داواکارین لە هەموو مامۆستایان، خوێندکاران و فەرمانبەرانی کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت، پێش بەرواری 2017/06/15 لە هەژماری ڕێکخراوی IREX ناوەکانیان تۆمار بکەن.
رێکخراوی ناوبراو، ڕێکخراوێکی خێرخوازی نێودەوڵەتییە کە ئامانجی " باشترکردنی کواڵیتی خوێندن و بەهێزکردنی میدیای ئازاد و کۆمەڵگای مەدەنی"یە.
شایانی ئاماژەیە، لە داهاتوودا ئاگادارکردنەوەکان تەنها بۆ ئەو کەسانە دەبێت کە ناویان تۆمار کردووە. باشترە بە ئیمێل ناو تۆمار بکەن لە بەر ئەوەی کە خزمەتگوزاری ئاگادارکردنەوە لە ڕێگای مۆبایل هێشتا کارا نییە.
بۆ فێربوونی چۆنییەتی تۆمارکردنی ناو لە سەر وێنەی بەرامبەر کرتە بکەن.
لینکی تۆمارکردنی ناوەکان:
بەشی زمانی کوردی پەروەردەی بنەڕەت، لە ڕۆژانی ٢ و ٣ / ٠٥ / ٢٠١٧ هەستا بە ئەنجامدانی یەکەمین فێستیڤاڵی ئەدەبی ئاران. بۆ بینینی وێنەکان لێرە کرتە بکە.
بە مەبەستی وشیاری سیاسی خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەران و خەڵکی ناوچەکە خولێک لە ژێر ناونیشانی "پەروەردەی سیاسی" کرایەوە.
بەشی زمانی کوردی پەروەردەی بنەڕەت، بە هاوکاری چەند مامۆستایەکی پسپۆڕی زانستە ڕامیارییەکان هەستاوە بە ڕێکخستنی ئەم خولە کە لە بەرواری ٢٠١٧/٠٢/٠٦ دەستپێدەکات و بۆ ماوەی چوار هەفتە (١٠ سیمینار) بەردەوام دەبێت تاکو بەرواری ٢٠١٧/٠٣/٠٧.
بە مەبەستی ده‌ربڕينى ڕێز و خۆشه‌ويستى به‌رانبه‌ر به ئه‌رك و ماندووبونى كارگوزاره به‌ڕێز و خۆشه‌ويسته‌كان و هەروەها هاندانى خويندكاران بۆ پاراستنى پاكوخاوێنى زانكۆ بەشی زمانی کوردی پەروەردەی بنەڕەت، ڕێکەوتی ٢٠١٧/٠٢/٢٧ به بيرۆكه‌ى به‌ڕێز م. بژوێن يه‌حيا له‌گه‌ڵ خوێندكاره‌كانى قۆناغى يه‌كه‌م، هه‌ستان به دابه‌شكردنى گوڵ و نوقڵ و شيرينى به‌سه‌ر كارگوزاره‌كانى كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى بنه‌ڕه‌تيدا.
بە درووشمی " بهڕهنگهكان هیوایه‌ك به‌ژیان ده‌به‌خشین" به‌شی زمانی كوردی له كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت به هاوكاری لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی لاوانی كوردستان، به پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری یادی ڕۆژی جیهانی ژنانی كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (9ى مارسى2017) پێشانگای شێوه‌كاری هه‌ردوو شێوه‌كار (شێوه حسیَن ، دیلان سه‌لام ) له كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت كرایه‌وه.. و به چه‌ندین تابلۆى هونه‌رى گوزارشتیان له رۆژى جیهانى ژنان كرد.
پێشانگاكه له‌لایه‌ن كچه شههێدێكهوه كرایه‌وه و تیایدا سه‌رپه‌رشتیاری كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌ت و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك به‌شه‌كانی زمانی كوردی، وه‌رزش و زانسته‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، مامۆستایان و خوێندكاران ئاماده‌ى بوون.