په‌ره‌پێدانی دلنیایی جۆری فیرکردن له ناو زانکۆ و په‌یمانگاکاندا یه‌کێکه له ستراتیجیه گرنگه‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌م پڕۆسه‌یه به پرۆسه‌یه‌کی نوێ ئه‌ژمێردرێت له‌ناو ئه‌زموونی ئه‌مڕۆی خوێندنی بالا له هه‌رێمی کوردستان .
زانکۆ و په‌یمانگه‌کانمان له هه‌رێمی کوردستان بریتین له کۆمه‌ڵگایه‌کی تێکه‌ڵ له قوتابی خوێندکار ، مامۆستا ، زانا و کارمه‌ند که به‌تێکڕایی هه‌ر هه‌مویان ده‌بێت پابه‌ند بن به پێشکه‌شکردنی زانست له ئاستێکی به‌رزدا وه له گشت بواره‌کاندا . ئه‌رکی سه‌رشانی زانکۆ و ده‌سته‌کانه که له ئاستێکی زۆر به‌رزدا هاوبه‌شی بکه‌ن له پێشخستنی "کۆمه‌ڵگا" له بواری خوێندن و فێربوون و تویژینه‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌دا. جێبه‌جێکردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆریه که نرخ ده‌دات به‌و ئاسته به‌رزه و هاووڵاتی ناو کۆمه‌ڵگا دڵنیا ده‌کاته‌وه له په‌یامی زانکۆ و ده‌سته‌کانمان.
له‌م بواره‌دا کارکردن له‌سه‌ر دڵنیایی جۆری خاڵه لاوازه‌کان و خاڵه پته‌وه‌کانی ناو زانکۆ و په‌یمانگاکان نیشان ده‌دات، که دواتر ده‌توانرێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه به‌رزڕاگرتنی ئاستی زانست دابڕێژرێت.
دڵنیایی جۆری بریتیه له چه‌ند چالاکیه‌ک که وه‌ڵامی گشت پرسیاره گرنگه‌کان ده‌داته‌وه... له‌وانه (1) دڵنیایکردنی زانکۆ و په‌یمانگاکان له پێدانی ئه‌و بڕوانهمهیهی که ده‌یدات به قوتابی خوێندکار ، (2) دڵنیاییکردن له جۆری خوێندن و گۆتنه‌وه‌ی وانه‌کان وه (3) پشتگیریکردنی قوتابی خوێندکار له‌کاتی وه‌رگرتنی کۆرسه‌کانیان.
له پرۆژه‌ی دڵنیایی جۆریدا ماف و ئه‌رکی قوتابی خوێندکار له ناو زانکۆ و ده‌سته‌کاندا ده‌ستنیشان کراوه. ئه‌رکی زیاتر ده‌درێت به مامۆستای وانه بێژ که له‌خۆیدا به ئۆتۆماتیکی ده‌بێته دروستبوونی هه‌ماهه‌نگیه‌کی زانستی له نێوان قوتابی خوێندکار و مامۆستای وانه‌بێژدا.
Beriwan Khailany, Advisor to the Minister
Sharon Linzey, Academic International Liaison
Raising standards of teaching and research in higher education institutions has long been a top priority for the people and government of the Kurdistan region and it remains a top priority of the Ministry of Higher Education and Scientific Research today. With a mandate to ensure quality of education in public and private universities, the Ministry of Higher Education and Scientific Research is charged with ensuring that all universities achieve a high level of quality, and thus secure the level of education of the populace of Kurdistan. In this sense the Ministry is reviewing every aspect of the educational system in Kurdistan and subjecting it to radical change.