خولگە و جوڵەی عەتارد
هەسارەی عەتارد خولگەیەکی شێوە هێلکەیی هەیە کە بەهۆی ئەوەشەوە بەردەوام دووری نێوان هەسارەکە و خۆر دەگۆڕێت. لە نزیکترین کاتدا دووری هەسارەی عەتارد لە خۆرەوە دەبێتە 47 ملیۆن کیلۆمەتر و لە دوورترین کاتیش‌دا هەسارەکە 70 ملیۆن کیلۆمەتر لە ئەستێرەی خۆر دووردەکەوێتەوە.
هەسارەکە هەر سوڕانەوەیەکی بەدەوری خۆردا بە 88 ڕۆژی هەسارەی زەوی تەواو دەکات. خێرایی سوورانەوەکەشی بەدەوری خۆردا وای کردووە کە هەسارەکە لە هەر چرکەیەکدا 47 کیلۆمەتر لە بۆشاییدا ببڕێت و ئەمەش خێراترین خولگەی هەسارەیە لە ناو کۆمەڵەی خۆردا.
هەسارەی عەتارد هەر خولانەوەیەک بەدەوری خۆیدا بە 59 ڕۆژی هەسارەی زەوی دەکات. لاری تەوەرەی هەسارەکە تەنها 2 پلەیە و ئەمەش وایکردووە کە تەنها یەک وەرز لەسەر هەسارەکە هەیە و هەموو کاتەکانی ساڵ خۆر بە یەکسانی لە شوێنەکان دەدات.
دروستبوون
هەسارەی عەتارد نزیکەی 4.5 ملیار ساڵ پێش ئێستا، لە سەرەتای دروستبوونی کۆمەڵەی خۆر، لە ئەنجامی چڕبوونەوەی گاز و بەردەکانی نزیک ئەستێرەی خۆر دروستبووە. وەک هەموو هەسارە تاوێرییەکانی تر هەسارەی عەتارد ڕوویەکی ڕەق و چەقێکی ئاگرینی هەیە.
فیزیا
((بەراوردی قەبارەی عەتارد و زەوی))
کیمیا
هه‌رچه‌نده هه‌ساره‌ى عه‌تارد به‌رگه‌هه‌واى نییه، به‌ڵام له‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه چه‌ند گازێكی جۆراوجۆر هه‌ن كه سه‌رچاوه‌كه‌یان له ئه‌ستێره‌ى خۆر و پێكهاته‌كانى خاكى هه‌ساره‌كه‌وه دێت ڕێژه‌ی ئه‌م گازانهیش به‌هۆی لاوازیی هێزی كێشكردنى هه‌ساره‌ى عهتاردهوه به پێی كات ده‌گۆڕێت و زۆر له‌م گازانه له بۆشاییدا وون ده‌بن. ڕێژه‌ى گشتى ئه‌م گازانهیش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یە
ئۆكسجین 42%, سۆدیۆم 29%, هایدرۆجین 22%, هیلیۆم 06%، پۆتاسیۆم 0.5% له‌گه‌ڵ بڕێكى كه‌م له ئا‌رگۆن و نایترۆجین و دووانه ئۆكسیدی كاربۆن و هه‌ڵمى ئاو و خینۆن و كریپتۆن و نیۆن
جیۆلۆجی
هه‌ساره‌ی عه‌تارد یه‌كێكه له چوار هه‌ساره تاوهرییهكهى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر وه‌ك هه‌ساره‌ى زه‌وى ته‌نێكی ڕه‌قی ناو كۆمه‌ڵه‌ى خۆره و تیره‌كه‌ى 4,880كم ده‌بێت، كه ئەوەش یەکسانە به 38% نیوه‌تیره‌ى هه‌ساره‌ى زه‌وى
پێكهاته‌ى ناوه‌كى هه‌ساره‌ى عه‌تارد دابه‌ش ده‌بێت بۆ سێ چین، كه ئه‌مانه‌ن
(توێكڵى عه‌تارد (به‌رگى ده‌ره‌وه <
باوه‌ڕ وایه كه ئه‌ستووریی ئه‌م چینه نزیكه‌ى 100بۆ 300كم ببێت كه له چینێكى به‌ردینى پێكهاتوو له شاخ و گرد و شیوى ته‌سك پێكهاتووه و یه‌كێك له جیاکەرەوەکانی ئەم چینە ئه‌و هه‌موو پاشماوه‌ی نهیزهكانهن كه به‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه‌دا بڵاوبوونەتەوە
> چینی ناوەند
ئه‌م چینه له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ورى چینی چه‌قی داوه و ئهستووریى ئه‌م چینه 500كم بۆ 700كم ده‌بێت و زۆربه‌ى پێكهاته‌كه‌ی له سلیكات پێكدێت
> چەق
1,800 کیلۆمەتر نیوەتیرەی ئەم چینەیە، کە ئەمەش %42 قەبارەی هەسارەکە داگیردەکات كه نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی چه‌قی زه‌وییه. به‌هۆی به‌رزیى چڕیی هه‌ساره‌كه‌وه زاناكان وا پێشبینی ده‌كه‌ن كه بڕێكی زۆر له توخمى ئاسن له چه‌قی هه‌ساره‌ى عهتارددا بوونى هه‌بێت، به جۆرێك كه له ئاسنی چه‌قی هه‌موو هه‌ساره‌كانى تر‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆر زیاتره
جوگرافیا
سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ى عه‌تارد به‌رز و نزمییهكى زۆر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، به‌شێوه‌یه‌ك وا ده‌رده‌خات كه پاشماوه‌ى پێکداکێشانی نه‌یزه‌ك هەسارۆچکهكان به‌ته‌واوى ڕووى هه‌موو هه‌ساره‌كه‌یان داپۆشیوه، هه‌ندێك له‌م پاشماوانهیش به هه‌زاران كیلۆمه‌تر درێژده‌بنه‌وه. ئه‌م تایبەندمەندیانەش وا له هه‌ساره‌ى عه‌تارد ده‌كات كه زۆر له مانگی زه‌وى بچێت.