بریتیە لە تێکەڵکردنی دوو بۆ سێ جۆری جیاوازی دەرمان بە شێوەی دەرزی وپێدانی بە نەخۆش، بە شێوەیەکی گشتی جۆری دەرزیەکان بریتین لە دەرزی ئازارشکێنەکانی وەک (دایکڵۆفیناک (ڤۆڵتارین)، دەرزی دژە هەوکردنی ستریرۆیدی وەک (ديكساميثازون (دیکادرۆن)، دەرزی هەوکردنی بەکتریای وەک (ئەمۆکسیسیلین)
باوترین جۆری کە بەکاردەهێنرێت تێکەڵەی هەردوو دەرمانی (ڤۆڵتارین و دیکادرۆن)ە
بەشێوەیەکی گشتی بۆ زوو چارەسەرکردنی هەڵامەت و تاو لەرزو قوڕگ ئێشە و ئازاری جەستە بەکاردێت، بەڵام تەنها نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەم دەکاتەوە و دوای نەمانی کاریگەری دەرمانەکان نیشانەکان دەگەڕێنەوە، وبێگومان ئەمەش کاریگەری خراپ جێدەهێڵێت لەسەر نەخۆش
زیانەکانی دەرزی تێکەڵە چییە؟
بێگومان تێکەڵکردنی دوو دەرزی یان زیاتر هیچ بنەمایەکی زانستی نییە، کارلێک دروست دەکات و کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر نەخۆشەکە
یەکێکی تر لە زیانەکانی ئەم دەرزی تێکەڵەیە زیادبوونی رێژەی شەکری خوێن و پەستانی خوێنە. هەروەهادەبێتە هۆی دابەزینی بەرگری لەش، دروستبوونی برینی گەدە و سستبوونی گورچیلەو جگەر . زۆر بەکار هێنانی دەبێتە هۆی داخورانی ئێسک، دروستبوونی ئێسکەنەرمە، ودروستبوونی ئاوی سپی چاو، وزیاد بوونی مووی دەم و چاو و تێکچوونی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا لەبەرئەوە نابێت لە پەتا وەرزیەکاندا پەنا ببرێتە بەر بەکارهێنانی ئەم جۆرە دەرزیانە چ بەتەنها بێت یاخود تێکەڵبکرێن، لەبەر هەبوونی ئەو کاریگەرییە لاوەکییانەی ئاماژەی پێدرا