مەرج و ڕێنماییەکانی کۆنفرانس
1 مەرجە توێژینەوەکان لەچوارچێوەی ئامانج و تەوەرەکانی کۆنفرانسدا بن.
2 پێویستە توێژینەوەکان نوێ بن و پێشتر لە هیچ گۆڤارێک یان شوێنی دیکە بڵاونەکرابێتەوە.
3 پێویسته پوختهی توێژینهوهکه له(200) وشه بۆ (300) وشه پێکهاتبێت، ههروهها کلیله وشهکان لهنێوان (3-5) وشه بن.
4 ناردنی پوختەی توێژینەوە لەگەڵ ژییاننامەی کورتی زانستی توێژەر (توێژەران)، ئیمەیڵ و ژمارە تەلەفۆن.
5 پێوستە توێژینەوەکان بە مەرج و ڕێنماییەکانی گۆڤاری ئاران بۆ زمان و زانستە مرۆڤایەتیەکان (زانکۆی گەرمیان) بنوسرێت.
6 توێژینەوە بە زمانی کوردی (هەموو دیالێکتەکان)، عەرەبی، فارسی، ئیتاڵی و ئینگلیزی بڵاودەکرێتەوە.
7 توێژینەوە پەسەندکراوەکان لە ژمارەیەکی تایبەتی گۆڤاری ئاران بۆ زمان و زانستە مرۆڤایەتیەکان بلاودەکرێتەوە.
بۆ زانیاری زیاتر و دابەزاندنی تێمپلەیتی گۆڤاری ئاران کلیک لێرە بکە