ئاو یارمەتی گواستنەوەی دەرمان دەدات لە دەمەوە بۆ گەدە و ڕیخۆڵە باریکە و بۆ ئەوەی هەڵبمژرێت بۆ ئەوەی کردارەکەی دڵخوازی پێبدات. قووتدانی دەرمان بەبێ ئاوی پێویست لەوانەیە ڕێگری بکات لە کارکردنی دروستی دەرمانەکە و تەنانەت ڕەنگە لە هەندێک حاڵەتدا کاریگەری لاوەکی نەخوازراوی لێبکەوێتەوە
پسپۆڕان هۆشدارى دەدەن لە خواردنى دەرمان بەبێ ئاو یاخود خواردنەوەى بڕێکی کەمتر لە پێویستی ئاو لەگەڵ دەرماندا، چونکە بەپێی توێژینەوەکان، ئەگەر لەگەڵ حەب و دەرماندا ڕێژەی پێویست و گونجاوى ئاو نەخورێتەوە، ئەوا لەش ڕووبەڕووی کۆمەڵێک گرفت و مەترسی دەبێتەوە، لەوانەش:
لەشت دووچارى ژەهراویبوون دەبێتەوە.
تووشی ئازارى سنگ دەبیت.
دیوارى گەدەت تووشی هەوکردن دەبێت.
ترشەڵۆکی گەدەت زۆر دەڕژێت و تووشی برینی گەدە (قورحە) دەبیت.
ڕەنگە تووشی سکچوون یان قەبزی ببیت.
دوور نییە تووشی کێشەی قۆڵۆن و ئازارى ڕیخۆڵەکان نەبیت.
دەرمانەکە کارى خۆی ناکات و کاریگەرییەکەی لەدەستدەدات.
ڕەنگە تووشی هێڵنجدان و ڕشانەوە ببیت
بۆچی زیانبەخشە
هۆکاری ئەوەی کە پێشنیار دەکرێت حەبەکان بە شلەوە وەربگریت ئەوەیە کە قووتدان ئاسانتر دەکات و رێگری دەکات لە گیربوونی حەبەکان لە قورگدا
بۆ خۆلادان لە هەر ئاڵۆزییەکی نەخوازراو، باشترە ئاوی زۆر بخۆیتەوە لەکاتی وەرگرتنی دەرمانەکانت. جگە لەمە، پێویستە هەمیشە لە کاتی وەستان یان دانیشتندا دەرمانەکەت وەربگریت
بەردی گـــورچیلە
گورچیلە ئەندامێکی شێوە فاسۆلیاییە کە کرداری فڕێدانی ئاوی زیادە و پاڵاوتنی پاشماوە کیمیاییەکانی ناو خوێن دەکات ، وە میزیان لێپێکدێنێت ، بەردی گورچیلە دروست دەبێت کاتێک پێکهاتە کریستاڵیە بچووکەکان دەلکێن پێکەوە و چەندین قەبارە و شێوەی جیاواز لە بەرد پێکدێنن ، دەکرێت بچووک یان گەورە هاوتای هێندەی تەنۆلکە لمێک ببێت
بە ڕێژەی ١٣٪ ی پیاوان و ٧٪ ی ژنان دەکرێت دوچاری دروستبوونی بەردی گورچیلە ببن ، لە ۸۰٪ ی بەردەکانی گورچیلە (کالسیۆم) لە پێکهاتنیاندا هەیە کە بە بەردی کالسیۆم ناسراوە..ئەگەر بەردی گورچیلە بچووک بێت ئەوا ڕەنگە بجوڵێت و لەڕێگەی میزەوە فڕێبدرێت ، ئەگەر گەورەش بێت دەکرێت لە گورچیلە یان بۆری میزدا بمێنێتەوە و پێویست بە چارەسەری بکات لە ڕێگەی (وەرگرتنی دەرمان بۆ تواندنەوەی بەردەکە یان تێکشکاندنی بە تیشک و وردکردنی بۆ پارچەی بچووک تا ئاسان فڕێبدرێت یان لابردنی بە ڕێگەی نەشتەرگەری).
:هۆکارەکانی دروست بوونی بەردی (گورچیلە)
چەندین هۆکار دەبنە هۆی زیادبوونی ئەگەری دروست بوونی بەردی گورچیلە یەکێك لەوانە (کەم خواردنەوەی ئاو ، چڕبوونەوەی میز بۆ نموونە ئیشکردن لە شوێنی گەرم دەبێتە هۆی لەدەستدانی بڕێکی زۆر لە ئاو بە شێوەی ئارەقکردنەوە و کەمبوونەوەی میزکردن ، بوونی هۆکاری بۆماوەی و ژینگەیی ، ئەوکەسانەی بەردی گورچیلەیان هەبووە ئاسانتر دروستی دەکەنەوە).
: نیشانەکانی بەردی (گورچیلە)
بونی ئازارێکی زۆر لە ناوچەی کەمەر بەشی پێشەوە سەرو ڕان و تەنیشتەکان و دواوە ، لەرز و تا (بونی خوێن لە میزدا ، دڵ تێکەڵاتن و ڕشانەوە ، هەستکردن بە ئازار لەکاتی میزکردن )
چی پێویستە بکرێت کاتێک هەستتکرد بەردی (گورچیلە)ت هەیە ؟
کاتێک نیشانەکان هەستپێکرا ، پێویستە پشکنینی ( تیشکی یان سۆنار) ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی بەرد و بارودۆخی کۆئەندامی میزەڕۆ(Urinary System).ئەنجامدانی پشکنینە تاقیگەییەکانی گورچیلە ( شیکاری خوێن و میز بۆ دیاریکردنی توانستی گورچیلە و دیاری کردنی ڕێژەی ئەو ماددانەی کە گورچیلە لە ڕێکخستنی ڕێژەکانیان بەرپرسە وەک کالسیۆم ، کریاتینین ، ئۆگزالەیت) RBC و WBC و (Crystals) کریستاڵەکان لە میزدا و دیاریکردنی پلەی ترشێتی و تفتێتی(Urine .(pH Level
ئەنجامدانی پشکنینی کیمیایی میز بۆبەردەکە دوای دەرچونی لەگورچیلە
(Chemical Stone Analysis )
شیکاری بەردی (گورچیلە) کاتێک ئەنجام دەدرێت کە بەردەکە دەرهێنرابێت یان لەڕێگەی میزەڕۆوە دەرچووبێت ، وشک دەکرێتەوە , پاشان شیکاری بۆ دەکرێت بۆ دیاریکردنی ڕەوشتی فیزیایی ( قەبارە ، شێوە ، کێش ، ڕەنگ ) و پێکهاتەی کیمیایی بۆ دیاریکردنی ئەو مادانەی لە پێکهاتەی بەردەکەدان ، تا ڕێگری بکرێک لە دووبارە دروست بوونەوەی .ئەوکەسەی کە بەردی گورچیلەی هەبووە ، ئەگەری دروست بوونەوەی بەردی لە کەسانی تر زیاترە لە داهاتوودا ، لەبەرئەمە دکتۆرەکەت ڕەنگە پێشنیاری گۆڕینی شێواز و جۆری خۆراکەکانت بۆ بکات یان پێدانی دەرمان بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری دروست بوونەوەی بەرد لە داهاتوودا ، وە ئەنجامدانی شیکاری خوێن و میز بۆ دڵنیابوون لە کاریگەری دەرمانەکان و بارودۆخی کۆئەندامی میزەڕۆ ، پرسیار کردن لەو دەرمانانەی کە پێشتر بەکارتهێناون و شێوازی ژیان و جۆری خۆراک.
چەند ڕێگایەک بەکاردێن بۆ شیکارکردنی بەردی (گورچیلە) وەک ؛
(Spectroscopy, X-ray Diffraction, Chemical Analysis and Mass Spectrometry).
ڕێگەی باو بۆ شیکاری بەردەکان بەڕێگە کیمیایی دەکرێت بۆ دیاریکردنی ئەو پێکهاتانەی بەردەکەی لێ پێکهاتووە وەک
(Chemical Analysis) (Carbonate , Calcium , Magnesium , Oxalate , Phosphate , Ammonium , Cystine , Uric acid and Ammonium urate)..
هەندێك کورتکراوەی پزیشکی کە بەکاردەهێنرێت لە ڕەچەتەی دکتۆر
زۆر گرینگە بۆ ئەو کەسانەی لە بەشی پزیشکی دەرمانسازی ویاریدەدەری دەرمانسازی دەخوێنن یان تەواویان کردوە
1 - IV = Intra Venous __ واتە لە خوێن هێنەر
2 - IM = Intra Muscular __ واتە لە ماسولکە
3 - Sc = Sub cutaneous __ واتە لە ژێر پێست
4 - IA = Intra Articular __ واتە لە جومگە
5 - IL = Intra Lesional __ واتە لە شوێنی ڕووداوەکە
6 - d = daily __ واتە ڕۆژانە
7 - q.p.m = every day afternoon-واتە دوای نیوەڕۆیان
8 - q.i.d = four times aday __ واتە ڕۆژانە چوار جار
9 - b.i.d , b.d = twice daily __ واتە ڕۆژانە دوو جار
10 - p.r.n = as needed _ واتە لەکاتی پێویست
11 - q.6.h = every six hours __هەموو شەش سەعاتێك
12 - t.i.d = three times aday __ واتە ڕۆژانە سێ جار
13 - q.d = every day _ واتە هەموو ڕۆژێ
14 - q.h = every hour _ واتە هەموو سەعاتێك
15 - q.h.s = every night at bedtime_ هەموو شەوێك
16 - stat = immediately _ واتە یەکسەر ، دەستبەجێ
17 - a.c = before meals _ واتە پێش نان
18 - p.c = after meals _ واتە پاش نان
19 - p.o = by mouth , orally __واتە لەڕێگەی دەم
20 - gtt = drop _ واتە دڵۆپ یان قەترە
21 - q.s = quantity sufficient __ واتە بڕی پێویست
22 - a.m = morning , befor noon__واتە کاتی بەیانیان
23 - p.m = evening , after noon __ واتە کاتی ئێواران
24 - amp = ampule _ جۆرێکی دەرزییە
25 - cap = capsule _ کەپسول
26 - cf = with food _ واتە لەگەڵ خواردن
27 - crm = cream _ کرێم
28 - h.s = at bedtime _ واتە پێش نووستن
29 - Inj = Injection __ دەرزی
30 - Noct. = At night __ واتە لە شەودا
31 - oint. = ointment __ مەرحەم
32 - ss. = one-half __ واتە نیو سەعات
33 - syr = syrup __ شڕووب
34 - susp. = suspention ___شێوەیەکی دەرمانە
35 - tab. = tablet _ واتە حەب
36 - top. = Topical _ واتە ڕووی دەرەوەی
37 - IS = Intra spinal __ واتە لە دڕکە پەتك
38 - IC = Intra caridal _ واتە لە سکۆڵەی دڵ
39 - IO= Intra Osseaus _ واتە لە ئێسک
40 - u.d = as directed _ واتە ڕاستەوخۆ
بۆ خویندنەوەی زیاتر کلیک لە سەر ئەم لینکە بکە:
https://drive.google.com/file/d/1UfnaVAcffdyYor4oLGOAGxyLtjkWYbHx/view?usp=sharing
https://drive.google.com/drive/folders/1KIWL5aVy7CoLtkSDcd9FBJ_1eyS2hetW
زۆرجار دەرمانی داهێنەرانە بە واتای بژاردەی چارەسەری نوێ بۆ نەخۆشەکان و پێشکەوتن لە چاودێری تەندروستی بۆ خەڵکی ئەمریکا دێت. کاتێک باس لە پەرەپێدانی دەرمانی نوێ و بەرهەمە بایۆلۆژییە چارەسەرییەکان دەکرێت، سەنتەری هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەی دەرمان ڕوونکردنەوە دەدات بە گەشەپێدەرانی دەرمان لەسەر توخمەکانی دیزاینی توێژینەوەی پێویست و داتاکانی دیکە کە پێویستن لە بەکارهێنانی دەرمانەکەدا بۆ پشتگیریکردن لە هەڵسەنگاندنێکی تەواو و گشتگیر. بۆ ئه م کاره سه نته ڕی هه ڵسه نگاندن و لێکۆڵینه وه ی ده ڕمان پشت به تێگه یشتنی خۆی ده به ستێت له و زانسته ی به کارده هێنرێت بۆ دروستکردنی به ڕهه می نوێ و تاقیکردنه وه و ڕێکاره کانی دروستکردن و ئه و نه خۆشی و بارودۆخانه ی که به ڕهه می نوێ بۆ چاره سه ڕکردنی داڕێژراوه .
ساڵانە سەنتەری هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەی دەرمان کۆمەڵێک دەرمانی نوێ و بەرهەمی بایۆلۆژیکی بەرفراوان پەسەند دەکات:
هەندێک لەم بەرهەمانە هەرگیز لە پراکتیکی کلینیکیدا بەکارنەهێنراون. لە خوارەوە لیستێک لە یەکە گەردیلەییە نوێیەکان و بەرهەمە بایۆلۆژییە چارەسەرییە نوێیەکان دەخەینەڕوو کە سەنتەری هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەی دەرمان لە ساڵی ٢٠٢٣ پەسەندی کردووە.
ئەم لیستە ڤاکسین، بەرهەمە هەستیارەکان، بەرهەمەکانی خوێن و خوێن، وەرگیراوەکانی پلازما، بەرهەمەکانی چارەسەری خانەیی و جینی، یان بەرهەمەکانی تر کە سەنتەری هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەی بایۆلۆجی لە ساڵی ٢٠٢٣ پەسەندی کردووە، لەخۆناگرێت.
هەندێکی تر هەمان بەرهەمە پەسەندکراوەکانن، یان پەیوەندییان بەو بەرهەمانە هەیە کە پێشتر پەسەندکراون و لە بازاڕدا کێبڕکێ لەگەڵ ئەو بەرهەمانەدا دەکەن.
هەندێک دەرمان وەک یەکەیەکی گەردیلەیی نوێ پۆلێن دەکرێن بۆ مەبەستی پێداچوونەوە بە بەڕێوەبردنی دەرمانی خۆراک. زۆرێک لەم بەرهەمانە بەشە چالاکەکانیان تێدایە کە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی دەرمانی خۆراک پەسەندی نەکردبوو، یان وەک دەرمانێکی تاکە پێکهاتەیی یان وەک بەشێک لە بەرهەمێکی تێکەڵاو. ئەم بەرهەمانە زۆرجار چارەسەری نوێی گرنگ بۆ نەخۆشەکان دابین دەکەن. هەندێک لە دەرمانەکان وەک یەکە گەردیلەییە نوێیەکان تایبەتمەند دەکرێن بۆ مەبەستی کارگێڕی بەڵام بەشە چالاکەکانیان تێدایە کە پەیوەندییەکی نزیکیان بە بەشە چالاکەکانەوە هەیە لە بەرهەمەکاندا کە پێشتر بەڕێوەبردنی دەرمانی خۆراک پەسەندی کردووە. پۆلێنکردنی بەڕێوەبردنی دەرمانی خۆراک بۆ دەرمانێک وەک یەکەیەکی گەردیلەیی نوێ بۆ مەبەستی پێداچوونەوە جیاوازە لە دیاریکردنی بەڕێوەبردنی دەرمانی خۆراک کە ئایا بەرهەمێکی دەرمان "یەکەیەکی کیمیایی نوێیە" یان لە چوارچێوەی یاسای فیدراڵی خۆراک، ..دەرمان و جوانکاریدایە
بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن
https://www.fda.gov/drugs/new-drugs-fda-cders-new-molecular-entities-and-new-therapeutic-biological-products/novel-drug-approvals-2023
دەرمانی سۆتاگلیفلۆزین لە ساڵی ٢٠٢٣ پەسەندکرا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە. سۆتاگلیفلۆزین،لە ئەمریکا بە ناوی ئینپێفا(Inpefa) دەخرێتە بازاڕەوە. پێشتر کۆمپانیای زینکویستا لە مانگی نیسانی ٢٠١٩ ڕەزامەندی یەکێتی ئەوروپا وەرگرت، بەڵام لە مانگی ئابی ٢٠٢٢ مۆڵەتی بەبازاڕکردنەکەی هەڵوەشایەوە.
دوو ڕێگریکەری سۆدیۆم-گلوکۆزە بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرە. ئەمانە ئەو پرۆتینانەن کە یارمەتیدەرن لە جوڵەی گلوکۆز لە ڕیخۆڵە یان لە میزەوە بۆ ناو خوێن. سۆتاگلیفلۆزین ڕێژەی گلوکۆز لە میز و پیساییدا زیاد دەکات لە هەمان کاتدا ڕێژەی گلوکۆز لە خوێندا کەمدەکاتەوە بەهۆی ڕێگریکردن لەم پرۆتینانە. هەروەها کەمکردنەوەی مەترسی سستبوونی دڵ و مەترسی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لەو کەسانەی کە پێشتر سستبوونی دڵ یان هۆکاری مەترسی دیکەیان هەیە کەم دەکاتەوە، ئەمەش یارمەتیدەرە لە باشترکردنی کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن لە نەخۆشانی شەکرەدا. ڕۆژانە یەك جارپێش نانی بەیانی دەخورێت.
بۆ زانیاری زیاترکلیک لە سەر ئەم لینکە بکەن:
https://drugdiscoveryhub.com/sotagliflozin-drug-approved-in-2023-to-treat-diabetes/
Pier Paolo Peruzzi (left) and Oliver Jonas with the microdevice they designed.
searchers from Brigham and Women’s Hospital have designed a device that can help test treatments in patients with gliomas, a type of tumor that originates in the brain or spinal cord.
The shape and size of a grain of rice, the new device is designed to be used during standard of care surgery and can conduct dozens of experiments at once offering unprecedented insight into the effects of drugs on glioma tumors.
Results from the pilot clinical trial for the device are published in Science Translational Medicine.
“In order to make the greatest impact on how we treat these tumors, we need to be able to understand, early on, which drug works best for any given patient,” said co-principal investigator and co-corresponding author Pier Paolo Peruzzi, an assistant professor in the Department of Neurosurgery at BWH and Harvard Medical School. “The problem is that the tools that are currently available to answer this question are just not good enough. So we came up with the idea of making each patient their own lab, by using a device which can directly interrogate the living tumor and give us the information that we need,” he explained.
In the time the device is implanted — about 2-3 hours — it administers tiny doses of up to 20 drugs into extremely small areas of the patient’s brain tumor. The device is removed during the surgery and the surrounding tissue is returned to the lab for analysis.
“This is not in the lab, and not in a petri dish. It’s actually in real patients in real-time, which gives us a whole new perspective on how these tumors respond to treatment.”
Pier Paolo Peruzzi
Because the device works while the tumor is still in the body, conducting experiments this way gives unparalleled ability to assess the effects of drugs on the tumor microenvironment, the cells immediately surrounding cancer cells that can make up almost half the mass of a tumor.
“This is not in the lab, and not in a petri dish,” said Peruzzi. “It’s actually in real patients in real time, which gives us a whole new perspective on how these tumors respond to treatment.”
About 20,000 people in the U.S. each year are diagnosed with gliomas, a type of tumor that affects the brain and spinal cord. Gliomas are also among the deadliest brain cancers and are notoriously difficult to treat.
One challenge in developing targeted therapies for glioma is that it can be difficult to test many different combinations of drugs in tumor cells, because it’s only possible to treat patients with one approach at a time. This has been a significant barrier for hard-to-treat cancers like gliomas, for which combination therapies are a promising avenue.
Peruzzi worked closely with co-principal investigator Oliver Jonas, an associate professor in the Department of Radiology at BWH, to develop a device that can work around some of the barriers to precision medicine in gliomas. These microdevices are implanted in a patient’s tumor during surgery and removed before the surgery is complete.
“It’s important that we are able to do this in a way that best captures the features of each patient’s tumor and, at the same time, is the least disruptive of the standard of care,” said Peruzzi. “This makes our approach easy to integrate into patients’ treatment and allows its use in real life.”
In the current study, the researchers tested their device on six patients undergoing brain surgery to remove a glioma tumor. None of the patients experienced any adverse effects from the device, and the researchers were able to collect valuable biological data from the devices, such as how the response changes based on drug concentrations, or what molecular changes each drug produces in the cells.
While the study demonstrated that the device was safe and could be easily incorporated into surgical practice, the researchers are still working on determining the exact ways the data it gathers should be used to optimize glioma therapy. The researchers are currently conducting a two-stage version of their procedure in which patients receive the device through minimally invasive surgery 72 hours before their main surgery.
“We’re optimistic that this is a new generation approach for personalized medicine,” said Peruzzi. “The ability to bring the lab right to the patient unlocks so much potential in terms of the type of information we can gather, which is new and exciting territory for a disease that has very few options at present.”
بۆخوێندنەوەی زیاتر کلیك لەسەر ئەم لینکە بکەن بەکوردی
https://drive.google.com/file/d/16FLU8xUH0LEYUt41QIRHoBO3sglO1dnW/view?usp=sharing
بە ئینگلیزی
https://drive.google.com/file/d/1c2xpNRbxZK4nqV7Yb3-sIk_udFqoV5G1/view?usp=sharing
سەرچاوەکان :
دەرمانخانەیەک لە شاری سلێمانی پێویستی بەیاریدەدەری دەرمانسازە بۆ شەفتی شەو،(سێ شەو)مەرجە شارەزایی لە دەرمانخانەی بای ھاندا ھەبێت و ئەزموونی ساڵێکی هەبێت،پێویستە ماڵیان نزیك، کانی کوردە،یان سەرچنار یان قولەڕەیسی ،یان ڕاپەڕین،یان تاڤگە بێت باشترە
ئەم ھەلی کارە تەنھا بۆ رەگەزی نێر گونجاوە.
ھەرکەس خوازیارە cv ەکەی بنێرێت بۆ ڤایبەری ئەم ژمارەی خوارەوە
07501815123
پێویستمان بە یاریدەدەرێکی دەرمانساز هەیە بۆ دەرمانخانەیەک لە بازیان-سلێمانی
پێویستە شارەزای تەواوی هەبێت لە دەرمان و کۆزمەتیک
زمانی عەرەبی باش بزانێت
ئەزمونی کارکردنی لە دەرمانخانە لە ساڵێک کەمتر نەبێت
هەرکەس خوازیارە سیڤی بنێرێت بۆ ڤایبەری ئەم ژمارەیە
9/12/2023
0751 143 7883
پێویستمان بە کەسێکە لە ڕەگەزی مێ بۆ سەنتەری شیری منداڵان لە کانی با
بۆ شەفتی ڕۆژ کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ 6 ی ئێوارە
باشترە ماڵی لە کانی با یان نزیکی کانی با بێت
سیڤی بنێرن بۆ ئەم ڤایبەرە
07501834043
پێویستمان بە کارمەندێکە بۆ تاقیگەک لە وڵوبە
شەفتی شەو لە کاتژمێر ٦ بۆ ١٢
مەرجە ئەزموونی کارکردنی هەبێ
سیڤی بنێرن بۆ ڤایبەری ئەم ژمارەیە
07501834043
دەرمانخانەی (میراج) لە بەشی بازرگانی دانیا سیتی پێویستی بە (پزیشکی دەرمانساز و یاریدەدری دەرمانساز ) هەیە
بۆ هەردوو شەفتی (رۆژ یاخود شەو)
دەتوانن ئاماژه بکەن کە بۆ چ شەفتێک گونجاوە بۆتان
ئەم هەلی کارە بۆ ڕەگەزی (مێ)یە
دەتوانن سیڤیەکانتان بنێرن لە ڕێگە وەتس ئەپەوە لە ڕێگەی ئەم ژمارەی خوارەوە
0770 152 1471
پەتای ئەنفلۆنزا نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسەو لەرێگەی تێكەڵاوی و نزیكبوونەوە و تەوقەكردن و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی تووشبوو دەگوازرێتەوە.
:نیشانەكان پەتای وەرزی بریتین لـــە
١-هەستكردن بە سەرما
٢-توشبوون بە تا , و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
٣-هەستكردن بە ئازار لە ماسولكەكاندا.وەك ئازاری ماسولكەكانی شان و دەست و قاچەكان
٤-توشبوون بە سەرئێشە
٥-هەستكردن بە ماندووی و لاوازی
٦-توشبوون بە كۆكە
٧-توشبوون بە هەوكردنی قورگ
٨-لوتگیران
٩-توشبوون بە دڵتێكچوون و ڕشانەوە
١٠-توشبوون بە سكچوون
١١-هەستكردن بە گێژبوون و سەرسوڕان
نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە
چارەسەری پەتای وەرزی بریتین لە
١-خواردنەوەی بڕێکی زۆر لەشلەمەنی
٢-وەرگرتنی دەرمانە ئازار شكێنەكان وەك پاراسیتۆڵ
٣- خواردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەک پرتەقاڵ، سێو،سندی، لالەنگی، کیوی، هەنار ئەومیوانە کارلەسەر بەرزبونەوەی بەرگری لەشدەکەن،
٤- خۆشتن بەئاوی شلەتێن تاوەکو بەرگری لەش بەهێزبێت لەبەرامبەر نەخۆشیەکە
٥- حەوانەوەی کەسی توشبوو لە ژورێک بەمەرجێک ئاڵوگۆی هەوای تێدابێت واتە هەوای پاکبێت
٦-کەسی توشبوو دورکەوێتەوە لەخواردنەوەی شیری گەرم بەتایبەت لەوکاتەی ئالوەکان و قورگی توشی هەوکردن بوون، چونکە وادەکات ئەو بەکتریایانەی کە بونەتە هۆکاری هەوکردنەکە چالکتربن و هەوکردنەکە زیاتربێت
١-لەكاتی كۆكە و پژمەدا دەم ولوت بەكلێنیكس دابپۆشە.
٢-زوو زوو دەستەكانت بەئاو و سابون بشۆ.
٣- كلێنیكسی بەكارهاتوو بخەرە ناو سەبەتەی خۆڵەوە.
٤-دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی كەلوپەلی كەسانی تووشبوو.
٥-بەردەوام هەواگۆڕكێ لەماڵ و شوێنی نیشتەجێبوون بكرێت.
٦- دووركەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغو بەکارهێنانی دەمامك
بۆزانیاری زیاتر دەتوانن کلیک لەم سەر ئەم سەرچاوانە بکەن:
https://www.cdc.gov/flu/professionals/infectioncontrol/healthcaresettings.htm
https://www.cdc.gov/flu/professionals/infectioncontrol/peri-post-settings.htm
https://www.healthdirect.gov.au/flu
https://www.ecdc.europa.eu/en/seasonal-influenza/prevention-and-control/antivirals
پێویستمان بە یاریدەدەری دەرمانسازە بۆ دەرمانخانەیەکی بای ھاند لە ناو شاری سلێمانی بۆ شفتی شەو لەگەڵ دوو ھەینی
:بەم مەرجانەی خوارەوە
١. ئەزمونی ئیش کردنی لە دەرمانخانەی بایھاندا ھەبێت
٢. توانای گفتوگۆکردن و مامەڵەکردنی لەگەڵ نەخۆش باش بێت ئەم ھەلی کارە بۆ ھەردوو ڕەگەز دەگونجێت
ھەر بەڕێزێک خوازیارە CV بنێرێت بۆ ڤایبەری ئەم ژمارەیە
٠٧٥٠١٧٣٥٥١٣
گەشتە سەرنجڕاکێشەکەی مێتفۆرمین: لە مەلاریا بۆ چارەسەرکردنی شەکرە
مێتفۆرمین، دەرمانێکی بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ چارەسەرکردنی جۆری دووەمی شەکرە، سەرچاوەیەکی دیار و سەرنجڕاکێشی هەیە. سەرەتا گەشەسەندنی مێتفۆرمین لە هەوڵەکانی چارەسەرکردنی تەحەدای پزیشکی جیاواز بە تەواوی سەرچاوەی گرتبووبۆ مەلاریا.
مێژوویی گەشەکردنی مێتفۆرمین وەک دژە مەلاریا ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٢٠ و ١٩٣٠ کاتێک توێژەران بە چڕی لێکۆڵینەوەیان لە چارەسەرە ئەگەرییەکان بۆ مەلاریا دەکرد. لەو کاتەدا مەلاریا نیگەرانییەکی تەندروستی جیهانی بوو، کە بووە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی و مردنی بەرفراوان.
ئەو مادەیەی کە دواتر دەبێتە مێتفۆرمین، کە لە ڕووەکی لیلاکی فەرەنسی (Galega officinalis) وەرگیراوە، وەک تایبەتمەندی دژە مەلاریا دەستنیشانکرا. بە گوانیدین ناسراوە، سەرەتا پشکنینی بۆ کرا بۆ توانای بەرەنگاربوونەوەی مشەخۆری پلازمۆدیۆم کە بەرپرسن لە مەلاریا.
بەڵام دۆزینەوەی توانای چارەسەری ڕاستەقینەی مێتفۆرمین وەرچەرخانێکی چاوەڕواننەکراوی بەخۆیەوە بینی. توێژەران تێبینیان کردووە کە گوانیدین لە کاتێکدا تەنها کاریگەرییەکی کەمی لە دژی مەلاریا نیشانداوە، بەڵام کاریگەرییەکی نائاسایی لەسەر ئاستی گلوکۆزی خوێن هەبووە. توانای دابەزاندنی شەکری خوێنی نیشان دا، ئەمەش تێبینییەک بوو کە سەرنجی زانایانی لێکۆڵینەوە لە نەخۆشی شەکرەی وروژاند.
ئەم پێچ و پەنا بەڕێکەوتەی چارەنووس لە کۆتاییدا بووە هۆی گۆڕینی شوێنی مێتفۆرمین لە دەرمانی دژە مەلاریا بۆ دەرمانی دژە شەکرە. لە ماوەی دەیەکانی دواتردا، لێکۆڵینەوە و تاقیکردنەوە کلینیکییە توندەکان میکانیزمەکانی کارکردنی ڕوونکردەوە، بە پلەی یەکەم بریتی بوو لە سەرکوتکردنی بەرهەمهێنانی گلوکۆزی جگەر و بەرزکردنەوەی هەستیاری ئەنسۆلین لە شانەکانی دەوروبەردا.
لە ساڵی ١٩٥٧دا، مێتفۆرمین وەک دەرمانێکی دژە شەکرە خرایە ناو پراکتیکی کلینیکی، سەرەتا لە ئەوروپا و دواتر قبوڵکردنی جیهانی بەدەستهێنا. ئەمڕۆش مێتفۆرمین وەک بەردی بناغەی بەڕێوەبردنی جۆری دووەمی شەکرە دەمێنێتەوە، بەهۆی کاریگەرییەکەی و مەترسی کەمی دابەزینی شەکرەی خوێن و سوودەکانی دڵ و خوێنبەرەکانی ڕێزی لێدەگیرێت.
پەرەسەندنی مێتفۆرمین لە چەمکێکی دژە مەلاریا بۆ دەرمانێکی سەرەکی دژە شەکرە جەخت لەسەر سروشتی ڕوداوی دۆزینەوەی زانستی دەکاتەوە. وەک بەڵگەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش کاردەکات بۆ یارییە ئاڵۆزەکانی نێوان ئامانجەکانی توێژینەوە، دۆزینەوە نەخوازراوەکان و کاریگەرییە قووڵەکانی ئەم جۆرە دۆزینەوانە کە دەتوانن لەسەر چارەسەری پزیشکی هەیانبێت.
بۆ خوێندنەوە بە زمانی ئینگلیزی سەردانی ئەم بەستەرە بکەن
https://drive.google.com/file/d/1eGkAv0SD67cHZ1YJl0AxRrizG7UCCwLN/view?usp=sharing
چارەسەری جینی یەکجارەکی فایزەری پەسەند کردووە، Beqvez FDA
ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر چارەسەری جینی هیمۆفیلیای بی لە کۆمپانیای فایزەر بەقڤێز (fidanacogene elaparvovec-dzkt)،
بۆچارەسەری خۆپاراستن لە گەورەساڵانەی کە تووشی خوێنبەربوونی مەترسیدار بۆسەر ژیانیان هەیە خوێنبەربوونی مەترسیدارلە فاکتەری هیمۆفیلیای بی یان تووشی خوێنبەربوونی مامناوەند تا توند بوون
بێقڤێز چارەسەرێکی یەکجارەکییە بۆ ئەو کەسانەی کە جۆرەکانی مامناوەند بۆ توندی هیمۆفیلیا بییان هەیە، کە نەخۆشییەکی دەگمەنی خوێنبەربوونی بۆماوەییە و بەهۆی کەمی فاکتەری پڕۆتینی خوێن مەین IX (FIX) دروست دەبێت. بێقڤێز کۆپییەکی کارایی جینی FIX لەخۆدەگرێت کە جۆرێکی چالاکیی بەرزی پڕۆتینی هاوناوی کۆد دەکات، بەجۆرێک کە نەخۆشەکان بتوانن خۆیان بەرهەمی بهێنن بەبێ ئەوەی پێویستیان بە ئینفیوژنی بەردەوامی خۆپارێزی لە ڕێگەی خوێنبەرەوە هەبێت، کە لە ئێستادا چارەسەری ستانداردە بۆ حاڵەتەکە.
بۆ وەرگرتنی چارەسەری جینی، پێویستە
نەخۆشەکان پشکنینیان بۆ بکرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دژەتەنی بێلایەنکەریان نییە (AAV) سیرۆتایپی Rh74var capsid، کە بۆ.
بۆزانیاری زیاتر کلیك لەسەر ئەم بەستەرانە بکەن:
٢-https://www.cgtlive.com/view/fda-approves-fidanacogene-elaparvovec-moderate-severe-hemophilia-b