هه‌ساره‌ى زه‌وى سێیه‌م هه‌ساره‌ى كۆمه‌ڵه‌ی خۆره و له هه‌موو هه‌ساره تاوێرییهكانى ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر گه‌وره‌تره و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م هه‌ساره‌یه له هه‌ساره‌كانى تری كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و زۆربه‌ى هه‌ساره‌كانى گه‌ردوونیش جیاده‌كاته‌وه، یه‌كێك له‌و تایبهتدمهندییانهیش گونجاوى ئه‌م هه‌ساره‌یه‌یه بۆ بوونی ژیان به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها بوونى بڕێكی زۆری ئاو له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ى، كه هه‌ر ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه نازناوى هه‌ساره‌ى شینی لێ بنرێت. له‌سه‌ر ڕووى ئه‌م هه‌ساره‌یه مرۆڤ ده‌ژی كه زیره‌كترین زینده‌وه‌رى گه‌ردوونه كه تا ئێستا دۆزرابێته‌وه و هه‌ر له‌م ههسارهیهیشهوه بۆ یه‌كه‌مجار مرۆڤ هه‌موو نهێنییه‌كانى گه‌ردوون و كۆمه‌ڵه‌ى خۆری ئاشكرا كردووه. هه‌ساره‌ی زه‌وى 4.5 ملیار ساڵ پێش ئێستا دروستبووه و له‌و كاته‌یشه‌وه تا ئێستا به ملیاران زینده‌وه‌ر له‌سه‌ری ژیاون و گه‌شه‌یان كردووه و مردوون.
گەڕانەوە