بەکارهێنانی لینکە نوێیەکانی Sci-Hub لە ساڵی ٢٠٢٤ و چەند زانیاریەک لەسەر سایتەکە
Sci-Hub لینکی ماڵپەڕێکە کە زیاتر لە ٦٤.٥ ملیۆن وتار و توێژینەوە و بابەت ئەکادیمی تێدایە کە دەتوانرێت ڕاستەوخۆ دابەزێنرێت بەبێ بەرامبەر. پێش ئامادەکردنی سەرجەم بابەتەکان بۆ دابەزاندن ، Sci-Hub سەرجەم توێژینەوەکان لە کۆگاکەیدا هەڵدەگرێت و دەپارێزێت، ئەم هەڵگرتنە ناوی Library Genesis (LibGen) یان Library Genesis Proxy 2024 ە. SciHub مشتومڕی لەسەر دروست بووە، لەلایەن بەشێک لە کۆمەڵگە زانستی و ئەکادیمییەکانەوە. لەلایەن هەندێکیانەوە ستایش کراوە و لەلایەن چەند بڵاوکەرەوەیەکیشەوە ئیدانە کراوە.
لە ساڵی ٢٠١٥ دا بڵاوکەرەوەی ئەکادیمی Elsevier سکاڵای یاسایی لە شاری نیویۆرک لە دژی SciHub تۆمار کرد کە تۆمەتی پێشێلکردنی مافی چاپکردن بوو، دواتر ئەم داوا یاساییە بووە هۆی لەدەستدانی دۆمەینی ئەصڵی scihub.org.
Regarding academic research and writing, using reputable sources to back up your findings and conclusions is crucial. Journal indexing plays an essential role in identifying and evaluating the journal’s quality, and it is a crucial tool for researchers to use when assessing the credibility of a journal. This article will explain the different types of journal indexing and how they can help you identify reputable journals. Read more
چوارەمین کۆنفرانسی زانستە سروشتییەکان لە زانکۆی چەرموو
ئەمە بکە... بۆ قبوڵ بوونی توێژینەوەکەت
ئایا تۆ خوێندکاری خوێندنی باڵایت (ماستەر ، دکتۆرا) و دڵەڕاوکێی ئەوەت هەیە کە توێژینەوەکەت ڕووبەڕووی ڕەتکردنەوە دەبێتەوە؟ هیچ خەمت نەبێت! چوارچێوەیەکی گشتگیرم بۆ ئامادە کردوون ، کە دەتوانێت چانسی قبوڵکردنی توێژینەوەکەت لەو گۆڤارانەی فاکتەری کاریگەر (Impact Factor) یان بەرزە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات و ڕێژەی وەرگرتن و قبوڵ بوونی توێژینەوەکەت زیاتر بکات. تکایە پێش ئەوەی توێژینەوەکەت پێشکەشی گۆڤارەکان بکەیت، دڵنیابە لەوەی کە توێژینەوەکەت لەگەڵ ئەم پێنج خاڵە گرنگەدا هاوتەریبە.
ڕاستیەکان دەربارەی پلاتفۆڕمی ڕیسێرچ گەیت ResearchGate
ResearchGate ماڵپەڕێکی تۆڕی فیکرییە بۆ توێژەران و ئەکادیمیستان و زانایان. یارمەتی ملیۆنان توێژەر دەدات بڵاوکراوە و توێژینەوەکانیان لەگەڵ یەکتردا بەیەکەوە هاوبەشی پێبکەن . بەکار دێت بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوتەمەنەکانمان و هاوکاریکردن لە پڕۆژە زانستییەکان . دەتوانین پرسیار و گومانەکان ڕاستەوخۆ لە پسپۆڕان بپرسین و هاوکاران بۆ توێژینەوە و کارە زانستیەکانمان بدۆزینەوە. لەم بابەتەدا، دەمەوێت باسی چەند ڕاستیەکی سەرنجڕاکێش بکەم دەربارەی Researchgate.net
پێنج ڕێگا بۆ دوورکەوتنەوە لە گۆڤاری هەڵە و دۆزینەوەی گۆڤاری دروست
هەڵبژاردنی گۆڤارێکی گونجاو بۆ توێژینەوەکەت هەنگاوێکی گرنگە لە پرۆسەی بڵاوکردنەوەی ئەکادیمیدا، کاریگەری لەسەر بینین و متمانەپێکراوی کارەکانت دەبێت. بەڵام ستراتیژییەتی بنەڕەتی هەیە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە خۆت لە گۆڤارێکی هەڵە بەدوور بگریت و گۆڤارێکی گونجاو بۆ توێژینەوەکەت بدۆزیتەوە. لەم پۆستەدا، دەمەوێت پێنج ڕێگەی سەرەکی بۆ ڕێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردنی گۆڤارەکەت، کە بەهێزت دەکات بۆ بڕیاردانی ئاگادارانە و زۆرترین کاریگەری لەسەر توێژینەوەکانت باس بکەم. لە تێگەیشتن لە مەودا و فۆکۆسی گۆڤارەکانەوە تا هەڵسەنگاندنی ناوبانگ و بڵاوکردنەوەی ئازادانە ، ئەم ئامۆژگاریانە یارمەتی توێژەران دەدەن لە هەموو ئاستەکاندا بە متمانە و وردبینیەوە بڕیار لەسەر هەڵبژاردنی گۆڤاری دروست بۆ توێژینەوەکانین بدەن.
سنوورداربوونی ChatGPT لە بابەتە زانستی و ڕاوێژکاریەکاندا
لەگەڵ بەردەوامبوون و پێشکەوتنی زیرەکی دەستکرد، مۆدێلی زمانی وەک ChatGPT یارمەتی بەنرخ پێشکەش دەکات لە سەرانسەری دۆمەینە جیاوازەکاندا. بەڵام گرنگە تواناکان و سنوورداربوونەکانیان (Limitation) ئەم جۆرە مۆدێلانە بە تایبەت لە چوارچێوەی زانستیدا بناسرێت. لە کاتێکدا ChatGPT دەتوانێت زانیاری و تێڕوانینێکی گشتی پێشکەش بە مرۆڤایەتی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانین بڵێن کە ChatGPT بۆ ئەرکی زانستی و تایبەت لە بوارە تایبەتمەندەکاندا وەک تاکە سەرچاوە بەکار بهێنین. مەبەست لەم بابەتە باسکردنی لایەن سنووردارکراوەکانی ChatGPT و تیشکخستنە سەر ئەو بوارانەی کە توانای دیاری کراوی ChatGPT دەردەخەن.
لە بابەتەدا ئەو دۆمەینە زانستییە گرنگانە دەدۆزینەوە کە چات جی پی تی تیایدا تواناکانی کەم دەبێتەوە و ناتوانین وەک ڕاوێژکاری و پسپۆڕی و سەرچاوەی متمانەپێکراوی پێویست بەکاری بهێنین.
پسپۆڕی گشتی و پسپۆڕی وردی مامۆستای زانکۆ چییە؟
بە پێی نووسراوێکی زانکۆی موسڵ کە ئاراستەی هەموو کۆلێژ و سەنتەرەکانی سەر بە زانکۆکە کراوە، پسپۆڕی گشتی و پسپۆڕی وردی مامۆستای زانکۆ لەم چوار خاڵەدا دیاریکراوە.
١. دیاریکردنی پسپۆڕی گشتی مامۆستا بەپێی پسپۆڕی و ناوی ئەو بەشە زانستیەی لێی خوێندووە لە بەدەستهێنانی کۆتا بروانامەی بە پێی فەرمانی زانکۆ
٢. پسپۆڕی وردی مامۆستای زانکۆ بەپێی ناونیشانی ماستەرنامەکەی یان تێزی دکتۆراکەی دیاری ئەکرێت (کۆتا بڕوانامە)
٣. مامۆستای زانکۆ ئەتوانێت پسپۆڕی ورد (ڕێڕەوی توێژینەوە) بگۆرێت تەنها بۆ بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بەو مەرجەی کە (٥) پێنج توێژینەوە لە گۆڤارە نێودەوڵەتییەکان بڵاو بکاتەوە و لە (٣) سێ لەو توێژینەوانە ناوی یەکەم بێت
٤. خاڵی (٣) سێیەمی سەرەوە تەنها بۆ مەبەستی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی سودی لێ وەردەگیرێت.
نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکان بە پێی ڕیزبەندی (SCIMAGO) بۆ ساڵی ٢٠٢٣
بە پێی ڕیزبەندییەکە:
یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان: زانکۆی سلێمانی
یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان: زانکۆی کۆمار
یەکەمی سەر ئاستی عێراق (حکومیی و تایبەت): زانکۆی کۆمار
سەرچاوە: ماڵپەڕی (SCIMAGO)
چۆنێتی نووسینی باشترین توێژینەوەی پێداچوونەوە
How to Write a Best Review Paper
ئایا تۆ تازەیت لە بواری ئەکادیمی و نوسینی توێژینەوەی پێداچونەوە؟ ئایا دەتەوێت فێر بیت چۆن توێژینەوەی پێداچوونەوەی باش بنووسیت بۆ ئەوەی زانیاری قووڵ لەسەر دۆمەینەکەت بەدەست بهێنیت؟ ئایا تۆ ئامادەکاری پێویستت کردووە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە؟ بۆ ئەم مەبەستە لەم بابەتەدا هەندێ زانیاری و ووردەکاریم ئامادە کردووە بۆ ئەوەی فێربیت چۆن باشترین توێژینەوەی پێداچوونەوە (Review Paper) بنووسیت بە ڕێکارێکی ئەکادیمی و بە شێوەیەکی سیستماتیکی هەنگاو بە هەنگاو بە بەکارهێنانی فۆرماتێکی نمونەیی جیهانی کە تایبەتە بە توێژینەوەی پێداچوونەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا سوودی هەبێت بۆ بەدەست هێنان و زیادکردنی ژمارەی Citation
توێژینەوەی پێداچوونەوە (Review Paper) چییە؟
Find Scopus Indexed Journals 2024
When submitting your research article to a journal in 2024, select a target journal within your research area that major abstract databases like ISI, Scopus, SCI, SCI-E, or ESCI index. However, identifying a targeted journal with a good journal citation report is not that easy. In this post, I offer guidance on locating Scopus-indexed journals Also, this article discusses the difference between SCI, SCIE, and SCImago journals.
Scopus is the number one abstract and citation database of peer-reviewed journals which contains more than 70 Million items like scientific articles, conference proceedings, book chapters, lecture notes, and books.
چارەکی یەکەم لە گۆڤارەکان : چۆن گۆڤارە پلە بەرزەکان دیاری دەکرێن
ئەگەر تۆ توێژەر یان ئەکادیمییت، لەوانەیە گوێت لە زاراوەی “گۆڤارەکانی Q1” بوو بێت لە زۆر شوێن و بابەتدا بە تایبەت ئەو بابەتانەی پەیوەندیان بە توێژینەوە و گۆڤارەکانەوە هەیە. بەڵام ئایا بەڕاستی دەزانی مانای چییە و چۆن حیساب دەکرێت؟ لەم بابەتەدا، ئێمە پێناسەی گۆڤارەکانی Q1 و لە میتۆدی پشت حیسابکردنیان دەکۆڵینەوە.
بڵاوکراوەکانی گۆڤاری زانستی پارەدار چین و بۆچی بوونیان هەیە؟
توێژینەوە و دۆزینەوە زانستییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە داڕشتنی ئەو جیهانەی کە تێیدا دەژین. بەڵام بڵاوکردنەوەی دۆزینەوەکان یان توێژینەوەکان لە گۆڤاری زانستی بەرامبەر بڕێک پارە دەبێتە بارگرانی لەسەر توێژەران و خوێنەران ئەمە جگە لە بە فێڕۆدانی کاتێکی زۆر بۆ قبوڵ کردنی توێژینەوەکان و بەکارهێنانی زۆری سەرچاوەکان.
هەندێک گۆڤاری زانستی بە بێ بەرامبەر بابەتەکانیان بەخۆڕایی پێشکەش بە توێژیەران و خوێنەران دەکەن، هەندێکی تریش پێویستیان بە پێدانی بڕێک پارە هەیە بۆ بەردەست خستنی بڵاوکراوەکانیان. لەم بابەتەدا دەمەوێت باسێک لەوە بکەم ، کە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری زانستی پارەدار چین و بۆچی بوونیان هەیە و کاریگەرییەکانیان لەسەر کۆمەڵگەی زانستی چیە؟
چۆن وەڵامی سەرنجەکانی هەڵسەنگێنەر بدەینەوە
How to respond to reviewer comments
چەند ئامۆژگاریەکی گرنگ لەلایەن شارەزایان و هەڵسەنگێنەرانی توێژینەوەوە سەبارەت بە چۆنیەتی وەڵامدانەوەی سەرنج و ڕەخنەکانی هەڵسەنگێنەر .
دوای ئەوەی توێژینەوەکەت هەنگاوەکانی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندی تێپەڕاند لە گۆڤارەکە، پێویستت بەوە هەیە سەرجەم ئەو سەرنج و ڕەخنانەی لە توێژینەوەکەت گیراوە یەک یەک وەڵام بدەیتەوە و دووبارە بینێریتەوە بۆ هەڵسەنگێنەر. ئەگەر ئەمە بە شێوەیەکی پێویست و ئەکادیمی ئەنجام نەدرێت، هەڵسەنگێنەر دەتوانێت توێژینەوەکەت بخاتە ژێر خولێکی دیکەی پێداچوونەوە و پێشکەشکردنەوە ، یان قبووڵکردن لەگەڵ پێداچوونەوە، یان خراپتر لەوانە ڕەتکردنەوە دوای پێداچوونەوەکەت.
گۆڤارێکم دەوێت کەمتر لە مانگێک ڕەزامەندی بڵاوکردنەوەم پێبدات !!!
بە شێوەی پرسیار یان کۆمێنتێکی زۆر لەم جۆرە لە ڕێگەی پەیجەکەم و گروپەکانی ترەوە دەبینم.
سەیرە پرسیارێکی لەو شێوەیە لە ئەکادیمیستێک و توێژەری زانکۆکانەوە بکرێت کە دەیەوێت داواکاری پێشکەش بکات بۆ بەرزکردنەوەی پلەی زانستی. بۆ چی پێت وایە ئەم جۆرە گۆڤارانە ئەکادیمی و باوەڕپێکراوی زانستیین ؟ ئایا بۆ بەرزکردنەوەی پلەی زانستی پەسەندن کە بەڕێزتان توێژینەوەی تێدا بڵاودەکەنەوە ؟
ئەمە جگە لەوە زۆر بەلامەوە سەیرە سەرپەرشتیارەکان ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پاڵ بە خوێندکارەکانیانەوە دەنێن بۆ ئەوەی لەم جۆرە گۆڤارانەدا تویژینەوەکانیان بڵاوبکەنەوە. زۆر بە داخەوە لە بری ئەوەی هەست بە بەهای بابەت و توێژینەوەکانمان بکەین هانی فێرخواز و توێژەران بدەین لەو جۆرە گۆڤارانەدا توێژینەوە بڵاوبکەنەوە ، بۆیە من دەڵێم ئەگەر هەستمان بە بەهای کارەکانمان کرد و کارەکانی خۆمان خۆشویست، هەرگیز بۆ ئەو جۆرە گۆڤارانەی نانێرین.
بۆچی خۆتان دەخەنە گۆشەیەکی تەسک و نائاسایی و بە ئاسانی دەبنە نێچیری تۆڕی ساختەی چاپ و بڵاوکردنەوە ، کە مامەڵە لەگەڵ ئەم گۆڤارانەدا دەکەن؟ متمانە بەم جۆرە دەڵاڵ و بڵاوکراوانە مەکەن ئەگەرنا دەدۆڕێیت و ئەوانیش سەردەکەون و سوودمەندی یەکەمن.
لە کۆتایدا دەمەوێت ئەوە بڵێم ئەگەر دەتەوێت پلەت بەرز بکرێتەوە لایەنی کەم توێژینەوەکانت بنێرە بۆ گۆڤار ماوەی ساڵێک یان زیاتر پێش کاتی شایستە بوون بە بەرزکردنەوەی پلەکەت نەک وەرگرتنی ڕەزامەندی لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگ لە گۆڤارە ساختەکاندا.
ئایا پێویستت بە دابەزاندنی تێزە ئەکادیمییەکان هەیە بەخۆڕایی؟
Do you need free access to the academic theses?
ئەم پۆستە بەناوبانگترین و دروستترین بزوێنەری گەڕان (Search Engine) و ماڵپەڕەکان دەناسێنێت بۆ دابەزاندنی تێز و دیزەرتەیشنی ئەکادیمی. نزیکەی 30% - 40% ی تێزە بڵاوکراوەکان لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی جیهان دەتوانرێت بە خۆڕایی دابەزێنرێت. سەیری ئەم بابەتانەی خوارەوە بکە بۆ ئەوەی سوودەکانی خوێندنەوەی تێزی باش بە بەراورد لەگەڵ کتێبێک یان بابەتێک بۆ نووسینی تێزی ماستەر و دکتۆرا ڕوون بکەینەوە :
تێز ئەگەر وەک وتارێکی پێداچوونەوە بنووسرێت، ئەوا وردەکاری زۆری تیا کراوە.
سەرچاوەکانی تێز (کە زۆرجار بابەتەکان لێیەوە بڵاودەکرێنەوە) زۆر نوێترن لە کتێبەکان.
ئەنجامی ئەو توێژینەوانەی کە لە تێزێکەوە بڵاودەکرێنەوە زۆر وورد تر و زیاترە لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی ئاسایی.
لێرەدا، ماڵپەڕی دابەزاندنی تێزەکان بە شێوەی بێ بەرامبەر دەناسێنین :
چۆن زانکۆکان ڕیزبەندی ئەکرێن بە پێی پێوەری تایمز؟
زانکۆکان لە جیهاندا لە کێبڕکێدان تاوەکو ئاستی زانستیان بەرزبکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند پێوەرێک دانراون تاوەکو ئاستی زانکۆکانی پێ هەڵبەسەنگێندرێت. دیارترین پێوەر پێوەری (Times Higher Education) ە کە زۆربەی زانکۆ جیهانییەکان پشتی پێ دەبەستن. لەم پێوەرەدا پشت بە پێبج بنەمای سەرەکی بەستراوە کە ئەمانەن:
١) وانەوتنەوە: ئەم پێوەرە (٣٠٪) ی لەسەرە کە دەربارەی ژینگەی فێربوونی خوێندکارانە. ئەم (٣٠) سی خاڵە دابەش ئەبێت بەسەر کۆمەڵێک پێوەری تردا:
- ڕاپرسی دەربارەی کوالیتی وانەوتنەوە کە لە لایەن تایمز ساڵانە بۆ زانکۆکان ئەنجام ئەدرێت: (١٥) خاڵی کۆی خاڵەکانی وانەوتنەوەی لە سەرە.
- ڕێژەی ستاف بۆ خوێندکار: (٤.٥) خاڵی کۆی خاڵەکانی وانەوتنەوەی لە سەرە.
- ڕێژەی بڕوانامەی دکتۆرا بۆ بەکالۆریۆس: (٢.٢٥) خاڵی کۆی خاڵەکانی وانەوتنەوەی لە سەرە.
- ڕێژەی پێدانی بڕوانامەی دکتۆرا بە ستافی ئەکادیمی: (٦) خاڵی کۆی خاڵەکانی وانەوتنەوەی لە سەرە.
- داهاتی دامەزراوەیی: (٢.٢٥) خاڵی کۆی خاڵەکانی وانەوتنەوەی لە سەرە.
٢) توێژینەوە: ئەم پێوەرە (٣٠٪) ی لەسەرە کە دەربارەی قەبارە و کوالیتی توێژینەوەیە. ئەم (٣٠) سی خاڵە دابەش ئەبێت بەسەر کۆمەڵێک پێوەری تردا:
- ڕاپرسی دەربارەی کوالیتی توێژینەوە کە لە لایەن تایمز ساڵانە بۆ زانکۆکان ئەنجام ئەدرێت: (١٨) خاڵی کۆی خاڵەکانی توێژینەوەی لە سەرە.
- داهاتی توێژینەوە: (٦) خاڵی کۆی خاڵەکانی توێژینەوەی لە سەرە.
- بەرهەمهێنانی توێژینەوە: (٦) خاڵی کۆی خاڵەکانی توێژینەوەی لە سەرە.
٣) تایتەبشنی توێژینەوە: ئەم پێوەرە (٣٠٪) ی لە سەرە کە دەربارەی ژمارەی سایتەیشنی بڵاوکراوەکانی زانکۆکەیە بە پێی داتابەیسی سکۆپەس.
٤) بەنێودەوڵەتکردن: ئەم پێوەرە (٧.٥٪) ی لەسەرە کە دەربارەی ژمارەی خوێندکار و مامۆستا و هەماهەنگی نێودەوڵەتییە. ئەم (٧.٥) خاڵە دابەش ئەبێت بەسەر کۆمەڵێک پێوەری تردا:
- ڕێژەی خوێندکاری نێودەوڵەتی: (٧.٥) خاڵی کۆی خاڵەکانی بەنێودەوڵەتکردنی لە سەرە.
- ڕێژەی ستافی نێودەوڵەتی: (٢.٥) خاڵی کۆی خاڵەکانی بەنێودەوڵەتکردنی لە سەرە.
- هەماهەنگی نێودەوڵەتی: (٢.٥) خاڵی کۆی خاڵەکانی بەنێودەوڵەتکردنی لە سەرە.
٥) داهات: ئەم پێوەرە (٢.٥٪) ی لە سەرە کە دەربارەی هێنانی پارەیە لە کۆمپانیاکان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و یارمەتیدانی کۆمپانیاکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانیان و سودوەرگرتن لە زانکۆ لە بواری پراکتیکیدا.
وەرگیراوە لە پەیجی د. بڕیار گەڵاڵی
هەموو ئەو شتانەی کە پێویستە بزانیت دەربارەی بەرنامەکانی بەڕێوبردنی سەرچاوەکان
Mendeley - Zotero - Endnote
بۆچی پێویستت بە بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان هەیە؟ Why do you need a reference manager؟
کاتێک دەستنووسێک یان توێژینەوە یەک دەنووسیت، زۆر پێویستە دوای ئەوە سەرچاوەکان لە ناوەرۆکی دەستنووسەکە یان توێژینەووەکەت بەکاربهێنیت، ئەمەش کێشەیەکی زۆر گەورەت بۆ دروست دەکات ئەگەر توێژەر شارەزاییەکی ئەو تۆی نەبێت لە بەکارهێنانی توڵەکان و ناچار بێت کارەکان بە دەستی ئەنجام بدات. بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ هەندێک ئامراز و بەرنامە پەرەیان پێدراوە بۆ ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان زۆر بە ئاسانی. ئەمە لە کاتێکدا زۆرێک لە گۆڤارە نێودەوڵەتی و ئاست بەرزەکان داوادەکەن بە بەکارهێنانی یەکێک لەو ئامڕازانە بۆ ڕێکخستنی سەرچاوەکان.
ئامرازەکانی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان زۆر با ئاسانی سەتوانن بەدواداچوون بۆ بابەتەکانت بکەن و هەموو شتێکتان بۆ ڕێکبخەن بۆ ئەوەی هەموو سەرچاوە بە کارهێنراوەکانت لە یەک شوێندا هەبێت (یەک فایل) ، کە ئەمەش لە بنەڕەتدا شتێکی زۆر هاوکارە بۆ توێژەران کاتێک کار لەسەر پڕۆژەیەک دەکەن، بۆ نموونە کارکردن لەسەر ( تێزی بەکالۆریۆس، تێزی ماستەر، تەنانەت تێزی دکتۆراکەت یان ئەگەر هەر توێژینەوەیەکی تر بێت).
بۆ توێژەران و خوێندکارانی دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان
زیاتر لە (١٣) هەزار گۆڤاری زانستی توێژینەوەکان بە خۆڕایی و بەبێ پارەی بڵاوکردنەوە بڵاودەکەنەوە و لە بەڕێوەبەرایەتی گۆڤارەکانی (Directory of Open Access Journals) ئیندێکس کراون.
دەتوانیت سوود لەم ژمارە زۆرەی گۆڤارە بێبەرامبەرانە وەربگریت و لێکۆڵینەوەکانتی تێیدا بڵاوبکەیتەوە. تەنها پێویستە لە سایتەکەدا بگەڕێیت و پسپۆڕی و زمانەکەت هەڵبژێریت بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی فلتەر لە لای چەپی لاپەڕەکە. بڵاوکردنەوە لەم گۆڤارانەدا لە تێچووی زۆری بڵاوکردنەوە لە گۆڤارە بازرگانیەکان ڕزگارت دەکات، و ڕێگە بە لێکۆڵینەوەکانت دەدات بە خۆڕایی بگاتە دەستی چینێکی فراوانتر.
لیستی ناوی گۆڤارەکان لە سکۆپەس ئیندێکس کراون (مانگی هەشت)
لیستی نوێی ئەو گۆڤارانەی لە سکۆپەس (Scopus) ئیندێکس کراون بۆ مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە و ئەمانە لە خۆ دەگرێت:
- لیستی گۆڤارە ئیندێکس کراوەکان (Scopus Indexed)
- لیستی گۆڤارە دەرکراوەکان کە ژمارەیان (10) و کراونەتە دەرەوەی پۆلێنکردنەکە.
- لیستی ناوی کۆنفرانسە ئیندێکس کراوەکان لە سکۆپەس (Conference Indexed)
گۆڤارەکانی ئێلسێڤێر بەبێ کرێی بڵاوکردنەوە
Elsevier Journals without Publication Fee (PAC):2023-24
زۆربەی ئەو گۆڤارە ئەکادیمیانەی کە لەلایەن ئێلسێڤێرەوە بڵاودەکرێنەوە داوا دەکەن نووسەران پارەی پرۆسێسکردنی بابەت (APC) بدەن بۆ دابینکردنی ئەو تێچوونانەی پەیوەستن بە بڵاوکردنەوە و کردنی بابەتەکان بە بێ بەرامبەر و بەشێوەی ئۆنلاین بتوانن دەستیان پێ بگات. گۆڤارەکانی ئێلسێڤێر دەتوانن چەند ئیستسنایەکیان هەبێت لەو شوێنانەی کە APC پێویست نییە. زۆر گرنگە ئەوە لەبەرچاو بگرین کە هەر گۆڤارێک سیاسەتی تایبەت بەخۆی و جیاوازی هەبێت، بۆیە باشتر وایە ماڵپەڕی هەر گۆڤارێک بپشکنیت یان پەیوەندی بە نووسینگەی سەرنوسەرەوە بکەیت بۆ زانینی وردترین و نوێترین وردەکاری لەسەر پێداویستییەکانی. APC
هەلی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا
لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، بۆ جاری دووەم 10 كورسیی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ ئەندامانی دابیندەكات.
هەلی خوێندنەكان لە زانكۆكانی ئێران و لەرێی دەزگای میدیایی (جام كورد)ەوە دابینكراوە، وەك ئەوەی لقی سلێمانیی سەندیكای رۆژنامەنووسان ئاماژەی پێداوە.
دەشڵێت، خوێندن لەم ئۆفەرەدا بەخۆڕاییە. داواش لە خوازیارانی خوێندن دەكات سەردانی بارەگای لقی سلێمانی بكەن بۆ زانینی مەرج و پێداویستییەكان.
کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە ئەستەنبوڵ - تورکیا
ناونیشانی کۆنفرانسەکە:
"International Conference on Emerging Trends and Applications in Artificial Intelligence (ICETAI)"
کۆنفرانسەکە لەلایەن ٣ زانکۆی ٣ ووڵاتی جیاوازەوە ڕێکدەخرێت:
o زانکۆی مێدیپۆل، تورکیا
o زانکۆی الفراهیدی، عێراق
o زانکۆی دەوڵەتی یانکا کوپالا لە شاری گرۆدنۆ لە بیلاڕوس
سەرجەم ئەو توێژینەوانەی لەم کۆنفرانسەدا قبوڵ دەکرێن لە لایەن (SCOPUS Springer، INSPEC، WTI Frankfurt eG، zbMATH و SCImago) ئیندێکس دەکرێن.
بەروارەکانی کۆنفرانسی: ڕۆژانی ٨ و ٩ ی مانگی ٩ ی ساڵی ٢٠٢٣
چۆنیەتی بەشداریکردن لە کۆنفرانس: پێشکەشکار دەتوانێت بە شێوەی ئامادەبوو لە کۆنفرانس یان بەشێوەی ئۆنڵاین بەشداری بکات.
بوارەکانی کۆنفرانسەکە :
o Artificial Intelligence and Machine Learning
o Big Data and Cloud Computing
o Internet of Things and Blockchain
o Data Analysis and Visualization
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن:
لینکی پێشکەشکردن:
https://cmt3.research.microsoft.com/ETAI2023
نوێترین لیستی ناوی گۆڤارە باوەڕپێکراوەکان کە لە سکۆپەس
( Scopus Indexed ) ئیندێکس کراون
ئەم لیستە لە مانگی ٧ ی ٢٠٢٣ تازە کراوەتەوە