Search this site
Embedded Files
Skip to main content
Skip to navigation
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
More
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
10 زانیاری خێرا دەربارەی ئەستێرەی خۆر
خۆر ئەستێرەیە. ئەستێرەیش چینی توێکڵ و ڕووی ڕەقی نییە. پێکهاتەکەی بریتییە لە تۆپەڵێک گاز ( 92.1% هایدرۆجین – 7.8% هیلیۆم ) بەڵام بەهۆی بەهێزی هێزی کێشکردنەکەی و تەقینەوە بەردەوامەکانەوە، ئەستێرەکە لە دۆخی چوارەمی ماددەدایە کە بە پلازما ناسراوە.
خۆر لە چەقی کۆمەڵەی خۆردایە و 99.8% بارستایی هەموو کۆمەڵەی خۆری پێکهێناوە.
ئەگەر خۆر هێندەی دەرگایەکی ئاسایی درێژبێت ، ئەوا زەوی هێندەی نیکڵ (دراوێکی ئەمەریکییە دەکاتە ٥ سەنت)ێک درێژ دەبێت.
بەهۆی ئەوەی کە خۆر تەنێکی ڕەق نییە، بەشە جیاوازەکانی خۆر جیاواز لەیەکدی دەخولێنەوە. لە هێڵی کەمەرەیدا ، خۆر هەموو 25 ڕۆژ جارێک بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە، بەڵام لە جەمسەرەکاندا خۆر بە 36 ڕۆژ خولانەوەیەک بەدەوری خۆیدا تەواو دەکات ئەمەیش تێکهەڵچوونێک لە ئەستێرەکەدا پەیدا دەکات و ناهێڵێت سەر ڕووی ئەستێرەکە سارد ببێتەوە.
بەرگی خۆر ( چینە تەنکە گازەکەی دەوری خۆر ) لە هەر شوێنێکە کە تەقینەوە و خۆرە پەڵەکان هەبن.
هەشت هەسارە، پێنج هەسارەی بچووک، دەیان هەزار هەسارۆچکە و سەدان میلیۆن ئەستێرەی کلکدار و تەنی سەهۆڵین بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە.
خۆر هیچ هەڵقەیەکی نییە.
کەشتییە ئاسمانییەکان بەبەردەوامی زانیاری و تێگەیشتنمان لەسەر خۆر زیاتر دەکەن . کەشتییە ئاسمانیەکانی وەک (جێنسیس – سۆهۆ - ستریۆ – سێمیس) نموونەی ئەو کەشتییە ئاسمانیانەن کە ئێستا لە خۆریان کۆڵیووەتەوە.
بەبێ ئەو ووزە بەهێزەی خۆر ژیان لەسەر هەسارەکەمان مەحاڵ دەبوو.
پلەی گەرمی سەر ڕووی خۆر 5000 پلەی سەدییە و لە چەقەکەیدا دەبێتە 15 ملیۆن پلەی سەدی.
گەڕانەوە
Google Sites
Report abuse
Google Sites
Report abuse