Search this site
Embedded Files
Skip to main content
Skip to navigation
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
More
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
١٠ زانیاری خێرا دەربارەی هەسارەی عەتارد
عەتارد بچووکترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە تەنها کەمێک لە مانگی هەسارەی زەوی گەورەترە.
نزیکترین هەسارەیە لە ئەستێرەی خۆرەوە و تەنها 58 ملیۆن کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە.
عەتارد یەک خولانەوە بەدەوری خۆیدا بە نزیکەی 59 ڕۆژی هەسارەی زەوی تەواودەکات و بۆ تەواوکردنی یەک سوڕانەوە بەدەوری خۆردا پێویستی بە 88 ڕۆژی هەسارەی زەوی هەیە . کەواتە یەک ساڵ لەسەر ڕووی هەسارەی عەتارد نزیکەی یەک ڕۆژە.
عەتارد هەسارەیەکی بەردینە و یەکێکە لە چوار هەسارە تاوێرییەکەی کۆمەڵەی خۆر (عەتارد – زوهرە – زەوی - مەریخ). عەتارد ڕوویەکی بەردینی ڕەقی هەیە کە چاڵوچۆڵی زۆری پێوەیە و زۆر لەسەر ڕووی مانگی هەسارەی زەوی دەچێت.
عەتارد خاوەنی بەرگەهەوایەکی زۆر تەنکە کە پێکهاتووە لە گازەکانی ئۆکسجین ، سۆدیۆم ، هایدرۆجین ، هیلیۆم و پۆتاسیۆم ، سەرچاوەی پەیدابوونی ئەم گازانەیش لە ڕووی هەسارەکەوەیە (کاتێک ئەو بایانەی لە خۆرەوە هەڵدەکەن بەر ڕووی هەسارەکە دەکەون گەردیلەی ئەم گازانە لە چینی توێکڵی هەسارەکەوە بەرەو بۆشایی بەرزدەکەنەوە).
عەتارد هیچ مانگێکی نییە.
عەتارد خاوەنی هیچ هەڵقەیەک نییە.
تەنها دوو کەشتی ئاسمانی سەردانی ئەم هەسارەیەی کردووە (مارینێر 10) لە ساڵی 1974-1975 و (مەسنجەر) کە سێ جار لە هەسارەکە نزیکبووەتەوە و دواتریش لەساڵی 2011 چووە خولگەوە بەدەوری هەسارەکەدا .
تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک بۆ بوونی ژیان لەسەر هەسارەکە نەدۆزراوەتەوە ، پلەی گەرمی سەر ڕووی هەسارەکە لە ڕۆژدا دەگاتە 430 پلەی سەدی و لە شەویشدا دادەبەزێت بۆ 180 پلە ژێر سفری سەدی. کە زۆر مەحاڵە هیچ زیندەوەرێک بتوانێت بەرگەی ئەم پلە گەرمییە بگرێت.
ئەگەر لەسەر ڕووی هەسارەی عەتاردەوە تەماشایی خۆر بکەین ئەوا قەبارەکەی سێ هێندە گەورەتر لە ئاسماندا دەردەکەوێت بە بەراورد بە قەبارەی خۆر لە ئاسمانی زەویدا.
گەڕانەوە
Google Sites
Report abuse
Google Sites
Report abuse