مێژووی هەسارەی زەوی
هه‌ساره‌ى زه‌وى تاكه هه‌ساره‌یه له كۆمه‌ڵه‌ى خۆردا كه ژیانی له‌سه‌ربێت و گونجاوی ژینگه‌ى هه‌ساره‌كه‌ش بەجۆرێکە کە ڕێگا خۆشکەربووە بۆ پەرەسەندنی چه‌نده‌ها زینده‌وه‌رى ئاڵۆز كه له‌شیان له ملیاران خانه پێكهاتووه، و هەروەها زەوی جێگای زیندەوەری زیرەکی وەک مرۆڤە. كه‌واته ده‌بێت چ هۆكارێك له پشت گونجاوى هه‌ساره‌ى زه‌وییه‌وه بێت بۆ ژیان و چی بووبێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ساره‌كه زۆر تایبه‌ت بێت، لێره‌دا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌موو پرسیاره‌كانى كه له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان ده‌كرێت، پێویسته گه‌شتێك بكه‌ین به ناو مێژووى هه‌ساره‌ى زه‌ویدا له دروستبوونییه‌وه تا ئه‌م كاته‌ى ئێستامان و دروستبوونى مرۆڤ، له‌م گه‌شته‌دا له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانى هه‌ساره‌ى زه‌وى ده‌كۆڵینه‌وه له ڕووى فیزیا و كیمیا و زینده‌وه‌رزانى و جیۆلۆجییه‌وه.
بۆ ئاشنابوون بە قۆناغە جیاجیاکانی دروستبوونی زەوی و گەشەکردنی ژیان لەسەر ڕووەکەی کلیک لە نووسینە ڕەشەکەی ژێر وێنەکە بکەن:
خولگە و شوێنەکەی
هه‌ساره‌ى زه‌وى پێنجه‌م گه‌وره‌ترین هه‌ساره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى خۆره و خولگه‌یه‌كی تا ڕاده‌یه‌ك بازنه‌یى به ده‌ورى ئه‌ستێره‌ى خۆردا هه‌یه، دووریى نێوان هه‌ساره‌ى زه‌وی و ئه‌ستێره‌ى خۆر له نزیكترین كاتدا 147,098,291كیلۆمەتر و له دوورترین كاتیش‌دا ماوه‌ى نێوانیان 152,098,233كیلۆمەتر ده‌بێت، تیشكى خۆر تێكڕا به 8 خولهك و 19 چركه له ئه‌ستێره‌ى خۆره‌وه ده‌گاته سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ی زه‌وى. واتا ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌ستێره‌ى خۆر له پڕێكدا لەناوبچێت، ئه‌وا دواى 8 خولهك و 19 چركه‌ى تر ڕووناكى خۆر له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وى نامێنێت.
تێكڕاى خێراى سووڕانه‌وه‌ى هه‌ساره‌ى زه‌وى له‌سه‌ر خولگه‌كه‌ى به ده‌ورى ئه‌ستێره‌ى خۆردا 29.78كم/چركه‌یه‌كدا و یه‌ك ساڵ به 365.26 ڕِۆژ ته‌واو ده‌كات و یه‌ك خولانه‌وه به ده‌ورى خۆیدا به 23 كاتژمێر و 56 خولهك و 4 چركه ته‌واو ده‌كات، خێرایى خولانه‌وه‌ی زه‌وى له‌سه‌ر هێڵی كه‌مه‌ره‌یی هه‌ساره‌كه یه‌كسانه به 465.1 م/چركه. زەوی تەنها یه‌ك مانگى هه‌یه كه له دوورى نزیكى 400,000كم له هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه به ده‌ورى هه‌ساره‌كه‌دا ده‌سووڕێته‌وه. لاریی ته‌وه‌ره‌ى زه‌وى 23.4393 پله‌ییه، هیچ كاتێك ناگۆڕێت و سه‌رچاوه‌ى دروستبوونى وه‌رزه‌كانی سەر ڕووی هەسارەکەیە
فیزیا
کیمیا
پێكهاته‌ى كیمیایى هه‌ساره‌ی زه‌وى
ناوی توخم به نووسین توخم ڕێژه‌كه‌ى
%ئاسن 32.1
%ئۆكسجین 30.1
%سلیكۆن 15.1
%مه‌گنسیۆم 13.9
%گۆگرد 2.9
%نیكڵ 1.8
%كالیسیۆم 1.5
%ئه‌له‌منیۆم 1.4
%مادده‌كانى تر 1.2
پێكهاته‌ى كیمیایى چینی توێكڵی هه‌ساره‌ى زه‌وی
ناوی ئاوێته به نووسین ئاوێته ڕێژه‌كه‌ى
%دووانه ئۆكسیدی سلیكۆن 60.2
%سیانه ئۆكسیدی ئه‌له‌منیۆم 15.2
%یه‌كه ئۆكسیدی كالیسیۆم 5.5
%ئۆكسیدی ئاسن (دووانی) 03.8
%یه‌كه ئۆكسیدی مه‌گنسیۆم 03.1
%یه‌كه ئۆكسیدی سۆدیۆم 03.0
%یه‌كه‌م ئۆكسیدی پۆتاسیۆم 02.8
%ئۆكسیدی ئاسن (سیانی) 02.5
%ئاو 01.4
%دووانه ئۆكسیدی كاربۆن 01.2
%دووانه ئۆكسیدی تایتنیۆم 0.70
%پێنجه‌م ئۆكسیدی فسفۆڕ 0.20
پێکهاتەی چه‌قی زه‌وى
%ئاسن 88.8
%نیكڵ 5.8
%گۆگرد 4.5
هه‌ندێك توخمى تر
پێكهاته‌ى كیمیایى به‌رگه‌هه‌واى زه‌وى
گازى نایترۆجین 78.08% - گازى ئۆكسجین 20.95% - ئا‌رگۆن 0.93% گازى دووانه ئۆكسیدى كاربۆن 0.039% - هه‌ڵمى ئاویش به پێی كه‌شی ناوچه‌كان ده‌گۆڕێت و له زۆرترین بڕدا 1 % ی پێكهاته‌ى به‌رگه‌هه‌وا پێكدێنێت... له‌گه‌ڵ هه‌ندێك توخمى تر كه به پێی ناوچه‌كان ده‌گۆڕێت.
جوگرافیا
نزیكه‌ی 70.8% ڕووبه‌ری هه‌ساره‌كه‌مان به ئاو داپۆشراوه، كه ئه‌مه‌یش نزیكه‌ى 361,120,000 كیلۆمەتر دووجایه له ڕووبه‌ری هه‌ساره‌كه. له خواریشه‌وه به چه‌ند هێڵكارییه‌ك شێوازی دابەشبوونی ئاوى سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه خراوه‌ته‌ڕوو:
جیۆلۆجی
ناوچه ته‌كتۆنییه‌كان *
چینی توێكڵی هه‌ساره‌ى زه‌وى چینێكی یه‌كگرتوو نییه و دابه‌شبووه بۆ چه‌ندین پارچه، كه به ئینگلیزى به (پلێتەکان) ناسراون و به‌رده‌وام له جوڵه‌دان و هۆكارى سه‌ره‌كى ڕوودانى بومه‌له‌رزه و گڕكان و دروستبوونى زه‌ریا و چیاكانن. هه‌ندێك له‌م پلێتانه به خێراییه‌كى زۆر ده‌جوڵێن وه‌ك پلێتی (کۆکۆس)، كه خێرای جوڵانەکەی 7.5سم/ساڵێكدا، هه‌روه‌ها هه‌ردوو كیشوه‌ری ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكاى باكوور 2.5سم/ساڵێكدا له یه‌كتر دوورده‌كه‌ونه‌وه
به یهكداكهوتنی پلێته‌كان شاخى به‌رز و چیاكان له‌سه‌ر كیشوه‌ره‌كان دروست ده‌كه‌ن، وه‌ك چۆن پلێتى هیند خۆی به پلێتى (ئیوراسیان)دا كێشا و له ئه‌نجامدا چیاكانى هیمالایا دروست بوون، هه‌روه‌ها به جیابوونه‌وه‌ی پلێتهكانیش ده‌ریا و زه‌ریاكان له‌نێوان كیشوه‌ره‌كان دروست ده‌بن، هه‌روه‌ك چۆن زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی له‌نێوان هه‌ر چوار كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكای باكوور و باشوور و ئه‌وروپا و ئه‌فه‌ریقا دروست بوو له‌دواى جیابوونه‌وه‌ى ئه‌و پلێتانه
زه‌وى ژێر زه‌ریاكان به به‌رده‌وام ده‌جوڵێن و به‌ره‌و ژێر زه‌وى وشكانییه‌كان ده‌ڕۆن و به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش 50%ی ڕۆشنهپێكهاتنى سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى له زه‌ریاكاندا ڕووده‌ده‌ن به‌كتریاى ڕۆشنهپێكهێنیش ده‌ستێكی باڵای له‌م كاره‌دا هه‌یه، كه خۆراكى خۆی وه‌ك ڕووه‌ك به‌هۆی كرداری ڕۆشنهپێكهاتنهوه په‌یدا ده‌كات دووانه ئۆكسیدی كاربۆن هه‌ڵده‌مژێت و ئۆكسجین ده‌داته‌وه، ژماره‌ى ئه‌م به‌كتریایانه له زه‌ریاكاندا هێندە زۆره كه له مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ده‌بینرێن و ئه‌و دووانه ئۆكسیدی كاربۆنهى كه هه‌ڵیده‌مژن له‌گه‌ڵ ئه‌و مادده ئه‌ندامی و كاربۆنانهى كه له بنى زه‌ریاكاندا ده‌نیشین و به‌هۆی جوڵه‌ى زه‌وى ژێر زه‌ریاكان به‌ره‌و ژێر زه‌وییه‌كه ده‌چن و له كاتى تێكه‌ڵبوونى به گڕكانى ژێر زه‌وى له شێوه‌ى بوركان له‌سه‌ر لوتكه‌ى شاخه‌كانه‌وه ده‌درێته‌وه و دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رگه‌هه‌واى زه‌وى، ئه‌مه‌یش ڕێگه‌خۆشكه‌ره بۆ پاراستنی ڕێژه‌ى ئۆكسجین و دووانه ئۆكسیدی كاربۆن له به‌رگه‌هه‌واى زه‌ویدا
ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر كیشوه‌ره‌كان هه‌یه و به جۆرێك كه به‌هۆی خێرایى جوڵانه‌وه‌یان پێویسته هه‌موو 1 ملیۆن ساڵ جارێك نه‌خشه‌ى جیهان بگۆڕین
به‌م شێوه‌یه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئیستا ڕووی زه‌وى له چه‌نده‌ها به‌رز و نزمی پێكهاتووه. نزمترین ناوچه‌ى وشكانى سه‌ر زه‌وى ده‌ریای مردووه له وڵاتی ئه‌رده‌ن كه 418 مەتر له ڕووى ده‌ریاوه نزمه و به‌رزترین شوێنیش لوتكه‌ى ئێڤرێسته له زنجیره چیاكانی هیمالایا كه 8,848 مەتر له ئاستى ڕووى ده‌ریاوه به‌رزه
قوڵترین شوێن له زه‌ریاكان ناوچه‌یه‌كى زه‌ریای ئارامه به ناوى (ماریانا) كه چاڵێكی قووڵه له بنی زه‌ریاكه‌دا، كه درێژییه‌كه‌ى نزیكه‌ى 2,550 کیلۆمەتر ده‌بێت، به‌ڵام پانییه‌كه‌ى ته‌نها 69 کیلۆمەتر و نزیكه‌ى 10.994 کیلۆمەتر قوڵه. بارستای ئاوى زه‌ریاكان نزیكه‌ى 1,350,000,000,000,000,000ته‌ن ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش 1/4400 بارستایى زه‌وى ده‌بێت هەر بۆیە ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌رز و نزمى هه‌ساره‌ى زه‌وى به‌یه‌كسانى ته‌خت بكه‌ین، ئه‌وا هه‌ساره‌كه‌مان ده‌بێته زهریایهكى گه‌وره كه 2.7كم قوڵ ده‌بێت و هه‌موو وشكانیش داده‌پۆشێت