مامۆستایەکی پەیمانگە وەک سەرنوسەرو هەڵسەنگێنەری نێودەوڵتی لە گۆڤارە ئاستبەرزەکانی جیهان کار دەکات
د. هۆزان لطیف رؤف مامۆستا لە بەشی ئەندازیاری دیکۆر لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ، وەک سەرنوسەری دوو گۆڤاری نێودەوڵەی کار دەکات، کە یەکێکیان لەئێستادا لە داتابەیسی سکۆپەس دا لە چارەکی دووەم دا (Q2) ئیندێکس کراوە و لە قۆناغی چاودێری کلاریفەیت دایە. سەڕەرای ئەوەی لە ژمارەیەک گۆڤاری ئاست بەرزی جیهانی کە سەرجەمیان لە داتابەیسی کلاریڤەیت و سکۆپەس ئیندێکس کراون ، وەک هەڵسەنگێنەر ماوەی چەند ساڵێکە کاردەکات و ساڵانە چەندین توێژینەوەی زانستییان هەڵدەسەنگێنێت . شایانی باسە، گۆڤارەکان خاوەن فاکتەری کاریگەرن و سەر بە دەزگا زانستیە نێودەوڵەتیەکانی وەک (Springer, Taylor & Francis, Nature Discover, Emerald Insight, MDPI)ن.
1. Journal of Asian Architecture and Building Engineering (IF 1.5)
2. Open House International (IF 1.5)
3. BMC Medical Education (IF 2.7)
4. Scientific Reports (IF 3.8) (the 5th most-cited journal in the world)
5. Planning Practices and Research (IF 2.0)
6. European Journal of Engineering Education (IF 2.0)
7. Educational Philosophy & Theory (IF 1.5)
8. Sustainability (IF 3.3)
9. Buildings (IF 3.1)
10. Archnet-Ijar International Journal of Architectural Research (IF 3.28)
ئەمە جگە لە هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوە لە چەند گۆڤارێکی ئاست بەرزی نێودەوڵتی تردا، لەوانە:
1. Discover Education
2. Journal of Philology and Educational Sciences
3. TESOL Today
During 2023-2024, I have made contributions to the international academic community with three publications. One notable achievement is the publication of a chapter in an esteemed book, showcasing Paulo Freire’s thoughts applications in architectural design studios. Additionally, I have published two papers: the first explores the uncommon issues in online design studios, due to Covid-19, addressing social-psychological aspects. While the second examines the integration of IoT technologies in architectural design, highlighting its impact on modern architectural practices. This study contributes to the expanding body of knowledge on sustainable architecture by offering insights and a theoretical foundation. These works collectively underscore my commitment to advancing knowledge and practice in these dynamic fields.
لە وەشانی نوێی adobe acrobat دا توڵی AI Assistant زیاد کراوە کە تێیدا دەتوانرێت ئەو پەیپەرانەی کە بە پی دی ئێف دەکرێتەوە پرسیار لە ناوەڕۆک یا خود کورتەیەک لە باسەکەت پێبدات، ئەمەش کار ئاسانی بۆ توێژەران دەکات
ئەگەر دەتەوێت خۆت زیاتر بەرەو پێش ببەیت لە ئەنجامدان و داڕشتنی توێژینەوەی زانستی لە بوارە زانستە وێژەیی و کۆمەڵایەتیەکان و مرۆییەکان؟
لەئێستادا تۆڕی نەهرەینمان، دەرفەتێکی گرنگی راگەیاندووە بۆ سەرجەم ئەو زانستخوازانەی کە خوازیارن شارەزاییان پەرەپێبدەن لە بواری توێژینەوە و دانانی بابەتی توێژینەوە و چۆنیەتی بڵاوکردنەوەیان لە ماڵپەڕە جیهانیەکان.
ئەم پڕۆگرامە پێکدێت لە زنجیرەیەک سیمنار و وانە (بەشێوازی ڕوو بە ڕوو و ئۆنڵاین) کە لە عێراق بە ئەنجام دەگەینرێت.
ماوەی پڕۆگرام: ١ ساڵ
مەرجەکانی پڕۆگرامەکە:
• پێویستە سەر بە دامەزراوەیەکی ئەکادیمی دانپێدانراو بیت لە عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
• پێویستە خاوەنی بڕوانامەی ماجستێر یان دکتۆرا بیت لە زانستە وێژەییەکان، کۆمەڵایەتییەکان یان مرۆییەکان، یان لە ئێستادا ناوت تۆماری لەو پرۆگرامانەدا تۆمار کردبێ.
• پێویستە چالاکانە بەشداری توێژینەوە بیت و ئەزموون یان ئارەزووی بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەکادیمیت هەبێت.
• پێویستە شارەزا بیت لە زمانی ئینگلیزی.
• پێویستە پابەندبوونت نیشان بدەیت بۆ تەواوکردنی بەرنامەکە و پەیوەندیکردن لەگەڵ هاوتەمەنەکانت لە عێراق.
دوا بەروار بۆ پێشکەشکردنی داواکاریەکانتان: ٩ی شوباتی ٢٠٢٤
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆگرامەکە، بفەرموو کلیک لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە:
!دەرفەتێکی نایابی سکۆلەرشیپی خوێندن لە بەڕیتانیا
تۆڕی نەهرین سەربەزانکۆی یوسی ئێڵ ی بەڕیتانیا، دەرفەتی سکۆلەرشیپی بۆ خوێندنی ماستەر و دواتر دکتۆرا ڕادەگەیەنێت.کە ئەم دەرفەتە تەواوی تێچووە داراییەکانی خوێندنەکەلەخۆدەگرێت.
خوێندنەکە لە زانکۆی یوسی ئێڵ (بەشی مێژوو، دامەزراوەی شوێنەوار یان بارتلێت بۆ کەلەپووری بەردەوام) دەبێت.
ئاگاداری بەڕێزتان دەکەینەوە کە دوا وادە بۆ پێشکەش کردن بەرواری ١٥/١/٢٠٢٤ یە.
لەم لینکەی خوارەوە دەتوانن زانیاری زیاتر بدۆزنەوە
https://www.ucl.ac.uk/nahrein/apply/
بەڕێزان خوێندکارانی خوێندنی باڵا و مامۆستایان....
دیارە کە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانتان لە جۆرناڵە رانک بەرزەکان کارێکی ئاسان نیە بۆیەش بەشێکی زۆر لە خەڵک بە ئاسانی کەوتۆتە داوی جۆرناڵە فەیک و باوەڕ پێ نەکراوەکان. بەداخەوە کە وەزارەتی خوێندنی باڵای کوردستانیش هەندێک جار کەوتۆتە هەڵەو داوی هەڵخەڵەتێنەرانەی ئەو جۆرناڵانە کە لە ماوەی ساڵانی پێشودا چەندەها خوێندکاری خوێندنی باڵا لە زۆرێک لە زانکۆکانی کوردستان بەو جۆرناڵە ساختە و تەزویرانە تەخەروجیان کردوە و ئێستاش بەردەوامە... من ساڵێک لەمەوبەر هەندێک مامۆستای بەڕێزم لەو ماترسیە ئاگادارکردنەوە بەڵام وتیان وەزارەت ڕازیە بەو جۆرناڵە. ڕەنگە ئەو جۆرناڵەی من باسی دەکەم زۆر بەباشی وەزارەتیشی خەڵەتاندبێت چونکە (Hijack) کراوە زۆر بە زیرەکی فەیک کراوە و پارەیەکی زەبەلاحی خوێندکارانی خوێندنی باڵای کەوتۆتە دەست. ناوی ٢ جۆناڵ بڵاودەکەینەوە کە پێشنیار دەکەین خۆتان لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانیان بەدوور بگرن چونکە جگە لە بەفیڕۆچوونی تووێژینەوە و پارەکانتان هیچتان لێیان دەست ناکەوێت. لە جیاتی ئەوە هەوڵی بڵاوکردنەوە لە جۆرناڵی پەبڵیشەرە بەناوبانگەکان بدەن کە لە WoS و Scopus ئیندێکس کراون .
تێبینی: جۆرناڵی یەکەم: ئەوەیە کە خوێندکارانی کردۆتە ئامانج. جۆرناڵی دووەم: ئەو جۆرناڵەش کە تەنها گرنگی بە پارە وەرگرتنەکە دەدات و لایەنی زانستیەکەی پشتگوێ خستوە ژمارەیەکی باش لە مامۆستایانی زانکۆکانی کوردستان پلەی زانستی خۆیانی پێگۆڕیوە بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر و پڕۆفیسۆر !
لینکی ٢ جۆرناڵەکە:
سڵاو بەڕیزان...
ئەگەر توێژەریت و بەدوای گرانت و پاڵپشتی دارایی دا دەگەڕێیت بۆ پڕۆژە توێژینەوەیەکت کە خزمەت بە پەرەپێدانی بەردەوامی کەلەپووری کولتوور لە عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق دا دەکات، ئەوە دەتوانیت بەشداربیت لە وێبیناری تۆڕی نەهرەینمان بۆ ئاشنابوون دەربارەی گرانتە ناوازەکانی تۆڕی نەهرەین کە بۆ هەر پڕۆژەیەکی سەرکەوتوو گرانت و پاڵپشتی دارایی تابڕی (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار پاوەند دابین کراوە.
لە میانی وێبینارەکەدا، پرۆفیسۆر ئیلینۆر رۆبسن (بەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەین) و د.ڕۆژین کەمال محمدامین (هاوبەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەین) و د.مهیار کازم (جێگری بەڕێوەبەری تۆڕی نەهرەین) بە هەر سێ زمانی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی وەڵامی پرسیار و سەرنجەکانتان دەدەنەوە.
بەروار: ٣/١٠/٢٠٢٣
کات: ٨ بۆ ٩:٣٠ ی ئێوارە بە کاتی عێراق
دەتوانیت لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ناوی خۆت تۆمار بکەیت بۆ بەشداربوون لە وێبینارەکەدا:
https://ucl.zoom.us/webinar/register/WN_uwgKfNemQqGPZc431XlB3g#/registration
لە هاوپێچەکەش دا، پۆستەری وێبینارەکەی تیایە.
شایەنی باسە کە تۆڕی نەهرەین پڕۆژە توێژینەوەیەکی هاوبەشی نێوان زانکۆکانی یو سی ئێڵ ومۆزەخانەی بەڕیتانی و دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و ڕێکخراوەکەمان (ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری)ە و ساڵانە چەند فرسەتێکی وەکو گرانتی پڕۆژە توێژینەوە و سکۆلەرشیپی سەردانیکەر و پڕۆگرامی ڕاهێنانی توانای توێژینەوە و چالاکی تر دابین دەکات بۆ پەرەپێدانی کەلەپووری کولتووری خۆماڵی .