لە نزیک ئه‌ستێره‌ی خۆر تەنێکی بچووک و ڕەساسی هەیە کە پاشماوه‌ی هه‌زاران نەیزهك به‌سه‌ر ڕووه‌كه‌یه‌وه دیاره، ئه‌و تەنەش هه‌ساره‌ی عەتاردە، كه یه‌كێكه له هه‌ساره تاوێرییهكانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و بچووكترین هه‌ساره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆره.
20/تشرینی یەکەم/2018
ئەمڕۆ هەردوو ئاژانسی (ئی ئێس ئەی) ئەوروپی و (جاکسا)ی یابانی لە هەوڵێکی نێودەوڵەتیدا پێکەوە دوو مانگی دەستکردیان ڕەوانەی هەسارەی عەتارد کرد. بەگەشتنی ئەم دوو مانگە دەستکردەش لە ساڵی 2025 ژمارەی ئەو مانگە دەستکردانەی کە سەردانی هەسارەکەیان کردووە دەبنە ٤ مانگی دەستکرد.
عەتارد تا ئێستا تەنها لەلایەن دوو مانگی دەستکردەوە سەردانی کراوە، کە ئەوانیش مارینێر 10 و مەسنجەر بووە. ئەمەش وایکردووە کە بەراورد بە هەسارە ناوەکیەکانی تر مرۆڤ کەمترین زانیاری لەسەر ئەم هەسارەیەی کۆمەڵەی خۆر هەبێت.