خولگە و جوڵەی ئەستێرەی خۆر
ئەستێرەی خۆر کەوتووەتە چەقی کۆمەڵەی خۆر و لەگەڵ هەموو تەنەکانی تری ناو کۆمەڵەی خۆر بەدەوریدا دەسوڕێنەوە، لەهەمان کاتدا ئەستێرەی خۆر جوڵەیەکی تری هەیە کە بریتییە لە سوڕانەوە بە دەوری چەقی کاکێشانی ڕێگای شیری.
بەهۆی ئەوەی کە خۆر تەنێکی ڕەق نییە ، بەشە جیاوازەکانی خۆر جیاواز لەیەکدی بەدەوری تەوەرەکەیدا دەخولێنەوە. لە هێڵی کەمەرەیدا ، خۆر هەموو 25 ڕۆژ جارێک بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە، بەڵام لە جەمسەرەکاندا خۆر بە 36 ڕۆژ خولانەوەیەک بەدەوری خۆیدا تەواو دەکات ئەمەیش تێکهەڵچوونێک لە ئەستێرەکەدا پەیدا دەکات و ناهێڵێت سەر ڕووی ئەستێرەکە سارد ببێتەوە.
لاری تەوەرەی خۆر بەراورد بەو خولگەیەی کە لەناو کاکێشانی ڕێگای شیری هەیەتی 7.25 پلەیە. ئەستێرەی خۆر و هەموو تەنەکانی ناو کۆمەڵەی خۆر بەخێرایی 820 هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەدەوری چەقی کاکێشانەکەماندا دەسوڕێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا خۆر بۆ یەک سووڕانەوە بەدەوری کاکێشانەکەماندا نزیکەی 230 ملیۆن ساڵی هەسارەی زەوی پێویستە.
دروستبوون
خۆر و هەموو هەسارە و تەنەکانی ناوی نزیکەی 4.5 ملیار ساڵ پێش ئێستا لە هەورێکی گەردیلەی زۆر زەبەلاح پەیدابوون کە بە نیبۆلای خۆری ناسرابوو. هێدی هێدی بەهۆی سوپەرنۆڤا و ناجێگیری گەردوونەوە لەو کاتەدا هێزی کێشکردن هەورە گەردیلەییەکەی لە خاڵێكدا کۆکردەوە و خۆری پێکهێنا کە ئێستا تەنها خۆر بارستایی 99.8%ی کۆمەڵەی خۆر پێکدەهێنێت.
فیزیا
((بەراوردی قەبارەی ئەستێرەی خۆر بە هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر))
کیمیا
خۆر وەک هەموو ئەستێرەکانی تری گەردوون لە تۆپێکی ئاگرین پێکهاتووە و هەموو پێکهاتەکەی لە دۆخی پلازما و گازیدایە. پێکهاتەی کیمیای خۆر 91% لە گازی هایدرۆجین و 8.9% لە گازی هیلیۆم پێکهاتووە.
لە چەق و چینە جیاوازەکانی خۆر هەمیشە ملیاران کارلێکی ناوەکی ڕوودەدات و بەردەوام توخمی هایدرۆجین دەگۆڕێت بۆ توخمی هیلیۆم. لەم کارلێکەیشەوە ووزەیەکی زۆر دەدەچێت کە سەرچاوەی هەموو ئەو ڕووناکی و گەرمیەیە کە لە خۆرەوە بە گەردووندا بڵاودەبێتەوە.
پلەی گەرمی چەقی خۆر نزیکەی 15 ملیۆن پلەی سیلیزیە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەی گەرمی سەر ڕووەکەی تەنها 5000 پلەی سیلیزیە.
تێکڕا هەر فۆتۆنێک دوای دەرچوونی لە کارلێکە کیمیایەکانەوە لە چەقی خۆر تا دەگاتە سەر ڕووی خۆر و لەوێوە بە بۆشاییدا بڵاودەبێتەوە 170 هەزار ساڵی پێویستە.
جۆری ئەستێرەی خۆر
ئهستێرهی خۆر به پێی ڕیزبهندیی ئهستێرهكانی گهردوون دهكهوێته پۆلی (G2V)، كه ئهم پۆلهیش ئهو ئهستێرانه دهگرێتهوه كه به ڕهنگی زهرد و بچووكی قهبارهیان جیا دهكرێنهوه، پیتی G هێمایه بۆ ئهو پۆلهی كه ئهستێرهی خۆری تێدایه، مهبهست له G2یش هێمایه بۆ پلهی گهرمی سهر ڕووی ئهستێرهی خۆر و بۆ جیاكردنهوهیهتی لهگهڵ ئهو ئهستێرانهی تر كه ههمان پۆلی Gیان ههیه، بهڵام پلهی گهرمی سهر ڕووهكهیان جیاوازه، پیتی Vیش هێمایه بۆ قۆناغی (main sequense) له تهمهنی ئهستێرهی خۆر.