Important Links
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەرو دکتۆرا لە (MOFCOM) وڵاتی کۆماری چینی میللی ڕادەگەێنێت.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندنى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا. هەرکەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی ووڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، دەتوانن داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن:
https://mega.nz/folder/SZlUFBoJ#FtGI71CXpwNw1UBS2WcwyA
تێبینی: وەزارەت تەنها کار لە سەر هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.
مەرج و داواکارییەکانی کۆماری چینی میللی بۆ هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا:
- بڕوانامەی دەرچون کە پشتراست کرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
- بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
- بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لە لایەن وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت ڕاستکرابێتەوە.
- بڕوانامەی تەندروستی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
- تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفل و ئایلتس یا پشتگیریەک لە زانکۆکەی کە بیسەلمێنێت تەواوی خوێندنی بە زمانی ئینگلیزی بوە.
- پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
- سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
- تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێڵە (chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn) بکەن.
مەرج و داواکارییەکانی وەزارەتی خوێندنی بالا و توێژینەوەی زانستی:
ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بروانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥) کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لەڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی (٢٥/٥/٢٠٢٤) سەعات (١٢) ى نیوەرۆ، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن (maqsood.mohammed@mhe-krg.org):
لە سەرەوە وشەی (MOFCOM) بنوسرێت ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت.
• ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە.
• شوێنی کار
• بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر
• ئیمێل
• تەلەفۆن
دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. بەڵام بۆ دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت بە لایەنی کەم (٥) ساڵ خزمەتی هەبێت.
• دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە (٧٠) کەمتر نەبیت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی کۆماری چینی میللی پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ، تەنها لە ڕێگەی ماڵپەری سەرەکی زەمالەکە دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو بەڕێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا رۆژی (٢٥/٥/٢٠٢٤) سەعات (١٢) ى نیوەرۆ، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن (maqsood.mohammed@mhe-krg.org):
سەرەتا ووشەی (MOFCOM) بنوسرێت، ئینجا ئەم زانیاریانەی خوارەوە بە زمانی ئینگلیزی رەوانە بکرێت.
• ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە
• شوێنی کار
• بەرنامەی پێشکەش کراو، واتا ماستەر یا دکتۆرا
• ئیمێل
• تەلەفۆن
تێبینی گشتى:
- هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
- تکایە بۆ هەر پرسێارێک یا زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن، دواتر دەتوانن پەیوەندی بە کونسوڵخانەی گشتی وڵاتی چین لە هەولێر لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆن و ئێمێڵەی خوارەوە بکەن:
تەلەفۆن: ٠٧٥١١٣٧٨٤٢٢
ئیمێل: chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى زەمالەی خوێندنى ماستەر لە وڵاتى چین بڵاودەکاتەوە
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات بەمەبەستی خوێندنی (ماستەر)، هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەکات، تکایە بۆ وردەکاری زیاتر و پێشکەش کردن سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن.
لینکی زانیاری و ووردەکاری خوێندن
مەرج و داواکاری لایەنى کۆماری چینی میللی:
1. بڕوانامەی دەرچون کە پشت ڕاستکرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەکەمان و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراست کردنی بڕوانامەکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
2. بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەکەم.
3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاکی کە لەلایەن وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پشت راستکرابێتەوە.
4. بڕوانامەی تەندروستی کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستکردنی بروانامەی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی کوردستان.
5. تێستی زمانی ئینگلیزیەکانی وەک تۆیفڵ و ئایڵتس یان پشتگیریەک لە زانکۆکەی کە بیسەلمێنێت تەواوی خوێندنی بە زمانی ئینگلیزی بوە.
6. پاسپۆرت کە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ کەمتر نەبێت.
7. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواکار.
تکایە بۆ هەر پرسیارێک پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێلە (chinaconsul_erbil@mfa.gov.cn) بکەن.
مەرجی ڕێنمایی تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە.
• پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥ %)کەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆ پێش پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەکرێت و بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• کاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەکی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاکی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (چین) دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکاریەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا سەعات ١١ى پێش نیوەڕۆى رۆژی (١٩/٥/٢٠٢٤)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بکەن: (maqsood.mohammed@mhe-krg.org)
1) ناوی تەواو وەک ئەوەی کە لە پاسپۆرت نوسراوە ...
2) شوێنی کار ...
3) بەرنامەی پێشکەش کراو واتە ماستەر لە بواری ...
4) ئیمێل ...
5) تەلەفۆن (ژمارەی ئەو تەلەفۆنەی کە واتسئاپی لە سەرە)
سایتێکی زۆر گرنگ بۆ گۆڤاری زانستی بێبەرامبەر
1- سایتەکە نزیکەی ٤١٩ گۆڤار لە چەندین بوار و زانستی جیاوازدا لەخۆدەگرێت.
2- سەرجەم گۆڤارەکان بڵاوکراوەکانیان بەردەستن بە بێ بەرامبەر هەروەها، بەشێکی زۆریشیان بەبێ بەرامبەر توێژینەوە بڵاودەکەنەوە ، واتە هیچ پارەیەکی چاپکردنیان و بڵاوکرادنەوە وەرناگرن (Free Charge).
3- لیستەکە ناوی گۆڤارە زانستییەکان و ناوی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە و ناوی قەوارە یان دامەزراوەی سەرپەرشتیکردنی گۆڤارەکە و هەروەها ستاندارد و ڕێژەی هەر گۆڤارێک لەخۆدەگرێت.
نوێکردنەوەی لیستی گۆڤارەکانی سکۆپوس: کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
سکۆپوس لیستی نوێی بۆ مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە بۆ ئەو گۆڤارە نوێیانەی کە پەسەندکراون بۆ ئەوەی بخرێنە ناو لیستەکەوە دوای ئەوەی مەرجەکانی پەیوەستبوونیان بە سکۆپەسەوە ئەنجامداوە، هەروەها لیستی ئەو گۆڤارانەشی بڵاوکردۆتەوە کە سکۆپەس ئیندێکسکردنی وەستاندووە (سڕاوەتەوە)، وەک لە وردەکارییەکانی خوارەوەدا باسکراوە.
حەفتا و چوار زانکۆ و کۆلێژی عێراق لە پۆلێنکردنی UI GreenMetric بۆ ساڵی ٢٠٢٣ پلەی کێبڕکێیان بەدەستهێنا
وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانستی عێراق ڕیزبەندی (UI GreenMetric) بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە ، کە تیایدا ئاماژە بەوە دەکات لە ئەنجامی ئەم پۆلێنکردنەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ هەزار و سەد و هەشتا و سێ دامەزراوەی زانکۆیی لە سەرانسەری جیهان ئەنجامدراوە، زانکۆکانی هەرێم و عێراق توانیان کێبڕکێی جیهانی خۆیان بکەن و ژمارەیان بۆ حەفتا و چوار دامەزراوە بەرزبکەنەوە ، بە بەراورد بە ئەنجامی دوایین بڵاوکراوە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ .
لە ڕیزبەندیەکەدا زانکۆی جیهان – سلێمانی لە پێشەنگی زانکۆ تایبەتەکاندایە و پلەی جهانی ٧٧٠ ی جهانیە و پلەی یەکەمی گرتووە لەسەر ئاستی هەرێم ، زانکۆی کاسۆلیک بە پلەی ٩١٦ ی جیهانی هەیە و بە پلەی دووەم دێت، بە داخەوە هیچ زانکۆیەکی حکومی هەرێم ناوی لە لیستەکەدا نیە.
پۆلێنبەندی UI Greenmetric لەسەر بنەمای پێوەرەکانی ژێرخانی زانستی و ئەکادیمی (15%)، وزە و گۆڕانی کەشوهەوا (21%)، پاشماوە (18%)، ئاو (10%)، گواستنەوە (18%)، پەروەردە و توێژینەوە (18%) دامەزراوە. ، جگە لە بەردەوامیی، ژینگە ڕیزبەندیەکە ئەنجام دەدات.
شایەنی باسە لەسەر ئاستی ءێراق ، زانکۆی بابل لەم پۆلێنکردنەدا لە پێشەنگی زانکۆکانی عێراق بوو، بەو پێیەی لە پلەی ١٣٣ی جیهانیدا بوو، دواتر زانکۆکانی ئەنبار، ئەلمستقبال، بەغدا، زانکۆی تەکنیکی فوراتی ناوەڕاست، بەسرە، ئەلمستەنسرییە، کەربەلا، ٢٠١٩. سومەر و الکفیل و قادیسیە، تا دەگاتە زانکۆی ئەلحەمدانییە.
جێگای سەرنجە زانکۆ و پەیمانگاکانی عێراق کێبڕکێی بەرزبوونەوەی خۆیان لە پۆلێنبەندییە نێودەوڵەتییەکاندا تۆمار کردووە، لەوانە پۆلێنکردنی شەنگەهای بۆ بابەتەکانی ئەکادیمی بۆ ساڵی ٢٠٢٣، کە تیایدا زانکۆی بەغدا لە چوارچێوەی پسپۆڕی (Dentistry & Oral Sciences) دەرکەوتووە، هەروەها پۆلێنکردنی (The... تایمز)، کە لە ئێستادا سێزدە.زانکۆ و پۆلێنبەندی (QS) کە تێیدا پێنج زانکۆ هەیە، و پۆلێنبەندی (Scimago) کە بیست و دوو دامەزراوەی تێدایە، و پۆلێنبەندی (Greenmetric)، کە تێیدا... ژمارەی دامەزراوە پەروەردەییەکانی عێراق لە چاپی 2023 زیادیکردووە بۆ حەفتا و چوار زانکۆ و پەیمانگا، هەروەها پۆلێنبەندی URA کە تێیدا چوار زانکۆی عێراقی هەیە، جگە لەوانە پۆلێنکردنی Webometrics، بە بەشداربوون و پێشبڕکێی زیاتر لە سەد زانکۆ و پەیمانگای عێراق.
ئاگادارییهك بۆ پێشكهشكارانی خوێندنی باڵا (ماستەر و دكتورا) بۆ دهرهوهی ووڵات
ئەو ئەفسەر و فەرمانبەر و کارمەندانەی دامەزراوەکانی میلاکی وەزارەتی ناوخۆ کە بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات لە سەر خەرجی خۆیان پێشکەشیان کردووە و ناویان لە خوارەوە هاتووە، پێویستە بە زووترین کات یان سەردانی بەشی دیراسات لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بکەن یان پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی ( 07503538978 ) بکەن بۆ تەواوکردنی فایلەکانیان بە مەبەستی کێبڕکێ کردن لەسەر کورسییەکانی خوێندن لە ناو پلانی وەزارەت. دوای تەواوکردنی فایلەکان، ناوەکانیان دەچێتە پێشبڕکێ و ئەوانەی خاڵی پێویست بەدەست دەهێنن و لە کێبڕکێ دەردەچن، مۆڵەتی خوێندنیان پێ دەدرێت لە دەرەوەی وڵات لەسەر خەرجی خۆیان بە گوێرەی ڕینماییە بەرکارەکان.
لیستی ژماره (1)، پێشكهشكاران بۆ خوێندنی ماستهر له دهرهوهی وڵات:
لیستی ژماره (2)، پێشكهشكاران بۆ خوێندنی دكتۆرا له دهرهوهی وڵات:
بڕیارێك له وهزارهتى تهندروستى عێراق بۆ دهرچووانى پزیشكى له ههرێم
له نوسراوێكى وهزارهتى تهندروستى عێراق كه له رۆژى یهكشهممه 24ى ئهیلولى 2023 دهرچووه و رەزامەندی وەزیری تەندروستی و نوسراوێکی ئەنجومەنی راژەی ئیتیحادی لهسهره بڕیاردرا بە دامەزراندنی دەرچووانی هەریەک لە کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی، پەرستاری، هەروەها کۆلێژ و پەیمانگاکانی تەکنیکی پزیشکی بۆ ساڵی خوێندنی 2022 بە دەرچووانی هەرێمی کوردستانیشەوە.
.بڕیارەکە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان و ئەو زانکۆیانەش کە لە دەرەوەی عێراقن و دانپێدانراون دهگرێتهوه
تایبەت بە خوێندکارانی خوێندنی باڵا و تویژەران
بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا ( ماستەر و دکتۆرا ) و ئەوانەی ئارەزووی نووسینی توێژینەوە لەسەر بابەتگەلی جۆراوجۆر دەکەن ، پێشنیاری پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنی کراوەکە دەکەم بۆتان (Open Access library) کە زیاتر لە (پێنج) ملیۆن بابەتی زانستی پێشکەش دەکات لە بەشە جیاوازەکانی وەک هونەر و زانستە مرۆییەکان، ئابووری، زانستە یاساییەکان , پزیشکی, ئەندازیاری, ژینگە, کیمیا ، هتد لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە :
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە خوێندن لە دەرەوەی وڵات سوودمەند بن
لەو پێنج هەزار کورسییەی خوێندنی باڵا لە دەرەوەی وڵات لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕاگەیەندراوە، بەشى پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراوە و فەرمانبەران دەتوانن لەم لینکەى خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن.
د. یاسین ساڵح، بەڕێوەبەری گشتی نێردراوان و پەیوەندییە رۆشنبیرییەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى، ڕایگەیاند: پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەین بۆ ناردنی پێنج هەزار کەس بۆ خوێندن لە دەرەوەی وڵات لەسەر ئەستۆی حکومەتی عێراق.
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق نوێترین لیستی ناوی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی بڵاوکردەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە بەرواری ١٦-٨-٢٠٢٣ نوێترین لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی جیهانی بڵاوکردووە.
لیستی ناوی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان : خوێندن لەسەر ئەرکی خۆت (النفقە الخاصە) ٢٠٢٣-٢٠٢٤
لیستی ناوی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان : لەسەر ئەرکی حکومەت (الابتعاث) ٢٠٢٣-٢٠٢٤
وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانکۆو پەیمانگە تایبەتە مۆڵەتپێدراوەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە
لیستی ناوی پەیمانگە و زانکۆ تایبەتە باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان ، کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە بڵاوکراوەتەوە ، دڵنیابەرەوە ناوی زانکۆ و پەیمانگەکەی تۆی تیایە ؟
کۆنفرانسی تەواو پارەدارکراو (Fully funded conferences) بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا
کۆنفرانسی تەواو پارەدارکراو (مؤتمرات ممولة بالكامل) (Fully funded conferences) بریتییە لەو کۆنفڕانسانەی کە تێیدا ڕێکخەری کۆنفرانس هەموو تێچووی ئامادەبوون و شوێنی نیشتەجێبوون و گەشتکردن لە ئەستۆ دەگرێت.
هەروەها چەندین کۆنفرانس هەن کە یارمەتی دارایی دەدەن بە تایبەت بە خوێندکارانی خوێندنی باڵا و مەبەستیان ئەوەیە کە دەرفەت بدرێت بەو خوێندکارانە بۆ پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان لە کۆنفرانسەکاندا.
بۆ ئەم مەبەستەش لەو سایتەی خوارەوە دەیان کۆنفرانسی تەواو پارەدارکراو (Fully funded) دەبینیت، و دەتوانیت لە سایتەکەدا ناوت تۆمار بکەیت بۆ بینینی کۆنفرانسی زیاتر.
زانکۆی ئازادی ئیسلامی واحدی نجف اباد لە ئێران
لە لیستی زانکۆ باوەرپێکراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان نەماوە
ئەمرۆ پەیووندیم کرد بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان پێیان را گەیاندم کە زانکۆی ئازادی ئیسلامی واحدی نجف اباد لە ئەصفھان/ ئێران لە لیستی زانکۆ باوەرپێکراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێمی کوردستان ھاتۆتە دەر و لە ئێستا خوێندن لەو زانکۆیە رێگەپێدراو نی یە واتا بۆ مانگی ٩ ساڵی ٢٠٢٣ و دواتر ناتوانن دەست بەخوێندن بکەن لەو زانکۆیە
ئەوانەی مانگی ٢ ساڵی ٢٠٢٣ یان پێشتر لەو زانکۆیە دەستیان بەخوێندن کردوە کێشەیان نی یە و یەکسان کردنیان بۆ دەکرێت بەڵام ھەر کەسێک تا ئێستا قبوڵی وەرگرتوە و دەستی بەخوێندن نەکردوە یان بەرنامەی ھەیە مانگی ٩ ساڵی ٢٠٢٣ لەو زانکۆیە بخوێنێت بە ھیچ جۆرێک رێگە پێدراو نی یە و یەکسان کردنی بۆ ناکرێت
بۆ بینینی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکە :
لیستی ناوی گۆڤارە باوەڕپێکراوەکان
وەرگیراوە لە پارێزەر
کامۆ خدر
Important Links:
Acceptable Global Universities
Search Engine of Open Access Journal ISSN (Click here)
Search Engine of non-Open Access Journal ISSN (Click here)
Search Clarivate Analytics (Thomson Reuters) Master Journal List (Click here)
InCite Journal Citation Report (Thomson Reuters Impact Factor) (Click here)
Journal/Conference titles indexed in Scopus: Search engine (Click here)
Journal titles indexed by/member of the Directory of Open Access Journal (DOAJ) (Click here)
Famous Publishers Listed by Web of Science (Click here)
Highly prestigious international academic awards (Click here)
ISBN Book Search Engine (Click here)
WIPO - Patent Search Engine (Click here)
Webometrics Universities Rank list, 2022 (Click here)
Top 10 Scientific Journals in your field (Click here)
List of Predatory Publishers (Click here)
List of Predatory Journals (Click here)
List of Hijacked Journals (Click here)
Journal Indexing Search (JIndex) :