650 پێش زاین
شارستانیەتی مایا بە لێکۆڵینەوە لە هەسارەی ڤینۆسەوە ڕۆژژمێرە تایبەتەکانی خۆیان زیاتر بەرەو پێش برد.
1610 زاینی
بۆیەکەمجار گالیلۆ گالیلی لە ڕێگای تلیسکۆبەکەی خۆیەوە سەلماندی کە هەسارەی ڤینۆسیش وەک مانگ بەردەوام لە ئاسمانی زەویدا شێوەکەی دەگۆڕێت.
1639 زاینی
پێشبینی تێپەڕبوونی ڤینۆس بەبەرەدەم خۆردا لە ئاسمانی زەودا کرا و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا پێشبینی کردنەکە ڕاست دەرچوو.
1769-1761 زاینی
بۆ یەکەمجار بە لێکۆڵینەوە لە تێپەڕبوونی ڤینۆس بەبەردەم خۆردا توانرا دووری نێوان خۆر و زەوی بە نزیکی بپێورێت.
1961 زاینی
بە بەکارهێنانی ڕادار و لێکۆڵینەوە لە ڤینۆس بەتەواوی دووری نێوان زەوی لە خۆرەوە پێورا.
1961 زاینی
یه‌كه‌مین گه‌شتی ئاسمانى بۆ هه‌ساره‌ى ڤینۆس له‌لایه‌ن یه‌كێتیی سۆڤییه‌ته‌وه له 12/شوبات/1961 زاینی ئه‌نجامدرا، ئه‌ویش به ناردنى كه‌شتی ئاسمانى ڤێنێرا 1 بۆ هه‌ساره‌كه، به‌ڵام پاش 7 ڕۆژ له هه‌ڵدان په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ زه‌ویدا پچڕا و له دوورى 2 ملیۆن كیلۆمه‌تر له هه‌ساره‌ى زه‌وییه‌وه له كۆنترۆڵ ده‌رچوو. هه‌رچه‌نده ئه‌م كه‌شتییه ئاسمانییه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له كاره‌كه‌یدا و نه‌یتوانى بگاته هه‌ساره‌كه، به‌ڵام به یه‌كه‌مین كه‌شتی ئاسمانى داده‌نرێت كه بۆ هه‌ساره‌یه‌كى تر‌ى ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر نێردرابێت.
1962 زاینی
مانگی دەستکردی مارینێر 2ی ئاژانسی ناسا لە هەسارەکە نزیکبووەوە و توانی پێوانەی پلەی گەرمی سەر ڕووی هەسارەکە بۆ زەوی بنێرێتەوە.
ئەمە یەکەمجار بوو کە مرۆڤ زانیاری لە هەسارەیەکی ترەوە پێبگاتەوە.
1966 زاینی
كه‌شتی ئاسمانى ڤێنێرا 3 له‌لایه‌ن یه‌كێتیی سۆڤییه‌ته‌وه به‌ره‌و هه‌ساره‌ى ڤینۆسه هه‌ڵدرا به مه‌به‌ستی نیشتنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووى ههسارهکە لە 01/ئازار/1966ی زاینی كه‌شتییه‌كه چووه به‌رگه‌هه‌واى هه‌ساره‌ى ڤینۆسەوه و به تێكشكاوی به خاكى ههسارهكهیدا دا، هه‌رچه‌نده ئه‌م كه‌شتییه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له نیشتنهوهكهیدا، به‌ڵام بووه یه‌كه‌مین تەنی ده‌ستكردی مرۆڤ كه بكه‌وێته سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌یه‌كی تر.
1967 زاینی
دواى ساڵێك و له 18/تشرینی یه‌كه‌م/1967ی زاینی كه‌شتییه‌كى ئاسمانى تری یه‌كێتیى سۆڤییه‌ت به ناوى ڤێنێرا 4 توانى به‌رگه‌هه‌واى هه‌ساره‌ى ڤینۆس ببڕێت، بەڵام به‌هۆی به‌رزیى په‌ستان و پله‌ى گه‌رمى هه‌ساره‌كه‌وه له‌کاتی نیشتنەوەیدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ى زه‌ویدا پچڕا.
1967 زاینی
ته‌نها دواى یه‌ك ڕۆژ لە نیشتنەوەی کەشتی ئاسمانی ڤێنێرا 4 و له 19/تشرینی یه‌كه‌م/1967ی زاینی كه‌شتی ئاسمانى مارینێر 5ی سه‌ر به ئاژانسی ناسای ئه‌مه‌ریكی توانى له به‌رزى تەنها 4 هەزار کیلۆمەترەوە له سه‌روو ڕووى هه‌ساره‌كه‌وه له هه‌ساره‌كه‌ى بكۆڵێته‌وه.
1983-1975 زاینی
بەرنامەی ڤێنێرای یەکێتی سۆڤیەت بەردەوام بوو لە ناردنی کەشتی ئاسمانی بۆ هەسارەی ڤینۆس، هه‌ردوو كه‌شتی ئاسمانى ڤێنێرا 9 و ڤێنێرا 10 له ساڵی 1975ی زاینی‌دا له‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه نیشتنه‌وه و توانییان یه‌كه‌م وێنه‌ی سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه بۆ هه‌ساره‌ى زه‌وى بنێرنه‌وه
هه‌ردوو كه‌شتی ئاسمانى ڤێنێرا 11 ڤێنێرا 12 لەسەر هەسارەکە نیشتەوە و توانییان بۆ یه‌كه‌مجار بیسه‌لمێنن كه هه‌وره بروسكه له ئاسمانى هه‌ساره‌كه‌دا ڕووده‌دات
هه‌ریه‌كه له ڤێنێرا 13 و ڤێنێرا 14ش توانییان به سه‌ركه‌وتووی له مانگى ئازاری 1982ی زاینی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى ڤینۆس بنیشنه‌وه و یه‌كه‌م وێنه‌ى ڕه‌نگاوڕه‌نگی سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه بۆ هه‌ساره‌ى زه‌وى بنێرنه‌وه
دوایین گه‌شتی بەرنامەی ڤێنێرای یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت هه‌ڵدانى هه‌ردوو مانگى ده‌ستكردی ڤێنێرا 15 و ڤێنێرا 16 بوو له ساڵی 1983ی زاینی به مه‌به‌ستی كردنه خولگه‌وه به ده‌ورى هه‌ساره‌ى ڤینۆس بۆ وه‌رگرتنى داتا و زانیارى و ده‌ستكه‌وتنى نه‌خشه‌ى به‌رزونزمى ڕووى هه‌ساره‌كه به‌هۆی ڕاداره‌وه
1978 زاینی
بەرنامەی پایۆنیر ڤینۆسی ئاژانسی ناسا پێكهاتبوو له دوو مانگى ده‌ستكرد، كه یه‌كه‌میان له ساڵی 1978ی زاینی‌دا هه‌ڵدرا و هه‌ر له هه‌مان ساڵدا چووه خولگه‌وه به ده‌ورى هه‌ساره‌ى ڤینۆسدا و بۆ ماوه‌ى 13 ساڵ هه‌ر له‌و خولگه‌یه‌دا مایه‌وه، كاره‌كه‌شی لێكۆڵینه‌وه بوو له به‌رگه‌هه‌وا و ڕووى هه‌ساره‌كه به‌هۆی ڕاداره‌وه.
1994-1989 زاینی
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا مانگی دەستکردی ماجەلانی بۆ وێنه‌گرتن و ده‌ستكه‌وتنى نه‌خشه‌ى تۆپۆگرافی هه‌ساره‌كه ئاماده كرد و له 04/ئایار/1989دا به‌ره‌و هه‌ساره‌ى ڤینۆسی هه‌ڵدا، كه توانى چه‌ندین وێنه‌ی زۆر ڕوونى هه‌ساره‌كه بگرێت و به‌هۆی ڕاداریشهوه نه‌خشه‌ی 98%ی هه‌ساره‌كه به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌م كارانه‌ش نزیكه‌ى چوار ساڵی خایاند و له ساڵی 1994دا كۆتایی به کارەکانی ئه‌م كه‌شتییه ئاسمانییه هات و دواتر له‌لایه‌ن ئاژانسی ناساوه ئه‌م كه‌شتییه كرایه ناو به‌رگه‌هه‌واى هه‌ساره‌ى ڤینۆسه‌وه بۆ زانینى چڕیی به‌رگه‌هه‌واكه‌ى.
2005 زاینی
ئاژانسی ئی ئێس ئەی ئه‌وروپی مانگى ده‌ستكردی ڤینۆس ئێکسپرێسی ڕه‌وانه‌ى هه‌ساره‌ى ڤینۆس كرد و له 11/نیسان/2006ی زاینی‌دا گه‌یشته هه‌ساره‌كه و چووه خولگه‌وه به ده‌وریدا. كاره‌كه‌یشی لێكۆڵینه‌وه‌یه له به‌رگه‌هه‌وا و سه‌ر ڕووه‌كه‌ى و بوركان و پله‌ى گه‌رمى هه‌ساره‌كه تا ساڵی 2014 بەردەوام بوو لە ناردنی زانیاری بە مرۆڤ.
2015 زاینی
ئاژانسی جاکسای یابانی مانگێكی ده‌ستكردیان بۆ هه‌ساره‌ى ڤینۆس به ناوى ئاکاتسوکی له 20/ئایاری/2010ی زاینی‌دا ههڵدایە بۆشایی ئاسمان، كاره‌كه‌شی وێنگرتنى هه‌ساره‌كه‌یه به تیشكی ژێر سوور و دیاریكردنی شوێنی بوركانهكانه، ئه‌م مانگه ده‌ستكرده له یه‌كه‌م هه‌وڵیدا له ساڵی 2010ی زاینی بۆ چوونه خولگه‌وه به ده‌ورى هه‌ساره‌ی ڤینۆس شكستی هێنا و ئاژانسەکە ٦ ساڵ چاوه‌ڕوان بوون تا وه‌كو لە کۆتای ساڵی 2015 دووباره ئه‌م مانگه ده‌ستكرده له هه‌ساره‌كه نزیك بووەوە و چووە خولگەوە بەدەوری ڤینۆسدا.