ڤینۆس دووه‌م هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره بۆ نزیكی له ئه‌ستێره‌ی خۆره‌وه و یه‌كێكه له هه‌ساره تاوێرییهكانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر.
له هه‌ندێك له كاته‌كانی ساڵدا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه له ئێواران و به‌یانیاندا ته‌ماشای ئاسمان بكه‌ین له شێوه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت و به سێیه‌م ته‌نی دره‌وشاوه داده‌نرێت له ئاسماندا له دوای هه‌ریه‌كه له ئه‌ستێره‌ی خۆر و مانگ، ڤینۆس نزیکترین هەسارەیە لە زەویەوە و لە کەمترین مەودای نێوانیاندا ڤینۆس تەنها 38 ملیۆن کیلۆمەتر لە زەویەوە دوور دەبێت