Scientific Researches

1st Seminar.pdf

بۆچی پێویستە توێژینەوەی زانستی بکەم؟

نوسینی توێژینەوەی زانستی، پڕکردنەوەی پێداویستی کەسی و هەست کردن بە بەرپرسیارێتیە بەرامبەر بە ئەرکی مامۆستاییەتیمان. بۆیە پێش هەموو شتێک سوودگەیاندنە بە خودی خۆمان.

Current Challenges in Research Integrity

By Prof. Dr. Yonca Hurol

Significant changes are underway in the principles of academic research integrity and this is valid for all disciplines. These changes are primarily driven by problematic forms of commercialization to produce publications and the misuse of developments in information technology, such as AI, for malicious purposes. The objective of this presentation is to address especially the emerging research integrity issues. It is a matter of concern that many young academics are unaware of the new challenges facing research integrity, as well as the responses from both the publishing world and academia to these issues. This presentation outlines old problems, such as plagiarism, authorship disputes, research duplication, and issues related to the use of illustrations. Then it delves into new challenges, including the presence of predatory journals, citation-related problems, the production of manuscripts via paper mills, and the use of AI in academic research. The presentation also examines both traditional and contemporary measures adopted by academia and the publishing world to combat these challenges that threaten their reliability.  

 

Yonca Hurol is a professor who teaches academic research methods courses at the Department of Architecture, Eastern Mediterranean University. She previously served as the coordinator of the MS and PhD Programs, as well as the coordinator of the Turnitin program. She is a member of the EMU Research and Publication Ethics Board, and she is one of the editors of Open House International, an Emerald journal.


مامەڵەکردن لەگەڵ خوێندکارانی سەرکەش و دژ لە نێو زانکۆ و پەیمانگەدا

مامەڵەکردن لەگەڵ خوێندکارانی سەرکەش و دژ لە نێو زانکۆ و پەیمانگەدا پێویستی بە ڕێبازێکی فرەلایەنە هەیە کە خۆشگوزەرانی و سەلامەتی هەم خوێندکاران و هەم ژینگەی پەروەردەیی لە پێشینەدا بێت. لە کاتێکدا ئەم ڕەفتارانە دەتوانن ئاستەنگ بن، بەڵام زۆر گرنگە بە شێوەیەکی کاریگەر چارەسەریان بکرێت بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی فێربوونی ئەرێنی و گشتگیر. لێرەدا شەش ستراتیژی دەخرێنە ڕوو کە لە کاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو جۆرە خوێندکارانە لەبەرچاو بگیرێن:

١. خوێندکار  لە شکاندن و بێزارکردنی  بپارێزرێت: ژینگەی هۆڵی خوێندن بە ئارامی بهێڵرێتەوە،  ئەوە بزانرێت مامۆستا لە خوێندکارەکەی بە ئەزموونترە و هەر کارێک یاخود کاردانەوەیەک کار لە کەسایەتی مامۆستا دەکات، بۆیە پێویستە کۆنترۆڵی توڕەبوونەکان بکرێت. هەوڵدان بۆ هێشتنەوەی تۆنێکی ئەرێنی بۆ دەنگت، وەرگرتنی زمانی جەستەی بێلایەن ( یاخود هەوڵ بدرێت کەمترین زمانی جەستە بەکاربهێنرێت)، وریابوون لە نزیکبوونەوە لە خوێندکارەکە یان چوونە ناو فەزای کەسی خوێندکارەکە چونکە ئەمە ڕەنگە دۆخەکە پەرەپێبدات و خراپتری بکات.

٢. دروستکردنی ژینگەی سەلامەت و  پشوو وەرگرتن:  بە پێی تۆێژینەوە زانستیەکان لەسەر سایکۆلۆژی کەسەکان، مانەوە   بۆ کاتێکی دوور و درێژ لە ژینگەیەکدا وا دەکات کەسەکان توڕە بکات و توشی جۆرێک لە شڵەژان و دڵەڕاوکێیان بکات. بۆیە پێدانی کاتی پشوو بە خوێندکاران یەکێکە لەو ستراتیژیانەی کەوا دەکات خوێندکار لە کەشێکی ئارامدا بهێڵێتەوە و مامۆستاش لە ڕووبەڕووبوونەوەی خوێندکاری دژ و سەرکەش بپارێزێت.

٣. ئۆفەری هەڵبژاردنەکان: گرنگە سەربەخۆیی خوێندکارەکان دووپات بکرێتەوە بە پێدانی هەڵبژاردن،  کە باشترین پراکتیزە بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنی توڕەیی خوێندکاری سەرسەخت. کاتێک خوێندکاران هەست بە ڕێزگرتن دەکەن، زۆرجار هەستی سەربەخۆیی و باری دەروونییان باشتر دەبێت. لە گەرمەی پێدانی هەڵبژاردەکان دا، گرنگە خۆت لە مشتومڕ بەدوور بگیرێت. هەڵبژاردنەکان باس بکرێت، پاشان دوور بکەوەرەوە. کات بدرێت بە خوێندکار بۆ پرۆسێسکردن و بڕیاردان لەسەر ئەوەی کام هەڵبژاردن بکات. ئەگەر هەڵبژاردنەکانیان بەدڵ نەبوو، بەشداری مەکە، کاتێک هەوڵی موناقەشە دەدەن. هەڵبژاردنەکان دووبارە بکەنەوە و جارێکی تر دوور بکەونەوە. 

٤. دروستکردنی پەیوەندییەکان: زۆرجار،خوێندکارە سەرکەشەکان بەدوای پەیوەندییەکدا دەگەڕێن لەگەڵ مامۆستایەک کە بتوانێت یارمەتیان بدات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کێشەکان بە تەنیا، لەبری ئەوەی وایان لێبکات بە شێوەیەکی نەرێنی جیاواز بن. دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەوان یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕەگی ڕەفتارە سەرسەختەکان. هەرچەندە مامۆستایان دەتوانن هەست بە پێویستی بکەن بۆ دروستکردنی سنوور لەگەڵ خوێندکاران، بەڵام تەنها قسەکردن لەگەڵیان بە شێوەیەکی نافەرمی دەتوانێت پەیوەندییەکی بە نرخ و ئاشتەوای دروست بکات کە کاریگەری لەسەر ڕەفتارەکانیان لە پۆلدا هەبێت. 

٥. پێدانی پاداشت: ئەمەش وادەکات ئەو خوێندکارە باشتر کاریاخود ڕەفتار بکات لەناو پۆلدا و هەستێکی ئەرێنی بۆ دروست ببێت. کاتێک خوێندکار هەستیکرد گرنگی زیاتری پێدەدرێت و بەرامبەر هەر کارێکی باش یاخود هەر ڕەفتارێکی باش کە دەیکات بێ پاداشت نابێت ئەوا زیاتر هەوڵ دەدات و هەست بە پابەند بوون بە ژینگەی فێربونەوە دەکات. ئەوەمان بیرنەچێت کە پاداشت دەکرێت تەنها سوپاس کردنێک بێت یاخود دەست خۆشی لێکردنێک یاخود دووبارەکردنەوەی قسەیەکی ئەو خوێندکارە یاخود دووپات کردنەوەی کردار یا گوفتاری خوێندکارەکە بەوەی کەناوی خوێندکارەکە بهێنرێت و خوێندکارەکانی تری لێ ئاگادار بکرێتەوە.

٦. دوورکەوتنەوە  لە ململانێی دەسەڵات:  لەو توێژینەوانەی لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩ تا ٢٠٢١ کراون لەسەر خوێندکارانی سەرکەش و دژ، زۆربەی مامۆستایان ڕازی بوون کە لە ململانێ بێ بردنەوەی دەسەڵات دوور بکەونەوە. شەڕەکان پێویستە بزانرێت چۆن هەڵدەبژێردرێت. لەوانەیە خوێندکار بەردەوام زانیارییەکان ڕاست بکاتەوە، جا مامۆستاکە هەڵە بێت یان نا. باشترە مامۆستا وەڵام بداتەوە بە شێوەی  "باشە، با دووبارە بەدوای دا بگەڕێین، ئەگەر هەڵەیەک هەبوو، ڕاست دەکرێتەوە" , وە پێویستە لەوە زیاتر لەسەری گفتوگۆ نەکرێت؛ ئەگەرخوێندکار هەڵە بوو،باشترە  بە بێدەنگی  بزانێت نەک لەبەرچاوی خوێندکارانی تردا هەست بە هەڵەی خۆی بکات و هەست بە شکاندن بکات.

لەبیمان نەچێت کە چارەسەرکردنی ڕەفتارە سەرکەشی و دژایەتییەکان لەنێو خوێندکارانی  زانکۆ و پەیمانگە  پێویستی بە ڕێبازێکی سەبر و هاوسۆزی و سیستماتیکی هەیە. زۆر گرنگە سەلامەتی و خۆشگوزەرانی هەموو خوێندکاران لە پێشینەدا بێت و ژینگەیەک دروست بکرێت کە تاکەکان بتوانن فێربن و گەشە بکەن و ئامادەبکرێن بۆ ناو کۆمەڵگە چ لە ڕووی ئەکادیمی و چ لە ڕووی کەسییەوە.