Search this site
Embedded Files
Skip to main content
Skip to navigation
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
gerdûn
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
More
نوێترین هەواڵەکان
کۆمەڵەی خۆر
منداڵان
کەشوهەوا
دەربارەی ئێمە
10 زانیاری خێرا دەربارەی هەسارەی زەوی
ئەگەر خۆر هێندەی دەرگایەکی ئاسایی درێژبێت ، ئەوا زەوی قەبارەکەی دەبێتە قەبارەی نیکڵ (دراوێکی ئەمەریکییە دەکاتە 5 سەنت)ێک.
زەوی سێیەم نزیکتین هەسارەیە لە ئەستێرەی خۆرەوە و نزیکەی 150 ملیۆن کیلۆمەتر لە خۆرەوە دوورە.
زەوی یەک خولانەوە بەدەوری خۆیدا بە نزیکەی 24 کاتژمێر تەواودەکات و بۆ تەواوکردنی یەک سوڕانەوە بەدەوری خۆردا پێویستی بە 365.25 ڕۆژ هەیە.
زەوی هەسارەیەکی بەردینە و یەکێکە لە چوار هەسارە تاوێرییەکەی کۆمەڵەی خۆر (عەتارد – زوهرە – زەوی - مەریخ). ڕووی هەسارەکەیش بەرزونزمییەکی زۆری پێوە دیارە، جیاوازی ئەم هەسارە تاوێرییەی لە هەسارەکانی تری کۆمەڵەی خۆر ئەو بڕە زۆرەی ئاوە کە لە شێوەی زەریادا هەسارەکەی داپۆشیووە، هەندێک جار بە هەسارە شینەکەیش ناسراوە .
بەرگەهەوای زەوی 78% لە گازی نایترۆجین و 21% لە گازی ئۆکسجین پێکهاتووە، ئەم بەرگەهەوایەش لەلایەن زیندەوەرانی سەر ڕووی هەسارەکەوە بۆ هەناسەدان بەکاردەهێنرێت.
زەوی خاوەنی یەک مانگە کە لە زۆربەی زمانەکاندا ناوێکی تایبەت بە خۆی نییە و لە زمانی کوردیشدا هەر بە (مانگ) ناسراوە و زاناکانیش بە (مانگی زەوی) زۆرجار ناویدەبەن .
هیچ هەڵقەیەک دەوری زەوی نەداوە .
ژمارەیەکی زۆر مانگی دەستکرد بەدەوری هەسارەی زەویدا دەسوڕێنەوە کە سوودێکی زۆر دەگەیەنن بە یەکێک لە زیندەوەرەکانی سەر هەسارەکە کە بە مرۆڤ ناسراوە .
زەوی تەنها شوێنی گەردوونە کە تا ئێستا دۆزرابێتەوە و بۆ ژیانی زیندەوەران گونجاو بێت.
بەرگەهەوای زەوی ئێمە دەپارێزێت لە نەیزەکەکان و پێشئەوەی بکەوێتە سەر ڕووی زەوی دەیسوتێنێت.
گەڕانەوە
Google Sites
Report abuse
Google Sites
Report abuse