Academic Achievements

ئیڤێنتی تێپەڕاندنی تێڕوانینە نەرێنیەکان و بەهێزکردنی گەنجانی خاوەن  پێداویستی تایبەت

بەبۆنەی 3/12 ڕۆژی جیهانی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت. ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و بەڕێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە و بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی فیدای نێودەوڵەتی هەستان بە ئەنجامدانی (ئیڤێنتی تێپەڕاندنی تێڕوانینە نەرێنیەکان و بەهێزکردنی گەنجانی خاوەن  پێداویستی تایبەت) . لەماوەی ئیڤێنتەکەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر پێشکەشکران لەوانە ئەنجامدانی پانێڵ. بۆ ئەم مەبەستەش  بەندە بە نوێنەرایەتی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بانگهێشتکرام بۆ قسە کردن لەسەر کردارە ڕاستەقینەکانی ناو بواری پەروەردە و فێرکردن بۆ فێرخوازانی خاوەن پێداویستی تایبەت

بنکەی زانیاری ئیندێکس و ئەبستراکتی سکۆپەس(Scopus) نوێترین لیستی توێژەرانی عێراقی لە بوارە جیاجیاکاندا ڕاگەیاند و مامۆستایەکی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان توانی لە چەند بوارێکدا ئاستی بەرز تۆمار بکات.

بەگوێرەی ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە، مامۆستای بەشی ئەندازیاری دیکۆر (د. هۆزان لطیف رؤف) توانیویەتی وەک تەنها توێژەر لە بواری پەروەردەی تەلارسازی/دیزاینی ناوەوە، یەکەم لە بواری پەروەردەی تەلارسازی بە دەستەواژەی “Architecture Education" وە دووەم دووبارە لە بواری پەروەردەی تەلارسازی بە دەستەواژەی “Architectural Education"لەسەر ئاستی عێراق بەدەستبهێنێت.

ئەو ڕیزبەندییە لەسەر بنەمای ژمارەی توێژینەوە پەیوەندیدارەکان، کە لە گوڤارە نێودەوڵەتییە ئاست بەرزەکان بڵاوکراونەتەوە و هەروەها ژمارەی سایتەیشنەکان ئەنجامدراوە.

سکۆپپەس (  (Scopus گەورەترین داتابەیسی تایبەت بە بڵاوکراوەی جیهانی ئێلسڤیرە (Elsevier) کە لەسەر بنەمای سایتەشن و ئەبستراکت ڕیزبەندیکراوە، لەبوارە جیاوازەکان دا.