1631 زاینی
بۆ یەکەمجار گالیلۆ گالیلی و تۆماس هاریۆت بەهۆی تلیسکۆبەکانیانەوە لە بەرەبەیاندا تەماشای هەسارەی عەتاردیان کرد.
1631 زاینی
پیێر گاسندی بۆ یەکەمجار تەماشای هەسارەی عەتاردی کرد کە بەبەردەم خۆردا تێپەڕبوو.
1965 زاینی
بۆ چەندەها ساڵ وادەزانرا کە هەمیشە یەک رووی عەتارد لە ئەستێرەی خۆرە، لەو ساڵەدا زاناکان بەبەکارهێنانی تلیسکۆب و ڕادار بۆیان دەرکەوت بۆ هەر دوو سورانەوەیەک بەدەوری خۆردا عەتارد سێ جار بەدەوری خۆیدا دەخولێتەوە
1974 زاینی
مانگی دەستکردی مارینێر 10 بە سێ جار نزیکبوونەوە لە هەسارەکە توانی نەخشەی 45%ی هەسارەکە بنێرێتەوە بۆ زەوی.
1991 زاینی
بەبەکارهێنانی ڕادار زاناکان لەناو چاڵ و سێبەری پاشماوەی ئەو نەیزەکانەی بەر هەسارەکە کەوتوون سەهۆڵیان دۆزیەوە.
2008 زاینی
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووەکەی سێ جار مانگی دەستکردی ماسنجەر لە هەسارەی عەتارد نزیکبووەوە.
2011 زاینی
كهشتییه ئاسمانی ماسنجەر بهسهركهوتوویى له 18/ئازار/2011ی زاینی له خولگهیهكدا به دهورى ههسارهى عهتارد جێگیر كرا و بۆیەکەمجار مرۆڤ توانی نەخشەی هەموو سەر ڕووی هەسارەکە بەدەست بهێنێت.
2018 زاینی
هەردوو ئاژانسی (ئی ئێس ئەی) ئەوروپی و (جاکسا)ی یابانی لە هەوڵێکی نێودەوڵەتیدا پێکەوە دوو مانگی دەستکردیان ڕەوانەی هەسارەی عەتارد کرد. بەگەشتنی ئەم دوو مانگە دەستکردەش لە ساڵی 2025 ژمارەی ئەو مانگە دەستکردانەی کە سەردانی هەسارەکەیان کردووە دەبنە ٤ مانگی دەستکرد.