Activities
چالاکییەکان
چالاکییەکان
بەشی پەرستاری لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ دەستکرا بە خوێندنی سمستەری یەکەم ،بۆ ئەم مەبەستەش بە پلانێکی تۆکمەی زانستی و بە کرداری کردنی وانەکان هەستان بە دەست پێکردنی ساڵی نوێ خوێندن.
لەوانەی پراکتیکی فەندامێنتەڵ ئۆف نێرسین بەسەر پەرشتی مامۆستایانی وانەکە هەریەکە لە (م.عیرفان ،م. ڕێژنە ، م. هەردی ،م.ڕازەر ) هەستان بە ئەنجام دانی وانەی پڕاکتیکی لەبەر کردن و دانانی پیداویستییە خۆپارێزییەکان بۆ ژووری نەشتەرگەری و ژووری تایبەتی نەخۆشییە گوازراوەکان.
هەریەکە لە خوێندکارەکان پاش ئەوەی بەشیوەی تێۆری وانەکەیان وەرگرت پاشان هەستان بە لەبەر کردن و دانانی پێداویستیە خۆپارێزییەکان .
جێگەی سوپاس و پێزانینە کە ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان و سەرۆک بەشی پەرستاری هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری مامۆستایان و خوێندکاران بوون بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و بە کرداریکردنی وانەکانیان لە بەرزترین ئاستی زانستی و لەسەر ستانداردە نێودەوڵەتییەکان .
ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لە مەراسیمێکی شایستەدا بڕوانامەی سەرکەوتنی بەخشیە بەشی پەرستاری لە پاش بە دەستهێنانی پلەی سێهەم لە کێبڕکێی ئەنجامدانی زۆرترین چالاکی وێبسایتی بەشی پەرستاری .
جێگەی سوپاس و پێزانینە بۆ سەرجەم مامۆستایان و یاریدەدەری کارگێری بەشی پەرستاری و سەرجەم فێرخوازان کە بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداربوون لە بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە و هیوای کاری بەردەوام و پیکەویی بۆ زیاتر بەرەو پێش بردنی وێبسایتی بەشی پەرستاری و دەوڵەمەند کردنی بە بابەتە زانستیەکانتان
بۆ دابەزاندنی بەرنامەی مێندلی کە بەکاردێت بۆ ڕێکخستنی سەرچاوەکان و رڕیفرێنس مەنیجەرە باشییەکانی ئەوەیە کە فرییە و ئەپدەیتی بە فرییە
بۆ دابەزاندن لەم لینکەوە
https://www.mendeley.com/?interaction_required=true
بەشی یەکەم
https://www.youtube.com/watch?v=XiEWDHX38ik
بەشی دووەم
https://www.youtube.com/watch?v=sSmDo6VsvWI&t=6s
بەشی سێهەم
https://www.youtube.com/watch?v=OUz91YRbLSM
بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە ژیانی پراکتیکی و ژینگەی کارکردنیان فێرخوازانی بەشی پەرستاری لە ژێر سەرپەرشتی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان هەڵسان بە ئەنجامدانی سەردانی زانستی بۆ نەخۆشخانەکانی های کوالتی (د.ئەنوەر شێخە) بۆ وانەی میدیکاڵ نێرسین بە سەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی پەرستاری و سەرۆک پەرستارانی نەخۆشخانەکە.
شایەنی باسە لەم زنجیرە سەردانانەدا خوێندکاران زیاتر ئاشنا بوون بە ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستیانەی پێشکەشی چارەخوازان دەکرێت لەسەر ستانداردە نێودەوڵەتیەکان و بینیی ژیانی پراکتیکی و ئەنجامدانی ئەو خزمەتگوزاریە تەندروستیە زانستیانەی کە بە شێوەی تیۆری وەریان گرتوە لە درێژەی کۆرسەکانی خوێندنیان.
ئەلبومێک لە وێنەکانی حەوتەمین خولی دەرچوانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان و چوارەمین خولە بەشی پەرستاری.
بە بۆنەیەوە بە ناوی ڕاگرایەتی پەیمانگا و بەشی پەرستاری و سەرجەم دکتۆر و مامۆستایانی بەشی پەرستارییەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوادارین داهاتوویەکی گەش و پرشنگدارتان هەبێت و تاکێکی بەهەمدار بن بۆ خزمەتی وڵات و نیشتیمان و هاوڵاتیان.
لە درێژەی کاروچالاکییەکانی بەشی پەرستاری لە ژێر سەرپەرشتی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان هەڵسا بە ئەنجامدانی هۆڕکشۆپێک بۆ نیان عبدالرحمن پەرستاری زانکۆ سەبارەت بە تەداوی کردن و چاودێریکردنی برینی شەکرە.
شایەنی باسە لە چالاکیە زانستیەکەدا باس لە تەداوی کردنی برینی شەکرە و جۆرەکانی برین شەکرە کرا هەروەها ڕێگە زانستیە نوێییەکانی تەداوی کردنی برینی شەکرە وە ئەو تەکنیکە نوێیانەی بەکاردەهێنرێن لە چاودێریکرنی برینی شەکرە وە لە درێژەی چالاکییەکەدا بە شێوەی تیۆری و پڕاکتیکی ڕوونکرایەوە.
لە درێژەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، لە ژێر چاودێری راگرایەتیدا هەستا بە سازدانی سیمینارێکی زانستی بۆ بەڕێز د. هەڵگورد حمە صالح جاف پسپۆڕی پزیشکی ددان بە ناونیشانی " گرفتە باوەکانی دەم و ددان، هۆکار و کاریگەری نەخۆشییەکانی جەستە"، لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (19/11/2023) لە کاتژمێر 10:00 لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب ساز کرد.
لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر کێشە و نەخۆشیە باوەکانی ددان و پوک وە ڕێگاکانی خۆپاراستنیان، وە هۆشیارکرانەوە سەبارەت بەوەی گرنگی زیاتر بدەن بە پاک و خاوێنی دەم و ددان و خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو وە سەردانی کردنی پزیشکی ددان ٦ مانگ جارێک بۆ چێک کردنی دام و ددان و پوکیان.
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەشی پەرستاری بۆساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ بە هاوبەشی بەشی شیکاری نەخۆشیەکان بە سەرپەرشتی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان هەستا بە ئەنجامدانی چالاکییەک بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ لە فاملی مۆڵ و ماجدی مۆڵ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە بە ناونیشانی "هەڵمەتی هۆشیاری بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شەکرە".
جێگەی ئاماژە پێکردنە لەم چالاکیەدا خوێندکاران بەسەرپەرشتی دکتۆر و مامۆستایانی بەشەکان هەستان بە ئانجامدانی پیوانی نیشانە زیندەگیەکان وەک (پەستانی خوێن و لێدانی دڵ و ئۆکسجین و شەکری ناو خوێن) وە هەروەها پیوانی هیمۆگڵۆبین و گروپی خوێن بۆ سەردانیکەرە بەریزاکان یانجام درا.
رۆژی جیهانی شەکرە ١٤-١١ دیاریکراوە بۆی و ساڵانە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان هەڵدەستن بە هۆشیار کردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا لە ماکەکانی نەخۆشیەکە و ڕێگەکانی خۆپاراستن لە توشبوونی.
لەم جالاکیەدا خوێنکاران هەلسان بە هۆشیارکردنەوەی میوانەکان لەڕێگەی زانیاری دروست لەسەر خواردنە تەندروست و ناتەندروستەکان وە هەروەها ئاشناکردنیان بە ڕێژەی شەکر لە خواردنەکان ، وە هەروەها ئامادەکردن و پیشاندانی چەند پۆستەرێک کەتیایدا چەندین ڕێنمایی لەخۆیدەگرت سەبارەت بەنەخۆشیەکە و چۆنیەتی ڕێگریکردن وەهەروەها کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشیەکە..
لیرەدا بە دەرفەتی دەزانین کە سوپاس و پێزانین ئاراستەی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بکەین کە هەمیشە هاوکاری فیرخوازانە بۆ ئەنجامدانی چالاکی زانستی لە ناو پەیمانگاو دەرەوەی پەیمانگا بە ئامانجی هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگا .
لەمیانی کار و چالاکییەکانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بەشی پەرستاری لە وانەی نەخۆشییە دەرونیەکان سەردانێکی زانستیان کرد بۆ نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی تایبەت بە توشبوانی نەخۆشی دەروونیە درێژ خایەنەکانی خانمان .
شایەنی باسە کە خوێندکاران لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی نەخۆشخانەکە و دۆخی نەخۆشەکان و چۆنیەتی چارەسەر وەرگرتنیان وە هەروەها بینینی ڕۆڵی پەرستاران لە چارەسەر وەرگرتنی چارەخوازان و خزمەتگوزاریی تەندروستی وە ئەم گەشتە زانستیە بەسەرپەرشتی سەرۆک بەشی پەرستاری و مامۆستایانی بەشی پەرستاری ڕێکخرا.
جێگەی سوپاس و پێزانینە بۆ بەڕێوبەری کارگێری و توێژەرانی دەروونی کە هارکاری پەیمانگامان بوون لە گەشتە زانستیەدا.
لەپێناو پەرەپێدانی زانیاری گشتی و پتەوکردنی کەسێتی فێرخوازان و ئاشنابوونی فێرخوازان بە نوێترین داواکاریەکانی بازاڕی کار بۆ ئەم مەبەستەش سیمینارەکان بەردەوامییان هەیە، لەچوارچێوەی وانە پەیوەست کراوەکان بە پرۆگرامی خوێندن(co_curriculum activities) بە سەرپەرشتی د. هۆزان لطیف سەرپەشتیاری وانەی (co_curriculum) لەبەشی پەرستاری، سیمینارێک بە ناونیشانی (self confidence) ڕێکخرا.
شایەنی باسە لە سیمینارەکە باس لە گرنگی باوەڕ بە خۆبون و توانای بڕیاردانی دروست کرا کە خوێندکاران ئەتوانن سود لەم سۆفت سکیڵە ببینین بۆ بەهێزکردنی تواناکانیان و بەهێز کردنی بڕوانامەکانیان لە داهاتوودا بۆ دەستخستنی کار و بەرەو پێش بردنی ژیانی داهاتوویان
لەپێناو پەرەپێدانی توانای زانستی و ئەکادیمی مامۆستایان، چالاکییە زانستییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکردەوە، بەڕێوەبەرێتی زانستی و دڵنیایی جۆریی پەیمانگە، ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (30/10/2023) کاتژمێر 10:00 لە هۆڵی سیمینار، سیمینارێک بۆ بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. پە ری محمد عزيز مامۆستا لە بەشی پەرستاری بە ناونیشانی " پیربوونی پێشوەختە" ڕێکخست.
لەمیانی بەشداریکردنی دوو مامۆستای بەشی پەرستاری (م.عیرفان عمر، م. هەردی حسن) لەسەنتەری مەشقی پزیشکی سەربازی (MMTC) بۆ ماوەی ١ هەفتە بە چر و پڕی ڕاهێنانیان پێکرا لەلایەن هێزە پزیشکیە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە سەر بابەتی فریاگوزاری سەرەتایی پزیشکی سەربازی لە هێڵی یەکەمی بەرگری و لە کۆتاییدا بڕوانامەی (TOT) ی هێزەکانی ناتۆیان پێدرا لەبواری فریاگوزاری پزیشکی سەربازی .
شایانی باسە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان هەمیشە هاوکار و پشتیوانی سەرجەم مامۆستایان بوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و کرداری بۆ زیاتر خزمەتکردنی خوێندکاران و هەموو ئاستەکانی کۆمەڵگە بێجیاوازی.
بابەتی خولەکە پێکهاتبوو لەسەر فریاکەوتنی پزیشکی سەربازی بۆ کاتی پەلقرتان و فیشەک لێدان و مین تەقان پێداو وەستانی هەناسە و فیشەک دان لە سنگ و دەرهاتنی ڕیخۆڵە و حەوز شکان و پاراستن لە ڕەقبونەوە و زابری سەر و جێگیرکردنی شکاوی.
ئەم دروشمی رۆژی جیهانی تەندروستی دەرونیە بۆ ساڵی ٢٠٢٣
ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەروونی لە 10ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکدا بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە پرسەکانی تەندروستی دەروونی، و گرنگیدان بەو پرس و کێشە دەروونیانەی کە ڕەنگە تاکەکان بەدەستیەوە بناڵێنن و کاریگەری لەسەر کوالێتی ژیان و چێژوەرگرتنیان لە ژیانیان هەبێت.
لەم ڕۆژەدا خوێندكارانی بەشی پەرستاری لە پەیمانگای تەكنیكی كوردستان لە ژێر چاودێری ڕاگرایتی پەیمانگا و بەسەرپەرشتی سەرۆك بەش ومامۆستایانی بەش هەستان بەئەنجام دانی چەند چالاكیك بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە پرسەکانی تەندروستی دەروونی
چالاكیكانیش بریتبون لە ئامادە كردنی كۆمەڵیك بروشور ودابەش كردنی لە شوینە گشتێكان هەروەها بەسەر كردنەوەی نەخۆشانی نەخۆشخانەی سۆزی دەرونی وئەنجام دانی چالاكیك لەگەڵ نەخۆشەكان وەكو وێنە كێشان وچیرۆك خۆێندنەوە وكارەدەستێكان وهەروەها بردنی كۆمەڵێك كتێب وكەرەستەی وێنە كێشان بۆ كتێبخانەی نەخۆشخانەكە وەكو دیاری
.
سوپاس و پێزانین
لە میانی کار و چالاکیەکانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بەشی پەرستاری مامۆستایان (م. عیرفان عمر و م.هەردی حسن ) سوپاس و پێزانینیان پێبەخشرا
سوپاس و پێزانینەمان لەلایەن هەریەکە لە فەرماندەی فەوجی پێنجی لیوای سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال بەڕێز عقید ئاکۆ محمد ئەمین وە فەرماندەی فەوجی سێی لیوای تایبەتی سەرۆک کۆمار بەڕێز مقدەم هەردی غریب سعید لە پای کردنەوەی زنجیرە خول و ڕاهێنان لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی پزیشکی سەربازی لە لایەن پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بە هەماهەنگی تیمە تەندروستیەکانی بەرەی جەنگ و سەندیکای کارمەندان لقی سلێمانی و سەنتەری مەشقی پزیشکی سەربازی بۆ فەوجەکانیان وە بەرز نرخاندنی هەوڵ و ماندوبونی ڕاهێنەرانی خولەکە
جێی ئاماژەیە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لە ژێر سەرپەرشتی ڕاگرایەتی پەیمانگا و بەشی پەرستاری هەمیشە بە ئەرکی خۆی زانیوە خزمەتی هەموو چین و توێژەکان بکەن بێ جیاوازی تەنها خۆیان لە فێرکردن و پەروەردەی ناو هۆڵەکانی خوێندندا نەبینیوەتەوە و هەوڵیان داوە زانست و زانیارە نوێیە سەردەمیەکان پێشکەشی کۆمەڵگە بکەن بە ئامانجی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و تەندروست
کۆشکی کۆماری
لە درێژەی کاروچالاکیەکانی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بەشی پەرستاری بۆ لیوای تایبەتی سەرۆک کۆمار فەوجی ٣ بە هەماهەنگی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی و تیمە تەندروستیەکانی بەرەکانی جەنگ و سەنتەری راهێنانی مەشقی سەربازی خولێکی فریاگوزاری سەرەتایی پزیشکی سەربازیان کردەوە لە بەرواری ٤-٥-٦ ی مانگی ٩ لە کۆشکی کۆماری لە بەغدادی پایتەخت.
ئامانجی ئەم خولانە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستی و راهێنانی پێشمەرگەکانی پاراستنی نیشتمانە بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کەسوکار و هاونیشتیمانیان لە حاڵەتە لە ناکاوەکان بۆ پاراستنیان لەمردن و کەم ئەندام بوون وە بۆ ئەوەی بەکەمترین زیان لێیدەربچن.
لە خولەکەدا باسی ئەم بابەتانەی خوارەوە کران و راهێنان کرا بە ئامادەبووان:
-چۆنییەتی گواستنەوەی کەسی قوربانی بۆ ژینگەیەکی سەلامەت بە ڕێگەیەکی زانستی.
-چۆنییەتی کردنەوەی ڕێڕەوی هەوای کەسی قوربانی لە کاتی زمان هەڵگەرانەوە.
-چۆنییەتی ئەنجامدانی بوژاندنەوەی دڵ و سییەکان کە خۆی دەبینێتەوە لە پێدانی هەناسەی دەستکرد و شێلانی سنگ.
-چۆنییەتی دانانی نەخۆش لە باری چاکبونەوەدا.
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل قوربانییەکدا کە پێکان لە بربرەو درکەپەتکیدا هەبێت.
- ڕزگارکردنی کەسێک کە ڕێرەوی هەوای گیرابێت بەهۆکارێکی دەرەکی.
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل خوێن بەربونی دەرەکی و فیشەک لێدان ولێبونەوەی پەلەکاندا
-چۆنییەتی جێگیرکردنی شکاوی.
-چۆنییەتی رزگارکردنی کەسێک کە مار و دووپشک و زەردەواڵە و هەنگ پێوەی داوە.
-چۆنییەتی مامەلەکردن لەگەل کەسێک کە توشی بورانەوە دەبێت.
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل قوربانییەک کە توشی سوتان دەبێت.
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل کەسێک کە توشی گەشکە ببێت.
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل کەسێک کە ڕیخۆڵەی هاتبێتە دەرەوە.
لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا، لە بواری بڵاو کردنەی هۆشیاری تەندروستی، وەکو خزمەتێک بە هێزەکانی پێشمەرگە، کە زامنی ئاسایش و ئارامی نیشتمانن، ماندوو نەناسانە خزمەت بە گەل و وڵات دەکەن، بەشی پەرستاری لە ژێرچاودێری راگرایەتی بە سەرپەرشتی هەردوو مامۆستایانی بەش مامۆستایان(عرفان عمر و هەردی حەسەن) بە هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی و ناوەندی مەشقی پزیشکی سەربازی و تیمە تەندروستییەکانی بەرەکانی جەنگ، هەردوو ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە بەروارەکانی ۳۰/٨/٢٠٢٣ و ٣١/٨/٢٠٢٣ خولێکی دوو ڕۆژەیان لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی پزیشکی سەربازی بۆ فەوجی پێنج لە فەرماندەی هێزەکانی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ساز کرد.
لە خولەکەدا باسی ئەم بابەتانەی خوارەوە کران و راهێنان کرا بە ئامادەبووان:
-چۆنییەتی گواستنەوەی کەسی قوربانی بۆ ژینگەیەکی سەلامەت بە ڕێگەیەکی زانستی.
-چۆنییەتی کردنەوەی ڕێڕەوی هەوای کەسی قوربانی لە کاتی زمان هەڵگەرانەوە.
-چۆنییەتی ئەنجامدانی بوژاندنەوەی دڵ و سییەکان کە خۆی دەبینێتەوە لە پێدانی هەناسەی دەستکرد و شێلانی سنگ.
-چۆنییەتی دانانی نەخۆش لە باری چاکبونەوەدا.
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل قوربانییەکدا کە پێکان لە بربرەو درکەپەتکیدا هەبێت.
- ڕزگارکردنی کەسێک کە ڕێرەوی هەوای گیرابێت بەهۆکارێکی دەرەکی.
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل خوێن بەربونی دەرەکی و فیشەک لێدان ولێبونەوەی پەلەکاندا
-چۆنییەتی جێگیرکردنی شکاوی.
-چۆنییەتی رزگارکردنی کەسێک کە مار و دووپشک و زەردەواڵە و هەنگ پێوەی داوە.
-چۆنییەتی مامەلەکردن لەگەل کەسێک کە توشی بورانەوە دەبێت.
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل قوربانییەک کە توشی سوتان دەبێت.
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل کەسێک کە توشی گەشکە ببێت.
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل کەسێک کە ڕیخۆڵەی هاتبێتە دەرەوە .
وا بریارە لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەم زنجیرە خولانە بۆ بەشێکی دیکەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
لە یەکەم کێبڕکێی کارگێڕی ساڵانەی نێوان سەرۆک بەشەکانی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ سەرۆک بەشی (پەرستاری پلەی یەکەم، دیجیتاڵ میدیا پلەی دووەم و ژمێریاری پلەی سێیەم)ی بەدەستهێنا
لە پێناو زیاتر بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستی و کارگێڕی بەشەکان و بە پێی چەند پێوەرێک کە لە لایەن ڕاگرایەتییەوە دیاری کراون بۆ هەڵسەنگاندنی سەرۆک بەشەکانی پەیمانگە لەڕووی کارگێڕییەوە بریتیبوون لەم خاڵانەی خوارەوە:
١-ئەنجامدانی زۆرترین چالاکی زانستی
٢-کەمترین یان نەبوونی هەڵەی کارگێڕی
٣-فیدباکی مامۆستایان لەسەر سەرۆک بەش
ساڵانە باشترین سەرۆک بەش بەم پێوەرانە دیاریدەکرێت و لە لایەن ڕاگری پەیمانگەوە خەڵاتی تایبەت دەکرێن و قەڵغانی تایبەتیان پێشکەشدەکرێت.
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، گەورەترین پەیمانگەی ناحکومی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کە زۆرترین فێرخوازی هەیە و خاوەنی 10بەشی زانستییە لە بوارە جیاوازەکاندا
هەردوو مامۆستایان (م.عرفان عمر و م.هەردی حەسەن) مامۆستا لە بەشی پەرستاری، بروانامەی ڕاهێنانی ڕاهێنەریان لە لایەن سەنتەری راهێنانی پزیشکی سەربازی سەر بە هێزە چەکدارەکانی ولاتی ئەڵمانیاوە پێ بەخشرا و کرانە ڕاهێنەری ناوەندی مەشقی پزیشکی سەربازی.
هێزی سەربازی پزیشکی ئەڵمانی لە ناوەندی مەشقی سەربازی پزیشکی (Military Medical Training Center MMTC ) بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە خولێکی ڕاهێنەری ڕاهێنەرانیان ( Train Of Tariner(TOT)) بۆ ماوەی یەک هەفتە لەسەر هونەرەکانی رزگارکردنی بەرکەوتووانی جەنگ (Tactical Combat Casuality Care (TCCC)) کردەوە کە لایەن کەسانی پسپۆرەوە بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی و دروستکردنی سیناریۆ وانەکان سەبارەت بە ئەنجامدانی هونەرەکانی پزیشکی سەربازی بۆ کەسی قوربانی لەسەر بوکەڵەی زیرەک بە بەشداربووان پێشکەشکرا.
خولەکە لەسەر ئەم بابەتانەی لای خوارەوەبوو:
1-Amputation
2-Massive Bleeding
3-Gun Shoot in Chest (Tension Pnemothorax)
4-Head Injury
وە ئەم پرۆسیجەرانە لەسەر بوکەڵە زیرەکەکە ئەنجام درا
5-Needle Decompression
6-Chest Seal
7-Cricothyrotomy
8-Intubation
9-Vital Sign Measurement
10-Prevent Victim form Hypothermia
11-Intravenous Cannulation
لە چوارچێوەی چالاکییە زانستییەکانی بەشەکەمان بەشی پەرستاری، لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری تەندروستی و لە سۆنگەی ھەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە و بینینی ئەم جۆرە چالاکییەکان وەک ئەرکێکی ئەخلاقی، بەشێک لە فێرخوازانی بەشی پەرستاری لە ژێر چاودێری مامۆستایانی بەش، ھەستان بە پێشکەشکردنی سیمینارێک بۆ منداڵانی کەمپی ئاوارەی (عەربەت-باریکە) سەبارەت بە پاکووخاوێنی لەش و ددانەکان و دابەشکردنی فڵچە و مەعجوونی ددان بەسەر منداڵانی کەمپەکە وەکوو ھاندانێک بۆیان...
لە چوارچێوەی چالاکییەکاندا، لە بواری بڵاو کردنەی هۆشیاری تەندروستی، وەکو خزمەتێک بە هێزەکانی پێشمەرگە، کە زامنی ئاسایش و ئارامی نیشتمانن، ماندوو نەناسانە خزمەت بە گەل و وڵات دەکەن، بەشی پەرستاری لە ژێرچاودێری راگرایەتی بە سەرپەرشتی هەردوو مامۆستایانی بەش مامۆستایان(م.عرفان عمر و م.هەردی حەسەن) بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمە تەندروستییەکانی بەرەکانی جەنگ و کارەسات، هەردوو ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لە بەروارەکانی ١٥/٣/٢٠٢٣ و ١٦/٣/٢٠٢٣ خولێکی دوو ڕۆژەیان لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی بۆ فەوجی پێنج لە فەرماندەی هێزەکانی سکرتارییەت ساز کرد.
لە خولەکەدا باسی ئەم بابەتانەی خوارەوە کران و راهێنان کرا بە ئامادەبووان:
-چۆنییەتی گواستنەوەی کەسی قوربانی بۆ ژینگەیەکی سەلامەت بە ڕێگەیەکی زانستی
-چۆنییەتی کردنەوەی ڕێڕەوی هەوای کەسی قوربانی لە کاتی زمان هەلگەرانەوە
-چۆنییەتی ئەنجامدانی بوژاندنەوەی دڵ و سییەکان کە خۆی دەبینێتەوە لە پێدانی هەناسەی دەستکرد و شێلانی سنگ
-چۆنییەتی دانانی نەخۆش لە باری چاکبونەوەدا
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل قوربانییەکدا کە پێکان لە بربرەو درکەپەتکییا هەبێت
- ڕزگارکردنی کەسێک کە ڕێرەوی هەوای گیرابێت بەهۆکارێکی دەرەکی
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل خوێن بەربونی دەرەکی ولێبونەوەی پەلەکاندا
-چۆنییەتی جێگیرکردنی شکاوی
-چۆنییەتی رزگارکردنی کەسێک کە مار و دووپشک و زەردەواڵە و هەنگ پێوەی داوە
-چۆنییەتی مامەلەکردن لەگەل کەسێک کە توشی بورانەوە دەبێت
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل قوربانییەک کە توشی سوتان دەبێت
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل کەسێک کە توشی گەشکە ببێت
وا بریارە لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەم زنجیرە خولانە بۆ بەشێکی دیکەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
بۆ بینینی ڤیدیۆی چەند بەشێک لە چالاکیەکە بفەرمون بە کلیک کردن { لێرە }
لەمیانەی کاروچالاکیە زانستییەکانی وەرزی بەهارەی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، لەژێر چاودێری ڕاگرایەتیدا و بەهاوکاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی زانستی و دڵنیایی جۆری و بە ئامادەبوونی ڕاگرایەتی و مامۆستایان و فێرخوازان، بەشەکە هەستا بە ئەنجامدانی پانێڵێک ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/۳/٧ لە کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیبب بەناونیشانی "ئاڵەنگاریەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پێواژۆی بۆڵۆنیا لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان" بەبەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە:
د.ئاڤە عمر فتاح بەڕێوبەری دڵنیایی جۆری زانکۆی سلێمانی-پانێڵست
د.کاوان علی ئەندامی لیژنەی باڵای بۆڵۆنیا لە وەزارەت-پانێڵست
د.ڕێباز ملا نبی بەڕێوبەری دڵنیایی جۆری لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان-بەڕێوبەری پانێڵ.
لە پانێڵەکەدا باس لەئاڵەنگاریەکانی بەردەم جێبەجێکردنی پێواژۆی بۆڵۆنیا لە زانکۆ و پەیمانگاکانی کوردستان کراو لە کۆتایدا بە پرسیارکردن لە لایەن ئامادەبوانەوە، بابەتەکە زیاتر دەوڵەمەند کرا.
ئەنجامدانی ئەم پانێڵانە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لە ئێستادا، لەبەر ئەوەی وەزارەت بە بەردەوامی کۆنفرانس و پانێڵی نێودەولەتی و ناوخۆیی لەسەر ئەم بابەتە ساز دەکات، وە رێنماییە نوێیەکان بە بەردەوامی دادەبەزێنێت بۆ زانکۆو پەیمانگەکان.
دوای کۆتایی هاتنی چآلاکییە زانستییەکانی وەرزی پاییزەی بەشەکەمان کە خۆی لە چەند پانێڵێک و ئەنجامدانی چەند هەڵمەتێکی هۆشیاری تەندروستی بینییەوە لەسەر هەندێک نەخۆشی و خۆپارێزی بۆ هاونیشتیمانیان و ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پارێزگای سلێمانی، لە ژێر چاودێری راگرایەتی، چآلاکییە زانستییەکانی وەرزی بەهارەی بەشی پەرستاری دەستی پێکرد.
لەگەڵ دەستپێکردنی چالاکییە زانستییەکانی وەرزی بەهارەی بەشەکەمان، لە بواری بڵاو کردنەی هۆشیاری تەندروستی، وەکو خزمەتێک بە هێزەکانی پێشمەرگە، کە زامنی ئاسایش و ئارامی نیشتمانن، ماندوو نەناسانە خزمەت بە گەل و وڵات دەکەن، بەشی پەرستاری لە ژێرچاودێری راگرایەتی بە سەرپەرشتی هەردوو مامۆستایانی بەش(م. هەردی حەسەن و م.عرفان عمر)، زنجیرەیەک خول لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە ساز دەکات.
لەو چوارچێوەیەدا، وەکو یەکەم هەنگاو، هەردوو ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممە لە بەروارەکانی ٢٨/٢/٢٠٢٣ و ١/٣/٢٠٢٣ خولێکی دوو ڕۆژەیان لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی بۆ فەوجی پێنج -فەرماندەی هێزەکانی سکرتارییەت ساز کرد.
لە خولەکەدا باسی ئەم بابەتانەی خوارەوە کران و راهێنان کرا بە ئامادەبووان:
-چۆنییەتی گواستنەوەی کەسی قوربانی بۆ ژینگەیەکی سەلامەت بە ڕێگەیەکی زانستی
-چۆنییەتی کردنەوەی ڕێڕەوی هەوای کەسی قوربانی لە کاتی زمان هەلگەرانەوە
-چۆنییەتی ئەنجامدانی بوژاندنەوەی دڵ و سییەکان کە خۆی دەبینێتەوە لە پێدانی هەناسەی دەستکرد و شێلانی سنگ
-چۆنییەتی دانانی نەخۆش لە باری چاکبونەوەدا
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل قوربانییەکدا کە پێکان لە بربرەو درکەپەتکییا هەبێت
- ڕزگارکردنی کەسێک کە ڕێرەوی هەوای گیرابێت بەهۆکارێکی دەرەکی
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل خوێن بەربونی دەرەکی ولێبونەوەی پەلەکاندا
-چۆنییەتی جێگیرکردنی شکاوی
-چۆنییەتی رزگارکردنی کەسێک کە مار و دووپشک و زەردەواڵە و هەنگ پێوەی داوە
-چۆنییەتی مامەلەکردن لەگەل کەسێک کە توشی بورانەوە دەبێت
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل قوربانییەک کە توشی سوتان دەبێت
-چۆنییەتی مامەلە کردن لەگەل کەسێک کە توشی گەشکە ببێت
وا بریارە لە هەفتەکانی داهاتوودا ئەم زنجیرە خولانە بۆ بەشێکی دیکەی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام بێت.
بۆ بینینی ڤیدیۆی چەند بەشێک لە چالاکیەکە بفەرمون بە کلیک کردن { لێرە }
لە درێژەی چالاکییە زانستییەکانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، بۆ سێیەم ساڵ لەسەریەک لە ژێر چاودێری راگرایەتیدا چەند چالاکییەکی تری ئەنجامدا بە ناونیشانی "هەڵمەتی هۆشیاری بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شەکرە"، چالاکییەکان لە چەند بڕگەیەک پێکهاتبوون
بڕگەی یەکەمی چالاکیەکان بریتیبوو لە ئەنجامدانی چەند چالاکییەک لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/١٣ لە ماجدی مۆڵی شاری سلێمانی بە هاوبەشی ڵەگەڵ نەخۆشخانەی ئەنوەرشێخە، کەتیایدا بە چاودێری مامۆستایان فێرخوازانی بەشەکە هەستان بە ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی(وەک پشکنینی نیشانە زیندەگیەکان، ڕێژەی شەکری خوێن و کێش و باڵاهتد...) بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست، وە هەروەها ئامادەکردن و پیشاندانی چەند پۆستەرێک کەتیایدا چەندین ڕێنمایی لەخۆیدەگرت سەبارەت بەنەخۆشیەکە و چۆنیەتی ڕێگریکردن وەهەروەها کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشیەکە.
بڕگەی دووەمی چالاکیەکان بریتیبوو لە ئەنجامدانی پانێڵێک لەسەر نەخۆشییەکە لە ژێر ناونیشانی (دەروازەکانی پەروەردەیەکی تەندروست تایبەت بە نەخۆشی شەکرە) لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/١١/١٥ کاتژمێر (١٠:٠٠)ی سەرلەبەیانی لە هۆڵی سمیناری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە :
م. علی دلاوەر ( مۆدێرەیتەر)
د. دێرین احمد (پانێڵیست) دامەزرێنەری سەنتەری شەکرە لە ساڵی ٢٠٠٧ و بەڕێوەبەری سەنتەرەکە بۆ ماوەی دە ساڵ.
د. پڕوشە شوان (پانێڵیست) پزیشکی پسپۆری خۆراک و کێش
وە دوای پانێڵەکە بە چاودێری مامۆستایان فێرخوازانی بەشەکە هەستان بە ئەنجامدانی چەند پشکنینێکی سەرەتایی بۆ مامۆستایان، فەرمانبەرا و فێرخوازان و پێدانی ڕێنمایی لەسەر نەخۆشییەکە لە ڕێگەی پیشاندانی چەند پۆستەرێکەوە.
هەروەها بڕگەی سێیەمی چالاکیەکان بریتیبوو لە بە چاپ گەیاند و بڵاوکردنەوەی نامیلکەیەکی بەسوود لەسەر نەخۆشیی شەکرە کەتیایدا بە زمانێکی ئاسان باسی لە نەخۆشیەکە و چۆنیەتی ڕێگریکردن وەهەروەها کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشیەکە دەکرد کە لەلایەن پسپۆڕانی شەکرەوە ئامادەکرابوو، وە لەکۆتایدا پێشکەش بە مامۆستایان و فەرمانبەران و فێخوازانی پەیمانگا کرا.
بۆ بینینی ڤیدیۆی چالاکیەکان بفەرمون بە کلیک کردن { لێرە } و { لێرە }
لە درێژەی چالاکیەکانی فێرخوازانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی پەرستاری، وەکو بەشێک لە هەڵمەتی هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەی مەمک کە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٢/١٠/١١ بەشی پەرستاری بە فەرمی کەمپەینەکەی راگەیاند، ئەمڕۆ دوو شەممە (٢٠٢٢/١٠/٣١) کۆمەڵێک لە فێرخوازانی بەشەکە دوا سمیناریان بۆ یەکێکی دیکە لە قوتابخانە ئامادەییەکان (قوتابخانەی ڕازاوی کچانی ئامادەیی) وەکو کۆتا قوتابخانە ساز کرد سەبارەت بە هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەی مەمک، وە وەکو دوا چالاکیان لە درێژەی چالاکیەکانیاندا لە مانگی ئۆکتۆبەردا کە تیایدا چەند سیمینارێکیان بۆ بەشێک لە ئامادەییەکانی کچانی سنوری پارێزگای سلێمانی سازکرد
وە دواتر هەستان بە دابەشکردنی بروشەر لەسەر نەخۆشییەکە بەسەر فێرخوازاندا بۆ زیاتر ئاشنابوونیان بە نەخۆشیەکە و هۆشیارکردنەوەیان لەسەر شێرپەنجەی مەمک.
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی پەرستاریدا (مامۆستا مایا ئیبراهیم) مامۆستا لە بەشی پەرستاری، ڕۆژی٢٠٢٢/١٠/٣٠ سیمینارێکی زانستی لەسەر (Oxidative stress) لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگە پێشکەش دەکات.
لە سیمینارەکەدا م.مایا زانیاری دا لەسەر(Oxidative stress) ،کە چییە وە هۆکارەکانی توشبونی چین و کێ زیاتر توش ئەبێت، وە هەروەها لە کۆتاییدا باسی بەشێک لە ڕێگەکانی خۆپاراستن کرد کە ئەتوانین بیگرینەبەر بۆ ڕێگری کردن لە حاڵەتەکە.
لە درێژەی چالاکیەکانی فێرخوازانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی پەرستاری، وەکو بەشێک لە هەڵمەتی هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەی مەمک کە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٢/١٠/١١ بەشی پەرستاری بە فەرمی کەمپەینەکەی راگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە (٢٠٢٢/١٠/٢٦) کۆمەڵێک لە فێرخوازانی بەشەکە سمینارێکیان بۆ یەکێکی دیکە لە قوتابخانە ئامادەییەکان (قوتابخانەی نەغەدەی کچانی ئامادەیی) ساز کرد سەبارەت بە هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەی مەمک
وە دواتر هەستان بە دابەشکردنی بروشەر لەسەر نەخۆشییەکە بەسەر فێرخوازاندا بۆ زیاتر ئاشنابوونیان بە نەخۆشیەکە و هۆشیارکردنەوەیان لەسەر شێرپەنجەی مەمک.
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی پەرستاریدا (مامۆستا وریا رؤوف) مامۆستا لە بەشی پەرستاری، ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم سیمینارێکی زانستی لەسەر ڤایرۆسی کوشندەی ئیبۆلا (Ebola; Ebola Virus Disease) لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگە پێشکەش دەکات.
لە سیمینارەکەدا بەڕێز (م.وریا) زانیاری دا لەسەر ڤایرۆسەکە، کە ناوی ڤایرۆسەکە ناونراوە بەناوی ڕووباری ئیبۆلا کە بە ناوەڕاست و ڕۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا دا تێپەڕدەبێت و ڤایرۆسەکەی لێ دۆزراوەتەوە لە ساڵی ١٩٧٦ دا. ڤایرۆسەکە دەبێتە هۆی تایەکی توند و ئازارێکی زۆری ماسولکە بۆ تووشبووان و گەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە ھۆی خوێن بەربوونێکی زۆر و پاشان کوشتنی تووشبووەکە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، لە دوو دەیەی رابردوودا ڤایرۆسەکە زیاد لە ١١،٠٠٠ کەسی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە لە دانیشتوانی ناوەڕاستی ئەفریقا دا کوشتووە. دەربارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ڕوونکردنەوەی دا کە لە ناوچەی ڕووباری ئیبۆلا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا بڵاوبووەتەوە بەڵام خۆشبەختانە توانراوە لە ساڵی ٢٠٢٠ ەوە ڤاکسین دژ بە ڤایرۆسەکە وەك چارەسەر و خۆپارێزییەکی زۆر باش دروست بکرێت و تا ئێستا ٩٠،٠٠٠ کەس لە ناوەڕاستی ئەفریقا دا ڤاکسینەکەی وەرگرتووە.
مێژووی ڤایرۆسەکە، چۆن گەشەی کردووە، چۆن بڵاوبووەتەوە، وە بەشێک لە ڕێگەکانی خۆپاراستنی لەم نەخۆشییە خرایەڕوو.
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی پەرستاریدا (مامۆستا چیمەن جمال احمد) مامۆستا لە بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنینی کوردستان سیمیناریکی سازکرد بۆ یەکێک لە قووتابخانەکانی شاری سلێمانی (قوتابخانەی خانمانی ئێوارانی بنەڕەتی ) لەژێر ناوی "هۆشیاری تەندرووستی سەبارەت بە نەخۆشی سالاسیمیا و چۆنیەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیەکە بۆ گەنجان پێش پرۆسەی هاوسەرگیری لە ناوەندەکانی خوێندندا".
لەسیمینارەکەدا بەڕێز م.چیمەن جەمال لە لایەنی بایۆلۆجییەوە باسی لە نەخۆشی سالاسیمیا کرد بۆ قوتابیان، وە چۆنییەتی توشبوون و ئەو گرفتانەی کە یەتە بەردەم نەخۆشانی سالاسیمیا هەروەها چۆنیەتی ڕێگری لێکردن و ئەو هەنگاوانەی کە پێویستە بگیرێتە بەر لە رووی پشکنینەکانەوە تاکو ئەم نەخۆشییە زۆر کەم بکرێتەوە و نەوەیەکی تەندرووست و خێزانێکی تەندرووستمان هەبێت.
گرنگی ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییە زانستییانە لە لایەن دەزگا ئەکادیمییەکانەوە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە گرنگە ناوەندەکانی خوێندن جگە لە پێگەیاندنی فێرخوازان، دەبێت ئەو زانستەی کە لەلایانە لە چوارچێوەی هۆشیاریدا بەناو سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگەدا بڵاوی بکەنەوە.
بۆ بینینی ڤیدیۆی بەشێک لە سیمینارەکە بفەرمون بە کلیک کردن { لێرە }
لە درێژەی چالاکیەکانی فێرخوازانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی پەرستاری، وەکو بەشێک لە هەڵمەتی هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەی مەمک کە ڕۆژی سێ شەممە بەرواری ٢٠٢٢/١٠/١١ بەشی پەرستاری بە فەرمی کەمپەینەکەی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە (٢٠٢٢/١٠/٢٠) کۆمەڵێک لە فێرخوازانی بەشەکە سمینارێکیان بۆ یەکێک لە قوتابخانە ئامادەییەکان (قوتابخانەی شەهید جەمال تاهیری ئامادەیی) ساز کرد سەبارەت بە هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەی مەمک
وە دواتر هەستان بە دابەشکردنی بروشەر لەسەر نەخۆشییەکە بەسەر فێرخوازاندا بۆ زیاتر ئاشنابونیان بە نەخۆشیەکە و هۆشیارکردنەوەیان لەسەر شێرپەنجەی مەمک
بۆ بینینی ڤیدیۆی بەشێک لە چالاکییە کەیان بفەرمون بە کلیک کردن { لێرە }
ئاشکرایە لە مانگی ئۆکتۆبەری پەمەییدا لە سەرتاسەری جیهاندا چەندین چالاکی و کەمپەین ساز دەکرێ لەسەر بڵآوکردنەوەی هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەی مەمک لە سەرتاسەری جیهاندا
بەشی پەرستاری لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە کۆمەڵگە، لە چوارچێوەی کارو چالاکییەکانیاندا، لە مانگی ئۆکتۆبەردا چەند چآلاکییەک ئەنجام دەدات لەسەر ئەم بابەتە. چآلاکییەکان بریتیەن لە پێشکەشکردنی چەند وێرکشۆپێک لەسەر نەخۆشییەکە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران وفێرخوازانی پەیمانگە، هەروەها دروستکردنی چەند پۆستەرێک و دابەشکردنی بروشەر لەسەر نەخۆشییەکە، وە چەند وێرکشۆپێکی دیکە بۆ ئامادەییەکانی کچآنی سنوری پارێزگای سلێمانی
ئەمرۆ بەرواری ٢٠٢٢/١٠/١١ بەشی پەرستاری بە فەرمی کەمپەینەکەی راگەیاند، سەرەتا ڤیدیۆیەک لەسەر ئەم بابەتە پیشآنی ئامادەبوان درا، دواتر م.علی دلاوەر سەرۆک بەشی پەرستاری وتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بە گرنگی ئەم مانگە دا لە جیهاندا و مێژووی ناساندنی مانگی ئۆکتۆبەری پەمەیی باس کرد و ئەو چالاکییانەی کە ئەنجام دەدرێن لەم ساڵەدا. هەروەها باسی لە بەرنامەکانی رۆژانی داهاتوو کرد کە بەشەکەمان پێی هەلدەستێت لەم مانگەدا. لە کۆتاییدا باسی لە گرنگی چالاکی کرد لەو ناوەندانەی کە پێواژووی بۆڵۆنیا جێبەجێ دەکەن، کە بە خۆشحاڵییەوە پەیمانگەکەمان لەم بوارەدا پێشەنگ
دواتر لە لایەن هەردوو مامۆستایان (م.چیمەن و م.دڵنیا) وێرکشۆپێک پێشکەشکرا لەسەر بابەتەکە و چۆنیەتی ئەنجامدانی پشکنینی خۆیی
بۆ بینینی ڤیدیۆی هۆشیاری لەسەر شێرپەنجەی مەمک کە دوێنێ لە هۆڵی سیمیناری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بە شێوەیەکی فەڕمی ڕاگەیەنرا بفەرمون بە کلیک کردن ( لێرە )
وێنەکان
لەپێناو پەرەپێدانی توانای زانستی فێرخوازان و بە پراکتیککردنی وانە تیۆرییەکان، فێرخوازانی بەشی پەرستاری بۆ وانەی (Medical Nursing)، سەردانی نەخۆشخانەی شار دەکەن بە سەرپەرشتی (م. هەردی حەسەن)، (م. عیرفان عمر) و سەرپەرشتیاری پراکتیکی سەرۆکی پەرستارانی نەخۆشخانەی شار (پەری صابر خظر)، کەتێیدا فێرخوازان لە نەخۆشخانەی شار ئاشنادەبن بە نوێترین تەکنەلۆجیای سەردەم لە بواری پزیشکی و پەرستاری، وە بەشێوەیەکی کردارەکی مامەڵە لەگەڵ نەخۆش دەکەن.
وێنەکان
لە ئۆکتۆبەری پەمەییدا بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی زنجیرەیەک چالاکی و لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ دەکات بۆ کەمپەینی هۆشیاری شێرپەنجەی مەمک، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چەند سیمینارێک لەنێو پەیمانگە و لە ئامادەییەکانی کچان لە شاری سلێمانی ئەنجامبدات.
لە درێژەی چالاکیەکانی فێرخوازانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی پەرستاری، ئەمرۆ پێنج شەممە (٢٠٢٢/١٠/٦) کۆمەڵێک لە فێرخوازانی بەشەکە سمینارێکیان بۆ یەکێکی دیکە لە قوتابخانە بنەرەتییەکان (قوتابخانەی بەهیە مەعروفی بنەرەتی) ساز کرد لەسەر گرنگیدان بە پاک و خاوێنی لەش و تەندروستی ددانەکان
ئەم جۆرە زانیاریییانە بۆ مندالان لەو تەمەنەدا گرنگی خۆی هەیە و ئەرکی هەموو لایەکە تاکو منداڵانی کۆمەلگاکەمان وشیار بکرێنەوە لەسەر گرنگی دان بە پاک و خاوێنی و تەندروستی
لە درێژەی چالاکیەکانی فێرخوازانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی پەرستاری، ئەمرۆ پێنج شەممە (٢٠٢٢/٩/٢٩) کۆمەڵێک لە فێرخوازانی بەشەکە سمینارێکیان بۆ یەکێکی دیکە لە قوتابخانە بنەرەتییەکان (قوتابخانەی هەوارەبەرزەی بنەرەتی) ساز کرد لەسەر گرنگیدان بە پاک و خاوێنی لەش و تەندروستی ددانەکان
ئەم جۆرە زانیاریییانە بۆ مندالان لەو تەمەنەدا گرنگی خۆی هەیە و ئەرکی هەموو لایەکە تاکو منداڵانی کۆمەلگاکەمان وشیار بکرێنەوە لەسەر گرنگی دان بە پاک و خاوێنی و تەندروستی
هەر وەکو هاندانێکیش بۆیان لە کۆتاییدا فڵچە و مەعجونی دداندابەشکرا بەسەر فێرخوازاندا
بۆ بینینی ڤیدیۆی پەیوەندیدار بفەرمون بە کلیک کردن { لێرە }
لە ژێر چاودێری ڕاگراتیەتی، بەشی پەرستاری لە ڕۆژی چوارشەممە (٢٠٢٢/٩/٢٨) پانێڵێکی سازکرد لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی نەخۆشی سالاسیما لەڕوانگەی ( یاسای، شەرعی، زانستیی) ەوە لە هۆڵی سیمینار لە پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بە ئامادەبوونی ڕاگرایەتی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، سەرۆک بەشەکان، مامۆستایان، فێرخوازان و فەرمانبەرانی پەیمانگا، پانێڵەکە پێکهاتبوو لە چەند بابەتێک لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی سالاسیما لەڕوانگەی( یاسای، شەرعی، زانستیی) ەوە پانێڵەکە بە میوانداری ئەم بەڕێزانە بەڕێوەچوو
مۆدیرەیتەر: مامۆستا علی دلاوەر/ سەرۆکی بەشی پەرستاری
پانێڵێست: دادوەر کامران رسول سعید/ دادوەری دادگای باری کەسێتی لە دادگای سلێمانی
پانێڵێست: مامۆستا زۆزگ حمدامین عبداللە/ ناسراو بە ملا محمدی بالیسانی پێشنوێژ و وتارخوێن لە قەزای ڕانیە، ناحیەی حاجی ئاوا مزگەوتی دایکی ئیمانداران، قوتابی ماستەر لە زانکۆی ئازادی تاران
پانێلێست: مامۆستا چیمەن جمال/ مامۆستا لە بەشی پەرستاری ، خوێندکاری دکتۆرا
سەرەتا بەڕێز م.علی دلاوەر تیشکی خستە سەر گرنگی ئەنجامدانی چالاکییە زانستییەکان لە لایەن دەزگا ئەکادیمییەکانەوە، کە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە گرنگە ناوەندەکانی خوێندن جگە لە پێگەیاندنی فێرخوازان، دەبێت ئەو زانستەی کە لەلایانە لە چوارچێوەی هۆشیاریدا بەناو سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگەدا بڵاوی بکەنەوە
هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەم پانێڵەی ئەمساڵمان درێژکراوەی ئەو چالاکییە زانستیانەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەشی پەرستاری لە ژێر چاودێری ڕاگرایەتیدا ئەنجامی داوە لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری تەندروستیداو لەو چوارچێوەیەدا چەندین پانێڵ و سیمپۆزیۆمی ڕێکخستووە لەسەر جەند بابەتێکی تەندروستی و نەخۆشی کە گرنگترینیان نەخۆشی شەکرە و پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە
سەربارەت بە سازدانی ئەم پانێڵە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئامانجمان کەمکردنەوەی توشبوونە بەو نەخۆشییە لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری، هەروەها باسی چەند ئامارێکی توشبوانی کرد
پاشان بەڕێز م.چیمەن جەمال لە لایەنی بایۆلۆجییەوە باسی لە نەخۆشی سالاسیمیا کرد، چۆنییەتی توشبوون و چۆنیەتی ڕێگری لێکردن و هەروەها ئەو هەنگاوانە چین کە پێویستە بگیرێتە بەر لە رووی پشکنینەکانەوە تاکو ئەم نەخۆشییە زۆر کەم بکرێتەوە. هەروەها باسی لە چاندنی مۆخی ئێسقان کرد بۆ توشبوانی ئەم نەخۆشییەو ئەو گرفتانەی کە یەتە بەردەمیان
دواتر بەڕێز حاکم کامەران ڕەسول باسی لە گرنگی مارە برین کرد لە لایەن دادگاکانەوە کە پێویستە هەموو هاونیشتیمانیان ڕێکارە یاساییەکان بگرنە بەر لە کاتی مارە کردندا، چونکە بە پێی یاسا دەبێت پشکنینی تەندروستییان بۆ بکرێت و پاشان ئەگەر پشکنینەکە ئەرێنی بوو، ئەو کاتە بە پێی یاسا دەتوانرێت ئەو دووکەسە لە یەک مارە بکرێن. هەڵبەت ئەمەش کاریگەری سەرەکی و ڕاستەوخۆی هەیە لە کەمکردنەوەی توشبوون بە نەخۆشی سالاسیمیا
تەوەری سێیەمی پانێڵەکە بریتی بوو لە لایەنی ئایینی، لەو بارەیەوە بەڕێز م. مەلا محمد بالیسانی باسی لەوە کرد کە لە لایانی ئایینیەوە زۆر گرنگە کە دووکەس پرۆسەی هاوسەرگیری دەکەن تەندروست بن و نەوەی تەندروست بخەنەوە، لەو بارەیەوە چەندین فتوای زانایانی ئایینی باس کرد. هەروەها باسی لە ڕۆلی مامۆستایانی ئایینی لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و وە هاوکاریکردنی توشبوانی نەخۆشی سالاسیمیای کرد
لە کۆتاییشدا سوپاس و پێزانین لە لایەن ڕاگرەوە دابەشکرا بەسەر مۆدێرەیتەر و پانێڵیستە بەڕێزەکان
بۆ بینینی ڤیدیۆی پەیوەندیدار بفەرمون بە کلیک کردن { لێرە }
لە ژێر سەرپەرشتی مامۆستایانی بەشی پەرستاری، ئەمرؤ کۆمەڵێک لە فێرخوازانی بەشەکە سمینارێکیان بۆ یەکێک لە قوتابخانە بنەرەتییەکان(قوتابخانەی بلندی بنەرەتی) ساز کرد لەسەر گرنگیدان بە پاک و خاوێنی لەش و تەندروستی ددانەکان
ئەم جۆرە زانیاریییانە بۆ مندالان لەو تەمەنەدا گرنگی خۆی هەیە و ئەرکی هەموو لایەکە تاکو منداڵانی کۆمەلگاکەمان وشیار بکرێنەوە لەسەر گرنگی دان بە پاک و خاوێنی و تەندروستی
هەر وەکو هاندانێکیش بۆیان لە کۆتاییدا فڵچە و مەعجونی ددان دابەشکرا بەسەر فێرخوازاندا
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٩/١٤ دیبەیتی مامۆستایان و فێرخوازانی بەشی پەرستاری بەڕێوەچوو. لە سەرەتادا مامۆستا عەلی دلاوەر سەرۆک بەشی پەرستاری بە ناوی ڕاگرایەتیی و بەشی پەرستارییەوە پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لە سەرجەم فێرخوازان و مامۆستایانی پەرستاری کرد، پاشان تیشکی خستەسەر گرنگی ئەنجامدانی ئەم جۆرە دیبەیتانە تاوەکو لە نزیکەوە فێرخوازان و مامۆستایان باسی کێشە و گرفتەکانی پەرستار و چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی خۆیان بکەن، هەروەها مامۆستا باسی لەوەشکرد کە ئەنجامدانی چالاکی خۆبەخشی و زانستی دەبێتە بناغەی دروستبوونی پەرستارێکی سەرکەوتوو، بۆیە بە پاڵپشتی ڕاگرایەتی و مامۆستایان چەند ساڵە بەشی پەرستاری گرنگییەکی زۆری بە بواری دیبەیت و پانێڵ و سیمپۆزیۆم داوە
بەشێکی دیکەی دیبەیتەکە بریتیبوو لە پێشکەشکردنی سمینارێک لەلایەن دوو دەرچووی بەشی پەرستاری کە باسی ئەزموونی خۆیان بۆ فێرخوازان کرد کە چۆن بتوانن سود لەو کاتانە ببین کاتێک لەناو پەیمانگەن و، چۆن لە پاش دەرچوونیان بتوانن هەلی کار بۆخۆیان بدۆزنەوە، هەروەها ئەو خاڵە قورس و سەختانە چین کاتێک کەوتوونەتە نێو ژیانی پراکتیکیی و لە کاری پەرستاریدا ڕووبەڕوویان بوونەتەوە
دواتر م. چیمەن جەمال سیمینارێکی بۆ مامۆستایان و فێرخوازان پێشکەشکرد تەئکیدی لەسەر گرنگی بەشەکە کردەوە و سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر کۆی بابەتەکە خستەڕوو، دواجاریش مامۆستایان بە زانیاری زیاتر دیبەیتەکەیان دەوڵەمەند کرد
لە کارێکی هاوبەشی بەشی پەرستاری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی و نەخۆشخانەکانی ( های کوالێتی ) شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە، بە سپۆنسەری گروپی کۆمپانیاکانی قە یوان و، بە ئامادەبوونی بەڕیوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، بریکاری وەزیری تەندروستی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ڕاگری کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە وەکالەت، سەرۆک بەشی پەرستاری پەیمانگە و چەندین پزیشکی پسپۆڕ و فێرخوازانی بەشی پەرستاری، لە شاری سلێمانی چەند چالاکییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شەکرە لە هۆڵی شێخ سەعد شێخ طیب قەیوانی لە بەرزاییەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو. کە تێیدا دوو پانێڵ و چەند بابەتێک لەسەر هەفتەی هۆشیاری لە ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشی شەکرە بەڕێوەچوو
سەرەتای چالاکییەکان لە ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢١/١١/١٠) لە سەنتەری شاری سلێمانی و لەبەردەم قەیوان تاوەر، لە لایەن (پ. ی. د. ژیان سەلاح) ڕاگری کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی و، (م. عەلی دلاوەر) سەرۆک بەشی پەرستاری پەیمانگە چالاکیەکانیان راگەیاند، ڕۆژی (١١/١٤) وەکو ڕۆژی جیهانی شەکرە ئاماژەی پێکرا و تاوەری قەیوان بە ڕەنگی شین وەکو هێمایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەکرە ڕووناککرایەوە .
هەروەها لە ڕۆژی شەممە (٢٠٢١/١١/١٣) بە ئامادەبوونی بەڕیوەبەری جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان، بریکاری وەزیری تەندروستی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ڕاگری کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی، ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە وەکالەت، سەرۆک بەشی پەرستاری پەیمانگە و چەندین پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشی شەكرە و، فێرخوازانی بەشی پەرستاری، چەند چالاکییەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شەکرە لە هۆڵی شێخ سەعد شێخ طیب قەیوانی لە كۆمەڵگەی پەروەردەیی كوردجینیەس لە بەرزاییەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو. کە تێیدا دوو پانێڵ و چەند بابەتێک لەسەر هەفتەی هۆشیاری لە ڕوبەڕوبوونەوەی نەخۆشی شەکرە بەڕێوەچوو، کە لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە
پێشکەشکردنی سیمینارێک لەسەر ڕۆژی جیهانی نەخۆشی شەکرە لەلایەن پ.ی.د. ژیان صلاح رمزى
:پانێڵی یەکەم بە ناونیشانی(هەڵسەنگاندنی گشتی بۆ نەخۆشی شەکرە لە پارێزگای سلێمانی) لەلایەن
مۆدیرەیتەر: پ.ی.د. عبدالفتاح هەورامی
د.صباح هەورامی پانێڵێستی یەکەم
د. طه عثمان محوى پانێڵێستی دووەم
د. سيروان عبدالله على پانێڵێستی سێیەم
د.اسراء كمال شاه محمد پانێڵێستی چوارەم
پاشان پێشکەشکردنی سیمینارێک لەسەر چارەسەری تەواوکاری بۆ نەخۆشی شەکرە لەلایەن د. حیدر الطویل
:پانێڵی دووەم بە ناونیشانی(ماکەکانی نەخۆشی شەکرە و رۆڵی پەرستار لە خۆپارێزی و چارەسەرکردنی نەخۆشیەکە) لەلایەن
مۆدیرەیتەر: م.ی. لارا رەشید دەروێش
د.بەختیار قادر على (مامۆستا) پانێڵێستی یەکەم
د.شیاو محمود احمد (مامۆستا) پانێڵێستی دووەم
م. عمر حسين شريف پانێڵێستی سێیەم
...........دواجار دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا
بۆ ڕۆژی دواتر سەرلەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە کە هاوکاتە لەگەڵ (14 نۆڤەمبەر) ڕۆژی جیهانی شەکرە، چالاکییەکی وەرزشی بە کۆمەڵ لەناو پرۆژەی بەرزاییەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو، کە بە هاوبەشی بەشی پەرستاری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و کۆلێژی پەرستاری زانکۆی سلێمانی و نەخۆشخانەکانی( های کوالێتی ) شاری پزیشکی ئەنوەر شێخە، بە سپۆنسەری گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بەڕێوەچوو
بەشی پەرستاری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە هاوکاری بەڕێوەبەرێتی گشتی تەندروستی سلێمانی سیمپۆزیۆمێک دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڤاکسینی تایبەت بە ڤایرۆسەکە، لە رۆژی چوارشەممە لە ڕێکەوتی (٢٠٢٢/٣/٩) لەکاتژمێر (10:00) لە هۆلی کۆنفرانسی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان سازکرد. کە تێیدا چەندین پەیام بۆ هۆشیارکردنەوە دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خرایەڕوو، لەوانە خستنەڕووی چەند پۆستەرێک و چەند توێژینەویەک و پانێڵێک بە بەشداری ئەم بەڕێزانەی خوارەوە پێشکەشکران
د. ڕزگار علی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی (پانێڵێست)
د. هێڕش حەیدەر حمە علی، بەڕێوەبەری سەنتەری کۆرۆنا لە سلێمانی (پانێڵێست)
پ.ی.د. پەری محمد عزیز، مامۆستای زانکۆ (پانێڵێست)
د. فضل الدین نصرالدين، مامۆستای زانکۆ (پانێڵێست)
م. علی دلاوەر نوری، سەرۆک بەشی پەرستاری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان (مۆدێرەیتەر)
هەر لەمیانی بەڕێوەچووونی پانێڵەکاندا تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەنێو پەیمانگەدا ڤاکسینی کۆرۆنایان بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەکردبوو کە دەیانتوانی وەریبگرن
لەدوای کۆتایی هاتنی چالاکییەکان سوپاس و پێزانین پەیمانگە لەلایەن د. ڕێبوار ملا نبی یاریدەدەری ڕاگر پێشکەش بە پانێلستەکان کرا
لە ڕۆژی جیھانی شەکرەدا بۆ ھۆشیاری ھاوڵاتیان، کۆمەڵێ لە فێرخوازانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بە هاوکاری ڕێکخراوی چارشا و ھەماھەنگی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی، ھەستان بە ئەنجام دانی چالاکیەکی خۆبەخشانە لە بەردەرکی سەرای ئازادی سلێمانی کە چالاکیەکەش پێکھاتبوو لە پشکنینی بێ بەرام بەر و پێدانی ڕێنمای تەندروستی و زیاتر گرنگی دان بە نەخۆشی شەکرە
کە زیاتر لە ٧٠٠ ھاوڵاتی سودمەند بوون لە ھەموو جین و توێژەکانی کۆمەڵگا پشکنینەکان بریتی بوون لە پەستانی خوێن، شەکرە، ڕێنمایی لەسەر فریاگوزاری سەرەتایی، BMIوە بژاردنی هەروەها بڵاوکردنەوە پڕوشەر لەسەر چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شەکرە
ساڵانە لە مانگی ئۆکتۆبەردا کە بە مانگی پەمەیی ناسراوە، لە سەرتاسەری جیهاندا هۆشیاری و ڕێنمایی تەندروستی لەسەر شێرپەنجەی مەمک بڵاودەکریتەوە. هەر بەو بۆنەیە و لە درێژەی کار و چالاکییە زانستییەکانی پەیمانگە، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی (م. عەلی دلاوەر) سەرۆک بەشی پەرستاری بە هاوکاری مامۆستایان و کۆمەڵێ لە فێرخوازانی بەشی پەرستاری، زنجیرەیە سمینارێک سازدەکەن بۆ چەندین خوێندنگەی کچان لەشاری سلێمانی. هەر لەو چوارچێوەیەدا رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢١/١٠/٥)سمینارێکیان بۆ مامۆستایان و فێرخوازانی (ئامادەیی ڕازاوەی کچان) سازکرد و زانیاری تەواویان لەسەر چۆنێتی دەستنیشانکردن و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک بۆ ڕوونکردنەوە. ئەم چالاکیانە لە ئامادەییەکانی دیکەی شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت
ساڵانە لە مانگی ئۆکتۆبەردا کە بە مانگی پەمەیی ناسراوە، لە سەرتاسەری جیهاندا هۆشیاری و ڕێنمایی تەندروستی لەسەر شێرپەنجەی مەمک بڵاودەکرێتەوە. هەر بەو بۆنەیەوە لە درێژەی کار و چالاکییە زانستییەکانی پەیمانگە، بە سەرپەرشتی مامۆستایانی بەش و کۆمەڵێ لە فێرخوازانی بەشی پەرستاری، زنجیرە سمینارێک سازدەکات بۆ چەندین خوێندنگەی کچان لەشاری سلێمانی و، زانیاری تەواویان لەسەر چۆنێتی دەستنیشانکردن و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک ڕووندەکەنەوە. ئەم چالاکیانە لە ئامادەییەکانی دیکەی شاری سلێمانی بەردەوام دەبێت
فێرخوازانی بەشی پەرستاری لە دواین ڕۆژی ئۆکتۆبەردا کە بە مانگی پەمەیی ناسراوە، لە سەرتاسەری جیهاندا هۆشیاری و ڕێنمایی تەندروستی لەسەر شێرپەنجەی مەمک بڵاودەکرێتەوە. هەر بەو بۆنەیە و لە درێژەی کار و چالاکییە زانستییەکانی پەیمانگە، بە سەرپەرشتی (م. عەلی دلاوەر) سەرۆک بەشی پەرستاری بە هاوکاری مامۆستایان و کۆمەڵێ لە فێرخوازانی بەشی پەرستاری، سمینارێکیان بۆ مامۆستایان و فێرخوازانی (ئامادەیی شێرکۆ بێکەسی کچان) سازکرد و زانیاری تەواویان لەسەر چۆنێتی دەستنیشانکردن و خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک بۆ ڕوونکردنەوە
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، لەژێر چاودێری راگرایەتی پەیمانگەو بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بەشەکە، لەدەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن فێرخوازانی بەشی پەرستاری چەند چالاکییەکی خۆبەخشییان ئەنجامدا بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کوردیۆ
لەسەرەتادا چالاکییەکان بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەبارەی خۆپاراستن لە نەخۆشی دەستیپێکرد پاشان فێرخوازانی بەشی پەرستاری خۆبەخشانە پێنج جۆر پشکنینیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگەو ژمارەیەک لە دانیشتوانی قەزای سەیدسادق ئەنجامدا
پشکنینەکان بریتیبوون لە پەستانی خوێن، شەکرە، گروپی خوێن، لێدانی دڵ و رێژەی ئۆکسجین
هاوکات چەند رێنماییەکی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بڵآوکرایەوە بە مەبەستی رێنمای تەندروستی و ناساندی پەیمانگە
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی کوردستان، لەژێر چاودێری راگرایەتی پەیمانگەو بەسەرپەرشتی مامۆستایانی بەشەکە، لەدەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن فێرخوازانی بەشی پەرستاری چەند چالاکییەکی خۆبەخشییان ئەنجامدا بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی کوردیۆ
لەسەرەتادا چالاکییەکان بە پێشکەشکردنی سیمینارێک لەبارەی خۆپاراستن لە نەخۆشی دەستیپێکرد پاشان فێرخوازانی بەشی پەرستاری خۆبەخشانە پێنج جۆر پشکنینیان بۆ هێزەکانی پێشمەرگەو ژمارەیەک لە دانیشتوانی قەزای سەیدسادق ئەنجامدا
پشکنینەکان بریتیبوون لە پەستانی خوێن، شەکرە، گروپی خوێن، لێدانی دڵ و رێژەی ئۆکسجین
هاوکات چەند رێنماییەکی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بڵآوکرایەوە بە مەبەستی رێنمای تەندروستی و ناساندی پەیمانگە