كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و هه‌موو تهنهكانى ناوی نزیكەى 5 ملیار ساڵ پێش ئێستا له‌و تۆز و هه‌ورانه پێكهاتبوون كه به هه‌وره گهردیلهیهكان ناسراوە و له گه‌ردیله‌ى هیدرۆجین پێكهاتبوون دواى داڕمانى هه‌وره‌كه و دروستبوونى ئه‌ستێره‌ی خۆر، ورده ورده كۆمه‌ڵه‌ی خۆریش له‌گه‌ڵیدا په‌یدا بوو، سه‌ره‌تا ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر له ژماره‌یه‌كی زۆر ههسارۆچكهى بچووك و نه‌یزه‌ك و ئه‌ستێره كلكداره‌كان و به‌رده ئاسمانییه‌كان پێكهاتبوو، كه زۆربه‌یان له‌و ته‌قینه‌وانه‌وه په‌یداده‌بوون كه له‌سه‌ر ڕووى خۆر ڕوویانده‌دا و هه‌ندێكیان له‌سه‌ر خولگه‌یه‌كی ناجێگیر و زۆرینەشیان به‌بێ خولگه به‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا ده‌سووڕانه‌وه و له كاتى به یهكدادانیشیاندا هه‌ساره و ههسارۆچكهكانیان دروست ده‌كرد.
ئه‌م زانیارییانه‌ى خواره‌وه له زینده‌وه‌ره به به‌ردبووه‌كان و پێكهاته‌كانى ناوه‌وه‌ی هه‌ساره‌ى زه‌وی و لێكۆڵینه‌وه‌ی گهردوونزانان له كۆمه‌ڵه‌كانى تری گه‌ردوون و چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ى تری زاناكانه‌وه زانراوه، زۆربه‌ى زاناكانیش له‌سه‌ر دروستی ئه‌م زانیارییانه ڕێكه‌وتوون
دروستبوونی هەسارەی زەوی
نزیكه‌ى 5 ملیار ساڵ پێش ئێستا و پاش دروستبوونی ئەستێرەی خۆر ورده ورده ئه‌و تۆز و خۆڵانه دەوری ئەستێرەکەیان دابوو، به‌هۆی هێزى کێشکردنەوە یەکیانگرتووه و هه‌سارۆچكه و به‌رد و نهیزهكهكانیان پێكهێناوه، تا وای لێهاتووه كه هه‌سارۆچكه و نه‌یزه‌كه‌كان هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ی خۆریان داگیر كردووه، كه زۆربه‌یان لە خولگهیەکی جێگیردا نەبوون، كه ئه‌مه‌یش تاكه هۆكار بوو بۆ به‌ركه‌وتنیان به یه‌كتردا و دروستبوونى هه‌ساره‌كان و هه‌سارۆچكه‌كان و ته‌نه گه‌وره‌كانى ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆر.
زاناكان ئه‌م زانیارییانه‌یان له ڕێگه‌ى ته‌ماشاكردنى ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت كه ئێستا له چوارده‌ورمانن و هێشتاكه له سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نیاندان، بۆ نموونه كۆمه‌ڵه‌ى (ئیپسیلۆن ئیریدانى) ته‌نها 10.5 ساڵی ڕووناكى له كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌وه دووره و به هه‌مان شێوه‌ى كۆمه‌ڵه‌ی خۆر ئه‌میش ئه‌ستێره‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی كۆمه‌ڵه‌كه‌دایه، كه سێیه‌م نزیكترین ئه‌ستێره‌یه له كۆمه‌ڵه‌ی خۆره‌وه و ده‌توانین به چاوى ئاسایی له‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وییه‌وه به شه‌و بیبینین، ئه‌وه‌ى جێگای بایەخە ئەوەیە كه ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له قۆناغه‌كانى سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نیدایه و كه‌متر له 1 ملیار ساڵه دروست بووه و به هه‌مان شێوه له ئێستادا زۆربه‌ى ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه له هه‌سارۆچكه و نه‌یزه‌ك و تۆز پێكدێت كه ده‌وری ئه‌ستێره‌كه‌یان داوه
به‌هۆی ئه‌وه‌ى كه ئه‌ستێره‌ى خۆر له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانى ته‌مه‌نیدا بوو بۆیه چالاكی و هێزى كێشكردن و به‌رده‌وام ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌م ئه‌ستێره‌یه بوو به‌هۆی به‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌سارۆچكه و تۆز و نهیزهكانهى كه له كۆمه‌ڵه‌ی خۆردا بوون به یه‌كتردا به درێژایی ملیۆنان ساڵ، ورده ورده له نزیكه‌ى 4.6 ملیار ساڵ پێش ئێستا هه‌ساره‌ى زه‌وى دروست بوو، كه یه‌كێك بوو له‌و 100 هه‌ساره‌یه‌ی كه ئه‌و كاته به ده‌وری ئه‌ستێره‌ى خۆردا ده‌سووڕانه‌وه و قه‌باره‌كه‌یشی زۆر بچووكتر بوو له‌و قهبارهیهى كه ئێستا هه‌یه‌تى، سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى زۆر له‌سه‌ر ڕووى ئێستای ئه‌ستێره‌ى خۆر ده‌چوو. هەموو پێکهاتەکانی سەر هەسارەکە لە دۆخی پلازمادا بوون، سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى زیاتر له زه‌ریایه‌ك ده‌چوو له گڕكان و پله‌ى گهرمییهكهیشی له سه‌روو 2,000 پله‌ى سه‌دییه‌وه بوو. گازهكانى دووانه ئۆكسیدی كاربۆن و نایترۆجین و هه‌ڵمی ئاو پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى گازهكانى سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه‌یان پێكهێنابوو، به‌رده‌وامیش به هه‌زاران نه‌یزه‌ك و هه‌سارۆچكه به ڕووهكهیاندا ده‌دا، هه‌ساره‌ی زه‌وى بۆ ماوه‌ى ده‌یان ملیۆن ساڵ هه‌ر به‌م شێوه‌یه مایه‌وه
دروستبوونی مانگی هه‌ساره‌ى زه‌وى
نزیكه‌ى 4.5 ملیار ساڵ پێش ئێستا هه‌ساره‌یه‌كی تری بچووكى ناو كۆمه‌ڵه‌ی خۆربە ناوى (سیا)، كه به‌قه‌ده‌ر قه‌باره‌ى ئێستاى هه‌ساره‌ى مه‌ریخ ده‌بوو، به خێرایی 16كم/چركه‌یه‌كدا خۆی به هه‌ساره‌ى زه‌ویدا كێشا، ئه‌وه‌ى لێره‌دا گرنگه چۆنێتی پێكداكێشانى هه‌ساره‌كه‌یه به هه‌ساره‌ى زه‌ویدا، چونكه هه‌ساره‌كه خۆی به لایه‌كى هه‌ساره‌ى زه‌ویدا داوه و ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی وێرانبوون و پارچه پارچه‌بوونى هه‌ساره‌ى سیا، ئه‌و به‌شه‌ی هه‌ساره‌ی سیا كه به‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وی كه‌وت له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى تری هه‌ساره‌كه‌دا مایه‌وه و له ئه‌نجامى خولانه‌وه‌ى به‌رده‌وامى ههسارهكهیش به ده‌ورى خۆیدا، بۆیه زەوی شێوه‌ى گۆیی وه‌رگرته‌وه و قه‌باره‌كه‌ى گه‌وره‌تر بوو، هه‌رچی ئه‌و بهشهیشه كه به‌ر زەوی نه‌كه‌وت به شێوه‌ى به‌ردی پارچه پارچه‌ى بچووك له بۆشایی ئاسماندا بڵاو بووه‌وه و له شێوه‌ی ههڵقهدا به ده‌ورى هه‌ساره‌ى زه‌ویدا ده‌سووڕایه‌وه، هه‌ر وه‌ك ههڵقهكانى ئێستای دەوری هه‌ساره‌ى زوحەل
دواتر ئه‌م به‌ردانه به‌هۆی هێزی كێشكردنی زه‌وییه‌وه به‌یه‌كیاندا دا و دواى چه‌ندین ملیۆن ساڵ له به‌ریه‌ككه‌وتنى به‌رده‌وام سه‌رئه‌نجام مانگى هه‌ساره‌ی زه‌وى له‌دایك بوو كه سه‌ره‌تا مانگیش به هه‌مان شێوه ڕووەکەی بە گڕكان داپۆشرابوو، هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تادا مانگ ته‌نها نزیكه‌ى 40,000كم له هه‌ساره‌ى زه‌وییه‌وه دوور بوو، كه ئه‌مه‌یش ته‌نها %10.4 دووریى ئێستای مانگه له هه‌ساره‌ى زه‌وییه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كى زۆری له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وى دروستكردووه و هه‌ساره‌ى زه‌وى زۆر خێراتر له ئێستا به ده‌ورى خۆیدا خولاوه‌ته‌وه و یه‌ك ڕۆژی ئه‌و سه‌رده‌مه نزیكه‌ى 6 كاتژمێری ئێستا بووه. زاناكانیش له كاتى نیشتنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕووى مانگ و هێنانه‌وه‌ى خۆڵی سه‌ر ڕووى مانگ بۆیان ده‌ركه‌وت كه هه‌مان پێكهاته‌ى سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى هه‌یه و له كاتى گه‌رمكردنی ئه‌و خۆڵه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌ندێك به‌شی هه‌ساره‌ى زه‌وى هه‌یه بۆ 1000 پله‌ى سه‌دی ڕاسته‌وخۆ ئه‌و خۆڵه‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت كه ئێستا له‌سه‌ر ڕووى مانگ هه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌موو ساڵێك مانگ نزیكه‌ى 3.8سم له هه‌ساره‌ى زه‌وى دوورده‌كه‌وێته‌وه، كه ئه‌مانه‌یش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كى زۆر به هێزن بۆ سه‌لماندنى ئه‌و تیۆرییه‌ى سه‌ره‌وه، چونكه ئه‌و به‌شه‌ی خاكى سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى كه له پێكهاته‌ى خاكى سه‌ر ڕووى مانگ ده‌چێت، بریتییه له پێكهاته‌ى هه‌ساره‌ى سیا كه مانگى لێ دروست بووه.
دروستبوونى ئاو و په‌یدابوونى زه‌ریاكان
پێش نزیكه‌ى 3.9 ملیار ساڵ پێش ئێستا هه‌ساره‌ى زه‌وى ورده ورده سارد ببووه‌وه، به‌ڵام له‌م كاته‌دا هه‌ساره‌كه كه‌وته به‌ر هێرشی ژماره‌یه‌كى زۆر له ئه‌ستێره كلكداره‌كان كه له ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ی خۆر هاتبوون و قه‌باره‌ى هه‌ریه‌كێكیشیان له‌وى تر جیاواز بوو، هۆكاری هاتنى ئه‌و هه‌موو كلكدارهیش ناجێگیری كۆمه‌ڵه‌ى خۆر بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا، شایه‌نى باسه كه پێكهاته‌ى سه‌ره‌كى كلكداره‌كان سه‌هۆڵه و به‌هۆی مامناوه‌ندیی دوورى هه‌ساره‌ى زه‌وى له ئه‌ستێره‌ى خۆره‌وه، بۆیه ئه‌و سه‌هۆڵه‌ی ناو پێكهاته‌ى كلكداره‌كان به شێوه‌ى دۆخی شلی به‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه‌دا بڵاوبووه‌وه دواى پێكداكێشانى كلكداره‌كان به هه‌ساره‌ى زه‌ویدا به درێژایى ده‌یان ملیۆن ساڵ بووه هۆی ئه‌وه‌ى كه ئاو به‌شێكی زۆری هه‌ساره‌كه دابپۆشێت و به‌هۆی ساردبوونه‌وه‌ى ههسارهكهیشهوه ئه‌و هه‌ڵمی ئاوه‌ى كه له به‌رگه‌هه‌واى هه‌ساره‌كه‌دا هه‌بوو، چووه دۆخی شلی و به شێوه‌ى دابارین هاته خواره‌وه، زاناكان وا پێشبینی ده‌كه‌ن كه هۆكاری بوونى ئه‌م هه‌موو ئاوه له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى به‌هۆی پێكداكێشانى كلكدارێكی زۆر گه‌وره‌وه بووبێت به هه‌ساره‌ى زه‌ویدا، به‌ڵام ئه‌م تیۆرییه تا ئێستا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌رچۆنێك بێت له لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ر دڵۆپه ئاوێك، هه‌ر گه‌ردیله‌یه‌ك ئاو كه دێته به‌ر ده‌ستت، ته‌مه‌نى نزیكه‌ى 4 ملیارساڵه و به ملیۆنان كیلۆمه‌تری بڕیوه تا گه‌یشتووه‌ته به‌رده‌م تۆ
پەیدابوونی ژیان لەسەر هەسارەی زەوی
نزیكه‌ى 3.8 ملیار ساڵ پێش ئێستا زەریاکان ڕووی هەسارەی زەویان داپۆشیبوو و ته‌نها هه‌ندێك دوورگه‌ى زۆر ده‌گمه‌ن و كه‌م له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ى هه‌بوو، هه‌ر ئه‌م دوورگانه دواتر ژماره‌یان زیادی كرد و بوونه هۆی پێكهینانى كیشوه‌ره‌كان، ورده ورده مانگیش له هه‌ساره‌كه دوورده‌كه‌وته‌وه و خێرایى خولانه‌وه‌ى ههسارهكهیش كه‌مى ده‌كرد، به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه به ملیاران ئه‌ستێره‌ى كلكدار به ڕووى زه‌ریاكانی ههسارهكهیاندا ده‌دا و زاناكانیش له ئێستادا له‌و بڕوایه‌دان كه ژیانی سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى به‌هۆی ئه‌و كلكدارانهوه په‌یدابووبێت، چونكه هه‌ندێك به‌كتریا و ورده زینده‌وه‌ر ده‌توانن خۆیان له‌ناو ئه‌و كلكدارانهدا بپارێزن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر قه‌باره‌كه‌ى گه‌وره بێت و له كاتى گهیشتنیشیاندا به هه‌ساره‌ى زه‌وى و نقومبوونیان له نزیك گڕكانه‌كان له بنی زه‌ریاكاندا بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی گونجاویى ژینگه‌كه‌یه‌وه له‌ناو دوكه‌ڵی گڕكانهكاندا گه‌شه بكات و بازدانه به‌رده‌وامه‌كانیش له خانهكانیدا بووه‌ته هۆی په‌یدابوونى زینده‌وه‌رى نوێ. ئه‌م به‌كتریایانه ئێستایش له‌ناو دوكه‌ڵی گڕكانهكانى بنی زه‌ریاكاندا هه‌ن و زاناكان وه‌ك سه‌ره‌تاترین زینده‌وه‌رانى هه‌ساره‌كه ته‌ماشایان ده‌كه‌ن
نزیكه‌ی 3.5 ملیار ساڵ پێش ئێستا هه‌ندێك جۆری تری به‌كتریا له بنی زه‌ریاكاندا له نزیك كه‌ناره‌كان ده‌ركه‌وتن كه به (سترۆماتۆلایتس) ناسراون و به شێوه‌ى مۆڵگه ده‌ژیان و له ئێستادا به هه‌زاران له پاشماوه‌ى به بهردبووى ئه‌م به‌كتریایه به شێوه‌ى مۆڵگه له كه‌ناره ئاوه‌كاندا ماوه‌ته‌وه. وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە. خۆراكى ئه‌م به‌كتریایه له ڕێگه‌ى كردارى ڕۆشنهپێكهاتنهوه بووه، هه‌ر بۆیه له نزیك كه‌ناره‌كان بوو، چونكه له‌م شوێنانه‌دا ئاوه‌كه ته‌نك ده‌بووه‌وه و تیشكی خۆر ده‌گه‌یشت پێی و ده‌یتوانى به ئاسانی كردارى ڕۆشنهپێكهاتن ئه‌نجام بدات، به‌مه‌یش له تیشكی خۆر و دووانه ئۆكسیدی كاربۆن ده‌یتوانى گلوكۆز به‌رهه‌مبهێنێت و گازى ئۆكسجینی ده‌كرده ناو ئاوى زه‌ریاكان و به‌رگه‌هه‌واى هه‌ساره‌كه
به‌هۆی كه‌میى زینده‌وه‌ران و زۆریی ژماره‌ى ئه‌م به‌كتریایانه، ورده ورده ڕێژه‌ى گازى ئۆكسجینی تواوه له‌ناو زه‌ریاكاندا و گازى ئۆكسجینیش له‌ناو به‌رگه‌هه‌وای هه‌ساره‌ى زه‌ویدا زیادیكرد و به درێژایى 2 ملیار ساڵ دواتریش ئه‌م زینده‌وه‌ره هه‌ر له كاره‌كه‌ى به‌رده‌وام بوو و گه‌شه‌ی گازى ئۆكسجین هه‌ر له زیادبووندا بوو.
گۆڕانه به‌رده‌وامه‌كانى هه‌ساره‌ی زه‌وى
نزیكه‌ى 1.5 ملیار ساڵ پێش ئێستا هه‌ساره‌ى زه‌وى بۆ ته‌واوكردنى یه‌ك خولانه‌وه پێویستی ته‌نها به نزیكه‌ى 16 كاتژمێری ئێستا هه‌بووه، هه‌ساره‌كه زیاتر له تۆپێكی شین چووه و زه‌ریاكان هه‌موو سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه‌یان داپۆشیووه كه هه‌زاران دورگه‌ی بچووك بچووكی له‌ناودا بووه. دواتر ورده ورده جوڵه تهكتۆنییهكانى هه‌ساره‌ى زه‌وى په‌یدابووه و دواى 400 ملیۆن ساڵیش له جوڵه‌ى به‌رده‌وام كیشوه‌رێكی گه‌وره په‌یدابوو به ناوى (ڕۆدینیا) ئه‌م كیشوه‌ره له نزیكه‌ى 1.1 ملیار ساڵ پێش ئێستا به ته‌واوه‌تى یه‌كیگرت و دروست بوو، له‌و كاته‌دا پله‌ى گه‌رمى سه‌ر ڕووى كیشوه‌ره‌كه 83 پله‌ی سه‌دی بوو و بۆ ته‌واوكردنى یه‌ك خولانهوهیش زه‌وى پێویستی به 18 كاتژمێر هه‌بوو. سه‌ر ڕووى كیشوه‌ره‌كه به ته‌واوى له ئێستای سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى مه‌ریخ ده‌چوو
نزیكه‌ى 750 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا هێواش هێواش جوڵه ته‌كتۆنییه‌كان كیشوه‌رى ڕۆدینیای پارچه‌پارچه كرد و دابه‌ش بوو به‌سه‌ر چه‌ند كیشوه‌رێكدا، له‌م كاته‌یشدا ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر گڕکان له‌سه‌ر ڕووى زەوی ڕوویدەدا و دووانه ئۆكسیدی كاربۆنیش به به‌رگه‌هه‌واى هه‌ساره‌كه بڵاوبووه‌وه ، كه دواتر له‌گه‌ڵ ئاوى بارانهكاندا یه‌كى ده‌گرت و ترشی كاربۆناتی دروست ده‌كرد. به‌مه‌یش به تێپه‌ڕبوونى ملیۆنان ساڵ ورده ورده زۆربه‌ى ئه‌و دووانه ئۆكسیدی كاربۆنهى كه له به‌رگه هه‌واى هه‌ساره‌ى زه‌ویدا بوو، له‌گه‌ڵ باراندا چووه ناو خاكى هه‌ساره‌كه‌وه و چیتر ڕێژه‌ى گونجاو له دووانه ئۆكسیدی كاربۆن له به‌رگه‌هه‌وادا نه‌ما تا وه‌كو هه‌ساره‌ى زه‌وى گه‌رم بكات و به‌هۆی لاوازیى چالاكییه جیلۆجییهكانیشهوه ته‌نها دواى چه‌ند هه‌زار ساڵێك پله‌ى گه‌رمى هه‌ساره‌ى زه‌وى بۆ 60 پله ژێر سفری سه‌دی دابه‌زى، ئه‌مه‌یش بووه هۆی ده‌ستپێكردنى درێژترین چاخی سه‌هۆڵین له مێژووى هه‌ساره‌ى زه‌ویدا، كه نزیكه‌ى 650 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا بووه و سه‌هۆڵی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری باكوور و باشوورى زه‌وى له ناوچه‌ی كهمهرهیدا یه‌كیانگرت و زاناكان به هه‌ساره‌ى زه‌وى له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ڵێن (تۆپی به‌فری) و هه‌موو ڕووى هه‌ساره‌كه به قوڵی 3كم به سه‌هۆڵ داپۆشرا بوو، هه‌رچی ڕووناكی و گهرمییهكیش هه‌یه كه ئه‌ستێره‌ى خۆر بۆ هه‌ساره‌كه‌ى ده‌نارد له ڕێگه‌ى سه‌هۆڵه‌كه‌وه وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك بۆ بۆشایی ئاسمانى ده‌گێڕایه‌وه.
لێره‌دا هیچ هیوایه‌ك بۆ بوونى ژیان له‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى نه‌ما و هه‌ركه‌سێك له‌م كاته‌دا له‌سه‌ر ڕووى ئه‌م هه‌ساره‌یه بووایه وای بۆ ده‌چوو كه هه‌تا ماوه ئه‌م هه‌ساره‌یه ژیانی لێ دروست نابێت
هه‌ساره‌ى زه‌وى بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى 15 ملیۆن ساڵ به‌م شێوه‌یه و به بهستوویى مایه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى كه ئه‌ستێره‌ى خۆریش هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌ما بۆ ڕزگاركردن و گه‌رمكردنه‌وه‌ى هه‌ساره‌كه و به‌رگه‌هه‌وای ههسارهكهیش بڕێكی زۆر كه‌م گازى دووانه ئۆكسیدی كاربۆنی تێدا بوو، لێره‌دا ته‌نها یه‌ك هیوا مابوو، كه ئه‌ویش بریتی بوو له چه‌قی هه‌ساره‌ى زه‌وى كه هه‌ر به گه‌رمی مابووه‌وه و گه‌رمییه‌كه‌ى یه‌كسان بوو به گه‌رمی سه‌ر ڕووى ئه‌ستێره‌ى خۆر
دواتر دواى 15 ملیۆن ساڵ له به‌ستنی هه‌ساره‌كه له ناكاو گڕكانێكی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه ڕوویدا كه ئێستا به ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ى چاخی كامبری ناسراوه و دواى ئه‌میش چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ى گه‌وره‌ى یه‌ك له دوای یه‌ك بوونه هۆی زیادكردنى ڕێژه‌ى دووەم ئۆکسیدی کاربۆن له به‌رگه‌هه‌وادا، ئه‌مه‌ش بووه هۆی تێك‌شكان و توانه‌وه‌ى سه‌هۆڵی سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه و به ملیاران ته‌ن گازى دووانه ئۆكسیدی كاربۆن چووه به‌رگه‌هه‌واى هه‌ساره‌كه‌وه و بووه هۆی گه‌رمبوونی هه‌ساره‌كه و ورده ورده سه‌هۆڵی سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌كه ده‌توایه‌وه، وا پێشبینی ده‌كرێت له كاتى به‌ستنی هه‌موو هه‌ساره‌ى زه‌ویدا توێكڵی هه‌ساره‌ی زه‌وى كه‌مێك نیشتبێت و له كاتى كردنه‌وه‌ى ههسارهكهیشدا چووه‌ته‌وه شوێنی خۆی، به‌مه‌یش گڕكانێكی زۆر سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه‌ى گرته‌وه و دووانه ئۆكسیدی كاربۆنیش ڕێژه‌كه‌ى له به‌رگه‌هه‌واى زه‌ویدا به‌رزبووه‌وه، به‌مه‌یش پله‌ى گه‌رمى هه‌ساره‌كه زیادی كرد و هه‌موو سه‌هۆڵی سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه توایه‌وه.
له كاتى توانه‌وه‌ى سه‌هۆڵی سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه‌دا ڕێژه‌ى ئۆكسجینیش له‌ناو به‌رگه‌هه‌واى هه‌ساره‌كه‌دا زیادی كرد، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه‌ى كه له كاتێكدا كه هه‌ساره‌كه هه‌مووى بوو به سه‌هۆڵ له كاتى به‌ستنیدا ئه‌و تیشكه ژوور وهنهوشهییانهى كه له خۆره‌وه ده‌هاتن، كارلێكی له‌گه‌ڵ گه‌رده‌كانى ئاوی ناو سه‌هۆڵه‌كه‌دا ده‌كرد بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئاوێته‌ى ژوورۆكسیدی هایدرۆجین، كه گه‌ردێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به ئۆكسجین، له كاتى تواندنه‌وه‌ی سههۆڵهكانیشدا ئه‌م گه‌رده دابه‌ش ده‌بوو بۆ گه‌ردى ئاو و گه‌ردیله‌ى ئۆكسجین، به‌مه‌یش بڕێكی زۆر گازى ئۆكسجین چووه به‌رگه‌هه‌واى هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه
پەیدابوونەوەی ژیان لە ناو زەریاکان
600 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ى زه‌وى گه‌رم بوو، هه‌روه‌ك ڕۆژه‌كانى هاوین له ئێستادا و هه‌ر ڕۆژێكیش 22 كاتژمێر درێژ بوو، هیچ پارچه سههۆڵێكیش له‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه نه‌مایه‌وه، پێش ئه‌وه‌ى هه‌ساره‌ى زه‌وى به ته‌واوى بیبه‌ستێت پێشتر باسمان له چه‌ند به‌كتریایه‌ك كرد كه له زه‌ریاكاندا ده‌ژیان، به‌ڵام بێگومان له دواى به‌ستنی هه‌ساره‌كه ڕزگاریان نه‌بووه و زۆربه‌یان له‌ناو چوون.
نزیكه‌ى 540 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا چه‌ندین ڕووه‌ك و گیاى ئاوی و زینده‌وه‌ر له ئاوه‌كاندا په‌یدابوونه‌وه، كه ڕه‌نگه به‌هۆی ڕزگار بوون و مانه‌وه‌ى چه‌ند به‌كتریایه‌ك بووبێت له كاتى به‌ستنى هه‌ساره‌كه‌دا، هه‌رچۆنێك بێت چه‌ندین زینده‌وه‌رى ئاڵۆز و فره‌خانه له‌م سه‌رده‌مه‌دا ژیاون، ئه‌ویش به‌هۆی زیادبوونى ڕێژه‌ى گازى ئۆكسجینه‌وه بوو، بۆ نموونه (ویواكسیا) كه زینده‌وه‌رێكی فره‌خانه بووه وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره لە خوارەوە و زاناكان توانویانه له ڕێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ى به‌به‌ردبووى ئه‌م زینده‌وه‌ره‌وه شێوه ته‌مه‌نه‌كه‌ی دیاری بكه‌ن
ئهنۆماڵۆكاریس یه‌كێك بوون له زینده‌وه‌ره ئاڵۆزه‌كانى ئه‌و سه‌رده‌مه كه نزیکەی دوو پێ درێژ بوو و دوو چاوى گه‌وره‌یشی هه‌بوو وه‌ك له وێنه‌كه‌ی ده‌سته ڕاستی لاپه‌ڕه‌ی داهاتوودا خوارەوە دیارە و چه‌ند باڵێكی هه‌بوو كه ده‌یتوانى به هۆیانه‌وه له زه‌ریاكاندا مه‌له بكات.
هه‌ر له زه‌ریاكاندا له‌م سه‌رده‌مه‌دا زینده‌وه‌رێكی تر ده‌ژیا به ناوى (پیكایا)، كه به یه‌كه‌مین زینده‌وه‌رى سه‌ر ڕووى زه‌وى داده‌نرێت كه بڕبڕه‌ی پشتی هه‌بووبێت، زاناکان وا لێکدەدەنەوە كه ئه‌و بڕبڕه‌ى پشته‌ی كه ئێستا مرۆڤ و زۆربه‌ى گیانداران هه‌یانه و به هۆیه‌وه ده‌توانن زۆربه‌ى جوڵه و كاره‌كان بكه‌ن له ئه‌نجامى گه‌شه و گۆڕانه به‌رده‌وامه‌كان به درێژایی ملیۆنان ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م زینده‌وه‌ره‌دا په‌یدا بووه. دەتوانن وێنەی ئەم زیندەوەرەش خواره‌وە ببینن
ئێستا ده‌توانین بڵێین كه به ته‌واوى ژیان له‌ناو زه‌ریاكاندا له نزیكه‌ى 640 ملیۆن ساڵ پێش ئێستاوه په‌یدابووه، به‌ڵام به‌هۆی په‌یدا نه‌بوونى چینی ئۆزۆن بۆ ڕێگریكردن له تیشكه زیانبه‌خشه‌كانى ئه‌ستێره‌ى خۆر هیچ زینده‌وه‌رێك له‌سه‌ر ڕووى وشكانییه‌كانى هه‌ساره‌ى زه‌وى نه‌ده‌ژیا
Wiwaxia-ویواكسیا
Anomalocaris-ئهنۆماڵۆكاریس
پیکایا-Pikaia
دەرکەوتنی ژیان لەسەر ووشکانی
نزیكه‌ى 460 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا دووباره جوڵه ته‌كتۆنییه‌كان كیشوه‌رێكی نوێیان په‌یداكرد به ناوی (گواندانا)، كه به‌هۆی نه‌بوونى چینی ئۆزۆنه‌وه هیچ زینده‌وه‌رێكی له‌سه‌ر نه‌ده‌ژیا، پله‌ى گه‌رمی سەرڕووی زەوی لەم سەردەمەدا 90 پله‌ى سه‌دی بوو و ڕێژه‌ى ئۆكسجینیش زۆر له ڕێژه‌ى ئێستای ئۆكسجین نزیك بوو له به‌رگه‌هه‌وادا
له كاتى به‌ركه‌وتنى تیشكی خۆر به گازی ئۆكسجیندا له چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ى به‌رگه‌هه‌وادا، چینی ئۆزۆن هێواش هێواش دروست ده‌بوو، دروست بوون و ئه‌ستووربوونى ئه‌م چینه نزیكه‌ى 120 ملیۆن ساڵی پێ چوو و تا ئه‌و كاته‌یش هیچ زینده‌وه‌رێك له‌سه‌ر وشكانى نه‌ده‌ژیا
نزیكه‌ى 375 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا چینی ئۆزۆن هێنده گه‌شه‌ی كرد كه زینده‌وه‌ران بتوانن له‌سه‌ر وشكانى بژین، یه‌كه‌م زینده‌وه‌ریش كه له‌سه‌ر وشكانى په‌یدا بوو، هه‌ندێك له جۆره‌كانى ڕووه‌ك بوو وه‌ك گیای (مۆسی لهمپس)، كه بڕێكی زۆر ئۆكسجین به‌هۆیه‌وه چووه به‌رگه‌هه‌واوه. هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا جۆرێك له ماسی له ناو زه‌ریاكاندا ده‌ژیا و مه‌له‌ی ده‌كرد به ناوى (تیكتاڵیك) وەک لە وێنەکەی خوارەوە دیارە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م گیانله‌به‌ره‌ی جیاده‌كرده‌وه له گیانلهبهرهكانى تر، بریتیی بوو له شێوازى ژیانه‌كه‌ى، چونكه ئه‌م جۆره ماسییه ده‌یتوانی له ئاوی ده‌ریاكان بێته ده‌ره‌وه و بێته سه‌ر زه‌وى كه‌ناره‌كان، هه‌رچه‌نده تا ئێستا نازانرێت هۆكارى هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ماسییه له ئاوه‌كان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ڕه‌نگه بۆ هێلكه‌دانان یان هه‌ناسه‌دان بووبێت، به‌ڵام ئه‌مه هۆكارێكی گرنگ بوو بۆ گواستنه‌وه‌ی ژیان بۆ سه‌ر وشكانى
Tiktaalik-تیكتاڵیك
دوای 15 ملیۆن ساڵ گۆڕانه به‌رده‌وامه‌كان بازدانه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كان به‌سه‌ر ئه‌م گیالهبهرهدا بوو به‌هۆی په‌یدابوونى ده‌ست و قاچ بۆ ئه‌م گیانله‌به‌ره و به‌مه‌یش ده‌یتوانى به ئاسانى بێته سه‌ر وشكانى بسووڕێته‌وه، كه به‌م هۆیه‌وه گیانله‌به‌رێكی نوێ په‌یدابوو به ناوى (تێتراپۆدس)، كه به واتاى چوار پێ دێت و هه‌ر گۆڕانه‌كان به‌سه‌ر ئه‌م گیانلهبهرهیشدا ده‌بێته هۆی په‌یدابوونى دایناسووره‌كان و باڵنده‌كان و مه‌یموونه‌كان و له داهاتوویشدا مرۆڤ. له‌م سه‌رده‌مه‌دا (360 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا) ڕووه‌كه‌كان به‌سه‌ر زه‌ویدا بڵاوببوونه‌وه و هه‌ندێك له دره‌خته‌كان ده‌یان مه‌تر به‌رز بوون و به‌هۆی كه‌میى بارانه‌وه دره‌خت و گیایهكانى ئه‌م سه‌رده‌مه به‌رگه‌ى بێئاوییان بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر درێژ ده‌گرت
چه‌ندین مێروو و باڵداری بچو‌وكیش له‌ژێر دار و ڕووه‌كه‌كاندا ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ى سه‌رنج بوو، هه‌ندێك له‌م گیانله‌به‌رانه زۆر گه‌وره‌بوون، بۆ نموونه هه‌ندێك له جۆری دووپشكهكانى ئه‌م سه‌رده‌مه قه‌باره‌یان به‌قه‌ده‌ر گورگێكی ئێَستا ده‌بوو، هۆكاری گه‌وره‌یی گیانله‌به‌رانیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه، كه ڕێژه‌ى ئۆكسجین له به‌رگه‌هه‌واى هه‌ساره‌ى زه‌ویدا زۆر له‌و بڕه‌ى ئێستا زیاتر بوو و كه ئه‌مه‌یش یارمه‌تى خانه‌كانى زینده‌وه‌رانی ده‌دا كه زۆر چالاكتربن و زۆر خێرا گه‌شه بكه‌ن و گه‌وره ببن
دارستانه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه بەڕێژەیەکی بەرچاو به‌هۆی نه‌بوونى ئاو و به‌رزیى پله‌كانى گه‌رمى و بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی نزیكه‌ى 300 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا به ته‌واوی له‌ناوچوون و پاشماوه‌كانیشیان به‌سه‌ر به‌رد و خاكی زه‌وى دارستانه‌كاندا بڵاوده‌بووه‌وه، كه دواتر به‌هۆی گه‌رمی چه‌قی زه‌وی و دواى داپۆشرانی ئه‌م چینانه به چین و خاكی تر، ئه‌م پاشماوانه گۆڕاون بۆ خه‌ڵوز، كه ئێستا مرۆڤه‌كان كانه‌كان هه‌ڵده‌كه‌نن و له‌ژێر زه‌وى ده‌ریده‌هێنن و به‌كاریده‌هێنن بۆ سووته‌مه‌نى. كه‌واته هه‌موو ئه‌و خهڵووزهى كه ئێستا له كانه‌كان ده‌رده‌هێنرێن، بریتین له پاشماوه‌ى ئەو دارستانانەی کە پێشتر لەسەر ڕووی زەوی لەناوچوون
پەیدابوونی دایناسوورەکان
نزیكه‌ى 250 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا هه‌ندێك جۆری دایناسووره‌كان ده‌ركه‌وتن كه قه‌باره‌یان زۆر گه‌وره‌بووه، وه‌ك دایناسووری (گۆرگۆنۆپسید)، كه دایناسوورێك بوو گۆشتی دایناسوورهكانى تری ده‌خوارد و ئێسكی ئه‌م دایناسوورهیش له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه. وەک لە وێنەکەی خوارەوە دیارە
له‌م سه‌رده‌مه‌دا پله‌كانى گه‌رما زۆر به‌رزبوو و به‌رده‌وام ژماره‌ى گڕكانه‌كان له‌سه‌ر ڕووى زه‌وى زیادی ده‌كرد، و لەبەرامبەریشدا ژمارەی زیندەوەرانی سەر وشکانی کەمی دەکردەوە، و زۆربه‌ى دایناسووره‌كان له‌ناوچوون، هه‌ندێكیان به‌هۆی گڕكانه‌كانه‌وه، هه‌ندێكی تریشیان به‌هۆی ئه‌و تۆز و خۆڵه‌مێشه‌وه كه له دواى گڕكانه‌كان ده‌بارین. دووانه ئۆكسیدی گۆگرد له‌گه‌ڵ ته‌قینی گڕكانهكاندا ده‌چووه به‌رگه‌هه‌واى زه‌وییه‌وه و له كاتى باران بارینیشدا به شێوه‌ى گۆگرداتى هایدرۆجین ده‌هاته خواره‌وه و هه‌رچی دایناسووره‌كان و ڕووه‌كه‌كان هه‌یه به درێژایى 10,000كم له گڕكانه‌كه‌وه ده‌سووتان و له‌ناوده‌چوون. ئه‌م گڕكانانهیش به (ته‌قینه‌وه‌كانی سایبری) له مێژووى هه‌ساره‌ی زه‌ویدا ناسراوه، كه ژیانی زۆربه‌ى زینده‌وه‌رانی هه‌ساره‌كه‌ی له‌ناوبرد
ئه‌م ته‌قینه‌وانه ڕێژه‌ى گازى دووانه ئۆكسیدی كاربۆنی له به‌رگه‌هه‌واى هه‌ساره‌كه‌دا زۆر به‌رزكرده‌وه، به‌مه‌یش پله‌ى گه‌رمى هه‌ساره‌كه به‌رزبووه‌وه و زۆربه‌ى ئاوی سه‌ر وشكانى هه‌ساره‌كه بوو به هه‌ڵم، ته‌قینه‌وه‌كانى سایبری كاریگه‌رى له‌سه‌ر ژیانى ناو زه‌ریاكانیش هه‌بوو و ته‌نها چه‌ند زینده‌وه‌رێكی زۆر كه‌م له زه‌ریاكاندا له‌م كاره‌ساته ڕزگاریان بوو. گازی میسان كه پێشتر له بنى زه‌ریاكاندا به‌ستبووى، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونى هه‌ساره‌كه‌دا بڵقى ئه‌م گازه له بنی زه‌ریاكانه‌وه ده‌هات و ده‌چووه به‌رگه‌هه‌واوه، گازى میسانیش یه‌كێكه له گازه ترسناكه‌كان و 20 ئه‌وه‌نده‌ى گازی دووانه ئۆكسیدی كاربۆن كوشنده‌یه و به چوونه ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌ویشه‌وه ئه‌م گازه له‌گه‌ڵ گازهكانى تر پله‌ى گه‌رمی هه‌ساره‌كه‌یان بۆ نزیكى 105 پله‌ى سه‌دی به‌رزكرده‌وه، كه ئه‌مه‌یش 11 پله گه‌رمتر بوو له پله‌ى گه‌رمى هه‌ساره‌كه پێش ته‌قینه‌وه‌كانى سایبری
نزیكه‌ى 5,000 ساڵ پلازما و گڕ له گڕكانه‌كانه‌وه ده‌هاته سه‌ر ڕووى زه‌وى و گڕكانه‌كان ڕووبه‌رێكیان داگیركردبوو كه هێنده‌ی قه‌باره‌ى ئێستای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌بوو، به‌ڵام %05ی زینده‌وه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى توانییان به‌رگه‌ى ئه‌و كاره‌ساته بگرن
دواى نزیكه‌ى 50 ملیۆن ساڵ له‌م ڕووداوه دووباره ژیان بۆ سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى گه‌ڕایه‌وه و هه‌موو كیشوه‌ره‌كانى سه‌ر ڕووى زه‌ویش نزیكه‌ى 200 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا یه‌كیانگرت و كیشوه‌رێكى زۆر گه‌وره‌یان پێكهێنا به ناوى (پهنجایا)، كه هه‌ردوو به‌سته‌ڵه‌كى هه‌ساره‌كه‌ى ده‌به‌سته‌وه به یه‌كه‌وه، ژماره‌یه‌كى زۆر دارستان و گیانله‌به‌ر له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ى په‌یدابوونه‌وه، دایناسووره‌كان به شێوه‌یه‌كى بڵاو ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌دا گرت و زۆر جۆریان لێ په‌یدا بوو، وه‌ك (ئهمۆسۆرس)، كه درێژییه‌كه‌ى 4.5 مه‌تر ده‌بوو، دایناسوورێكى گیاخۆر بوو. (دیلۆفۆسۆرس) کە دایناسوورى گۆشتخۆر بوون و خۆراكهكهیشیان دایناسووره ئهمۆسۆرسهكان بوون و له ڕاكردنیشدا زۆر خێرابوون، جۆرێكی تری دایناسووره‌كان دایناسوورى (ئهمفیكۆلیس فراگیلیمس)، كه به گه‌وره‌ترین گیانله‌به‌ر داده‌نرێت، كه تا ئێستا له‌سه‌ر وشكانى ژیابێت و درێژیی هه‌ندێكیان ده‌گه‌یشته 60 مه‌تر،
به گشتی له‌م سه‌رده‌مه‌دا به هه‌زاران جۆری دایناسوور ده‌ركه‌وتن كه باسكردنى هه‌موویان پێویستی به كاتێكی زۆر زیاتره
به‌هۆی چالاکی جوڵه تهكتۆنییهكانهوه نزیكه‌ى 190 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا كیشوه‌رى پهنجایا بوو به چه‌ند به‌شێكه‌وه و له‌نێوان كیشوهرهكانیشدا له كاتى جیابوونه‌وه‌یان زهریایهكى نوێ په‌یدابوو به ناوى (تیسیس)، كه ئێستا وشكانییه و پێی ده‌ڵێن خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له ناو ئه‌م زه‌ریایه‌دا چه‌ندین زینده‌وه‌ر ده‌ژیان كه قه‌باره‌یان جیاواز بوو و له دواى مردنیشیان ئه‌م زینده‌وه‌رانه ده‌كه‌وتنه سه‌ر زه‌وى بنی زه‌ریاكه و دواى ده‌یان ملیۆن ساڵ و لەناوچوونی بەکۆمەڵی ئەم زیندەوەرانە، زه‌وى بنی زه‌ریاكه پڕ بوو له پاشماوه‌ى ئه‌م زینده‌وه‌رانه، كه دواتر به چه‌ند گۆڕانێكی ته‌كتۆنی چوونه ژێر زه‌وییه‌وه و گه‌رمى چه‌قی زه‌وی و به‌رزى په‌ستانیش كاریگه‌رى له‌م پاشماوانه كرد و سه‌ره‌نجام ئه‌و نه‌وته په‌یدابوو كه له ئێستادا له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، بەمەش بۆمان دەردەکەوێت کە هه‌ر لیترێك به‌نزین كه له ئۆتۆمبێلهكهتدایه هه‌رچی پلاستیك و ته‌په‌دۆر و نایلۆن هه‌یه كه ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه نزیكه‌ى 190 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا زینده‌وه‌رێك بووه له‌ناو زه‌ریاكاندا و به‌م ڕێگایه په‌یدابووه
نزیكه‌ى 180 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ورده ورده كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكا له كیشوه‌رى ئه‌وروپا جیا ده‌بووه‌وه ، دواتر كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكای باشووریش به هێواشی له كیشوه‌رى ئهفهریقایش جیابووه‌وه و كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوى دروست بوو و له‌نێوان هه‌رسێ كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌فه‌ریقا و ئه‌وروپایشدا زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی په‌یدا بوو، به‌م شێوه‌یه كیشوه‌رى پهنجایا له‌ناوچوو
له‌گه‌ڵ گۆڕانه به‌رده‌وامه‌كان به‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌ویدا شێوه‌ى زینده‌وه‌رانی سه‌ر ڕووهكهیشی ده‌گۆڕان، بۆ نموونه له‌م سه‌رده‌مه‌دا زینده‌وه‌رێك له‌ناو زه‌ریاكاندا په‌یدابوو به ناوى (ئیكسیسۆرس)، كه باوانى ئه‌م زینده‌وه‌ره له وشكانى ده‌ژیان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پاچهبوونى كیشوه‌رى پهنجایادا ئه‌م زیندهوهرهیش ڕووى له زه‌ریاكان كردووه، درێژیی ئه‌م گیانداره 6-8 مه‌تر بوو و خێراترین گیاندارى ناو زه‌ریاكان بوو، كه ده‌یتوانى 40 كم/كاتژمێرێكدا ببڕێت و بۆ ماوه‌ى 50 ملیۆن ساڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌ریاكاندا گرتبوو
دواى ئه‌م زینده‌وه‌ره گیاندارێكی تر هات كه خواردنه‌كه‌ى بریتی بوو له ئیكسیسۆرسهكان ئه‌ویش بریتی بوو له (پلایۆسۆرۆس)، كه یەکێک بوو لە گەورەترین زینده‌وه‌رى ئاوییەکانی ئەو سەردەمە
قەبارەی دایناسووری مۆساسارۆس بەراورد بەو قەبارەی ئەو قرشانەی ئێستا لە زەریاکاندا دەژین
له‌ناوچوونى دایناسووره‌كان
دایناسووره‌كان یه‌كێك بوون له به‌هێزترین ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ى كه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وى ژیاون، به‌رگه‌ى زۆر كاره‌ساتی سرووشتی و گڕكان و بومه‌له‌رزه‌یان گرتووه و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 165 ملیۆن ساڵ ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر هه‌موو هه‌ساره‌ى زه‌ویدا هه‌بوو، به‌ڵام نزیكه‌ى 65 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا ڕووداوێكی ده‌گمه‌ن ڕوویدا، ئه‌وەش دواى ئه‌وه‌ى كه هه‌سارۆچكه‌یه‌ك به ئاڕاسته‌ى هه‌ساره‌ى زه‌وی هات كه زاناکان بڕوایان وایە تیره‌كه‌ى نزیکەی 10كم بووبێت، كه ئه‌مه‌یش گه‌وره‌تره له چیای ئێڤرێست و به خێرایی 64,400كم/كاتژمێرێكدا خۆی به هه‌ساره‌ی زه‌ویدا كێشا و زۆربەی دایناسووره‌كان و نزیکەی 80%ی زینده‌وه‌رانی سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى لەناوبرد و تا ئێستایش پاشماوه‌ى پێكداكێشانى ئه‌م هه‌سارۆچكه‌یه له وڵاتى مه‌كسیك هه‌ر ماوه، هێزى ئه‌م پێكداكێشانهیش زیاتر بوو له هێزی ته‌قاندنی 1 ملیۆن بۆمبـی ئەتۆمی، به‌م جۆره هیچ شوێنێك له‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه به ئارامی نه‌مایه‌وه و چه‌ندین بوومه‌له‌رزه له‌سه‌ر ڕووی زەوی ڕوویدا و شه‌پۆلی ئاوى زه‌ریاكانیش زۆربەی وشكانییه‌كانیان داده‌پۆشی و لە زۆربەی ناوچەکان پله‌ى گه‌رمى سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى بۆ زیاتر له 500 پله‌ى سه‌دی به‌رز بووه‌وه، هه‌ساره‌ى زه‌وى زیاتر له ئێستای هه‌ساره‌ى ڤینۆس ده‌چوو، دواى چه‌ندین مانگیش له ڕووداوه‌كه تۆز و هه‌ور ئاسمانى هه‌ساره‌كه‌یان داپۆشیبوو، به‌مه‌یش تیشكی خۆر به‌ر هه‌ساره‌كه نه‌ده‌كه‌وت و بووه هۆی مردنی زۆربه‌ى ڕووهكهكانى سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه
به‌ڵام هه‌ندێك گیانله‌به‌ر كه له‌ژێر خاكدا ده‌ژیان توانییان له‌م كاره‌ساته ڕزگاریان ببێت، وه‌ك هه‌ندێك له گیانله‌به‌ره شیرده‌ره‌كان كه سه‌رچاوه‌ى په‌یدابوونى هه‌موو ئه‌و گیانله‌به‌ره شیردهرانهى ئێستان، به مردنی دایناسووره‌كان گیانله‌به‌رانی تر كه‌متر ده‌كه‌وتنه به‌ر مه‌ترسی خواردن، به‌مه‌یش ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ى كه له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه مابوونه‌وه، هه‌لی مانه‌وه‌یان زیاتر بوو
نزیكه‌ى 47 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا به‌رگه‌هه‌واى هه‌ساره‌ى زه‌وی زۆر له ئێستا ده‌چوو و بەڵام هێشتا لە هەندێک ناوچە پله‌كانى گه‌رما دەگەێشتە 75 پله‌ى سه‌دى. هه‌ندێك جۆری گیانلەبەری شیردەری مەیموون ئاسا له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وى ده‌ركه‌وتن، كه بوونی ئه‌م گیاندارانە ڕێگهخۆشكهربوو بۆ په‌یدابوونى مرۆڤ، بۆ نموونه له‌م سه‌رده‌مه‌دا جۆره گیانله‌به‌رێكی نوێ ده‌ركه‌وت، كه دواتر له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه به بهردبووهكهى دۆزرایه‌وه كه مێشكێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه به ناوى (ئیدا) وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره، ئه‌م گیانداره هیچ له مرۆڤ ناچێت، به‌ڵام زاناكان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ئه‌م گیانله‌به‌ره باوانی مه‌یموون و گۆریلا و مرۆڤەکانی ئێستا بووه. هه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌یشدا كیشوه‌ری هیند به‌ر كیشوه‌رى ئاسیا كه‌وت و چیاكانى هیمالایای پێكهێنا و تا ئەمڕۆش ئەو جووڵەیە هەر بەردەوامە
پەیدابوونی زنجیرە چیای هیمالایا لە ئەنجامی پێکداکێشانی پلێتی هیند بە پلێتی ئیرۆسیاندا
په‌یدابوونى مرۆڤ
نزیكه‌ى 4 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا له دارستانه‌كانى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى ئه‌فه‌ریقادا چه‌ند گیانلەبەرێکی گۆریلا ئاسا له‌سه‌ر داره‌كان و ناو دارستانه‌كه‌دا ده‌ژیان، بەڵام ناجێگیری کەشوهەوای هه‌ساره‌ى زه‌وی لەم سەردەمەدا به هێواشی دارستانه‌كه‌ی وشك کرد و ده‌شتێكی فراوان په‌یدا بوو، كه ئێستا به ساڤانا و بیابانی گەورەی ئەفەریقا ناسراوه و به‌م هۆیه‌شه‌وه شێوازى ژیانی گیانلەبەرەکان گۆڕا و به‌هۆی نه‌بوونى دره‌خت له ناوچه‌كه‌دا ناچاربوون هه‌ستنه سه‌ر پێ و پێیه‌كانیان به‌كاربهێنن بۆ دەستکەوتنی پێداویستیەکانی ژیانیان، دواى هه‌زاران ساڵ له گۆڕان و بازدانه به‌رده‌وامه‌كان بووه هۆی په‌یدابوونى گیانله‌به‌رێك كه ته‌نها له‌سه‌ر دوو پێ ده‌جوڵا، كه ئه‌مه‌یش به گرنگترین ڕووداو داده‌نرێت له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا له‌وانه‌یه وشكبوونی ئه‌م دارستانانه هۆكارێك بووبێت بۆ ئه‌وه‌ى كه مرۆڤ له‌سه‌ر دوو پێ بجوڵێت
بازدان: له كاتى دروستبوونى كۆرپه‌له‌دا هه‌ریه‌كه له باوان بۆ دروستكردنى هێلكه و تۆ‌و پێویستیان به له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی (دی ئێن ئەی)ی هه‌یه، بۆ نموونه له مرۆڤدا تۆ‌و 23 جووت كرۆمۆسۆم و هێلكه‌یش 23 جووت كرۆمۆسۆمى تێدایه و هه‌ردووكیشیان كۆرپه‌یه‌كی 46 جووت كرۆمۆسۆم په‌یدا ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر له كاتى ئه‌م لهبهرگرتنهوهیهدا هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك ڕوونه‌دات، ئه‌وا كۆرپه‌له 100% له هه‌ردوو باوانى ده‌چێت، به‌ڵام به گشتى له كاتى له‌به‌رگرتنه‌وه‌ى شریتی دی ئێن ئەیدا هه‌ڵه ده‌كرێت به ڕێژه‌ى %0.0000001، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌مه، به‌ڵام به چه‌ند هۆكارێكی وه‌ك ژینگه و پله‌ى گه‌رمى ئه‌م ڕێژه‌یه زیاد ده‌كات و به زیادبوونى ئه‌م هه‌ڵانه‌یش به درێژایی هه‌زاران ساڵ سیفه‌تى نوێ ده‌رده‌كه‌ون، بۆ نموونه له‌وانه‌یه به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی ده‌ره‌كییه‌وه و بۆ خۆگونجاندنی زیاتر هه‌ڵه‌كان زیاد ببێت و پاش ماوەیەک مرۆڤێك په‌یدا ببێت كه سێ چاوی هه‌بێت، له كاتێكدا كه ئه‌م مرۆڤه‌یش منداڵی ده‌بێت به هه‌مان شێوه منداڵه‌كه‌یشی سێ چاوى ده‌بێت و ورده ورده جۆرێكی مرۆڤ په‌یدا ده‌بێت كه سێ چاوى هه‌یه... دەتوانرێت ئەمە لە ئێستادا بە ئاسانی لە ڕەنگی پێستی مرۆڤ بەپێی ناوچەکان و هەروەها گەورەی لووتی هەندێک لە مرۆڤەکان لەو ناوچانەی پلەی گەرمی بەرزە ببینرێت
نزیكه‌ى 1.5 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا جۆرێك له مرۆڤ په‌یدا بوو كه ناسراوه به (هۆمۆ ئیرێكتس) كه زۆر له مرۆڤی ئێستا ده‌چوون وه‌ك له وێنه‌كه‌دا دیاره، كه ئه‌مه‌یش سه‌ره‌تای مێژووی په‌یدابوونى مرۆڤایه‌تییه
نزیكه‌ى حەفتا هەزار ساڵ پێش ئێستا گۆڕانێكی كتوپڕی كه‌ش و هه‌وا ڕوویدا و بووه هۆی تهنكبوونى ده‌ریای سوور و له هه‌ندێك له شوێنه‌كانه‌وه مرۆڤ به ئاسانی به كۆمه‌ڵ ده‌په‌ڕینه‌وه و كیشوه‌ری ئه‌فه‌ریقایان به‌جێده‌هێشت به‌ره‌و كیشوه‌ره‌كانی ئاسیا و ئه‌وروپا و و جۆرێکی نوێی مرۆڤەکان پەیدا بوون، كه به (هۆمۆ سایپێنس) ناسرابوون
نزیكه‌ى چل هەزار ساڵ پێش ئێستا له كاتێكدا مرۆڤ به‌ره‌و باكووری ئه‌وروپا له كۆچدا بوو، چاخێكى سه‌هۆڵین هه‌ساره‌ى زه‌وى گرته‌وه و هه‌موو كیشوه‌رى ئه‌وروپاش به ته‌واوى به‌ستی و له هه‌ندێك شوێن سه‌هۆڵی سه‌ر ڕووى كیشوه‌رى ئه‌وروپا بۆ نزیكی دوو کیلۆمەتر به‌رز بووه‌وه، كه پێده‌چێت هۆكاری ڕوودانهكهى چه‌ند گۆڕانێك بووبێت له خولگه‌ى هه‌ساره‌ى زه‌ویدا
به‌هۆی به‌ستنی زۆربه‌ى ئاوی سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه‌وه، ئاستی ئاوى سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌كه دابه‌زى، ئه‌مه‌یش هه‌لێكی گرنگ بوو بۆ گه‌یشتنى مرۆڤ به كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكا له ڕێگاى كیشوه‌رى ئاسیاوه. نزیكه‌ى چواردە هەزار ساڵ پێش ئێستایش چاخی سه‌هۆڵین كۆتایی هات و دواى نزیكه‌ى هەشت هەزار ساڵ هه‌موو سه‌هۆڵی سه‌ر ڕووى كیشوه‌ره‌كانیش توانه‌وه، ته‌نها سه‌هۆڵ له هه‌ردوو جه‌مسه‌ری هه‌ساره‌ى زه‌وى مایه‌وه
دوای چه‌ندین ساڵ و چه‌ندین دۆزینه‌وه و گه‌شه‌كردنی زیره‌كی مرۆڤ و پێشكه‌وتن... سه‌رئه‌نجام گه‌یشتین به‌م ڕۆژه و هه‌ساره‌كه‌مان له ئێستادا له‌وپه‌ڕی جوانى و گونجاویدایه بۆ ژیان، هه‌روه‌ها مرۆڤیش له‌وپه‌ڕی په‌ره‌سه‌ندندایه و له ئێستادا نزیكه‌ى 7.5 ملیار مرۆڤ له‌سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى ده‌ژین و زیاتر له چل ملیۆن جۆری گیانله‌به‌ر له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه هه‌یه و مرۆڤیش نه‌ك هه‌ر هه‌ساره‌ى زه‌وى، به‌ڵكو ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو كۆمه‌ڵه‌ى خۆردا گرتووه و بووه‌ته زیره‌كترین گیانله‌به‌ری سه‌ر ڕووى هه‌ساره‌ى زه‌وى
له ئێستادا كه ئه‌م بابه‌ته ده‌خوێنیته‌وه به ملیۆنه‌ها جۆرى پێشكه‌وتوو و ئاڵۆزى زینده‌وه‌ران له‌سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان ده‌ژین، ئه‌مه‌یش به‌ستراوه‌ته‌وه به گونجاوی هەسارەکە و بوونی كۆمه‌ڵێك سه‌رچاوه كه خۆر یه‌كێكه له سه‌رچاوه گرنگه‌كان بۆ بوونى ژیان له‌سه‌ر زه‌وى، چونكه ئه‌گه‌ر زه‌وى چه‌ند كیلۆمهترێكى كه‌م له خۆر دوورتر بووایه، ئه‌وا هه‌موو هه‌ساره‌كه ده‌یبه‌ست، به پێچه‌وانه‌وه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك نزیكتر بووایه، ئه‌وا هه‌موو ئاوه‌كه‌ى سه‌ر ڕووه‌كه‌ى ده‌بووه هه‌ڵم. دووه‌م سه‌رچاوه‌ى گرنگ بۆ ژیان بوونى ئۆكسجینه له به‌رگه‌هه‌واى زه‌ویدا، كه به‌هۆی ڕووهكهكانى سه‌ر زه‌وییه‌وه ئاسته‌كه‌ى تا ڕادەیەک جێگیره و بوونى ئاویش سه‌رچاوه‌ى سێیه‌مه له‌گه‌ڵ بوونى هه‌زاره‌ها سه‌رچاوه‌ی تر كه به نه‌بوونى ته‌نها یه‌كێكیان كۆتایى به ژیانى سه‌ر زه‌وى دێت