Search this site
Embedded Files
Skip to main content
Skip to navigation
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
More
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
10 زانیاری خێرا دەربارەی هەسارەی ڤینۆس
هەسارەی ڤینۆس هێندەی هەسارەی زەوی دەبێت و تەنها کەمێک بچووکترە لە هەسارەی زەوی.
دووەم نزیکتین هەسارەیە لە ئەستێرەی خۆرەوە و 108 ملیۆن کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە و گەرمترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە.
ڤینۆس یەک خولانەوە بەدەوری خۆیدا بە نزیکەی 243 ڕۆژی هەسارەی زەوی تەواودەکات و بۆ تەواوکردنی یەک سوڕانەوە بەدەوری خۆردا پێویستی بە 225 ڕۆژی هەسارەی زەوی هەیە . کەواتە ساڵێک لەسەر ڕووی هەسارەی ڤینۆس نزیکەی یەک ڕۆژە.
ڤینۆس هەسارەیەکی بەردینە و یەکێکە لە چوار هەسارە تاوێرییەکەی کۆمەڵەی خۆر (عەتارد – ڤینۆس – زەوی - مەریخ). ڕووی هەسارەکەیش لە گڕکان و بەرزونزمی زۆر پێکهاتووە.
بەرگەهەوا ژەهراوی و چڕەکەی ڤینۆس، بە زۆری لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و نایترۆجین پێکهاتووە، و هەورەکانی هەسارەکەیش بە زۆری لە گۆگرداتی هایدرۆجین پێکهاتوون.
ڤینۆس هیچ مانگێکی نییە.
هیچ هەڵقەیەک دەوری ڤینۆسی نەداوە.
زیاتر لە 40 کەشتی ئاسمانی سەردانی هەسارەکەیان کردووە . کەشتی ئاسمانی ماجەلان لە نەوەدەکانی سەدەیی ڕابردوودا نەخشەی تۆپۆگرافی 98% هەسارەکەی بۆ زەوی ناردەوە.
تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک بۆ بوونی ژیان لەسەر هەسارەکە نەدۆزراوەتەوە. بەرزی پلەی گەرمی سەر ڕووی هەسارەکە، کە دەگاتە 480 پلەی سیلیزی، هەسارەکەی کردووە بە شوێنێکی نەگونجاو بۆ ژیانی زیندەوەران.
هەسارەی ڤینۆس بە پێچەوانەی هەموو هەسارەکانی تری کۆمەڵەی خۆر بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە . واتا بە ئاڕاستەی میلی کاتژمێر و بەهۆی ئەمەیشەوە لەسەر ڕووی ئەم هەسارەیە خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت و لە ڕۆژهەڵاتەوە ئاوا دەبێت.
گەڕانەوە
Google Sites
Report abuse
Google Sites
Report abuse