیە:
گروپی C2 ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی A2 ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گروپیB2 ١٢:٣٠-٠٢:٣٠
وانەی fundamental of nursing -پراکتیک دەخوێنن لە لابی ٢٣ بەم شێوەیە:
گروپی B1 ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی C1 ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گروپی A1 ١٢:٣٠-٠٢:٣٠
وانەی Primary بەم شێوەیە دەیخوێنن لە هۆلی ٤١
گروپی A ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی B ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گروپی C ١٢:٣٠-٠٢:٣٠
رۆژەکانی دیکە هەمووتان وانەکانتان لە کات و شوێنی دیاریکراوی خۆتان دەخوێنن، جگە لە رۆژی پێنجشەممە, بۆ وانەی FUNDAMENTAL-پراکتیک لە لابی ٢٣، گروپی A2 لە بەری گروپی A1 دەیخوێنێ، وە B2 لە بەری B1, وە C2 لەبری C1
چونکە گروپەکانی A1,B1,C1 رۆژی دووشەممە دەیخوێنن.
ئاگادارتان دەکەینەوە، کە لە ژێر ڕۆشنایی بریاری حکومەتی هەرێم، بەیانی پشووی فەرمییە لە پەیمانگە.
سەبارەت بە قەرەبووی وانەکان، لە دواییدا ئاگادارتان دەکەینەوە.
هەندێک تێبینی هەیە پێم باش بوو پێتان رابگەیەنم لەسەر چۆنیەتی پێشکەشکردنی سمینارەکانتان، تا لە سمستەرەکانی دیکەدا سوودی لێ ببینن و بتوانن نمرەی زیاتر بەدەست بێنن:
١-ئەوەت کە تێبینیمان کرد، ئەو بابەتەی کە باستان دەکرد، زۆر زۆر بە کەمی باستان دەکرد.
٢-بەداخەوە، زۆر بە کەمی زمانی ئینگلیزیتان بەکار دەهێنا.
٣-سلایدەکان شێوەی لێکچەری هەبوو نەک پرێزنتەیشن.
٤-زۆربەتان دەتانخوێندەوە نەک روو بکەنە فێرخوازان و شی بکەنەوە سمینارەکە.
٥-زۆربەی ئەوەی کە لە سلایدەکاندا هەبوو، کۆپی پەیست بوو نەک نوسینەوە.
٦-هەندێک شڵەژانتان پێوە دیار بوو لە کاتی پێشکەشکردنەکەدا.
بە شێوەیەکی گشتی پێویستە زیاتر خۆتان بەرەوە پێش ببەن و ئەم هەڵانە دووبارە نەکەنەوە تکایە، هەرچەندە دەستخۆشیش لەوانە دەکەم کە باش بوون بەڵام ڕێژەکەی زۆر کەم بوو.
ئەم کاتەتان باش
تاقیکردنەوەکانی میدتێرم-تیۆری لە بەرواری ٣/١٢ دەستپێ دەکات، وە هەموو لێکچەرەکان داخڵە، جگە لەو لێکچەرەی کە هەفتەی داهاتوو دەیخوێنن، وە تاقیکردنەوە پراکتیکییەکان دەکەوێتە دوای جەژنی نەورۆز.
medical microbiology
ئەم کاتەتان باش
ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو کۆتا بەروارە بۆ وەرگرتنی ئەساینمێنتەکانتان، هەر ئەو رۆژە کویزی وانەکەیە لە هەردو لێکچەری شەشەم و حەوتەم، هەروەها ئەو بەشە کەمەی کە ماوە لە وانەی پێنجەم تەواوی دەکەین هەر ئەو ڕۆژە.
وە تکایە ئەساینمێنت و سمینارەکان بە ئیمەیل بۆم مەنێرن پێویست ناکات.
تکایە ئاگادار بن کە لە بەرواری ٣/١٢ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی سمستەری یەک بۆ وانە تیۆرییەکان دەستپێدەکات، وە تاقیکردنەوەی وانە پراکتیکییەکان دەکەوێتە دوای جەژنی نەورۆز.
ئاگادار بن کە هەموو لێکچەرەکان داخلە بۆ تاقیکردنەوەکان.
ئەم کاتەتان باش
بەداخەوە گلەیی زۆری فێرخوازانمان بۆ هاتووە لەسەر ئەوەی کە لە چات گروپەکان، کۆمێنت و قسەکردنێکی زۆر هەیە، کە بەداخەوە بەشێکی زۆری پەیوەندی نییە بە کاروبارەکانی ڕۆژانەی فێرخوازان و کاتی تاقیکردنەوەکان و کویز و ڕاپۆرتەکان، ئەمەش وا ئەکات کە فێرخوازان زۆر گرنگی بە گروپەکان نەیەن لەبەر ئەوەی زۆر گفتوگۆی تیا ئەکرێ کە پەیوەندی نییە بە کاروباری خوێندنەوە، یان فێرخوازان هیچ پێویست ناکات کە دانیشن ئەم هەموو کۆمێنت و قسانە بخوێننەوە کە پەیوەندی بە کاروباری خوێندنەوە نییە.
بۆیە وەکو پێشتر بە نوێنەرەکانمان ڕاگەیاندووە کە لەمەولا تکایە با تەنها نوێنەرەکان بتوانن نامە بنێرن، یان ئەگەر هەر کەسێک داواکارییەکی هەیە با بە تایبەت بۆ نوێنەرەکەی بنێرێ، چونکە وتومانە ئەم گروپانە تەنها بۆ ئاگادارییەکانە کە لە لایەن نوێنەرەکانەوە پێتان ئەوترێت.
هەروەها پێشنیاری ئەوە ئەکەین کە هەر کۆمەڵە فێرخوازێک دەتوانن بۆ خۆیان چاتگروپی تایبەتی خۆیان دابنێن و لەوێ گفتوگۆی خۆیان بکەن نەک لە گروپی نوێنەرەکان.
ئەم کاتەتان باش
تاقیکردنەوەکانی بۆ سمستەری چوار میدتێرم(تیۆری) + سمستەری یەک(تیۆری) هەردووکیان لە بەرواری ٢٠٢٣/٣/١٢ دەستپێدەکات، تاقیکردنەوەکانی سمستەری یەک لە کاتژمێر ٩ دەستپێدەکات، وە دوو کاتژمێر دەخایەنێت، وە تاقیکردنەوەکانی سمستەری چوار کاتژمێر ١٢ دەستپێدەکات و یەک کاتژمێر دەخایەنێت.
سەبارەت بە سمستەری یەک، هەموو وانەکان داخل دەبێت، وە سمستەری ٤ تەنها تا ئەو وانانە داخل دەبێت کە ئەم هەفتەیە ئەیخوێنن، واتە ئەو وانانەی کە هەفتەی داهاتوو ئەیخوێنن، داخل نابێت بۆ میدتێرم، تەنها بۆ فاینەل داخل دەبێت.
ئەم کاتەتان باش
لە ژێرڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بۆ لەمەودوا، فێرخواز دەتوانێت کە تاقیکردنەوەی فاینەڵ دوابخات بۆ ساڵێکی دیکە، بەڵام نمرەی کۆرسۆرکی ئەمساڵ لەگەڵ خۆیدا دەبات بۆ ساڵێکی دیکە و ساڵی داهاتوو تەنها تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەنجام دەدات بە هەژمارکردنی کۆرسۆرکی ئەمساڵ، بۆیە ئێستا هەمووتان تۆمارکراون بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی سمستەری یەک، هەر فێرخوازێک ویستی تاقیکردنەوەی کۆتایی دوابخات، پێویستە سەردانی بەش بکات بۆ ئەوەی مامەڵەی دواخستن بکات.
medical microbiology
Topics of assignments for groups (A1, A2, B1, B2, C1, C2)
You must write 200-250 words about your topic and you must finish the task before the deadline by all means. I hope you can submit your Answer before the deadline. Please return your file with (Word or PDF) file.
you should use a template that represents our institute.
Your assignment should include illustration photos.
Group A1: write about the importance of microorganisms in food production.
Group A2: Write what you know about AIDS.
Group B1: Write what you know about COVID-19.
Group B2: What is MRSA (Methicillin-resistant Staphylococcus aureus)?
Group C1: Write what you know about Fungi?
Group C2: Write about the Normal Bacterial Flora of the Human Intestine.
primary health care
Group A:
1. The chain of Infection A1
2. Prevention and control of disease A2
Group B:
1. School Health Program B1
2. Immunity and Immunization B2
Group C:
1. Health Promotion C1
2. Levels of health care C2
primary health care
Sub-Group 1: Hepatitis A
Sub-Group 2: Haemophilus influenzae type b (Hib)
Sub-Group 3: Dengue
Sub-Group 4: Mumps
Sub-Group 5: Typhoid
Sub-Group 6: Tonsillitis
Sub-Group 7: Diabetes Miletus
Sub-Group 8: Hepatitis B
Sub-Group 9: Rotavirus
Sub-Group 10: Migraine
Sub-Group 11: Pulse
Sub-Group 12: Temperature
Group B:
Sub-Group 1: Pertussis (whooping cough)
Sub-Group 2: Tuberculosis
Sub-Group 3: Assessment of patients with fever
Sub-Group 4: Cholera
Sub-Group 5: Gastro Intestinal Tract Diseases (GIT)
Sub-Group 6: Malaria
Sub-Group 7: Hyper Thyroids
Sub-Group 8: Influenza
Sub-Group 9: Myocardial Infraction (MI)
Sub-Group 10: Hypertension
Sub-Group 11: Bronchitis
Sub-Group 12: Urinary Tract Infection (UTI)
Group C:
Sub-Group 1: Assessment of patients with Pain
Sub-Group 2: Rubella
Sub-Group 3: Measles
Sub-Group 4: Angina pectoris
Sub-Group 5: Yellow Fever
Sub-Group 6: Poliomyelitis
Sub-Group 7: Tetanus
Sub-Group 8: Sexual Transmitted Diseases (STD)
Sub-Group 9: Varicella (chickenpox)
Sub-Group 10: Rabies
Sub-Group 11: Diphtheria
Sub-Group 12: Meningococcal meningitis
کاتی تاقیکردنەوەی وانەی فەندەمێنتاڵ-پراکتیک، بەیانی بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە کە لە لابی ٢٣ ئەنجام دەدرێت:
٠٨:٣٠-١٠:٣٠ A2
١٠:٣٠-١٢:٣٠ B2
١٢:٣٠-٠٢:٣٠ C2
هەروەها هەر وەکو بیرهێنانەوە،سێ گروپەکەی دیکە ڕۆژی پێنجشەممە تاقیکردنەوەی فەندەمێنتاڵ ئەنجام ئەدەن، لە دواتردا ئاگادارتان ئەکەینەوە.
هەر بۆ ئاگاداریتان ئەم هەفتەیەش کاتی وانەکان، بە هەمان میکانیزمی هەفتەی پێشوو دەبێت، واتە یەکەم وانە لە کاتژمێر ١٠ وە دەست پێ دەکات.
هاوکات هەردو وانەی ئەنەتۆمی و مایکرۆبایۆلۆجی لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا دەیخوێنن بەیانی، کە لە کاتژمێر ١٠ ەوە وانەی یەکەم دەست پێ دەکات هەروەکو هەفتەی پێشوو، بە پێی ئەو خشتەیەی کە لە سیستەمدا دانراوە، هەر گروپەو لە کاتی خۆیدا.
هەروەها تاقیکردنەوەی پراکتیکی مایکرۆبایۆلۆجی، ئەنەتۆمی، پرایمەری لە ناو هۆلدا ئەنجام ئەدرێ وەکو لە سیستەم دانراوە، کاتژمێر ٠٨:٤٥
بە هیوای سەرکەوتن
١-لەمەولا بۆ هەموو چالاکییەک، لەسەر وەرەقە ناوی سیانی خۆتان بنووسن بە زمانی کوردی، چونکە ناوی چونیەک زۆر هەیە.
٢- جگە لە زمانی ئینگلیزی، بە هیچ زمانێکی دیکە وەڵامی پرسیار مەدەنەوە.
٣-بە شێوەیەکی ڕوون و جوان وەڵامەکانتان بنووسن، بە جۆرێک کە مامۆستا بتوانێت بیخوێنێتەوە، بە پێچەوانەوە کە وەلامەکانتان نەخوێنرێتەوە، ئەوا سفر وەردەگرن.
٤-بە پێی نوێترین ڕێنمایی وەزارەت، هەر گزیکردنێک بگیرێت لە تاقیکردنەوەی رۆژانە یاخود فاینەل، یەکسەر فەسلی سمستەر ئەکرێت ئەو فێرخوازە.
٥-ئاگادار بن کە هۆلەکان بە کامێرا چاودێری دەکرێت.
٦-بەشێک لە فێرخوازان دوای تەواو بوونی تاقیکردنەوە، ڕیڤیوی وەلامەکانی ناکاتەوە، ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی کە هەندێک وەلامی بیر بچێت، بۆیە تکایە لەمەولا دوای تەواو بوون لە تاقیکردنەوەکان، پێش تەسلیم کردنی وەرەقەکەت ڕیڤیو بکەرەوە.
بە هیوای سەرکەوتن
١.پێویستە فێرخوازان جلێکی لەبەر بێت کە ڕەمزی فێرخوازی پێوە دیار بێت واتە جل ورەنگی گونجاو بێت .
٢. پێڵاوی بەرز ڕێگە پێدراو نیە .
٣. پێویستە نینۆکی درێژ نەبێت .
٤.قژی کچەکان بەسترابێت و ئەوانەی لەچک دەکەن شل نەبێت بەشێوازێک کە بەرکەوتەی نەبێت لەگەڵ قەڵەوێرەو نەخۆش ( واتە توندو تۆڵ بێت ) .
٥. پێویستە کوران قژیان پاک بێت و جگەرە خواردن بە هەموشێوەیەک قەدەغەیە .
٦. مۆبایل بەکارهێنان و رەسم گرتن و سناپ کردن بە هەموو جۆرێک ڕێگە پێدراو نیە .
٧. پێویستە هەموو فێرخوازان (لاپ کۆت ، ماسک ، جاف ، دەفتەر ) یان پێبێت بۆ نویسنی زانیاریەکانی وەری دەگرن لەسەر نەخۆش .
٨.پێویستە بە سێ فێرخواز پێداویستیەکانی تایبەت بە ( زەخت ، شەکرە ،گەرمی پێو ،لێیانی دڵ ، پێوانەی قیاسی سەرو سنگ ) پێبێت .
٩.پێویستە فێرخوازان لەکاتی خۆیدا ئامادەبن لەناو نەخۆشخانەکەدا .
١٠. گروپ گۆڕین بەهیچ جۆرێک نیە هەر گروپ گۆرینێک بە ئامادەنەبوو هەژمار دەکرێت .
ئەم کاتەتان باش
سەبارە بە تاقیکردنەوەی وانەی پراکتیکی fundamental of nursing I, بەو شێوەیە ئەنجام ئەدرێت کە پێشتر پێم وتوون، هەر گرووپەو بە پێی خشتەی هەفتانەی خۆی لە ناو لابدا لە لایان مامۆستایانەوە بە شێوەی ئۆڕاڵی تاقیکردنەوە ئەنجام ئەدەن لە رۆژانی یەک شەممە و پێنجشەممە، واتە ئەو گروپانەی کە رۆژی یەک شەممە وانەی fundamentalیان هەیە لەو رۆژەدا هەر گروپەو لە کاتی خۆیدا ئەنجامی ئەدەن، وە ئەوانەی کە رۆژی پێنجشەممە هەیانە، لەو رۆژەدا هەر گروپەو لە کاتی خۆیدا ئەنجامی ئەدەن.
لەو دوو رۆژەدا وانەکانی دیکە هەمووی لە کاتی خۆیدا دەخوێنن، تەنها وانەی فەندەمێنتاڵ خۆی ناخوێنن
بە هیوای سەرکەوتن
ئەم کاتەتان باش
بەیانی قەرەبووی وانەی فەندەمێنتال بەم شێوەیە دەکرێتەوە لە لابی٢٣ بۆ سمستەری یەک:
C1 10:00-11:30
A1 11:30-01:00
B1 01:00-02:30
سەبارەت بە سمستەری چوار
وانەی نیوتریشن لە کاتی خۆیدا دەیخوێنن هەردوو گروپەکە، بەلام لە هۆلی سمینار(بیناکەی ئەوبەر، نهۆمی زەمینی)
وانەی پیدیاتریک -پراکتیک بەم شێوەیە دەیخوێنن:
لە هۆڵی ٤١ (D2) 10:00-11:30
لە هۆڵی ٤١ (E2) 01:00-02:30
ئەم گۆرانکارییانە تەنها بۆ بەیانییە بۆ ئاگاداریتان.
ئەم کاتەتان باش فێرخوازان
فێرخوازانی سیمستەری یەک ئاگاداردەکەینەوە کە خشتەی تاقیکردنەوەکانی وانەی کۆمپیوتەر بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت:
کاتژمێر 08:45-09:45 :
CA1 LAB 7
CA2 LAB 8
CA3 LAB 13
کاتژمێر 10:30-11:30 :
CA4 LAB 7
CA5 LAB 8
CA6 LAB 13
کاتژمێر 12:15-01:15 :
CA7 LAB 7
CA8 LAB 8
ئەم کاتەتان باش فێرخوازان
فێرخوازانی سیمستەری چوارەم ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی مید-تێرمی سیمستەری یەکەوە کاتی خوێندنی وانەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
وانەی یەکەم (١٠:٠٠-١١:٣٠)
وانەی دووەم (١١:٣٠-١:٠٠)
وانەی سێ یەم (١:٠٠-٢:٣٠)
ئەم کاتەتان باش فێرخوازان
لە سیستەم شوێنی دانیشتنتان وخشتەی تاقیکردنەوەکانی میدتێرم بۆ وانە تیۆرییەکان دانراوە، کە هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، تاقیکردنەوەکان کاتژمێر ٠٨:٤٥ خولەکی سەر لە بەیانی دەست پێدەکات، تکایە پێش ئەو کاتە لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە ئامادە بن و باجەکانتان بە هەلواسراوی پێبێت، کاتی تاقیکردنەوەکان تەنها یەک کاتژمێرە، هاوکات وانەکانی هەفتەی داهاتوو ئەخوێنن دوای تاقیکردنەوەکان بە پێی ئەم خشتەیەی لای خوارەوە:
وانەی یەکەم (١٠:٠٠-١١:٣٠)
وانەی دووەم (١١:٣٠-١:٠٠)
وانەی سێ یەم (١:٠٠-٢:٣٠)
تکایە هەر یەکێکتان ئەگەر کێشەی سیستمی هەیە کە ناتوانێ خشتەی تاقیکردنەوە یا شوێنی دانیشتنی خۆی ببینێ بە پێی تاقیکردنەوەکان، با ئاگادارمان بکاتەوە.
سەبارەت بە تاقیکردنەوەی وانەی کۆمپیوتەر، هەر هەفتەی داهاتوو رۆژی ٣ شەممە ئەنجام دەدرێت، لە دواییدا بە پێی گروپەکان ئاگادارتان ئەکەمەوە کە کەی و لە چی لابێک تاقیکردنەوە ئەکەن ڕۆژی سێشەممە.
هەروەها لەم فایلەی خوارەوەدا، چەند ڕێنمایی تێدایە لەسەر تاقیکردنەوەکان، تکایە بە جوانی بیخوێننەوە
ڕێنمایی تاقیکردنەوەکان تایبەت بە فێرخوازان
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووتان
ئەو فێرخوازانەی کە ئۆتۆمبیلی تایبەتیان هەیە و ئەیهێننە ناو پڕۆژەی بەرزاییەکان، پێویستە سەردانی بەش بکەن بۆ تۆمارکردن و پڕکردنەوەی هەموو ئەو زانیارییانەیی کە لەسەر ئۆمبیلەکەیان پێویستە زانیارییەکانیش بریتین لە: جۆری ئۆتۆمبیل، ژمارەی ئۆتۆمبیل، ڕەنگی ئۆتۆمبیل و ژمارە مۆبایلی فێرخواز، بە مەبەستی درووستکردنی ئارمی هاتنەژوورەوە، هەتا یەک شەممە پێویستە هەموو فێرخوازان ئەوانەی ئۆتۆمبیلی خۆیان ئەهێنن بۆ پەیمانگا ئەم زانیاریانەیان تۆمارکردبێت لە بەش، وە یەک شەممە کۆتا مۆڵەتە.
سبەی گرووپەکانی CA2 و CA5 و CA8 کاتژمێر ۹:۳۰ بۆ ۱۰:۰۰ وانەی تەواوکاری مایکرۆ بایۆلۆجی تیۆری ئەخوێنن لە هۆڵی ۳۷.
وە گرووپەکانی CA1 و CA4 و CA7 و CA3 و CA6 کاتژمێر ۱۱:۳۰ بۆ ۱۲:۰۰ وانەی تەواوکاری مایکرۆ بایۆلۆجی تیۆری ئەخوێنن لە هۆڵی کۆنفرانس.
پێویستە هەموو فێرخوازان پابەندی کاتەکانی هاتن و ڕۆشتنی خەستەخانەبن بە پێی گرووپەکانیان، وە لەکاتی سەردانکردنی نەخۆشخانەدا ئەم شتانەیان پێبێت:
١. لاب کۆت
۲.باج
۳. دەفتەری تێبینی.
١.بونی جلی سکرەب ٫ شۆردرا و ئتوکراو .... پێتان بێت نابێت لە ماڵەوە لەبەر بکرێت پێویستە لە علاگەدا بێت و پێش چونە ناو نەشتەرگەری لە ناو هۆڵی نەشتەرگەری لەبەر ئەکرێت.
٢. ئەو کاتەی بۆتان دانراوە ٨ هەتا نەشتەرگەی تەواو ئەبێت ئەبێت بمێننەوە و نابێت بە جلی سکرەبەکانەوە بێنە دەرەوە و هاتوچۆ بکەن .
٣. دەست شتنی پێش نەشتەرگەری و گاون و دەستکێش پێویستە بیزانن و ڕیڤیوی کەنەوە.
٤.بە کارهێنانی مۆبایل و هاتوچۆ کردن بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە لەناو هۆڵەکانی نەشتەرگەری
٥. تکایە بە هەستکردن بەبەرپرسیارییەتیەوە مامەڵە بکەن
سەرکەوتووبن.
هیچ گۆڕانکاریەک لە وانەی Fundamental of Nursing ی پڕاکتیکیدا ڕوو نایات بۆ ئەم هەفتەیە.
سەرکەوتووبن.
بۆ سبەی پێنج شەممە بەرواری ٢-٢-٢٠٢٣
~ گرووپی B2 کاتژمێر ٩ بۆ ١٠
~ گرووپی C2 کاتژمێر ١٠ بۆ ١١
~ گرووپی A2 کاتژمێر ١١ بۆ ١٢
پێویستە لەو کاتانەدا لە مەڵبەندی تەندرووستی سەروەری بن
بەڵام ئەگەر وانەی دیکەیان ماوە هەریەک لەم گرووپانە پێویستە بگەڕێنەوە بۆ پەیمانگا و وانەکانی دیکەی خۆیان بخوێنن....
سەرکەوتووبن.
فێرخوازان ئەمڕۆ باجەکان هەمووی تەواو بووە بۆیە بەپێی ڕێنماییەکانی ڕاگرایەتی پێویستە فێرخوازان هەموویان باجەکانیان بە هەڵواسراوی پێوەبێت کاتێک دێن بۆ پەیمانگا، وە هەرکەسێکیش ئەم ڕێنماییە جێبەجێ نەکات ئەوە بێبەشدەبێت لە چوونەژوورەوە بۆ وانەکان و تاقیکردنەوەکان، وە کەسیش نەیەت بۆ بەش بۆ ئەوەی وەرەقەی ڕێپێدانی بۆ بکەین چوونکە وەرەقە بۆ کەس ناکرێت.....
سەرکەوتووبن.
فێرخوازانی سمێسەری چوار ئاگادار دەکەینەوە کە دوا وادە بۆ تەسلیم کردنی قیست بۆ سمێسەری چوار ڕۆژی ٣ شەممە ٣١/١/٢٠٢٣ تەسلیم بکرێت و نوسخەیەک لە وەصلەکە بگەڕینەوە بۆ بەش بە مەبەستی تۆمارکردنتان لە سمێستەری چوار بە پێجەوانەوە لەدوای ئەوکاتە فێرخواز خۆی بەرپرسە لە ڕێکارە یاساییەکان .
سەرکەوتوبن ...
بەناوی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان و بەشی پەرستارییەوە بەخێرهاتنی فێرخوازانی خۆشەویستی قۆناغی یەکەم دەکەین بۆ بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، وە پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەین بەبۆنەی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی گرنگی ژیانتان، وەکو بەشی پەرستاری هەموو توانای خۆمان دەخەینەکار بۆ ئەوەی بتوانین لەم قۆناغەی ژیانتاندا هاوکارتانبین بۆ قۆناغی داهاتووی ژیانتان وە بۆ ئامادەکردنتان بۆ خزمەتکردن لە ناوەندە تەندرووستیەکاندا وەکو پەرستار.
بۆبینینی بەشێک لە ڤیدیۆی بەخێرهاتن بفەرموون بە کلیک کردن لێرە
بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا لە کێبڕکێی ئەنجامدانی زۆرترین چالاکی لە وێبسایتی بەش و بەدەستهێنانی زۆرترین سەردانیکردن لە ماوەی وەرزی یەکەمی خوێندنی بۆ ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، وە ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٢/١٢/٨ ڕۆژی پێنج شەممە لە مەڕاسیمێکدا سوپاس و پێزانین پێشکەش بە بەشی پەرستاری کرا لەلایەن ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان.
پەرستارێك لەسنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بوو بەیەكێك لەكاریگەترین ئافرەتەكان بۆ ساڵی 2022.
ئاژانسی بی بی سی لیستی ئافرەتانی كاریگەری لەجیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشكراكرد كەئەو لیستە پێكهاتووە لە100 ئافرەت لەسەرانسەری جیهان وەك میوزیستان و گۆرانیبێژ و هونەرمەند و وەرزشەوان و چالاكوان و پیشەكار ، لەنێو ئەو لیستەدا ناوی پەرستار (نیگار مارف) لەیەكەی سووتاوی لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری سلێمانی تێدایە.
لە لیستی ئافرەتانی كاریگەر لەجیهاندا هاتووە كارەكانی پەرستار (نیگار مارف) بریتیە لەچارەسەركردنی ئەو ژنانەی خۆیان سووتاندووە و ئاگریان لەخۆیان بەرداوە و ناوبراو نزیكەی 25 ساڵە لەنەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی لەشاری سلێمانی كاردەكات لەبواری سووتانی منداڵان و چاودێری چڕ و هەروەها چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەكات كەتووشی سووتان بوون.
بە ناوی ڕاگرایەتی و بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستانەوە پیرۆزبای خۆمان ئاڕاستەی پەرستار نیگار مارف دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازین.
بە دڵخۆشی فێرخوازانمان دڵخۆشین
وێنەی مەڕاسیمی شەشەمین خولی دەرچووانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان 2021-2022 بەشی پەرستاری کە لە تەلاری هونەر بەڕێوە چوو
پیرۆزباییتان لێدەکەین و سەربەرزین بە سەرکەوتنەکانتان
ناوەڕۆکی ئاهەنگی خولی دەرچووانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان 2021-2022 بەچاودێری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت
دەستپێکی مەراسیم و وتەی بەخێرهاتن
هاتنە ناوەوەی فێرخوازان بەپێی بەشە زانستییەکان
هاتنە ناوەوەی مامۆستایان
بانگهێشتی ئەنجوومەن
ڕاوەستان بۆ شەهیدان
وتاری دەستپێک
وتاری وەزارەت
وتاری ڕاگر
وتاری نوێنەرایەتی گشتی فێرخوازان
وتەیەک لە لایەن دەرچوویەک کە پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی پەیمانگە بەدەستهێناوە
وتەی سەرکەوتوان (٣ دەرچوو)
سوێندخوارنی دەرچووان
دابەش کردنی دیارییەکان
پێدانی بڕوانامە بە دەرچووان و هاتنە سەر ستەیج
گۆڕینی کڵاو
کۆتایی مەراسیم
ئاگاداری سەرجەم دەرچووانی خۆشەویست دەکەینەوە کە (۲۰۲۲/١٢/۳) ڕۆژی شەممە ئاهەنگی دەرچوون بۆ دەرچووانی (٢٠٢١-٢٠٢٢) سازدەکرێت، لە تەلاری هونەر.
وەهەروەها لە ماوەیەکی نزیکدا بە ئیمەیڵ ئاگادارتان دەکەینەوە کەپێویستە سەردانی بەش بکەن، بۆ ئەوانەی کە ئەیانەوێت بەشداربن لە ئاهەنگەکەدا بڕێکی کەم پارەیان لێ وەردەگیرێت وەکو دڵنیایی لە بری وەرگرتنی ڕۆب و کڵاو، کە دوای ئاهەنگەکە لە ماوەیەکی دیاریکراودا کە لە چەند ڕۆژێک تێپەڕ نەکات پێویستە بۆمان بگەڕێننە وە و پارەی تەئمیناتەکە وەردەگرنەوە.
پەرستاران ڕۆڵێکی تایبەتیان هەیە لە دابینکردنی چاودێری تەندروستی بۆ نەخۆشەکان، ئەوان لە شوێنەکانی وەک نەخۆشخانە، نۆرینگە و کلینیکی پزیشکی، و دامەزراوەکانی چاودێری پەرستاری و نیشتەجێبوون کاردەکەن. هەرچەندە وردەکارییەکانی کارەکانیان ڕەنگە جیاواز بێت، بەڵام لەم خاڵانەی خوارەوەدا باس لە بژاردەی کارە گشتییەکان کراوە
پەرستاری پێگەیشتووان
پەرستاری منداڵان
پەرستاری یەکەی چاودێری چڕ
پەرستاری یەکەی سووتاندن
پەرستاری ڕاهێنانەوەی کەمئەندامان
پەرستاری تەندروستی دەروونی
پەرستاری تەندروستی ماڵەوە
پەرستاری چاودێری سەرەتایی (لە بنکە تەندرووستیەکاندا)
پەرستاری سەنتەری ڕاهێنانەوە
پەرستاری تەندرووستی کۆمەڵ(گشتی)
پەرستاری فریاکەوتن
پەرستاری نەشتەرگەری
پێدانی سوپاس و پێزانین بەم فێرخوازە خۆشەویستانەی بەشی پەرستاری لە پای ئەنجامدانی زنجیرە سیمینارێک لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی پەرستاری، سەبارەت بە (گرنگیدان بە پاک و خاوێنی لەش و تەندروستی ددانەکان) بۆ بەشێک لە قووتابخانە بنەڕەتیەکانی شاری سلێمانی.
پێدانی سوپاس و پێزانین بە هەر دوو دەرچووی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان ( ڕێناس کاوە و شادی عثمان ) لەلایەن ( م.علی دلاوەر ) سەرۆکی بەشی پەرستارییەوە لە پای بەشداریکردنیان لە دیبەیتی مامۆستایان و فێرخوازانی بەشی پەرستاری کە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/١٤، لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بەڕێوەچوو.
وێنەکان
سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بۆ بەشەکەمان لە پای ئەو چالاکییە زانستییانەی کە لە ساڵانی پێشوو ئەنجاممان داوە، هاوکات لە سوپاسنامەکەدا وەکو یەکێک لە چالاکترین بەشەکانی پەیمانگە ئاماژەمان پێکراوە
بە چاودیری ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، بەشی پەرستاری لە ڕۆژی چوارشەممە (٢٠٢٢/٩/٢٨) پانێڵێک سازدەکات لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی نەخۆشی سالاسیما لەڕوانگەی ( یاسای، شەرعی، زانستیی )ەوە، لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان~بەرزاییەکانی سلێمانی بە ئامادەبوونی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، سەرۆک بەشەکان، مامۆستایان، فێرخوازان و فەرمانبەرانی پەیمانگا، کە تێیدا پانێڵێک و چەند بابەتێک لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی سالاسیما لەڕوانگەی ( یاسای، شەرعی، زانستیی )ەوە پێشکەش دەکرێت لەلایەن
مۆدیرەیتەر: مامۆستا علی دلاوەر/ سەرۆکی بەشی پەرستاری
پانێڵێست: دادوەر کامران رسول سعید/ دادوەری دادگای باری کەسێتی لە دادگای سلێمانی
پانێڵێست: مامۆستا زۆزگ حمدامین عبداللە/ ناسراو بە ملا محمدی بالیسانی پێشنوێژ و وتارخوێن لە قەزای ڕانیە، ناحیەی حاجی ئاوا مزگەوتی دایکی ئیمانداران، قوتابی ماستەر لە زانکۆی ئازادی تاران
پانێلێست: مامۆستا چیمەن جمال/ مامۆستا لە بەشی پەرستاری ، خوێندکاری دکتۆرا
گرنگی پانێڵەکە لەوەدایە کە لە ئێستادا نەخۆشی سالاسیمیا نەخۆشییەکی باوە و مشتومڕێکی زۆری لەسەرە، وە سیمی ئەمساڵی نەخۆشی سالاسیما بریتییە لە
( BE AWARE * SHARE * CARE )
وێنەکان
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٢/٩/٨کۆبوونەوەی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان ئەنجام درا و بڕیار درا بە پێکهێنانی لیژنەکان و دەسنیشانکردنی مامۆستایان بۆ ئەم بەرپرسیارێتیانەی خوارەوە
م.دڵنیا، م.چیمەن، م.وریا و م.مایا وەکو ئەندامانی ئەنجوومەنی بەش و زانسی
م. وریا و م. ئاڵێ وەکو ئەندامانی لیژنەی تاقیکردنەوەکان
م. دیلمان وەکو ڕێکخەری زانستی بەش
م.عیرفان وەکو سەرپەرشتیاری وێبسایتی بەش
وێنەکان
بە دڵخۆشی فێرخوازانمان دڵخۆشین
ڕۆژی کەرنەڤاڵی وێنەی دەرچووانی بەشی پەرستاری (٢٠٢١ـ٢٠٢٢) لە نێو کەمپی زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی
پیرۆزباییتان لێدەکەین و سەربەرزین بە سەرکەوتنەکانتان
بە دڵخۆشی فێرخوازانمان دڵخۆشین
وێنەی دەرچووانی بەشی پەرستاری(٢٠٢٠ـ٢٠٢١) لە نێو پارکی ئازادی
پیرۆزباییتان لێدەکەین و سەربەرزین بە سەرکەوتنەکانتان
بە دڵخۆشی فێرخوازانمان دڵخۆشین
وێنەی دەرچووانی بەشی پەرستاری (٢٠١٩ـ٢٠٢٠) لە نێو پارکی هەواری شار
پیرۆزباییتان لێدەکەین و سەربەرزین بە سەرکەوتنەکانتان
تاقیکردنەوەی پراکتیکی کۆتایی وانەی فەندەمێنتاڵ بە شێوەی ئۆڕاڵی دەبێت لە لابدا، بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوە:
ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری ٢٠٢٣/٣/٣٠:
گروپی A1 .٨:٣-١٠:٠٠
گروپی B1 ١٠:٠٠-١١:٣٠
گرولیC1 ١١:٣٠-٠١:٠٠
ڕۆژی شەممە بەرواری ٢٠٢٣/٤/١
گروپی A2 ٠٨:٣٠-١٠:٣٠
گروپی B2 ١٠:٣٠-١٢:٣٠
گروپی C2 ١٢:٣٠-- ٠٢:٣٠
بەشی زانستی کۆمپیوتەر بە ڕێکەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی گەورەی بواری سایبەر سیکیورتی ئۆفەرێکی تایبەت بۆ خوێندکاران و ستافی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان وەردەگرێت ،کە ڕۆژی ٣ شەمە ٧-١١-٢٠٢٣ کاتژمێر ١٠:٣٠ لە هۆڵی سیمیناری شێخ فاخر زانیاری زیاتر لەسەر ئۆفەرەکە دەدرێت.