شەشەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی زانکۆی گەرمیان بە ناونیشانی 


(میراتی هەمیشەیی ناوچەی گەرمیان: شوێنەوار، ناسنامە و بەهای مێژوویی)

 (ISC-AIHG-2026)

بەسەرپەرشتی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان

پرۆفیسۆر دکتۆر ئاراس فەریق زەینەل

زانکۆی گەرمیان بە هاوبەشی دامەزراوەی کەریمی عەلەکە، بەشی میراتی کەلەپوری- زانکۆی بۆڵۆنیا-تاقیگەی پاست ئەلما ماتەر ستودیۆروم و ڕێکخراوی میساک، شەشەمین کۆنفرانسی زانستی نێودەوڵەتی خۆی ڕادەگەیەنێت بە ناونیشانی (میراتی هەمیشەیی ناوچەی گەرمیان: شوێنەوار، ناسنامە و بەهای مێژوویی). کۆنفرانسەکە لە زانکۆی گەرمیان-کەمپی بەردەسور-کەلار بەڕێوە دەچێت.



قسەکەرانی کۆنفرانس

   زانکۆی دهۆک

  زانکۆی بۆڵۆنیا-ئیتالیا

زانکۆی علامە طباطبائی-ئێران



                 _______________________


گرنگی کۆنفرانس:

      1.          ئەم کۆنفرانسە بۆ ئاوڕدانەوەیە لە سەردەمێکی مێژوویی دیاریکراو کە لە کۆتایی چاخی برۆنزیەوە تاوەکو کۆتایی سەدەکانی ناوەڕاست لەخۆدەگرێت. ئەم ماوە مێژووییە کەمترین سەرنجی شارەزایان و لێکۆلەرەوانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و بایەخێکی گرنگی هەیە لە دەوڵەمەندکردنی ناسنامەی مێژوویی و کەلتوری ناوچەی گەرمیان.

     2.          ئاوڕدانەیەکی گرنگە لە مێژووی دەوڵەمەندی گەرمیان و ئاشناکردنی کۆمەڵگە ناوخۆییەکان لە بایەخ و گرنگی شوێنەوار و مێژووی ناوچەکە و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری گشتی.

     3.         بایەخدان و بە ناوەندکردنی ناوچەی گەرمیان لە توێژینەوەکانی توێژەری ناوخۆیی و بیانی و بواردەڕەخسێنێت بۆ وروژاندنی چەندین بابەتی گرنگ و نوێ و بەخشینی بیرۆکەی نوێی سەردەمی بە توێژەران بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی ڕەسەن، چونکە ناوچەکە دەوڵەمەندە بە چەندین کەرەستەی خامی توێژینەوەی زانستی.

     4.          کارکردن لەسەر پرسە ئاڵۆزە مێژوویی و جوگرافی و شارستانیەتەکانی ناوچەی گەرمیان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆ توێژەران بۆ تێپەڕاندنی سنورە جوگرافیە دەستکردەکان و لە چوارچێوەی یەک پاکێجی جوگرافیدا سەرنج دەخرێتە سەر تەواوی سنوری گەرمیان.

     5.          دروستکردنی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی لەگەڵ زانکۆ و ناوەندە ئەکادیمیە نێودەوڵەتییەکان و ئەنجامدانی کاری هاوبەش. ئەمەش هاندەرێکی باشە بۆ سەرنج ڕاکێشانی زانکۆ و ڕێکخراو و ناوەندە زانستییە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بۆ ناوچەی گەرمیان.

     6.        شوناس و ناسنامەی هەر گەل و نەتەوەیەک بەندە بە پاراستن و زیندوو هێشتنەوەی مێژوو و میراتە شوێنەواریەکانییەوە. ئەم کۆنفرانسە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە زیندووکردنەوە و پاراستنی میراتی کەلتوری ناوچەکە. هەروەها لە ڕێگەی دەرخستنی ڕاستییە مێژووییەکانەوە شوناسی دەوڵەمەندی ناوچەکە دەخرێتە ڕوو.

____________________

ئامانجەکان