سکۆلەرشیپی سەنگافورە (SINGA) بۆ دکتۆرا
دوا وادە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری خوێندن : 01/07/2024
لینکی زانیاری دەربارەی سکۆلەرشیپەکە :
لینکی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ سکۆلەرشیپەکە :
لە ڕوسیا کورسی خوێندنی باڵا بەدەست بهێنە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بەردەست بوونی ٢٦٠ سکۆلەرشیپی خوێندن ڕادەگەیەنێت لەلایەن حکومەتی فیدراڵی ڕووسیا بۆ عێراق بۆ ساڵی خوێندنی 2024/2025 بۆ خوێندنی بڕوانامەی باڵا (بەکالۆریۆس ، ماستەر ، دکتۆرا).
بەشی سکۆلەرشیپ و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان ڕوونی دەکاتەوە ، دوا وادەی پێشکەشکردن ڕۆژی پێنجشەممە 15-12-2023 دەبێت، ئەوانەی دەیانەوێت داواکاری پێشکەش بکەن دەتوانن سەیری پسپۆڕی و میکانیزمی پێشکەشکردن و مەرجەکان بکەن:
لینکی پێشکەش کردن لە ڕێگەی وەزارەتەوە
لە تورکیا کورسی خوێندنی باڵا بەدەست بهێنە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بەردەست بوونی ٢٢ سکۆلەرشیپی خوێندن ڕادەگەیەنێت کە لەلایەن زانکۆی ئەستەنبوڵ گولشیمەوە پێشکەش دەکرێت بۆ خوێندنی بڕوانامەی باڵا (بەکالۆریۆس ، ماستەر ، دکتۆرا).
بەشی سکۆلەرشیپ و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان ڕوونی دەکاتەوە ، دوا وادەی پێشکەشکردن ڕۆژی پێنجشەممە 16-11-2023 دەبێت، هەروەها خوێندکاران دەتوانن پێداچوونەوە بە مەرجەکانی پێشکەشکردن بکەن لە ڕێگەی یەم لینکەوە:
لە سلۆڤاکیا دەرفەتی ژیان و سکۆلەرشیپ بەدەست بهێنە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ٣٠٠ کورسی خوێندنی باڵا (بەکالۆریۆس ، ماستەر - دکتۆرا) لە ووڵاتی سلۆڤاکیا بۆ خوازیاران و خوێندکارانی عێراق ڕاگەیاند .
دوا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری خوێندن ٣١-١٠-٢٠٢٣ دەبێت
رووسیا 60 زەمالەی خوێندن دەبەخشێتە قوتابییانی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی خوێندنی باڵای رووسیای فیدارڵ بۆ ساڵی خوێندنی (2024-2025) 60 زەمالەی خوێندنی لە پسپۆڕییە جیاوازەکان پێشکەش بە قوتابییانی هەرێمی کوردستان دەکات.
تاوەکو ساڵی 2022 ژمارەی زەمالەکانی خوێندن لە رووسیا بۆ هەرێمی کوردستان تەنیا 30 زەمالە بوو، بەڵام رۆژی 6/11/2022 ماکسیم روبین، کونسوڵی گشتی رووسیای فیدراڵ لە هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سیمینارێکدا لە زانکۆی سۆران رایگەیاند، "حکومەتی وڵاتەکەی دوو بەرامبەر ژمارەی زەمالەکانی خوێندنی بۆ هەرێمی کوردستان زیاددەکات".
بەپێی مەرجەکانی ساڵانی پێشووی زەمالەی خوێندن لە رووسیا، هەر کەسێک ئارەزووی خوێندن بکات بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییهكان، دهتوانێت له رێگهی ئەم لینکەی خوارەوە داواكاری پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بكات:
مەشقی تاقیكردنەوەی ئایەلس بە خۆڕایی لەلایەن بریتش كانسڵ
لە نوێترین خزمەتگوزاریدا دامەزراوەی بریتش كانسل بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی ئەو فێرخوازانەی دەیانەوێت تاقیکردنەوەی ئایەڵس ئەنجامبدەن ، بە شێوەیەكی ئۆنڵایین خزمەتگوزاری تاقیكردنەوەی ئایەلسی بێبەرامبەر (تەنها بۆ ڕاهێنانە نەك فەرمی) بۆ خوازیاران راگەیاند.
هەركەسێك تەمەنی 18 ساڵ بەرەو سەرەوبێت، پاسپۆرتی بەسەرنەچوبێت و بتوانێت ئینتەرنیتێكی باشی هەبێت لەگەل لاپۆتپێك ، دەتوانێت هەردوو شێوە تاقیكردنەوەی ئایەلس لە ماڵەوە بێ بەرامبەر بۆ هەردوو شێوازی گشتی (ئایەڵس بۆ ئیش) و ( ئایەلس بۆ خوێندن لە زانكۆكان) ئەنجام بدات.
کۆرسێکی تایبەت بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا
(دیبلۆمی باڵا، ماستەر، دکتۆرا)
رێکخراوی ورە بە هەماهەنگی لەگەڵ پلاتفۆرمی (Asomphdac) بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر ئاسۆ محمود رضا هەلدەستێت بە کردنەوەی کۆرسی ئۆنلاین بۆ قوتابیانی خوێندنی باڵا (دیبلۆمی باڵا ، ماستەر، دکتۆرا) بۆ شارەزا بوون لە توێژینەوەی زانستی و دارشتنی ناونیشانی ( توێژینەوەی دیبلۆمی باڵا ، ماستەر نامە ، تێزی دکتۆرا )
ئەم کۆرسە هۆکارە بؤ ئاسانکاری و شارەزا بوون لە نوسینی توێژینەوە وە چۆنیەتی گەران بە دوای سەرچاوە زانستيیەکان، وە ئەم کۆرسە دەبێتە رێنشاندەری قوتابی لە قۆناغی سەرەتای نوسینی توێژینەوە تاوەکو گفتوگۆ و وەرگرتنی بڕوانامە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەردەستبوونی 50 سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکاران ڕادەگەیەنێت لەلایەن ووڵاتی میصرەوە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٣
Translation is too long to be saved
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەردەستبوونی 50 سکۆلەرشیپ لە کۆماری میسری عەرەبی ڕاگەیاند.
لە سکۆلەرشیپەکەدا ٢٠ کورسی بۆ بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ٣٠ کورسی بۆ خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) دابینکراوە و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/٨/١٠ دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردن.
مەرج و ڕێنماییەکانی پێشکەش کردن
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەردەستبوونی سێ سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکاران ڕادەگەیەنێت کە لەلایەن کۆماری پاکستانەوە بۆ خوێندنی ساڵی ٢٠٢٣/٢٠٢٤ دابینکراوە.
Translation is too long to be saved
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەردەستبوونی سێ سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکاران ڕادەگەیەنێت کە لەلایەن کۆماری پاکستانەوە بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس بۆ ساڵی ٢٠٢٣/٢٠٢٤ دابینکراوە.
بەشی نوێنەرایەتی و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان ڕایگەیاندووە ، سکۆلەرشیپەکان لە بوارەکانی پزیشکی و نەشتەرگەری و دەرمانسازی و ئەندازیارییە، دوا وادەی پێشکەشکردنیش ڕۆژی شەممە بەرواری ٧/١٥/٢٠٢٣یە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە نابێت تێکڕای نمرەی داواکار لە (90%) کەمتر نەبێت بۆ پسپۆڕیەکانی گروپی پزیشکی و (80%) بۆ پسپۆڕی ئەندازیاری، ڕوونیشی کردەوە کە نابێت تەمەنی داواکار لە (22) ساڵ زیاتر بێت.
ئەو بەڵگەنامانەی پێویستن بۆ داواکارانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس ، دەبێت دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگی بەڵگەنامەی ئامادەیی بە شێوەیەکی ڕێکوپێک وەرگێڕدراو ئامادە بکات، هەروەها دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگی پاسپۆرتی عێراقی، و ماوەی کارپێکردنی پاسپۆرتەکەش لە (١٨) مانگ کەمتر نەبێت، جگە لە دوو کۆپی ڕەنگاوڕەنگی بڕوانامەی تەندروستی نێودەوڵەتی بە زمانی ئینگلیزی، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە خوێندکارەکە دوورە لە توشبوون و نەخۆشییە گواستراوەکان لەگەڵ چوار وێنەی کەسی داواکار.
بۆ پیشکەش کردنی داواکاری کلیک لێرە بکە
خولێکی بەهێز کردن لە بواری (WEB APPLICATION PROGRAMMING)
بۆ فێرخوازان - بە شێوەی ئۆنڵاین
خولەکە بە شێوەی ئۆنڵاینە و بە زمانی ئینگلیزی دەوترێتەوە لە لایەن ( Centre For Development Of Advanced Computing ) لە شاری پونە لە ووڵاتی هندستان.
- خولەکە لە ١٠-٧-٢٠٢٣ دەستپێدەکات و لە ٢٩-٧-٢٠٢٣ کۆتایی پێدێت.
- لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی نێودەوڵەتی دەبەخشرێت بە بە شداربووان.
بەردەستبوونی سکۆلەرشیپی فەرەنسی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق بەردەستبوونی سکۆلەرشیپی فەرەنسی بۆ ساڵی ٢٠٢٣/٢٠٢٤ ڕادەگەیەنێت.
سکۆلەرشیپی فەرەنسی تایبەتە بە پسپۆڕییەکانی (یاسا - ئەندازیاری - زانست - ژینگە - شوێنەوار - زمانی فەرەنسی) ، ئەم سکۆلەرشیپە تەنها بۆ بڕوانامەی دکتۆرایە.
حکومەتى هیندستان ژماریەک کۆرسى ڕاهێنان بۆ ساڵی
(٢٠٢٣- ٢٠٢٤) رادەگەیەنێت
لە چوارچێوەی (Indian Technical and Economic Cooperation Program) حکومەتی هیندستان ژمارەیەک کۆرسى ڕاهێنان بۆ قوتابیان و خوێندکارانى نێودەوڵەتى و فەرمانبەران و مامۆستایانى هەردو کەرتى (گشتى- تایبەت) بەم شێوەیەى خوارەوە ڕادەگەیەنێت.
یەکەم : کۆرسەکانی ئەم پرۆگرامە فراوان و هەمەجۆرن کە بریتین لە بوارەکانى:
IT -
Rural Development -
Parliamentary Practices -
Entrepreneurship -
Marine to Aeronautical Engineering -
بۆ زانیاری زیاتر و چۆنیەتی پێشکەش کردن، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕانەی خوارەوە بکەن.
https://www.itecgoi.in/upcoming_courses
دووەم : لە هەمان کاتدا دوو کۆرسی دیکەش ڕادەگەیەنێت کە بریتین لە بوارەکانى:
Progress to Proficiency (Advanced) Iteration -
Progress to Proficiency (Basic) Iteration -
ڕاگەیاندنی ٤٠ کورسی خوێندن لەلایەن ووڵاتی ڕۆمانیاوە
وەزارەتی خوێندنی باڵآی عیڕاق ڕایگەیاند کە ووڵاتی ڕۆمانیا ٤٠ کورسی خوێندنی دابینکردووە بۆ سەرجەم بڕوانامەکانی خوێندنی باڵآ.
کۆتا کات بۆ پێشکەشکردنی داواکاری June 30, 2023
خۆتۆمار کردن لە بەشی پەیوەندیەکانی عێراق
وێبناری : ئەتەکێت و پرۆتۆکۆل
بەخۆڕایی لەڕێگای بەرنامەی ZOOM
بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر گرنگی ئەتەکێت و پرۆتۆکۆل؟
بەژداری بکە لەم وێبینارە لەسەر وەرگرتنی زانیاری تەواو لە سەر خوولەکانی ئەکێت و پرۆتۆکۆل.
ئەم وێبینارە بە سوودە بۆ :-
* فەرمانبەرانی هەردوو کەرتی حکومی و ناحکومی
* خاوەن کاران
* فێرخوازان.
* بەڕێوەبەران.
* کارمەندانی بواری مارکێتینگ.
*سەرچاوە مرۆییەکان, … ھتد.
-------------------------------
رێکەوت : رۆژی ھەینی 2023/2/10
کات: 8:00 تا 10:00 شەو
-------------------------------
بۆ بەشداریکردن پێویستە جۆینی ھەردوو گروپ ببیت تاوەکو لینکی ZOOM ت پێبگات.
گروپی واتساپ WhatsApp
https://chat.whatsapp.com/JptHKQldKa05wiXGFyPHYF
گروپی Facebook
https://www.facebook.com/groups/379617320108184/?ref=share
لەکۆتایی وێبنارەکەدا بروانامەی نێودەولەتی بە شێوەیەکی ئارەزومەندانە بەبەشداربوان دەدرێت
خولی خێرا نوسی و دەست و خەت جوانی
Cisco Training Course کردنەوەی خولی نێتۆرکی سیسکۆ
کردنەوەی خولی نێتۆرکی سیسکۆ ، بۆ ماوەی 16 ڕۆژ Click here
Alison Empower Yourself (Free Courses)
ITECH (Indian Technical and Economic Cooperation Programme)
SPECIALISED PROGRAMME ON DESIGN, DEVELOPMENT & IMPLEMENTATION OF E-LEARNING COURSES
SPECIALISED PROGRAMME ON BIG DATA TECHNOLOGIES AND MACHINE LEARNING
SPECIALIZED COURSE IN IOT TECHNOLOGIES AND APPLICATIONS FOR SMART CITIES
TRAINING PROGRAMME IN QUANTUM COMPUTING AND INFORMATION SCIENCE
Cloud Computing Completed
Zanko Line
Mobile Application Development (Using Java Language)
Lecture 01 - Part 01
Lecture 01 - Part 02
How to Install Android Studio
How to create new Project
Lecture 02 - Part 01
Lecture 02 - Part 02
Lab
Homework
Lecture 03
Lab - Part 1
Lab - Part 2
Lecture 04
Lab
Lecture 05 - Part 01
Lecture 05 - Part 02
Lab
Lecture 06
Lab - Part 1
Lab - Part 2
Lecture 07 - Part 01
Lecture 07 - Part 02
Lecture 07 - Part 03
Lab - Part 1
Lab - Part2