دایکلۆفیناک دەرمانێکی دژە هەوکردنی ناستیرۆیدە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان و بە تایبەتمەندی ئازارشکێن و کەم کردنەوەی هەوکردن کەمکردنەوەی تا ناسراوە. بە شێوەیەکی باو بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتەکانی وەک هەوکردنی جومگەکان، شەقیقە، ئازاری ددان و تێکچوونەکانی تری هەوکردن یان ئازاربەخش دەنووسرێت.
دایکلۆفیناك دەرمانێکی بەهێزیNSAID کە بە ڕێگریکردن لە ئەنزیمەکانی -١ (COX-1) و -٢ (COX-کاردەکات، کە بەرپرسن لە بەرهەمهێنانی پرۆستاگلاندین. پرۆستاگلاندین ماددە کیمیاییەکانن لە لەشدا کە دەبێتە هۆی هەوکردن و ئازار و تا. دایکلۆفیناک بە بلۆککردنی ئەم ئەنزیمانە هەوکردن و ئازار و تا کەمدەکاتەوە
بە دوو شێوەی سەرەتایی بوونی هەیە: دایکلۆفیناک سۆدیۆم و دایکلۆفیناک پۆتاسیۆم
لە کاتێکدا هەرچەندە هەردووکیان هەمان گەردیلەی چالاکیان هەیە، بەڵام جیاوازییەکی بەرچاو لە نێوانیاندا هەیە لە ڕووی دەرمانزانی، بەکارهێنانی کلینیکی، تواوەیی جیاوازییەکی بەرچاویان هەیە.
هەندێ جیاوازی هەردوو فۆرمەکەی لێرە دە دە خەینە ڕوو،
١- جیاوازی کیمیایی و توانەوەی
دایکلۆفیناک پۆتاسیۆم خوێی پۆتاسیۆم،
زۆر لە ئاودا دەتوێتەوە
توانەوەی خێرایە،
گونجاوە بۆ کەمکردنەوەی خێرای ئازار
دایکلۆفیناك سۆدیۆم خوێی سۆدیۆم،
کەمتر لە ئاودا دەتوێتەوە
توانەوەی خاوە
گونجاوە بۆ بەکارهێنانی ئازاری درێژخایەن
٢- لەڕووی هەڵ مژین و کارکردنی دەرمانەکە
دایکلۆفیناك پۆتاسیۆم
هەڵمژینی خێرایە، لوتکەی ئاستی پلازما لە ٢٠-٦٠ خولەکدا
دەرمانێکە کارکردنێکی گونجاوە بۆ حاڵەتە درێژخایەنەکانی وەک هەوکردنی جومگەکان
دایکلۆفیناك سۆدیۆم
هەڵمژینی خاوە، لوتکەی ئاستی پلازما لە 2-4 کاتژمێردا
دەرمانێکە کارکردنی گونجاوە بۆ ئەوکەسانەی یان ئازاری توند هەیە
٣-بەکارهێنانی کلینیکی
دایکلۆفیناك پۆتاسیۆم زۆر گونجاوە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری توند وەک شەقیقە یان ناڕێکی سوڕی مانگانە.
دایکلۆفیناک سۆدیۆم باشترینە بۆ حاڵەتە درێژخایەنەکانی هەوکردن وەکو هەوکردنی جومگەی ڕۆماتیزمی.
٤- شێوازەکان ژەمە دەرمان
دایکلۆفیناك پۆتاسیۆم - حەپی دەستبەجێ تواوە (بۆ نموونە، 25 میلیگرام، 50 میلیگرام).
- شێوازی پاودەر بۆ گیراوەی لەڕێگەی دەمەوە. -زۆرجار بۆ کەمکردنەوەی خێرای ئازارەکان دەنووسرێت.
دایکلۆفیناك سۆدیۆم – بەشێوازی حەپی درەنگ توانەوە (بۆ نموونە، 50 میلیگرام، 75 میلیگرام، 100 میلیگرام).
هەروەها بەشێوازی - جێڵ و شاف هەیە.
٥- کاریگەری لاوەکی
کاریگەرییە لاوەکییە هاوبەشەکان:
تێکچوونی GI (سکچوون، برین). مەترسییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان (بەرزی فشاری خوێن، دروستبوونی مەینی خوێن). تێکچوونی گورچیلە لەگەڵ بەکارهێنانی درێژخایەن.
دایکلۆفیناک پۆتاسیۆم: هەڵمژینی خێرا ← ئاستی لوتکەی بەرزی پلازما ← ئەگەری خورانی توندی GI.