ئه‌ستێره‌ی خۆر یه‌كێكه له ئه‌ستێره‌كانی كاكێشانی ڕێگای شیری و كه‌وتووەته چه‌قی كۆمه‌ڵه‌كه‌یه‌وه كه ناسراوه به كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و نزیكترین ئه‌ستێره‌یه له هه‌ساره‌كه‌مانه‌وه.
لە بەرواری ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بۆ یەکەمجار مانگی دەستکردی پارکەری ئاژانسی ناسا ژمارەیەکی پێوانەی شکاند و بۆ یەکەمجار توانی تا مەودای ٢٤ ملیۆن کیلۆمەتر لە ئەستێرەی خۆر نزیکببێتەوە. لەنزیکترین مەودایدا لە خۆرەوە، پلەی گەرمی چواردەوری کەشتییەکە گەشتە ٢ ملیۆن پلەی سیلیزی. (لاوازی گواستنەوەی پلەی گەرمی لە تەنێکەوە بۆ تەنێکی تر لە بۆشاییدا و خێرایی کەشتییەکە تەنها هۆکارە کە کەشتیەکە تا ئێستا نەتواوەتەوە)
چاوەڕواندەکرێت چەندین جاری تر ئەم کەشتییە لە ئەستێرەی خۆر نزیکببێتەوە و زانیاری زۆر لەسەر ئەم ئەستێرەیە بۆ زەوی بگەڕێنێتەوە.