شوێن و جوڵەی ڤینۆس
هه‌ساره‌ى ڤینۆس دووه‌م هه‌ساره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆره بۆ نزیكى له ئه‌ستێره‌ى خۆره‌وه و یه‌كێكه له هه‌ساره تاوێرییهكانى كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، نزیكترین هه‌ساره‌شه له هه‌ساره‌ى زه‌ویه‌وه و له كه‌مترین ماوه‌ى نێوانیاندا تەنها 38 ملیۆن کیلۆمەتر له یه‌كتر دوورن.
ڤینۆس سێیه‌م ته‌نی درهوشاوەیە له ئاسمانی زەویدا له دواى هه‌ریه‌كه له ئه‌ستێره‌ى خۆر و مانگ، هه‌ر بۆیه به ئه‌ستێره‌ى به‌یانیان یان ئه‌ستێره‌ى ئێواران ناسراوە و لای ڕۆمانیە کۆنەکانیش ڤینۆس خوای جوانی بووە.
ئه‌م هه‌ساره‌یه خولگه‌یه‌كى تا ڕاده‌یه‌ك بازنه‌یی هه‌یه و تێکڕا نزیکەی 108 ملیۆن کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە. ئه‌م هه‌ساره‌یه یەک سووڕانەوە به ده‌ورى خۆردا به 224.7 ڕۆژی هه‌ساره‌ى زه‌وى ته‌واو ده‌كات. و یەک خولانه‌وه به ده‌وری خۆیدا به 243 ڕۆژى زه‌وى ته‌واو ده‌كات، واتا ساڵێك له‌م هه‌ساره‌یه نزیكه‌ى 1 ڕۆژه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكى ئه‌و هه‌ساره‌یه بووینایه ده‌بوایه هه‌موو ڕۆژێك ئاهه‌نگێكى یادی له‌دایك بوونمان بكردایه.
ئه‌وه‌ى هه‌ساره‌ى ڤینۆس له هه‌موو هه‌ساره‌كانى تر جیاده‌كاته‌وه، شێوه‌ى خولانهوهیهتى به‌ده‌وری خۆیدا، چونكه ئه‌گه‌ر له جه‌مسه‌ری باكووری ئه‌ستێره‌ى خۆره‌وه سه‌یری هه‌موو هه‌ساره‌كان بكه‌ین، ئه‌وا هه‌موویان به پێچه‌وانه‌ى میلی كاتژمێر به ده‌ورى خۆیاندا ده‌خولێنه‌وه، به‌ڵام ته‌نها هه‌ساره‌ى ڤینۆس نه‌بێت كه وه‌ك میلی كاتژمێر به‌ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه، كه ئه‌وه‌یش به‌هۆی لاریى تهوهرهكهیهتى كه 177 پله‌یه.
بەهۆی ئەوەی لەگەڵ خولانەوەی بەدەوری خۆیدا لەهەمان کاتدا بەدەوری خۆریشدا دەسووڕێتەوە، تێپەڕبوونی ڕۆژەکان لەسەر ڕووی ڤینۆس وەک زەوی نییە. لەگەڵ ئەوەی ڤینۆس پێویستی بە 224 ڕۆژ هەیە بۆ یەک خولانەوە بەدەوری خۆیدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەسارەکە لەهەمان کاتدا بەدەوری خۆریشدا دەسوڕێتەوە شوێنی خۆر لە ئاسمانی هەسارەکەدا خێراتر دەگۆڕێت. لەسەر ڕووی ڤینۆس هەموو 117 ڕۆژ جارێک خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت و لە ڕۆژهەڵات ئاوا دەبێت، واتا لە هەر ڕۆژێکی هەسارەکەدا دوو جار خۆر هەڵدێت.
دروستبوون
هەسارەی ڤینۆس نزیکەی 4.5 ملیار ساڵ پێش ئێستا، لە سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵەی خۆر، لە ئەنجامی چڕبوونەوەی گاز و بەردەکانی نزیک ئەستێرەی خۆر دروستبووە. وەک هەموو هەسارە تاوێرییەکانی تر هەسارەی ڤینۆس ڕوویەکی ڕەق و چەقێکی ئاگرینی هەیە.
فیزیا
((بەراوردی قەبارەی ڤینۆس و زەوی))
کیمیا
%96.5 دووانه ئۆكسیدی كاربۆن - %3.5 نایترۆجین – 0.015% دووانه ئۆكسیدی گۆگرد – 0.007% ئا‌رگۆن – 0.002% هه‌ڵمى ئاو – 0.0017% یه‌كه‌م ئۆكسیدی كاربۆن – 0.0012% هیلیۆم – 0.0007% نیۆن - له‌گه‌ڵ بڕێكى كه‌م له كلۆریدی هایدرۆجین و فلۆریدی هایدرۆجین.
جیۆلۆجی
به به‌راوردكردنى قه‌باره و چڕی هه‌ساره‌كه له‌گه‌ڵ هه‌ساره‌ى زه‌ویدا زاناكان له ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه هه‌ردوو هه‌ساره‌كه هه‌مان پێكهاته‌ى ناوه‌كییان هه‌یه کە بریتین لە توێكڵ-چینی ناوەند-چه‌ق
زاناكان باوه‌ڕیان وایه كه چه‌قی هه‌ساره‌كه به‌هه‌مان شێوه‌ی هه‌ساره‌ى زه‌وى له دۆخی پلازمادایه، ئه‌وه‌ش بەهۆی ئەو هه‌موو بوركانه‌یه كه له‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه ڕووده‌دات. بچووكى قه‌باره‌ى هه‌ساره‌كه‌ش له‌چاو هه‌ساره‌ى زه‌وى ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه په‌ستان له چه‌قی هه‌ساره‌ى ڤینۆس كه‌متره له په‌ستانى چه‌قی هه‌ساره‌ى زه‌وى
ته‌نها جیاوازى له‌نێوان هه‌ساره‌ى ڤینۆس و هه‌ساره‌ى زه‌وى له ڕووى جیۆلۆجییه‌وه ئه‌وه‌یه، كه توێکڵی هه‌ساره‌ى زه‌وى پارچە پارچەیە و خاوەنی جووڵەی تهكتۆنیه، به‌ڵام هه‌ساره‌ى ڤینۆس به‌هۆی به‌هێزى چینی توێكڵه‌كه‌ی و نه‌بوونى ئاو یاخود زه‌ریا بۆ ئاسانكردنى ئه‌م كرداره، هیچ جووڵەیەکی ته‌كتۆنی له‌سه‌رى ڕوونادات و هەموو سەر ڕووەکەی یەک پارچەیە و ئه‌مه‌یش بووەتە هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى له ڕاده‌به‌ده‌رى پله‌ى گه‌رمى سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه
جوگرافیا
به‌هۆی چڕیی به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌كه‌وه شێوه و پێکهاتەی سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى ڤینۆس وه‌ك نهێنییه‌ك له‌لای هه‌موو زاناكان مابووه‌وه تا كۆتایه‌كانى سه‌ده‌ی بیسته‌میش هیچ كه‌س سه‌ر ڕووی ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ی نه‌بینیبوو، دواجار له ساڵی 1990-1991ی زاینی مانگى ده‌ستكردی ماجەلانی سه‌ر به ئاژانسی ناسا توانی به‌هۆی به‌كارهێنانى ڕاداره‌وه هه‌موو به‌رز و نزمییهكان و پێكهاته‌ى سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى ڤینۆس ده‌ربخات.